كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی،
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تا سه‌ر ئێسک نه‌خۆش!

ستار محه‌مه‌د قادر
مرۆڤ كاتیَك هه‌ست به ئازاره‌كانی ناخی خۆی نه‌كات، له ئازاری ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی
ناگات! هه‌ر كاتیَك ئیَمه توانیمان ده‌ست بۆ خه‌وشه‌كانی خۆمان دریَژ
بكه‌ین، ئه‌و كاته بیر له میكانیزمیَكی گونجاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ
دریَژه دان به ژیانیَك، كه هیچ نه‌بیَت ته‌ندرووست تر بیَت له‌وه‌ی
ئیَستا كه پرِه له خه‌وش!
ره‌نگه ئیَستا كه‌م كه‌س هه‌بن كه پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن بۆ تا ئه‌م
ساته وه‌خته‌و ئه‌م سه‌رده‌ممه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی زۆریَك له
قۆناغه‌كانی كرد به یاده‌وه‌ریی و سه‌رده‌می شۆرِشی پیشه‌سازیشیی له
كاروانه‌كه خسته دواوه‌و توانیان له ریَگای شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیاوه
سه‌رتاپای دونیا بۆ گوندیَك بچووك بكه‌نه‌وه‌و به یارمه‌تی ره‌گه‌زه‌كانی
نیَو ئه‌و شۆرِشه‌وه مۆنۆپۆلی هه‌موو گۆی زه‌وی بكه‌ن، ئیَمه‌یش تازه
به تازه ئه‌وه دوو پات ده‌كه‌ینه‌وه كه جاران زۆر له ئیَستا
خۆشتر ده‌ژیاین و ساڵ به ساڵ زیاتر گویَ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه
خۆزگه‌مان به پار؟!
ئایا ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایات كه ئیَمه جاریَ به ته‌واوه‌تی
له چه‌مكی ژیان و ماهییه‌تی بوونی خۆمان نه‌گه‌یشتووین؟ چونكه بوون
له فه‌زای ئیَمه‌دا، جگه له بوونیَكی ته‌قلیدیی كلاسیك، تا ئیَستا
هیچ تیَرِوانین یان دیدگایه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی نییه و له سه‌ر نه‌ریتیَك
دریَژه به ژیانمان ده‌ده‌ین كه چه‌مكی گۆرِان له ناویدا غائیبه.
بوونی منداڵیَكی زۆر‌و زه‌وه‌ند به بیَ به‌رنامه ریَژی، له فه‌زایه‌كدا
كه له رووی پیَداویستییه سه‌ره‌تاییه ئاساییه‌كانه‌وه كه‌م و
كورِییه‌كی زۆری هه‌بیَت، هه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی لیَ ده‌كه‌ویَته‌وه
كه ئه‌مرِۆ به چاوی خۆمان ده‌یانبینین، یان بوونی كورِ بۆ
پشتیوانیكردنی باوك و دایكی له دووا رۆژه‌كانی ژیانیاندا، ئه‌مانه ئه‌و
چه‌مكانه‌ن كه ئیَمه له سه‌ریان دریَژه به ژیان ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر
كچیش بیَت ئه‌وا ده‌بیَت له ناو سیسته‌می پیاو سالاریدا تا له
ژیاندایه هه‌ست به مرۆڤ بوونی خۆی نه‌كات!
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له رووی ژیَر خانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگی
و كلتوورییه‌وه له ژیَر خاڵی سفره‌وه بیَ و تا ئیَستا بیری له‌وه
نه‌كردبیَته‌وه كه به شویَن میكانیزمیَكی نویَدا بگه‌رِیَت بۆ
دریَژه دان به ژیان، ده‌بیَت له شویَن رووناكیی تاریكایی و له
شویَن به‌ره‌و پیَش چوون به‌ره‌و دواوه بگه‌رِیَته‌وه و هه‌موو شته‌كانیشی
له ده‌ستی قه‌ده‌ردا بیَت!
درووستكردنی خیَزان ئه‌و چه‌مكه‌یه ئیَمه ده‌بیَت له سه‌ری رابووه‌ستین
و هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئیَمه بمانه‌ویَت تا سه‌ر ئه‌وانه‌ی
وا له دووای خۆمان دیَن، كۆپییه‌كی راسته‌و خۆی ئیَمه نه‌بن؟ ئه‌وا
ده‌بیَت چاو له‌و به‌رهه‌مه بكه‌ین كه ئیَمه له كاروانی ژیانماندا
دووریومانه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ریش به سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه بگه‌ین به‌و
راستییه‌ی كه به‌رهه‌می ژیانی ئیَمه‌یَل شتیَكی ئه‌وتۆ گرنگی تیَدا نه‌بووه
كه جیَی باسكردن و خۆبادان بیَت، ئه‌وا ده‌بیَت به له خۆبووردنه‌وه
ده‌سبه‌رداریی ئه‌و شیَوه ژیانه ببین و ریفۆرم قبووڵ بكه‌ین.
