کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی کورد له به‌غدا و هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له سه‌ر به‌ره چوار قۆڵیه‌که‌ی شیعه‌و کورد.
مه‌هدی کاوانی
قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌نیه جۆره ناڕووناکیهکم له سه‌ر سه‌رانی کورد هه‌بێت به تایبه‌تی له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له گه‌ڵ سه‌نته‌ر جا چ جای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیش ڕاسته‌و خۆ له گه‌ڵ دووسه‌رکرده‌ی دیار‌و بڕیار به‌ده‌ستی کوردستان بێت . به‌ڵام له مه‌ڕ کاری سیاسی به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له زۆر هه‌ستیاره‌کان وا باشتر ده‌بوو که پێشتر ده‌روازه‌یه‌کی سیاسی له به‌رده‌م سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشه‌نبیرانی کورد له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ها هه‌ستیار بکرابایه‌وه تا وه‌کو له ڕێگهیهوهه سه‌رکرده‌کانمان جگه له قسه‌و تێڕوانین و پێشهاته‌کانی خۆیانه‌وه ئاگاشیان له بیروبۆچوونه‌کانی توێژی ڕۆشه‌نبیر هه‌بوایه که چیان گه‌ره‌که. نوسینه‌کانی هه‌فته‌نامه‌ی گوڵانی ژماره (648/20/08/2007)م هی هه‌موو نوسه‌ره‌کان به بیانیه‌کانیشه‌وه که شتیان له سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌و به‌ره چوار قۆڵیه‌که نووسی بوو، خوێنده‌وه، گوڵانیش به ئامانه‌ته‌وه بیروڕای نووسه‌ره بیانیه‌کانی خستبووه سه‌ر ڕووپه‌ڕی گۆڤاره‌که‌یانه‌وه . دیاره نووسه‌ره بیانیه‌کانیش زۆریان پڕۆفیسۆرو سیاسه‌تمه‌داری خاوه‌ن ئه‌زموونی درێژخایه‌نی سیاسی بوون جگه له‌وه‌ی که لێدوانه‌کانیان له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مه‌ریکی له لایه‌ن بڕیاربه‌ده‌سته‌کانه‌وه به هه‌ند وه‌رده‌گیرێ .ئه‌وان به‌شی هه‌ره زۆربه‌یان جگه له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ده‌وله‌تی فاشل قسه‌یان له سه‌ر عیڕاق ده‌کرد ،به‌ره چوار قۆلهکهشیان له لایه‌که‌وه به‌بێ به‌شداری سوننه به یه‌ک لایه‌نی ته‌ماشا ده‌کردو له لایه‌کی تریشه‌وه پێیان وا نه‌بووه که کورد له له ناو ئه‌و جه‌وه فهوزاویهی عیڕاق و نه‌بوونی ڕۆشنایی سیاسی له لایان، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ک نێوه‌ندێک ئه‌و مینبه‌ره سیاسیانه ڕێک خات . ئه‌وان له قسه‌کانیان زیاتر ته‌رکیزیان له‌وه ده‌کرده‌وه که هه‌ر ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌و تایفه، واچاکه باری ناوچه‌که‌ی خۆی ڕێک خاو به‌هێزی بکات و زاڵ بێت به سهرگیرو گرفته ناوخۆیه‌کانی ،ئه‌وجا به‌دوایه‌وه دیالۆگ بکه‌ن له سه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی عیڕاق و له قسه‌کانیان زیاتر مه‌به‌ستیان بوو لۆکاله‌کان به‌هێز بکرێن به ڕێگه‌ی دابه‌ش کردنی عیڕاق به سه‌ر سێ هه‌رێمی شیعه‌و سوننه‌و کورد‌و به‌غداش وه‌ک بڕۆکسلی لی بکرێت . به‌ڵام نووسه‌ره کورده‌کان له هه‌مان گۆڤاری ناو براو قسه‌و باسه‌کانیان بۆ ئه‌وه ده‌برده‌وه وه‌ک شان و شه‌وکه‌ت به به‌ره‌که بده‌ن و به کارێکی باشی له