کچه‌که‌ی شێخ عومه‌ر به ڕووتی سه‌ما ده‌کا.
فه‌هد گرده‌وانی
یسرا عمر بکری ئێستاکه ناوی خۆی گۆڕی وه و کردۆته [یاسمین فوستوک(فستق)] پاشناوی کۆنه مێرده [تورک]ه‌که‌ی وه‌رگرتووه ، که له‌و دوایه ته‌لاقی داوه . باوکی گووتی مێرده‌که‌ی به‌رپرسیاره لێی به‌ڵام یاسیمن یان یسرا له‌گه‌ڵ منداڵه [3]سێ ساڵیه‌که‌ی به ته‌نها ده‌ژی . ڕۆژنامه‌ی {دیلی میل} ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ڕووتی ئه‌و کچه باوک ئیسلامه توندڕه‌وه .ئه‌وه‌شی نووسیووه که ئه‌و کچه گه‌نجه [27ساڵی یه] ناوکه‌ی خۆشی گۆڕیووه له [یسرا] که ناوه‌که‌ی عاره‌بی یه بۆ [یاسیمن] که ناوه‌که‌ی تێکه‌ڵاوه عاره‌بی و بیانی یه . هه‌روه‌ها ره‌نگی قژی خۆشی گۆڕیووه و ره‌نگی زه‌رد کردووه . بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شێوه‌ی ئه‌وڕوپایی بدات . باوکی به‌سته‌زمان [عومه‌ر به‌کری] هاواری لێهه‌ستاوه و گووتی {{ ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که راست بێت بۆمن جێگای باوه‌ڕ نه‌کردن و سه‌رسوڕمانی یه . کچه‌که‌م له منداڵیه‌وه له‌سه‌ر قیه‌م و ئه‌خلاقی ئیسلامی په‌روه‌رده کردووه . ده‌مێکه قسه‌م له‌گه‌ڵی نه‌کردووه. وابزانم له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی له‌تورکیا ده‌ژی‌و ئاگاداری نیم خه‌ریکی چی یه}}.
شێخ عومه‌ر به‌کری[الشیخ عمر بکری] په‌ناهه‌نده بووه له ئینگلیستان و له ساڵی 1986 وه له باکووری له‌نده‌ن ده‌ژی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی که [7]حه‌وت منداڵی هه‌یه. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک [300]سێ سه‌د پاوه‌ندی[جنیه استرلینی] له سۆسیالی[یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی]وه‌رده‌گرت . ئه‌و شێخ عمر بکری یه ، له ساڵی 2005 ڕای‌کرد و ئینگلستانی به‌جێ هێشت و هه‌نووکه له لوبنان ده‌ژیت . یاسیمن[یاسه‌مین] له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌کان گووتی {هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کم به باوکمه‌وه نی یه و باوه‌ڕیشم به بیڕوباوه‌ڕ و شێوه‌ی ژیانی باوکمه‌وه نی یه} . هاوسه‌ره‌که‌ی عمر بکری ناوی [حنان]ه . یسرا الشیخ عمر بکری به ڕووتی سه‌ما له مه‌یخانه‌ومه‌لهه‌کان ده‌کات ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن [ذی صه‌ن] ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت راستکرده‌وه و له زاری یاسیمن نووسیوویه‌تی {{سه‌مای به ته‌واوه‌تی ڕووت پێشکه‌ش ناکه‌م ، به‌ڵام دژی ئه‌وه نیم که بچمه ناو ئه‌و پیشه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و شوێنێکی وا په‌یدا بکه‌م که شایه‌نی ئه‌و جۆره سه‌مایه بێت}} . شێخ عومه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستووری ئیسلامه‌تی ده‌ڕوات و باوه‌ڕی ته‌وای پێیه‌تی و بۆیه ده‌ڵێت کچکه‌م مێردی هه‌یه و ئه‌و مێرده‌ی لێی به‌رپرسیاره و هیوادارم خودا {هیدایه‌ت} بداته کچه‌که‌م و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست . یاسیمن [یسرا]ش باوکی به درۆزن ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی نه‌ماوه و ته‌ڵاقی وه‌رگرتووه . ئه‌و هه‌واڵانه جاره‌کی تر شه‌قامه‌کانی ئه‌وڕوپایی هه‌ژاند .