ئه‌مرِۆ ئه‌گه‌ر ئاورِ له‌و پانتاییه بده‌ینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی له كوردستانی ئیَراقدا ژیانی له سه‌ر ده‌كات، ده‌بینین پرِه
له جه‌نجاڵی و سه‌ر لیَشسیَواوی، هه‌ر له پیَكهاته‌ی شاره‌كانمانه‌وه،
گه‌رِه‌كه‌كانمانه‌وه، تا ده‌گات به خیَزان و سیسته‌می ئیداریی و
حیزبی و ئه‌و شویَنه‌یش كه به قووتابخانه ده‌ناسریَت، هه‌ر هه‌موویان
به كارگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه كاریان درووستكردنی به‌رهه‌میَكی ئیَكسپایه‌ر
بیَت، ئه‌گه‌ر ئاماریَك له كوردستاندا بكریَت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین
ژماره‌ی دانیشتووانمان چه‌نده‌و له سه‌دده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا چه‌ند
خویَنده‌وارمان هه‌یه، ئه‌و جار بۆمان روون ده‌بیَته‌وه كه ئیَمه
چه‌ند به‌رانبه‌ر به چه‌مكی ژیان بیَ ده‌ربه‌ستین و تا ئیَستا شتیَك
له لای ئیَمه درووست نه‌بووه كه وامان لیَ بكات بكه‌وینه
تیَرِامانه‌وه، تا ئیستیَك بكه‌ین!
كاتیَك كه ژیان له هه‌موو پیرۆزییه‌ك خاڵی ده‌كریَته‌وه، مرۆڤ ته‌نها
له چاوی مادده‌وه لیَی ده‌رِوانریَت و لایه‌نه رۆحییه‌كه‌ی فه‌رامۆش
ده‌كریَت، بیَ گومان ده‌بیَت هه‌ر به‌ره‌و دواوه بگه‌رِیَینه‌وه و تا
ئه‌زه‌ل به ده‌ستی نه‌خۆشییه‌كیی موزمینه‌وه بناڵیَنین!
من لیَره‌دا پیَم باشه پرسیاریی ئه‌وه بكه‌م ئایا: " چ هۆكاریَك له
پشت درووستكردنی خیَزانه‌وه هه‌یه له كوردستاندا"؟ تا ئیَستا ئیَمه
تووانیومانه به شیَوه‌یه‌كی ته‌ندرووست شه‌ن و كه‌وی ئه‌وه بكه‌ین
كه ته‌نها فاكته‌ریی "جینسی" هۆكاری درووستكردنی خیَزانه نه‌ك شتیَكی
دیكه؟ یان ئه‌وانه‌ی وا خیَزان درووست ده‌كه‌ن، چه‌ندیان له چه‌مكی
پیَكه‌وه ژیان ده‌گه‌ن و ژن له گۆشه نیگای ئه‌وانه‌وه چی مانایه‌ك
ده‌به‌خشیَت، هۆشیاریی و رۆشنبیریی كۆمه‌ڵایه‌تییان له چ ئاستیَكدایه
"؟ به دڵنییاییه‌وه كاتیَك كه ته‌نها فاكته‌ریَك ده‌بیَت به‌و مینبه‌ره‌ی
كه به‌رده‌وامی به سوورِی ژیان بده‌ین، ره‌گه‌زه‌كانی دی بوونیان
تیایدا بزر بیَت، هه‌ر ئه‌وه‌ی لیَ ده‌دوورینه‌وه كه له رابردوودا
دووریومانه‌ته‌وه! چونكه كاتیَك كه مرۆڤ بیَ گویَ دانه هیچ شتیَك
برِیاریی ئه‌وه ده‌دات كه ببیَت به باوك و ته‌نها بۆ خاتری ئه‌وه‌ی
وه‌جاخی رۆشن بیَت، ده‌بیَت بیری به لای ئه‌وه‌دا برِوات كه چه‌مكی"
رۆشن" له ناو ئیَمه‌دا چی واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نیَت؟ هه‌رگیز بیرمان به
لای ئه‌وه‌دا رۆیشتووه كه كاتیَك له بارته‌قاماندا نه‌بیَت زه‌مینه‌یه‌كی
له بار‌و ته‌ندرووست بۆ ساواكانمان دابین بكه‌ین، یان بوونی هه‌بیَت له‌و
فه‌زایه‌ی كه ئیَمه برِیاری خستنه‌وه‌ی ئه‌وانی لیَ ده‌ده‌ین، چی روو
ده‌دات؟ یان بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م فه‌زایه‌ی ئیَمه له
زۆر رووه‌وه كه‌م و كورتی هه‌یه و له توانایدا نییه هه‌موو
پیَداویستییه سه‌ره‌تاییه ژیارییه‌كان بۆ نه‌وه‌كانمان فه‌راهه‌م
بكات، چی كاره‌ساتیَك ده‌قه‌ومیَت؟ ئیَمه ئه‌مرِۆ به ده‌ست كۆمه‌ڵیَك
قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵیَنین، روو له هه‌ر شتیَك ده‌كه‌ین، پرِه له
ئیشكالییات، ئاڵۆزی باڵی كیَشاوه به سه‌رماندا، له به‌رنامه‌ماندایه
به بیَ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی درووستبوونی ڤایرۆسه‌كه بدۆزینه‌وه، نه‌خۆشییه‌كه
چاره‌سه‌ر بكه‌ین! له كاتیَكدا جه‌سته‌مان به به‌رده‌وامی خویَنی له
به‌ر ده‌رِوات، هه‌رگیز هه‌ستمان به‌و خویَن له به‌ر رۆیشتنه نه‌كردووه،
هه‌موومان حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ین منداڵه‌كانمان به زوبانی كوردی"ساڵح"
بن، به بیَ ئه‌وه‌ی بیرمان به لای ئه‌وه‌دا رۆیشتووبیَت كه ساوا
هیَنده‌ی پیَویستی به ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووست هه‌یه بۆ په‌روه‌رده
كردن، تا ئه‌و"ساڵح"ه‌ی لیَ ده‌ربچیَت كه ئیَمه خۆمان به بۆ ماوه‌یی
بۆمان ماوه‌ته‌وه‌و جاریَ لیَی نه‌گه‌یشتووین! كه هه‌ر له منداڵییه‌وه
ئه‌گه‌ر له ره‌گه‌زی "نیَر بیَت، به زاراوه‌ی"پیاو" میَشكی كون و له‌ق
ده‌كه‌ین و له‌و ژیانه پاك و بیَ گه‌رده‌ی خۆی مه‌حروومی ده‌كه‌ین و
ریَگای ئه‌وه‌ی لیَ ده‌گرین كه هه‌ست به بوونی خۆی بكات، به‌ڵكو ده‌بیَت
له پیَناو رازیكردن یان راگرتنی دڵی ئیَمه‌دا بوونی خۆی بسرِیَته‌وه؟!
له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا، په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر شیَوازیَك درووست
ده‌بن كه ته‌نها ده‌توانین موجامه‌له‌ی یه‌كتری پیَ بكه‌ین، شویَنیَك
نادۆزینه‌وه كه بتوانین پرِ به دڵمان گوزارشت له "خۆشه‌ویستی" بكه‌ین،
كورِ و كچ به خیَزان نامۆ و خیَزان به كۆمه‌ڵگا نامۆ تر و ئاڵۆزی
ژیانمان ده‌ته‌نیَ و ئه‌وه‌ی ناوی ئینتیما بیَت له دونیاماندا
نامیَنیَت، ئه‌مرِۆ زۆر باس له ئینتیما ده‌كریَت، له كاتیَكدا كه‌س
ئاورِی له‌وه نه‌داوه‌ته‌وه كه ئیَمه له فه‌زایه‌كدا به‌رهه‌مهاتووین
كه خاڵییه له خۆشه‌ویستی "خود" بۆ"خود" نه‌ك بۆ شتیَكی دی، بیَ
گومان ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بیَت، خۆ ئه‌وانه‌ی وا له
هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدان له فه‌زایه‌كی تره‌وه نه‌هاتوون؟! ئیَمه به
بیَ ئه‌وه‌ی گویَ به‌وه بده‌ین كه خۆمان بووینه به هۆكاریی سرِینه‌وه‌ی
هه‌موو جووانییه‌كان له ژیانی رۆژانه‌ماندا، به بیَ ئه‌وه‌یش هه‌ست
به ناشیرینییه‌كانی بیركردنه‌وه‌و تیَرِامانی خۆمان بكه‌ین، ره‌خنه‌ی
ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ین، له فه‌زایه‌كی هاو شیَوه‌ی ئه‌وه‌ی ئیَمه‌دا:"نه
مانگ له ئاسمانماندا بوونی ده‌بیَ و نه‌ش گویَمان له سه‌گ وه‌رِ ده‌بیَت،
هه‌موو شته‌كان به یه‌ك نامۆ ده‌بن و ماڵه‌كانمان تژی ده‌بن له ژاوه
ژاو و تاكه‌كانمان بیَ ئیراده‌و كۆمه‌ڵگامان بیَ به‌رنامه‌و قوتابخانه‌كانمان
بیَ به‌رهه‌م و میلله‌تیَكی رامكراو تا سه‌ر ئیَسك و ده‌سه‌ڵاتیَكی بیَ
ده‌ربه‌ست پیَشكه‌ش به شانۆی ژیان ده‌كه‌ین، چونكه هه‌رگیز بیرمان له‌و
وته‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵیَت:العقل السلیم فی الجسم السلیم!
"!
Star_qadr@yahoo.com
|