قه‌له‌م بده‌ن . قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه که هه‌ندێ له نوسینه‌کانیان باسیان له یه‌ک ده‌نگی کورد‌و کارتێ کردنی ئه‌و دوو سه‌رکرده له سه‌ر ڕه‌وشی کۆبوونه‌وه‌کان و کارتێ کردنیان له سه‌ر لایه‌نه‌کانی تر نه‌کردبێ . به‌ڵام ده‌بوایه ئه‌وانیش هه‌نده‌ک ئیشارهتیشیان وه‌ک نوسه‌ره بیانیه‌کان له یه‌ک لایه‌نی ئه‌و به‌ره چوار قۆڵیه بکردبایه ، یانه‌کینێ ئه‌وه‌شیان به ده‌ر خستبایه که لایه‌نه ناکۆکه‌کانیش وه‌ک ئه‌وان ئاسا به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی نووسه‌ره بیانیه‌کانیش ئیشاره‌تیان پێ ده‌دا خه‌م له خۆیان ده‌خۆن و به‌ره‌یه‌ک له نێو خۆیان پێک ده‌هێنن . به‌لگه‌ش قسه‌کانی سالح دلێمی سه‌رۆکی ته‌وافق بوو که له لێدوانێکی ئه‌وه‌ی به‌ده‌رخست که ئه‌و به‌ره چوار قۆڵیه له لایه‌که‌وه ته‌نیا له نێوانی شیعه‌و کورده وههلوکۆششهکانیان به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕزگار کردنی مالیکیه ،ئه‌وه‌نده بۆ چاککردنی باری عیڕاق نیه،له‌هه‌مانکاتیشدا داوای له هێزه‌سیاسیه‌کانی تری عیڕاق کرد ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه که مشووری خۆیان بخۆن و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره به‌ره‌یه‌کی تر له نێو خۆیان دروست بکه‌ن(رۆژنامه‌ی حه‌یات/20/08) . هه‌ر که‌سێکیش موتابه‌عه‌ی وه‌زعی سیاسی ئێستا بکات ده‌زانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ڕێ‌و شوێنی وه‌هانه که ڕۆڵی سوننه‌کان جا له سه‌ر حیسابی شیعه بێت یان هه‌ردوکیان شیعه‌و کورد بێت زیاد بکات . جا که ئه‌وان مشوری به‌ره‌ی وه‌هاش بن ههلبهته ئه‌مه‌ریکیه‌کان پاڵپشتیان ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه مه‌وقعی نه‌قیزی ئه‌و به‌ره چوار قۆڵیه .ڕێزم هه‌یه بۆ تێکۆشانی شیعه‌کان و هاوسه‌نگه‌ر بونیان له ته‌ڕه‌فی دژایه‌تی کردنی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسێن ، به‌ڵام به دیدی خۆم هیچ جیاوازیه‌ک نابینم له نێوان هه‌لویستی شیعه‌و سوننه سه‌باره‌ت به که‌رکوک و ماده‌ی 140 ته‌نیا ئه‌وه نه‌بیت شیعه‌کان به قسه ده‌ڵێن باشه‌و به کرده‌وه‌ش خۆی لی ده‌دزنه‌وه، به‌ڵام سوننه‌کان بینه‌و به‌رده‌ی ده‌که‌ن و زۆر ئاخاوتنی وه‌ها ده‌ده‌ن که دژی ماده‌ی 140ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوکیان بۆ بواری کرداری ته‌رجومه بکه‌یت یه‌ک مانا یان نزیکی یه‌ک مانات ده‌داته ده‌ست به‌وه‌ی که ئه‌وان پێیان خۆشنیه یان واقیعی سیاسی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌وان فه‌رز کردووه که ئه‌و ماده‌یه ئێستاکه یان تا کۆتایی جێ به‌جێ نه‌کرێ .ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئێمه‌ش زیاتر ئه‌و واقیعه بزانێ به‌ڵام که مشوری ئه‌و به‌ره‌یه له گه‌ڵ شیعه‌کان له‌وانه‌یه وا بێته به‌ر چاویان که ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له سوننه‌کان له دوا جاردا به دژی کورده‌کانیش بکه‌وێته‌وه،یان پێداگرتنیان به پێکه‌وه‌یی له دژی هههردهستێوهردانێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به زه‌ره‌ری هه‌ر لایه‌کیان بکه‌وێته‌وه ،یان هاوکاری کردنی یه‌کتر له فیدڕالیه‌تی کورد به‌که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر‌و ئه‌و فیدڕالیهتهی که شیعه‌کان له خواروی عێراق گه‌ره‌کیانه بۆیه وه‌ک ڕێگریه‌ک له‌و په‌ره سه‌ندنانه له دژی خۆیان وایان پێ باشتر بێت خۆیان له ناو به‌ره‌یه‌کی وه‌ها ببیننه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌وه بووبێت که سوننه‌کان ناڕازینه له سه‌ر ماده‌ی 140 و شیعه‌کانیش قبوڵیانه، له ڕێگه‌یه‌وه ناکرێ کورد وا به ئاسانی ته‌سلیمی ئه‌و ڕایه ببێت چونکه له سه‌ر ئه‌رزی واقیع شیعهکانێش به بچووکترین هه‌نگاو نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه به کردار بکرێت .خۆ ئه‌گه‌ر خۆیان به ڕاستگۆیی نیشان ده‌ده‌ن ده‌بوایه تا ئێستا قه‌زاو ناحیه دابڕاوه‌کانیان بخستبایهوه سه‌ر که‌رکوک کاری وه‌هاش ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نیه به ئه‌مری ئیداریهک ده‌کرێت. به قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌ی کورده‌کان له گه‌ڵ شیعه‌کان هه‌یانه ، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ سوننه‌کانیش هه‌یانبوایه، به هه‌مان شت ئه‌گه‌ر به کرداریش نه‌بوایه ئه‌وا وه‌ک شیعه‌کان ئاسا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ ئه‌و ماده‌یه نیشان ده‌دا . ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌ختی خۆی که ده‌یه‌ویست له کورده‌کان نزیک بێته‌وه له سه‌ر ئه‌و ماده‌یه موافق بوو . دونیا دونیای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌نده . ئیستاش ئه‌گه‌ر کورد وه‌ک نێوه‌ندێک نه‌ک وه‌ک تهڕهفگری لایه‌کیان دژ به ئه‌مه‌که‌ی تر هه‌لس و که‌وت بکات هه‌م زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی هه‌م زیاتریش بۆی ده‌چێته سه‌ر . من یه‌ک قسه ده‌که‌م و ده‌ڵێم گریمان ئه‌و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی کورده‌کان که له گه‌ڵ شیعه‌کان هه‌یانه به پیچه‌وانه بوایه ، واته له گه‌ڵ سوننه‌کان هه‌یان بوایه وئه‌و به‌ره‌یه‌ی که ئێستا هه‌یتیان له گه‌ڵ شیعه‌کان ،سوننه‌کان بوانهو، له‌وانه بوو ده‌سه‌لاتی ئه‌مه‌ریکی پێشوازیان لی کردبانه ، ئه‌گه‌ر له به‌ر هیچ نه‌بوایه تاوه‌کو ته‌وازنی هیز له ناوچه‌که جێ گیر بێ و هێزێک له توانای دا نه‌بوایه ته‌وازنی خۆی به سه‌ر لاکه‌ی تر فه‌رز کردبایه . کاری وه‌ها له به‌ر که‌له‌ڕه‌قی سوننه‌کان و ئینکاری کردنیان له سه‌ر داخوازی کورده‌کان بووبێ یان بێتوانایی دبلۆماسی کورده‌کان بووبێ له ته‌عامول کردن . چونکه به قهناعههتی خۆم ئه‌گه‌ر سوننه‌کانیش له ڕێگای ده‌نگی کورده‌کانه‌وه هه‌نده‌ک پێشڤه‌چوونیان وه‌ده‌ست وهدهستهێنابایه و ڕۆڵی ئه‌یاد عهلاویشیان بۆ وه‌رچه‌رخانی دۆزی کورد بقۆستبایهوه ، له‌وانه بوو هه‌لویستی سوننه‌کانیش وه‌ک هی شیعه‌کان و به زیاتریشه‌وه لێ هاتبایه له مه‌ڕ ماده‌ی 140 . چونکه ده‌سه‌ڵاتی کورد هه‌رچی ده‌کات با بیکات ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له