٢٩\١١\٢٠١٥
کۆبوونەوەکانی
ئۆباما و پۆتین لە نێو گۆرانکارییەکانی نەخشەی جیهان.

عەبدوڵا پۆڵا
گەر سەیری ململانێی
زلھێزەکان بکەین لەزۆر لەو تەنگژانە ناگەنە ئەو قۆناغەی کەوا شەری
گەورە روو بدات، لەسەردەمی ململانێی بلۆکی رۆژھەلات و رۆژئاوا پێشی
رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، ئێستاکەش لەنێوانی ئەمریکاو روسیا لە نێو
تەنگژەکانی جیھان بەملھوری مل لێنانێن، بۆیە زۆر زەحمەتە شەری نیوکلێری
لەنیوانیان روو بدات، لەوانەیە روسیا بەرامبەر تورکیا بەکاری بھێنێت،
یان ئەمریکا بەرامبەر ئێران بەکاری بھێنێ بەلام لەنێوانی زلھێزەکان زۆر
دوورە؟
ململانێی روسەکان دوای خستنەخوارەوەی فرۆکەی سۆخۆی ٢٤ی روسی؟
کارتەکانی روسیا گەلەک بەھێزترە لەو کارتانەی تورکیا بەکاری دەھێنێ،
بەتایبەتی تورکیا زۆرترین کارتەکانی لەماوەی رابردوودا سووتاون، بۆیە
پێشبینی دەکرێ وەکو یاری پشیلەو مشکانێ تورکیا لەھیچ کونێک خۆی پێ
رانەگیرێ، کارتە دۆراوەکانی تورکیا:
١- تورکیا لە دوو شەری گەورەی ھاوپەیمانی ناتۆ بەشداری نەکرد، یەکەمیان
رووخانی سەدام کەوا نەیھێشت فرۆکەکانی ھاوپەیمانان بەیسی ئەنجەرلیک
بەکار بھئێنن، دووەمین لەکاتی راگەیاندنی ھاوپەیمانی دژی داعش کەوا
تورکیا نەھاتە ناو ھاوپەیمانەتییەکە بەپێچەوانەوە ھەموو ھاوکاریەکی
پێشکەشی داعش دەکرد.
٢- بۆ ھاوسۆزی ئەمریکا بەرامبەر فەرەنسا لەبەرامبەر ھێرشەکانی پاریس
سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ھۆلاند سەردانی ئۆبامای کردو ئۆباما لەوتەیەکدا
چەندین جار دووبارەی کردەوە کەوا لەگەل ٦٥ ولات لەھاوپەیمانی داین دژی
داعش، دووپاتی ھاوپەیمانەتی دژی داعشی کردەوە، بەلام ھەرەشەی لەسەر
ناتۆ باس نەکرد، لەسەردانەکەی ھۆلاند سەرۆکی فەرەنسا بۆ روسیا ھەمان
ھاوپەیمانییان دووبارە کردەوە، کەوا بەھەموو لایەک بەتایبەتی روسیا
دەبێ داعش تێکبشکێنن، ھەموومان دەزانین تورکیا و داعش مەبەستیان
دروستکردنی خەلافەتی ئەردۆگان بوو، لەمەبەستی سەرەکی لەرێرەوەکەی لادا،
لەدواین قۆناغی بەربەرەکانی داعش دوای ئەوەی ئەمریکا پالپشتی کوردانی
خۆرئاوای کرد، شەرتەکانی تورکیا کەوا YPG رێکخراوێکی تیرۆرستییە بەلام
بەپێچەوانە ئەمریکاو رۆژئاوا ھەموو ھاریکاریەکیان پێشکەشی کوردانی
رۆژئاواکرد.
٣- ھەنگاوەکانی ھاوپەیمانان لەگەل روسیا کۆکن لە سالی رابردوودا ٣ جار
ئۆباماو پۆتین پێکەوە دانیشتوون، بەدەیان تەلەفۆنیان لەگەب یەک کردووە؟
لەسەر زۆرێک لە کێشە سیاسیەکان رێکەوتوون زۆریش خلافیان ھەیە بەلام
لەسەر تورکیا کۆکن، ھەنگاوەکانی ئەمریکاش یۆ لەناوبردنی حکومەتی
ئەردۆگان یەکدەگرێتەوە، بۆ ئەوەی حکومەتی ئیسلامی تێکبشکێنن، ویستیان
فەتحوللە گولەن بھێننە سەر حوکم بەلام شکستیان ھێنا، بۆیە
لەھەلبژاردنەکانی ئەو دواییە کوردیان سەرخست کەوا بەویستی ئەردۆگان
نەبوو.
