کەى هەڵبژاردنەکان
بەڕێوەدەچێت ؟

وەرگێڕانى : نیا کامیل
سەرۆک جۆرج بۆش لە 20 ى کانونى دووەمى 2009 دا کۆشکى سپى بەجێدێڵێت پاش
هەشت ساڵ لە بەسەر بردنى سەرۆکایەتى وویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ،
بەڵام هەڵمەتەکانى هەردوو پارتى دیموکراتى و کۆمارى بۆ هەڵبژاردنى
جێنشینى بۆش زو هەڵگیرسا سەرەتا لە هەڵبژاردنەکانى خۆئامادەکردنەوە
لەسەر ئاستى وویلایەتەکان بۆ هەردوو پارتەکە لە دیاریکردنى
پاڵێوراوەکانیان بۆ سەرۆکایەتى .
کەى هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت ؟
سێشەمە چوارى تشرینى دووەمى 2008 .
کێ هەڵدەبژێردرێت ؟ چل و چوارەمین سەرۆکى وویلایەتە یەکگرتوەکان ، وە
هەروەها سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران (435 ) وە یەک لەسەر سآ ى
ئەنجومەنى پیران کە سەرجەم کورسیەکانى 100 ە .
کێ
خۆى پاڵاوتوە بۆ هەڵبژاردنەکان ؟؟
لە کۆتاى هاوینى داهاتودا هەردوو پارتەکە دیموکراتى و کۆمارى
پاڵێوراوەکەیان بۆ سەرۆکایەتى دیاریدەکەن ، لەگەلڕ دەستپێکردنى
هەڵبژاردنەکانى خۆئامادەکردندا کێبەرکآ لە پارتى دیموکراتیدا لە نێوان
سآ کەسدا قەتیس ماوە .
سیناتۆر ئەلینۆى باراک ئۆباما ، سیناتۆرى وویلایەتى نیویۆرک هیلارى
کلینتۆن ژنى سەرۆکى پێشوو بیلڕ کلینتۆن ، جۆن ئیدواردز کە ڕکابەرى جۆن
کیرى بوو لە هەڵبژاردنەکانى خۆئامادەکردندا لە ساڵى 2004 دا
وە پارتى کۆمارى ، بەڵام لە پارتى کۆمارى کێبەرکى زیاتر هەڵکشاوە بەپێى
دواین بیروڕا وەرگرتنەکان ئەمانە لەخۆ دەگرێت .
سەرۆکى پێشووى شارەوانى نیویۆرک ڕۆدۆڵف جولیانى ، فەرمانڕەواى پێشووى
وویلایەتى ئەرکنسۆ مایک هاکبى ، سیناتۆرى ئەریزۆنا جۆن ماکین ،
فەرمانڕەواى پێشووى وویلایەتى ماساشوسیتس میت رومنى ئەندامى تائفەى
مارۆنى دینى ، نوێنەر و سیناتۆرى پێشوو فرید تۆمسۆن .سەرەڕاى ئەوە
پێشکەوتن لە وەرگرتنى بیروڕادا وە هەلى پاڵێوراوان لە بردنەوەى
پێشبڕکێدا لە شەو و ڕۆژێکدا دەگۆڕێت وە لە کۆتایدا وشەى سەرکەوتن لە
دەستى ئەندامانى هەردوو پارتەکەدا دەمێنێتەوە لە وویلایەتەکاندا .
گرنگ ترین کێشە چیە ؟
لەسەر ئاستى نەتەوەى بارودۆخى عێراق لەلایەن دەنگدەرەوە گرنگى پێدەدرێت
بەدوایدا ئابورى و چاودێرى تەندروستى و خوێندن و بێکارى و ئاسایشى
نەتەوەیى ، بەڵام ئەم ڕیزبەندیە دەگۆڕێت لە وویلایەتێکەوە بۆ دانەیەکى
تر هەروەک کێشەى بۆ نمونە کۆچ خۆی دەسەپێنێت لە هەندێک وویلایەتدا ، وە
بەراورد بە هەڵبژاردنەکانى 2004 گرنگى پێدانى دەنگدەر بە کێشە
کۆمەڵایەتیە گفتوگۆ هەڵگرەکان پاشەکشەى کردوە وەک لەباربردن و
لێکۆڵینەوە لە خانەى چالاککراو و هاوڕەگەزبازى .
