کۆمپانیاى جەنائن یارى بەچارەنووسى هەزار کرێکارەوە دەکات !!
کاتێک دانیشتم لەگەڵ ئەم پۆلەگەنجەدا قسەم کرد ئەوان کرێکارى شارەوانی بوون، بەڵام ئێستا شارەوانى بوونى نەماوە لەئەنجامى دروست بوونى سیستمى سەرمایەدارى دەسەڵات بەدەست کەسى سەرمایە و خاوەن کۆمپانیا و کەرتە تایبەتە کانە، کۆمپانیاى جەنائن کە نازانم لە کوێوە هاتووە ناسناوى چییە، ئەگەر زۆر باس لەناونیشان و چۆنیەتى تەمەنى بکەم ئەوا دەبێتە مایەیى رێکلام بۆیان، ئەم کۆمپانیا ئێستا کارى بەناو پاککردنەوەى شارى هەولێرى بە دەستەوەیە، سەرەڕایى ئەوەى بەخواستى خۆى بەبێ گوێنەدانى یاسا و رێساکانى مافى مرۆڤ و شێوازەکانى تەمەن، کەچى بێویژدا دانانە مامەڵە لەگەڵ کرێکارانى ئەم نیشتیمانە خۆشەویستەدا دەکەن، بەشێک لەم کرێکارانە بەڕۆژدا لەبەر نەبوونى شوێنى حەوانەوە دەڕۆن لەگۆڕستاندا دەحەوێنەوە، خەڵکى کوردستان و هاووڵاتیان و ڕۆشنبیران و رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ خۆتان شایەت بن گەنجانێک ئەمڕۆ شارەکەتان بۆ پاک دەکەنەوە، گەر ئەوان نەبن بۆیەک کاتژمێر شار وەک چۆن لێوان لێو بووە لەبەشەماف خواردنى هاووڵاتیان لەلایەن بەرپرسانەوە، ئاوە هاش لێوان لێو دەبێت لەزبڵ و خاشاک، کەچى هەر لەسەنتەرى پایتەخدا کۆمپانیاى جەنائن یارى بەچارەنووسى گەنجى ئەم کوردستانەوە دەکات، کێ گوێرایەڵى داخوازییەکانى کرێکاران دەبێت؟ کێ بەهاناى ماف خوراوى ئەم کوڕە گەنجانە وەدێت؟ لەکتێکدا ئەمڕۆ گەنجان بەلێشاو کۆچ دەکەن کەچى بەرپرسێک یان دەسەڵاتدارێک باس لەتەمبەڵى و بێئینتیماى و کۆچکردنى گەنجان دەکەن و دەڵێن ئەوان خۆیان لەڕاستییەکانى ژیانى ئەم ووڵاتە دەدزنەوە.
بەڵێ ئەوەى ئەمڕۆ خاوەن کارو سەرمایەدارەکان، دەرهەق بەچینى کرێکار و هەژارى دەکەن کەس نەى کردووە، مەگەر ئەوەى کردبێتى، دەسەڵاتدارییەتى ئەمڕۆى ئەمەریکا و قەیسەرى پێش دەسەڵاتدارییەتى لینین کارى وایان کردبێت، ئیتر چۆن گەنجان هەوڵى کۆچکردن و خۆ شاردنەوە نادەن !
|