٤- لەمانگی سێپتەمبەر ئۆباماو پۆتین رێکەوتن کەوا ھەردوولا لەدژی داعش
ھەنگاوەکانیان چر بکەنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تورکیا بەرەی داعشی
بەر تەدا.
٥- لە ئاکامی تەدەخولی روسی تورکیا ھەستی پێکرد کەوا رۆژئاواو روسیا
لەسەر تورکیا رێکەوتوون کەوا حکومەتی تورکیا دەبێ تەمبێ کەن، لەسەر
بەشاریش رێککەوتن کەوا ئەویش دەبێ بروا.
٦- لە کۆبوونەوەکانی لووتکەی G٢٠ بۆ ماوەی ٣٥ دەقیقە ئۆباماو پۆتین
پێکەوە دانیشتن، تەنھا دوو کەسیان لەگەل دانیشتبوو، تاکولێنەگەران
کەنالی روسیاش وێنەکە بگرێ، نەوەک لەئەنجامی حەرەکەی لێویان ئەنجامی
کۆبوونەوەکە بزانن.
دەرکەوت دوای کۆبوونەوەکان کەوا لەسەر ئەو پێشنیارەی تورکیا بەدانانی
ناوچەی ئارام کۆک نین،
٧- کۆبوونەوەی لوتکەی G٢٠ دوای کارە تیرۆرستییەکەی پاریس بوو، بۆیە
فەرەنساش ھاوھەلوێستی پیشانی روسیا دا، ھەردوولا رێکەوتن کەوا
بەمووشەکی دوورھاوێژ بۆردومانی داعش بکەن، فەرەنسا کەشتی بارھەلگری
فرۆکەی شارل دیگۆلی بۆ دەریای سپی ناوەراست بەپێشنیاری روسیا ھێنا،
بەھاوکاری ھەردوولا بۆردومانەکانیان دەستپێکرد.
٨- لەھەمووی گرنگتر لێکۆلینەوەکان دەریانخست کەوا تورکیا لەگەل لێشاوی
پەنابەران بۆ ئەوروپا، چەند تیرۆرستی داعشی رەوانە کردووە، کار ئاسانی
بۆ کردوون و پاسەپۆرتی تورکی و سوری بۆ ئەو تیرۆرستانە دروست کردووەو
ئەوانەی جنسییەی ئەوروپیشیان ھەبوو بەکەیفی خۆیان ھاتوچۆیان بۆ ئەوروپا
کردووە، ئەنجامەکەی ھێرشەکانی فەرەنساو بەلجیکای لێکەوتەوە.
٩- رێکەوتنی روسیاو ئەمریکا لەسەر ئەوەی کەوا تورکیا دەبێ تەمبێ بکرێ،
بۆیە ئەمریکا بەتورکیای وتووە دەبێ بەرھەلستی تەدەخولی روسیا بکەین،
لەژێرەوەش بە روسیای وتووە دەبێ تورکیا تەمبێ بکرێ.
١٠- لەچەند رۆژی داھاتوو دا، کاردانەوەی روسیا ئەنجامی گەورەی دەبێ،
کارێکی وا بەتورکیا دەکەن کەوا جارێکی دی پەل بۆ داعش و خەلافەتەکەی
نەھاوێژێ.