ئەوپارتە کامەیە کە پاڵێوراوێکى هەیە دەرفەتێکى
باشتریى بۆ سەرکەوتن هەیە ؟
بە پێى دواین ڕا وەرگرتنەکان وە لەسەر ڕۆشناى ئەنجامەکانى
هەڵبژاردنەکانى نوێکردنەوەى کۆنگرێسى ساڵى 2006 پارتى دیموکراتیە . وە
لایەنگرانى سەرۆک بۆش گەڕاوەتە دواوە لە ساڵانى ڕابردودا لە 50% بۆ 30%
پێشکەوتنى دیموکراتەکان بەسەر کۆماریەکاندا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە
ماوەى دوو دەیەدا . بەڵام وشەى یەکلاکەرەوە لە کۆتایدا بۆ کەسایەتى و
توانا و لێزانى پاڵێوراو وە هەروەها سەرکەوتوى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکەى
وە پاشان لەکۆتایدا دەنگەکانى سەرجەمى هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە .
چى ڕودەدات پاش هەڵبژاردنەکانى خۆئامادەکردن ؟
پارتى دیموکراتى کۆنگرەى گشتى لە کلۆرادۆ دەبەستێت لە کۆتاى مانگى ئابى
داهاتودا وە بەدوایدا کۆنگرەى پارتى کۆمارى سەرەتاى مانگى ئەیلول تاپاش
ئەوە بە فەرمى دەستبکەن بە جەنگى هەڵبژاردن لە نێوان هەردوو پاڵێوراوى
هەردوو پارتەکە بۆ گەیشتنە کۆشکى سپى ، وە جەنگەکە دەگاتە دواین پلەى
لە سآ ڕوبەڕو بونەوەى تەلەفیزیۆنیدا لە نێوان هەردوو پاڵێوراودا لە 26
ى ئەیلول و 7 و 16 ى تشرینى یەکەمدا ، هەروەک جەنگەکە گەرمتر دەبێت لەو
وویلایەتانەدا کە گەورەترین دەنگیان هەیە لە سەرجەمى هەڵبژاردنەکاندا .
ئایا پاڵێوراوێک گەورەترین ژمارە لە دەنگەکان
بەدەست بهێنێت سەردەکەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا ؟
ئەوە پێویست نیە لەبەر ئەوەى دەنگدەرى ئەمریکى سەرۆکەکەى بە شێوەیەکى
ڕاستەوخۆ دیاریناکات ، بەڵکە هەڵدەبژێردرێت لەلایەن سەرجەمى
هەڵبژاردنەکانەوە ، کە دابەشبوە لە نێوان وویلایەتەکانى ئەمریکیدا . لە
زۆرینەى وویلایەتەکاندا کآ زۆرینەى دەنگەکانى دەنگدەران بەدەست بهێنێت
لە وویلایەتێکدا سەرجەمى دەنگەکانى ئەندامانى سەرجەمى هەڵبژاردنەکانى
نوێنەرانى ئەو وویلایەتە بەدەست دەهێنێت . وە ئەوە ڕویدا لە وویلایەتى
فلۆریدا ساڵى 2000 کاتێک سەرکەوتنى بۆش ڕاگەیەنرا لە هەڵبژاردنەکاندا .
کە سەرجەم دەنگەکانى ئەندامانى سەرجەمى هەڵبژاردنەکانى بەدەست هێنا لە
وویلایەتى فلۆریدا کە بەشێوەیەکە گشتى سەرکەوت سەرەڕاى ئەوەى دەنگى لە
ڕکابەرە دیموکراتەکەى (ئەلگۆر ) کەمتر بەدەست هێنابوو لە تەواوى
ووڵاتدا . وە 538 دەنگ هەیە لە سەرجەمى هەڵبژاردنەکاندا ، وە ئەم
دەنگانە دابەش بوون بەسەر وویلایەتەکانى ئەمریکیدا بەپێى ژمارەى
دانیشتوانەکەى وە یەکسانە بە ئەندامانى وویلایەتەکان لە کۆنگرێسدا
سەربارى ژمارەى ئەندامان لە ئەنجومەنى پیراندا ( دوو ئەندام بۆ هەر
وویلایەتێک ). وە ئەوە هەندێک تایبەت مەندى دەدات بە وویلایەتە
بچوکەکان .
