* * * * * * ١ ...له به هاردا هه ناسه ت بۆنی مێخه ک و نیگات تفه نگی ڕاوکه رو له نجه ت له نازی تاوس و په رچه مت گه ڵای شۆره بی و رومه تت گوڵ ئه رخه وان و بالات لاسکی رێواس و په نجه ت له چڵه نێرگزو ده نگت گۆرانی نه وره س و پێکه نینت له خوره و هاژه ی چه م ده چێ
٢ به هاوینان له سێبه ری دارستان و ده نگی نه رمی خالقی و له بێ ده نگی شه وه کان و له ئاونگی سه ر گوڵێک و له هه ناسه ی ده م به یان و له قاشی کاڵه کی ساردو له جێژوانی عاشقان و له ئاسمانێکی ساماڵ و له کازیوه ی رۆژێکی نوێ و ئاسۆی نیشتیمانێ ده چی
٣ پایزانیش له بۆنی بارانی په ڵه و له گه ڵای زه ردی ئاڵتونی و له پۆلێ قازو قولینگ و له بێگوناهی په پووله و له سنه وبه رێکی سه وزو له کراسی ته ڕی هه ورو له روحی پاکی دره خت و له ئاوێنه ی تێروانین و له بیره وه ری مناڵی و له خه ونێکی هێمن ده چی
٤ به زستانان له شانه ی پر هه نگوین و له سپێتی کڵۆی به فرو له هۆره ی ده نگی ریشۆڵه و له باوه شی گه رمی شیعرو له دیمه نی زه رده په رو له نیوه پێکی خه یاڵ و له یادگاری خۆشه ویستی و له ده رکه وتنی هه تاوو له هه ناسه ی تێکه ڵاوی دووئاشقی شه یدا ده چی
٥ تۆ به ته نیا له هه موو وه رزه کان ده چی له گوڵه کانی سه ر سینه ی به هاری وه زی ئه وین و له گیانی نه رم وناسکی بێ ترس و شه رمی هاوین و له روتبونه وه ی دره ختی گه ڵارێزانی پایزو له گیانی بووکه به فرینه ی به فرنباری زستان ده چی تۆ به ته نیا.. له هه موو جوانه کان ده چی تۆ له ته مه نی ساڵێکدا له وه رزه کان جوانتر ده چی.
سلێمانی ٢٠٠٦
|