کچان و کوڕانی ئهمڕۆ له خۆشهویستی نهگهیشتوون !
شوان سدیق خۆشەویستى عیشق لەنێوان کوڕ وکچێکدا بەهاوتایبەت مەندیەکى خۆى هەیە،بۆگرێدان وبنیادنانى ژیانێکى نوێ ئەویش ژیانى هاوسەرگیریە، لەکۆمەڵگاى کوردی و لەنێوگەنجان بەتایبەت تائێٍستاکە خوێندنەوەیەکى ئەوتۆیان نیە بۆگەیشتنى خۆشەویستیەکى ڕاست ودروست،ئەوەى ئەمڕۆ بەرچاومان دەکەوێـت ودەیبیستین بەشێک لەگەنجان پێى دەڵێن ئەمە خۆشەویستیە،بەڕاستى من بەخۆشەویستیەکى تەندروست ولێک گەشتنێکى ڕۆشنبیرانەى نازانم بۆگەیشتنى هاوسەرگیرى،بێگومان خۆشەویستى ئەمڕۆجیاوازیەکى زۆرى هەیە لەگەڵ ئەوکەسانەى کەپێشتر کردویانە،ئەگەر بمانەوێـت بەخۆشەویستى عیشق ژیان بنیادبنێین، پێویستە ئاوڕێک لەڕابردومان بدەینەوە بزانین عاشقەکان چۆن گەشتون بەمە عشوقەکانیان، لەچیرۆکى ئەفسانەکاندا دەگێرنەوە مەمى ئالان وزین بۆبینینى یەکترى سنورى دوناوچەیان بەزاندوە، هێندەى دونیایەکتریان خۆشویست وهەمووشتێکیان لەلاوە دانا بۆبینینى یەکترى،ئەمە نمونەى بنیادنانى خۆشەویستی ڕاستگۆیە، زۆرجار ئەوکەسانەى بیانەوێت بەخۆشەویستەکانیان بگەن خۆیان وسامان پلەو دەسەڵاتە کەشیان دەکەنە قوربانى،ئیدواردى هەشتەمین پادشاى ئینگلیز نمونەى دەسەڵاتدارێکى عاشقە کەوڵاتێکى لەژێر دەستدا بو شەیداى کچێکى ئەمریکى بوخۆشى ویست،دواى چەند مانگێک قسەکردن ولەیەک گەشتن کارگەشتە ئەوەى بیخوازێت،بەڵام خەڵکى ئینگلیزبەم خۆشەویستیەى ئیدوارد وکچە ئەمریکیە کەیان زانى،هەرایەکى گەورەیان نایەوە وتیان نابێت خێزانى پادشا لەبنەماڵەیەکى ناپادشابێـت،دوڕێگایان لەبەردەم پادشا دانا،یان دەبێت پادشایەتى بکەیت یان کچە ئەمریکیەکە بخوازیت،ئیدواردى پادشایش بەخۆشحاڵیەوە دەستى لەپۆستى پادشایەتى بەرداو کچە ئەمریکیەکەى خواست، ئەمە خۆشەویستیە لەکوردستان ولەم کۆمەڵگاخێڵەکى وپولەکى دواکەوتووە دا ئەوەى پێى بڵێى خۆشەویستى جوانى وڕاستگۆیە بەبیستنیش بێت بەرگوێت ناکەوێـت، دواى دوساڵ خۆشەویستى نێوان کوڕو کچێک نیگا گۆڕینەوە وقسەکردن ونامەناردن لەڕێگاى ئێس ئێم ئێسەوە بێزاردەبن،خۆیان گوتەنى لەیەک گەشتوین،کچە بەکوڕە دەڵێت؟ وەرەپێشەوە بۆخوازبێنیم،کوڕەى بێ بەشکراو لەمافەکانى خۆى لەنیشتیمانى دایکدا،وەک ئەوەى سەفەرى هەندەران بکات پول وپارەى باش لەنێو ماڵ و خزم وکەس وکاردا کۆدەکاتەوە، هەنگاو بەهەنگاو لەماڵباتى کچە نزیک دەبێتەوە،کچەى لەخۆشەویستى نەگەشتو ئەم هەموو نامە گۆڕینەوە وقسەکردنەى لەبیرچۆتەوە،داواى مسقاڵە زێرێکى زۆرو دووئاهەنگ دەکات، بۆ لەبەرئەوەى لەناو برادەرەکانیدا پۆزش نەهێنێـەوە،لافى شوکردنەکەى هاوشێوەى کچانى شاى پەهلەوى لێ بدات،ئەفسوس ئەوەى لەنێوکۆمەڵکاى کوردى و گەنجاندا دەکرێت مەگەر لەنێو کۆمەڵگا خێڵەکیەکانى میسرى دێرین وسعودیەى دواکەوتو ترین وڵات لەبوارەکانى مافى ئافرەتدا کارى وابکرێـت،بێگومان ئەم شێوە بەیەک گەشتنەى کوڕان وکچانى ئەمڕۆ پێى ناگوترێت خۆشەویستى،بەڵکو دوبارە نوسینەوەى سیناریۆکۆن ودواکەوتووەکانى کۆمەڵگایە وهیچیتر، بەیەک گەشتنى کوڕوکچێک لەسەرئەساسى پول وپارەو سامان ومەنسەب بێت،من ئەمە بەخۆشەویستى نازانم، زۆرجار لەنێو کۆمەڵگاى کوردى ولەشەقامەکاندا ئەوئافرەتانەى کە کارى لەش فرۆشى دەکەن زۆرنامۆن وبەخراپەکار ناویان دەبەن،ئاخرئەوان هەل ومەرجى ژیان واى لێ کردون لەئەنجامى دروستبونى سیستمى سەرمایەدارى ونابەرامبەری ئەمڕۆدا پەنادەبەن کارى وابکەن بۆئەوەى بژێوەى ژیانیان دەستەبەرکەن، بەڵام خۆکچانى لەخۆشەویستى نەگەشتوى هەل مەرجى ژیان واى لێ نەکردون،خۆماڵ ومنداڵیان بەسەرەوە نیە پەنابۆ زۆر داواکردنى زێڕومارەیەکى زۆر دەبەن ئەگەر ئەوکوڕەى خۆش دەوێت وهاوسەرگیرى لاگرنگە،ئارەزوم درێژ دادڕى نیە ئەوەم ماوە بیڵێم گەنجانى ئێمەى ئەمڕۆ لەخۆشەویستى نەگەشتون،ئەوکەسەى بیەوێت بەخۆشەویستەکەى ئاشنابێت وهاوسەرگیرى لەگەڵ بکات،نابێت گوێ بەپارەوسامان ویاساکانى کۆمەڵگاوپرەنسیپەکانى ئاینیش بدات !
s.halabjaee@yahoo.com
|