عومه‌ر به‌کر محه‌مه‌د
له ساڵی 1958 له شاری حه‌له‌ب له سوریا له دایک بووه . موسلمانێکی چاڵاک بووه و حیزبی [تحریر]ی دروست کرد . پاشان له ئینگلیستان رێکخراوه‌یه‌کی به ناوی [المهاجرون] دامه‌زراند . عمر بکری به‌و ووته‌یه ناوبانگی ده‌رکرد که گووتی {{ ئه‌گه‌ر حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا سیاسه‌تی خۆیان نه‌گۆڕن ، ئه‌وا موسڵمانان 11سێپته‌مبه‌ر رۆژ به رۆژ دووباره ده‌که‌نه‌وه.}}. عمر له ته‌مه‌نی 5 ساڵیه‌وه قورئانی خوێندووه پاشان به‌شی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له دانیشگای دیمه‌شق ته‌واو کردووه . هه‌ر له‌وکاته‌ی قوتابی بوو ، بووه ئه‌ندامی [اخوان المسلمین]ی سوریا و دژی حیزبی به‌عسی سوریا و رژێمی [ئه‌سه‌د] به‌شداری تێکۆشانی کردووه . ساڵی 1977 سوریای به‌جێ هێشت و چووه به‌یروت . ساڵی 1979 چووه قاهیره و شه‌ش مانگ له دانشگای ئه‌زهه‌ر خوێندی . پاشان له دیسامبه‌ری 1979 چووه سعودیای عاره‌بی . له ساڵی 1984 له شاری [جده]ی سعودیا گیرا . پاشان که ئازاد کرا ، له 14/1/1986 چووه ئینگلیستان . تاوه‌کو ساڵی 2003 خۆی وه‌کو [ئه‌میر] ده‌ناساند . له 6/8/2005 ئینگلیستانی به‌جێ هێشت و چووه لبنان .
وه‌فا دۆفور
[وه‌فا ئیسلام بن لادن] له 23/5/1975 له [لویس ئه‌نجلس]ی کالیفۆڕنیا له دایک بووه باوکی ئیسلام بن لادن برای [ئوسامه بن لادن]ه. وه‌فا ماوه‌یه‌ک له شاری [جده]ی سعودیای عاره‌بی ژیاوه و پاشان له‌گه‌ڵ دایک و باوکی و دوو خوشکه‌که‌ی [ناجیه 30ساڵه] و [نور 20ساڵه] چوونه [ژنێف] سویسرا. کاتێک دایک و باوکی له یه‌کتر جیا بوونه‌وه ، وه‌فا پاشناوی خۆی گۆڕی و پاشناوی دایکی وه‌رگرت{دۆفۆر} . وه‌فا له دانیشگای ژنێف به‌شی یاسای ته‌واو کردووه .
وه‌فا به زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و فارسی و عاره‌بی قسه ده‌کات .وه‌فا له ساڵی 2006 وێنه‌ی خۆی به نیمچه ڕووتی له گۆڤاری پیاوان [گ.کیو] بڵاوکرده‌وه. له بواری هونه‌ری ده‌ستێکی باڵای هه‌یه . بۆ زیاتر شاره‌زا بوون . له ڕه‌وشت و ژیانی ئه‌و گۆرانی بێژه ده‌توانن سه‌یری سایته‌کانی ئینتر نێت بکه‌ن . رۆژنامه و گۆڤاره‌کان گه‌لێک بابه‌تیان ده‌رباره‌ی وه‌فای برازای ئوسامه بن لادن بڵاو کردۆته‌وه .
F:\wafabinladen\Omar Bakri Muhammad - Wikipedia, the free encyclopedia.htm "http://en.wikipedia.org/wiki/Omar_Bakri_Muhammad"
رجل الدين الذي أعجب "بتفجيرات" بريطانيا... وأسس حركات "جهادية ":
ایلاف اخبار خاصه
27/9/2008 ستۆکهۆڵم
|