١٧\٩\٢٠١٠
کشانه‌وه‌ی هێزه
شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا و کورد له‌و هاوکێشه‌دا.

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
کۆتایی مانگی ئاب واده‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌شه‌ڕکه‌ره ئه‌مریکییه‌کان
بوو له‌عێراق . کۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌ب، جمهوری ئیسلامی ئێران،. وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا.له‌سه‌رئه‌م کشانه‌وه‌یه قسه‌و په‌یامی
خۆیان ڕاگه‌یاند.
کشانه‌وه‌ی هێزه‌شه‌ڕکه‌ره ئه‌مریکییه‌کان له‌عێراق کۆمه‌ڵێک پرسیار و
هه‌ڵوێسته‌کردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. که‌ئایا ئه‌مه‌ده‌ستبه‌رداربوونی
ڕیشه‌یی ومه‌بده‌ئی سیاسه‌تی ئه‌مریکایه له‌عێراق یان کشانه‌وه‌ی ڕه‌مزیه
بۆڕازیکردنی سیاسه‌تی جیهانی عه‌ره‌ب و ڕه‌ووته سیاسییه‌کانی ناوعیراق
یان به‌ڕوویه‌کی تردا ماندووبوون وشکستی ئه‌مریکایه له‌ململانێکانیدا
له‌گه‌ڵ ئه‌جێنده‌و په‌یامی هاودژدا له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌که.
به‌خوێندنه‌وه وشیته‌ڵی زۆرینه‌ی سیاسی وچاودێره ڕۆژئاواییه‌کان گه‌ره‌نتی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوا به‌نده
به ئارامی وسه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبه‌دیموکراسی بوونی
ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که، به‌م خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه عێراق وه‌ک
ڕژێمێکی سه‌ره‌ڕۆ له‌ڕابردوودا ڕۆژی 9/4/2003 خاڵی ده‌ستپێکی ئه‌وئاڵوگۆڕه‌ی
به‌رکه‌وت که‌مه‌ترسی بو له‌سه‌ربه‌رژه‌وندییه‌کانی ڕۆژئاوا، به‌ڵام
ئایا تائه‌مڕۆ عێراق بوه‌ته ڕژێمێکی دیموکراسی له‌ناوچه‌که‌داو گه‌ره‌نتی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوای خسۆته ئه‌ستۆ .
ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌رکشانه‌وه‌ی هێزه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕۆژئاوا له‌عێراقدا
ووڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی عه‌ره‌ب له‌ئاهه‌نگی شادی دان بۆپاشه‌کشه‌کردن
به‌م هێزه وه‌له‌لایه‌کی تریش ووڵاتانی ئیقلیمی وجیهانی عه‌ره‌ب وه‌ک
ووته‌که‌ی قسه‌که‌ری جمهوری ئیسلامی (ئاغای میهمان په‌رست) نگیه‌رانن
له‌مانه‌وه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراقدا له
ژێرناو و ئه‌رکی جیاوزدا
پرسیاره‌گرنگ وجه‌وهه‌رییه‌که ئه‌وه‌یه که‌ئایا ئه‌مڕۆ عێراق چووه‌ته
سه‌رهێڵێکی سیاسی خۆی و ئه‌م ووڵاته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی
وبه‌ڕێوه‌بردنی سیاسییه‌به‌مانا لۆژیکییه‌که‌ی؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌به‌به‌ڵگه‌وه( نه‌خێره) تائه‌مڕۆ عێراق تێکه‌ڵه‌یه‌که
له‌هێڵی سیاسی ئاراسته‌کراوی ده‌ره‌کی که‌هیچ لایه‌ن وڕه‌وتێکی سیاسی
ڕێزله‌ئیراده‌و قه‌باره‌وسه‌نگی سیاسی یه‌کتری ناگرن ویه‌کتری به‌ده‌ستی
ده‌ره‌کی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. باشترین نمونه‌ی به‌رچاوومان تائه‌مڕۆ شه‌ش
مانگ به‌سه‌رهه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3/2010 تێپه‌ڕده‌بێت به‌ڵام نه‌توانراوه
حکومه‌تێکی هاوبه‌ش ڕابگه‌یه‌ندرێت..