١١- لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند بۆ
ئەمریکا لەفۆکس نیوز پرسیارو شیکردنەوە لەسەر وتەکانی ئۆباماو ئۆلاند
دەکا ئایا جەنگی جیھانی نزیک بۆتەوە، لەوەلامدا دەلێ دوورە لەواقیع،
چونکە ئۆلاند نوێنەری سۆسیالیستەکانی فەرەنسایە لەپۆتین سەرۆکی روسیا
زۆر نزیکە، ولاتەکەشی دووچاری تەقینەوەکان و کارەتوندو نیژیەکانی داعش
بووەو لەشەوێکدا پایتەختی فەرەنساو شاری جوانییەکانیان خەلەتانی خوێن
کردو ئێستاش لەوەتەی جەنگی جیھانی دووەم یەکەم جارە باری نائاسایی
لەفەرەنسا زەنگی لێبدرێ، بۆیە دەبێ سەرلەنوێوە نەخشەی ناوچەکە
دابرێژرێتەوە. سایکس پیکۆی نوێ بەرێوەیە بۆیە ناوچەکەلەنوێوە نەخشەی بۆ
دەکێشنەوە، تورکیا دەبێتە پارچە پارچەو کورد لەخوارووی رۆژھەلات و
ئەرمەن لەباکور و ئەستەمبۆلیش لەرۆژئاوا دەگەرێتەوە زێدی ئەوروپا.
١٢- داعش بۆ ئەم مەبەستە دروست کراو ھەموو ھاوکارییەکیان پێشکەش کرد،
چاوەنواری کاردانەوەکانی روسیا دەبین، کەوا کوردیش سوودمەندی سەرەکی
دەبێ؟
کارتەکانی روسیا.
روسیا وەکو ولاتێکی زلھێز زۆرترین گاریگەری لەناوچەی رۆژھەلاتی
ناوەراست و ولاتانی عەرەبی لەکۆنەوە دروست کردووە. روسیا ٨٠%
سەرچاوەکانی گازی ئەوروپا دابین دەکات، خۆ گەر ناتۆ تەدەخول بکا، چین و
ئێرانیش بچێتە پال روسیا ئەوە ناوچەی کەنداویش یەک دلۆپە نەوت ناروا،
ئەنجام ئەوروپا غەرقی تاریکی و سەرما و بێ وزەی کارەبا و گاز دەبیتەوە.
بێ تەدەخولی ناتۆ لەئەنجامی ئەو شەرەی کەوا لەنێوانی روسیاو تورکیا
دروست دەبێ.کێشەئابوریەکانی تورکیا قولنر دەبێتەوە و ئابلۆقەی ئابوری
لەسەر تورکیا لەلایەن روسەکان بریاری لەسەر درا، بەتەنھا کەرتی
گەشتیاری سالانە ٣ ملیار $ لە گەشتیارە روسەکان دەست دەکەوت، روسیا
بریاری دا، کەوا ھەموو روسەکان بگەرینەوە، جاران پەیمانیان ھەبوو کەوا
بێ ڤیزە سەردانی یەکتر بکەن، بەلام زۆربەی پرۆژەکانی کەرتی پیشەسازی
خۆراکی تورکیا زیانێکی گەورەی بەر دەکەوێ.
لەسەر مەسەلە سیاسییەکان یارمەتیدانی کوردانی باکورو رۆژئاوا وەکو
کارتێکی کاریگەر روسیا بەکاری دێنێ، پێدەچێ چەکی قورسیش کوردان وەربگرن،
بۆیە لوتزلی ئەردۆگان نەوەک بەرامبەری کوردان و گەلانی ناوچەکە بەلکو
بەرامبەر ھاوپەیمانەکانی، لەئاکامی پابەتد نەبوونی تورکیا
بەرێکەوتنەکانی ناتۆ لەپالپشتی ھاوپەبمانی دژی رووخانی سەدام و دژی
ھاوپەیمانی داعشیش وەستایەوە بۆیە چاوەروان دەکرێ گەر تووشی ھێرشێکی
موشەکە دوورھاوێژەکان و نیۆکلیرەکانی روسی ببێتەوە ئەوا کەس خۆی ناکاتە
خاوەنی تورکیاو کەس نایەوێ خۆی لەگەل ورچە نووستووەکە بێتە مەیدان،
چونکە ئەوروپا بەپلەی یەکەم دەزانێ بەرگەی ھیرشەکانی موشەکی نیۆکلیری
روس ناگرێ؟
لەدوای کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی روسی روسیا سەکۆی S٤٠٠ بریاری لەسەردا،
کەوا بۆ ناوچەکە بھێنێ، کەوا پێشتر زۆر زەحمەت بوو وا بەئاسانی ئەم
سەکۆیانە بریاری لەسەر بدات، چونکە بەرامبەر بەربەرەکانی رۆژئاوا
دەبوەوە، ھەروەھا رۆژانە ھێرشەکانی روسەکان چرتر بوونەوەو ھێرشی
فرۆکەکانی ھاوپەیمانان رێژەکەی زۆر کەمتر دەبینرێ.