کام وویلایەتانە سەرەکین لە جەنگى هەڵبژاردندا ؟
لە ماوەى هەڵبژاردنەکانى پێشودا زۆربەى وویلایەتە کەناریەکانى ڕۆژهەڵات
و ڕۆژئاوا دەنگیان دابە پاڵێوراوى دیموکراتەکان وە لە وویلایەتەکانى
تردا پاڵێوراوى کۆماریەکان بەزۆرینە سەرکەوت . وە لەبەر ڕۆشناى ئەوەدا
گرنگى وویلایەتەکانى کە گەورەترین ڕێژەى دەنگدەرانى ناجێگیرى تێدایە
بەرزبویەوە یان ڕەنگە مفاجەئە تیایدا ڕوبدات وەک وولایەتى فلۆریدا و
ئۆهایۆ و بنسلڤانیا وە هەریەکێکیان 20 دەنگى لە سەرجەمى
هەڵبژاردنەکاندا هەیە کە بەسە بۆ گۆڕینى ڕێڕەوى هەڵبژاردنەکە .
ئایا دەتوانرێت پاڵێوراوى سێهەم هەبێت ؟
هەمیشە ڕۆڵى پاڵێوراوى سێهەم کەمبوە لەسەر ژمارەى دەنگەکانى کە
پاڵێوراوانى تر لێى بێبەش بوون ، ملیاردێر ڕاڵف نادر چوە
هەڵبژاردنەکانەوە وەک سەربەخۆ چەندجارێک . وە ملیاردێر مایکلڕ بلوبمرج
سەرۆکى شارەوانى نیویۆرک بەم هەنگاوە پێشکەوت سەرەڕاى ئەوەى کە چەندین
جار ئەوەى رەِتکردەوە . ئەو پاڵێوراوانەى کە هەوڵدەدەن بۆ بردنەوە بە
پاڵاوتنیان لە لایەن حیزبەکانى دیموکراتى و کۆماریەوە بۆ
هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى داهاتوو ، لە زنجیرەیەک پاڵاوتندا بەناوى
هەڵبژاردنەکانى خۆئامادەکردن یان سەرەتاى . ئەو چالاکییەیە کە دەتوانێت
لایەنگرانى هەردوو پارتە گەورەکە لە ڕێگەیەوە لە هەر وویلایەتێکى
ئەمریکادا ، وەک پێناسەى پاڵێوراو کە پەسەندى دەکات بچێتە
هەڵبژاردنەکانەوە بە نوێنەرایەتى حیزب .
ئەم چالاکیە چۆن دەڕوات بەڕێوە ؟
هەر وویلایەتێک ژمارەیەکى دیاریکراو نوێنەرى دادەنێت بۆ کۆنگرەکانى
نیشتیمانى هەردوو پارتەکە لە کۆتاى هاویندا ، کە لەوێدا پاڵێوراوى
دیموکراتى یان کۆمارى بەشێوەیەکى فەرمى دیاریدەکرێت ، بەڵام ئەندامانى
ئەم شاندە لە کۆنگرەى حیزبدا بەکآ دەنگ دەدەن ،پشتدەبەستن بە
ئەنجامەکانى کۆبونەوەکان و هەڵبژاردنە بەراییەکان ( خۆئامادەکردنەکان )
لە وویلایەتەکانیاندا .
بۆنمونە ئەگەر پاڵێوراوى ( س) زۆرترین دەنگى بەدەست هێنا لە ویلایەتێکى
دیاریکراودا ئەو شاندەى دەچن بۆ کۆنگرەى نیشتیمانى
کە زۆرترین ژمارەى نوێنەران لەخۆ دەگرێت کە بەڵێنیانداوە بە
لایەنگرى پاڵێوراوى (س) .
سەرچاوە : ماڵپەڕى '' بى بى
سى ''
nyakamil@hotmail.com
|