له‌به‌رئه‌وه‌کشانه‌وه‌وده‌ستبه‌رداربوونی مه‌بده‌ئیانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان
شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه و له‌ئه‌گه‌رێکی مه‌حاڵ و جێ به‌جێبوونیشدا
مه‌ترسی گه‌وره‌یه بۆپێکدادانی سیاسی هێزو ڕه‌وته‌سیاسییه‌کانی
ناوعیراق وناوچه‌که، چوونکه تائه‌مڕۆ نه‌خشه‌و بونیاتی سیاسی عێراق
باڵه‌خانه‌یه‌کی کۆنکرێت نه‌کراوه و له‌ژێرهه‌یمه‌نه‌و نفوزی ئه‌مریکادا
وه‌ک یاری میکانۆیی ڕاگیراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا جمهوری ئیسلامی ئێران،
ده‌وڵه‌وتی تورکیا و ووڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه له‌هه‌وڵی جوڵاندنی داشی
خۆیاندان به‌قازانجی زۆرترین ده‌ستکه‌وت ونفوزی سیاسی له‌عێراقدا.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان له‌م حه‌وت ساڵه‌دا نه‌یتوانیوه گه‌مه‌یه‌کی
دیبلۆماسی سه‌رکه‌ووتوانه بباته‌پێشه‌وه،تا له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ناوخۆییه‌کانی
عێراق زه‌مانه‌تی مافه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌مسۆگه‌ربکات. به‌هه‌مان شێوه‌ش
نه‌یتوانیوه خشتێک بخاته سه‌رباڵه‌خانه‌ی دیموکراسی وئازادی ،تا له‌به‌رامبه‌ر
ڕۆژائاوادا متمانه‌ی ڕژێمێکی دیموکراسی وئازادی مسۆگه‌رکردبێ .
پرسیاره‌چاره‌نوسسازه‌که بۆخه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه ئایا ده‌کرێت له‌ئه‌مڕۆدا
به‌هه‌مان شێوه‌وکێرفی پێکهاته‌کانی تری ناوعێراق کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان
بکاته جه‌ژنی نیشتمانی وئاهه‌نگی شادی بۆچوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وهێزانه
سازبدات، له‌کاتێکدا باش له‌بیرمانه که‌حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌هاری
2003 دا له‌لایه‌ن دووهێزی سه‌ره‌کی کوردستانه‌وه ئاهه‌نگ و گوڵباران
بۆهاتنی ئه‌م هێزانه له‌کوردستان سازده‌درا. ده‌کرێت ئه‌وڕاستییه
بزانین که ئه‌مریکا هێزێکی فریاد ڕه‌س نییه‌و له‌گه‌ڵ هاوکۆیی وهاوبه‌رژه‌وه‌ندی
دا ده‌ستی ته‌وقه‌و هاوپه‌یمانیت بۆدرێژده‌کات،به‌ڵام هه‌موومان ده‌بێت
ئه‌و واقیعیه‌ته ببینین که‌له‌سه‌رخه‌ت نه‌بوونی نفوز‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌کی
جیهانی وه‌ک ئه‌مریکا ئه‌جێنده‌و مه‌رامی سیاسی هێزه‌ئیقلیمییه‌کان و
ڕه‌وته‌سیاسییه تووندڕه‌وه‌کانی ناوعێراق زۆردڵ ڕه‌قانه له‌به‌رامبه‌رماندا
له‌بۆسه‌دان ،که‌واته کشانه‌وه‌ی مه‌بده‌ئیانه وده‌ستبه‌رداربوونی
ڕیشه‌یی ئه‌مریکا له‌عێراق به‌بێ مه‌رج ودوورله‌چاره‌سه‌ری کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی
دوونه‌ته‌وه‌ی (وه‌ک کورد وعه‌ره‌ب ) خه‌ڵکی کوردستان زۆرترین باج و
قوربانی سیاسی به‌رده‌که‌وێت.
به‌ڵام جۆری کشانه‌وه و ئه‌جێنده‌ی سیاسی ئه‌مریکییه‌کان ڕۆشنایی
زیاترده‌خاته سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌سیاسییه‌کانی عێراق وناوچه‌که ،له‌کاتێکدا
مه‌حاڵه ئه‌مریکا به‌ساده‌یی هه‌یمه‌نه‌ونفوزی خۆی له‌ناوچه‌که به‌ره‌و
پاشه‌کشه به‌رێت و ناوچه‌که بداته‌وه ده‌ست هه‌یمه‌نه‌ی ڕژێمێکی
تۆتالیتاری..
5\9\2010
ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
|