بۆیە روسیا لەسوریا دەستی والا کرا، پێشتر نەیدەتوانی بەو شێوەیە ھەموو
ناوچەکە گێرە بکات. دەنگۆیەک ھەیە کەوا لەکۆبوونەوەکانی لوتکەی G٢٠
تورکیا دەربکرێ، لەوانەشە لەناتۆش دەریکەن؟ چونکە کورد ئێستا
لەململانێی سەربازی شوێنی تورکیا دەگرێتەوە؟
خۆ ئەگەر بەراوردی نێوان مووشەکە نیۆکلێرەکانی روس و ئەمریکا بکەین
روسەکان ٨٥٠٠ موشەکی نیۆکلێریان ھەیە لەبەرامبەر ئەمریکا ٧٧٠٠ موشەکی
نیۆکلێری ھەیە، ئەمە داتاکانی سالی ٢٠١٣ چونکە بەرنامەکانی ئەتۆمی
پێدەچێ بەشێکیان نھێنین، گەرچی رێکەوتنیان ھەیە کەوا بەشێکی زۆر لەو
مووشەکانە کەم بکەنەوە.
بۆیە رووسیا گەر شەری نیۆکلێریش بێتە کایەوە یەکەم مووشەکی زیاتری ھەیە
دووەم رۆژئاواو ئەمریکا بەتەنگ تورکیا ناێن خۆیان لەو شەرەکاولکارییە
وەرنادەن، بەم ھۆیەوە دوای ئەوەی فرۆکەوانی دووەم ی رووسی کەوا تورکیا
فرۆکەکەیانی لە خاکی سوریا حستە خوارەوە، بەناوی Konstantin Murakhtin
لە پرۆسەیەکی ھاوبەشدا لەدەست تیرۆرستان دەرباز دەکرێ، بۆ کەنالەکان
دواو ئەردۆگانی بەدرۆزن دەرھێنا، کەوا دەلێ ١٠ جارمان ئاگادار
کردوونەتەوە، ھیچ ئاگاداری نەکراینەوە، یەکسەر فرۆکەکەمان پێکرا،
سنووری تورکیاشمان نەبەزاندبوو، نەخشەکەی فرۆکەوانەکان زۆر جیاوازە
لەگەل نەخشەی تورکیا، بۆیە تورکیا لەو شەرەی روسیا تێوەگلا کە
ئاکامەکەی بۆ تورکیا مەترسیدار دەبێ، ناتۆش بەتەنگ داخوازییەکانی
تورکیا نەھات، لەوەلامی پرسیارێکدا بەرپرسێکی موخابەراتی ئەمریکی
بەناوی فیل مۆد لێکۆلەرەوەی کاروباری تیرۆر دەلێ تورکیا کارێکی نارەوای
کردووە؟ و تورکیا بەناوی تیرۆر لەکوردان دەدات، بۆیە پێویستە
لێکۆلینەوەی لەگەل بکرێ، چونکە ئەم کارە ئاسایشی جیھان تێکدەدا.