ناوچه‌که ده‌یانه‌وێ به هه‌ند هه‌لبگرن . من ناڵێم کورد له به‌لاشه‌وه فۆتۆکۆپی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بێت ، به‌ڵام ده‌بێت سایسهتهکانیشیان له مه‌ڕ تێڕوانینیان بۆ هێزه‌کانی ناوچه‌که بخوێننه‌وه . به دیدی خۆم ئه‌گه‌ر دبلۆماسیه‌تی کورد له توانای دابوایه سوننه‌کانی قایل کردبایه به‌وه‌ی که ماده‌ی 40 قبوڵ بکه‌ن ،ئه‌وا ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش پێشوازیان له کاری وه‌ها ده‌کرد . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ماده‌ی 140 زیاتر پابه‌نده به سوننه‌کان نه‌ک شیعه‌کان ، واته ئه‌گه‌ر کورد ڕه‌زامه‌ندی سوننه‌کان وه‌رگرێ ، به دوایه‌وه بۆ شیعه‌کان ئاسانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێت له ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه ده‌بێت . زیاتر له‌وه‌ش شیعه‌کانیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تی پێویستیان به کورده‌کانه‌وه هه‌یه .دیسان گیروگرفتی کورد له گه‌ڵ شیعه نیه ،ئه‌گه‌ر هه‌ش بێت زۆر که‌مه ، به‌لکو گیروگرفته‌که‌یان له گه‌ڵ سوننه‌و ئه‌مه‌ریکیه‌کانه که تا ئێستا به کردار له ماده‌ی 140 نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه. بۆ خۆشتان ده‌زانن سه‌رده‌م سه‌رده‌م دیالۆک و لێک تێگه‌یشتن و دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه .له‌و نێوه‌نده‌دا پیاو ده‌بێ حوکمێکی ڕاستیش بدات که سوننه‌کان وا به ئاسانی بۆ کورده‌کان نایه‌نه بن بار ،ئه‌گه‌ر واش بکه‌ن له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ته‌گه‌ره دروست بکه‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورده‌کان ده‌ستباری له گه‌ڵ سوننه‌کان بگرن ئه‌وکات هه‌ردوولایان ئه‌مه‌ریکی و سوننه ڕازی ده‌بن . به بڕوای خۆم مادامه‌کینێ کورده‌کان له توانایان دا نه‌بوو وه‌ک ده‌یانه‌وی سوننه‌کان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن ده‌بوایه خۆیان نه‌کردبایه ته‌ڕه‌ف داری یه‌کی له‌و دوو هێزه شیعه‌و سوننه‌یه . دیسان ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له سوننه‌کان مه‌رج نیه له دژی کورده‌وه بێت ،چونکه به هه‌موو هاوکاریه‌کی ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش بۆیان ،ئه‌گه‌ر ئه‌وان واته سوننه‌کان خۆیان له ناو هاوپه‌یمانیتی کورد نه‌بیننه‌وه ناتوانن خۆیان له به‌رده‌م شیعه‌کان ڕاگرن . ده‌شزانین ئێرانیه‌کان بۆ بالاده‌ستیان چۆنچۆنی هاوکاریان کردووه‌و ده‌یکه‌ن. ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش که به ته‌مای ڕاگرتنی ته‌وازنی ناوچه‌که بن که هیج هێزێ له توانای دا نه‌بێ ئه‌وه‌که‌ی تر قوت بدات هه‌ر ده‌بێ کاری وه‌ها بکه‌ن که سوننه‌کان له کورده‌کان نزیک که‌نه‌وه . ئه‌و کاته کورد ده‌توانێ زۆر به ئاسانی داواکاریه‌کانی خۆی به سه‌ر سوننه‌کان فه‌رزبکات چونکه ئه‌وان ئیشیان به‌کورده‌کان ده‌بێت نه‌ک کوه‌رده‌کان پێویستیان به‌وان بێت .
به‌ریتانیا /22/ 08/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|