کۆنفڕانسێک له له‌نده‌ن بۆ یادکردنه‌وه‌ی '' دوعا '' و ڕیسواکردنی قه‌تڵی نامووس له جیهاندا.
له ساڵی ڕابردوه‌وه تا ئێستا سه‌دان ژنی تر یان کوژراون وه یان ناچار به خۆکوشتن کروان له‌ژێر به‌هانه‌ی پاراستنی شه‌ره‌فدا. پانێلێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵیادی دوعادا، تیرۆری ژنان له‌ژێر به‌هانه‌ی شه‌ره‌فدا ڕیسوا ده‌کات. ئه‌م پانێله زیادبوونی کوشتنی ژنان، هه‌موو جۆره‌کانی توندووتێژی، ئاپارتایدی جنسی، به‌ها دینی کان و ئێسلامی سیاسی،له کوردستان،و عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌خاته به‌رباس. وتاربێژانی ئه‌م کۆنفڕانسه که‌سانێکی ناسراون و پێک هاتوون له هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، ئاکادیمی، و کارشناس له وڵاتانی کوردستانی عێراق ، ئێران، نیوزیلاند، سوید، وه به‌ریتانیاوه ئاماده‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌بن.
وتاربێژان:
- ساندرا فلیپس: به‌شی کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی کوردستان له هه‌ولێر - هۆزان مه‌حمود: نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن - هێزه‌ر هارڤی: سه‌رۆکی که‌مپینی نا بۆ توندوتیژی له دژی ژنان له ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ - مه‌ریه‌م نه‌مازی: قسه‌که‌ری ڕێکخراوی مافی یه‌کسان ئێستا - ماریا هاگبه‌ری: نێتۆرکی دژی قه‌تلی ناموسی له سوید - ئازه‌ر ماجیدی: ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئێران - ماریا ئێکسال: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندی یه‌کان له به‌ریتانیا ئه‌م کۆنفڕانسه ئه‌بات به‌ڕێوه.
Date: Saturday 12 April, 2008 ئه‌دره‌س و کات و شوێن: Time: 5.00-9:00pm
Address: University of London Union (ULU)
Room 3D,
Malet Street
London WC1E 7HYClosest underground: Russell Square بۆ زانیاری زیاتر وه ناونوسین بۆ ئاماده بوون له‌م کۆنفڕانسه‌دا تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ڕێکخه‌ری کۆنفڕانسه‌که‌وه: houzan2007@yahoo.com - 07534264481 : هۆزان مه‌حمود
* ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق - نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه * که‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان
|