وەدەرکەوت کورەکەی ئەردۆگان بەنێوی بلال لەپال خستنە خوارەوەی فرۆکەی
روسیا بوو، چونکە کاک بلال پرۆسەی بازرگانی نەوتی لە ئەستۆ گرتبوو
روسیاش ٥٠٠ تانکەری بەیەک بۆردومان ئاگر تێبەردا، بۆیە بلال بەو کارەی
ھەلساوە، ئەردۆگانیش کۆنترۆلی لەدەستداو روسیا رۆکێتی S٤٠٠ لەخاکی
سوریا لەشاری لازقیە کەزۆربەیان عەلەوین بەکاری دەخەن، بەگوێرەی ھەوالی
Cnn تەنھا ٢٥٠ کم ١٥٠ مایل مەدای ئەو موشەکانەیە، تەنھا ٣٠ میل دوورە
لەسنوورەکانی تورکیا، کەواتە لەناو خاکی تورگیا فرۆکەکان دەپێکێ؟
گرنگترین ئەو رێکەوتنانەی کەوا تورکیا لەگەل ئەمریکاو ناتۆ پەشیمان
بوویەوە ئەوەش ئەمریکای زۆر توورە کردووە و ناردنی تیرۆرستانی داعش بۆ
ئەوروپا لەمەر تورکیای دەزانن؟
دوای جێبەێنەکردنی پلانی ھاوپەیمانان ئەردۆگان باجەگەی زۆر گران بوو؟
لەمانگی ٧ دوای ئەوەی تورکیا بەسەرشۆری گەرایەوە ھاوپەیمانی ناتۆ بۆ
دژایەتی داعش، ئەمریکا داوای لەتورکیا کرد، کەوا سنوورەکانی نێوانیان
لەناوچەی جەرابلوس دابخا.
ئەو ناوچەیەی کەوا نزیکەی ٦٠ مایل دەبێ، وەکو ناوچەکانی کوردنشین ھەر
لە جەزیرەو کۆبانی و عەفرین کەوا تیرۆرستانی داعش دەتوانن لەو سنوورانە
بۆ دەرەوەو ناوەوە بێن و بچن، لەوراپۆرتە ئاماژە دەکات وەکو کوردستان
رێگا بەتیرۆرستانی داعش نەدەن بۆ دەرەوەو ناوەوەی تورکیا بپەرنەوە،
نەوەک دیسانەوە بۆ ئەوروپا بگەرێنەوە.
بەمەزەندەی بەرپرسانی پنتاگۆن ٣٠٠٠٠ سەربازی دەوێ بۆئەوەی ئەو ناوچە
سنوریان بلۆک بکات. بەلام ئەردۆگان ئەوەی نەکرد و بەپێچوانەوە چەند
چەتەیەکی تورکمانەکانی ھاندا کەوا ناوچەی ئارا لەو شوێنە دروست دەکات.
دوای ھێرشە تیرۆرستییەکانی پاریس و لە میانەی کۆبوونەوەکانی لوتکەی G٢٠
دیسان ئۆباما داوای لەئەردۆگان کردەوە؟ ھەمدیسان نەیکرد، بۆیە ئەو
قورەی ئەوجارە بۆ ئەردۆگان گیرایتەوە زۆر خەستە، زەحمەتە لێی دەرباز بێ،
لەئاکامی بێھودەیی تورکیا لەبەرامبەر رۆژئاوا و بۆ بوونە ئەندام لەناو
یەکێتی ئەوروپا، پەیوەندییەکانی لەگەل روسیا پتەو کرد، ھەرچەندە
دوژمنایەتی لەمێژینەیان بۆ پێشی دامەزراندنی دەولەتی نەتەوەیی تورکیا
دەگەرێتەوە، لەسەردەمی سولتانەکانی ئالعوسمان پەیوەندییەکانی
قەیسەرەکانی روس و پادشاکانی عوسمانی ھەر دەم لە تەنگژەدابووە.
دوای کارەساتی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی روسی لەلایەن تورکیاوە، یەکەمین
جارە دەولەتێک لە پەیمانی ناتۆ فرۆکەیەکی روسی خستبێتییە خوارەوە،
روسیا وەکو ولاتێکی زلھێزی رابردوو و ئێستا زۆر زەحمەتە تورکیا
بەھاسانی لەبن ئەو بارەدەربێ؟
بەمەزەندەی زۆربەی لێکۆلەرەوان تورکیا باجێکی گەورەی ئەو لوتزلیەی
داداتەوەو سایکس پیکۆی نوێ لەنێو کۆبونەوەکانی ولاتانی زلھێز نەخشەسازی
بۆ ئامادە کراوەوە، کەوا سەرجەم رۆژھەلاتی ناوین و تورکیاش دەگرێتەوە و
کوردیش بەدەولەتی سەربەخۆیی دەگات.
سەیری ئەم لینکەی بکەن فیل مۆد تورکیا تاوانبار دەکات؟
http://arabic.cnn.com/world/2015/11/25/turky-russia-nato-cia
http://www.vetogate.com/1909488
pola.hamad@yahoo.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|