په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کۆنگرەی ئەیپیک : ملیتاریزم و ناڕەزایەتی ...!

پانۆرامای هەفتەی کۆنگرەی ئەیپیک لە سدنی .


موزەفەر عه‌بدوڵا   

 

APEC ئەیپیک کە کورت کراوەی یانەی هاوکاری ئابوری ئاسیا_ پاسیفیکە ڕۆژەکانی 2 تا 9 ئەیلول بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شاری سدنی سیازدەهەمین کۆنگرەی ساز دا . ئەیپیک یەکەمین کۆنگرەشی لە ساڵی 1989 لە شاری کانبیرای پایتەختی ئوسترالیا بوو .سەرەتا تەنها 12 دەوڵەت ئەندام بوون لەم ڕێکخراوەیە، بەڵام ئیستا یانەی ئەیپیک 21 ووڵات تیایدا ئەندامن. لە کۆبونەوەکانی لوتکی ئەیپێک وێرای کۆبونەوەی سەرۆکی ووڵاتەکان هاوکات زنجیرەیەک کۆبونەوەی تر لە لایەن وەزیری خارجی و ئابوری و دارایی و خاوەن کەمپەنی و بزنسە گەورەکان ساز دەکرێت .لەئەجندای کۆبوەنەکانی ئەمساڵ فۆکس کرابوە سەر مەسەلەکانی زیاتر پێشخستنی ئابوری بازار و بارزگانی ئازاد و ئاسایشی ناوچەکەو بەدی هینانی کاری زیاتر و بەرزبونەوەی گەرمی گۆی زەوی .

 

بەر لە هاتنی سەرانی ئەو ووڵاتانە، بە تایبەتی جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمریکا، شاری سدنی گەورەرترین ڕەوشی میلیتاریستی بەخۆیەوە بینینی. بە پیی قسەی چاودێران هیچ کات ئەم ووڵاتە ئەو ڕەوشە میلیتاریستی یەی بەخۆیەوە نەبینی یەوە.بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم کۆنگرەیە 330 ملیۆن دۆلار سەرف کرا بوو .زیاتر لە 5 هەزار پۆلیس و سەرباز و دەزگای ئەمنی ئازیو بە شێوەی جۆراو جۆر ڕژابونە ناو شەقامەکان و سەربانی بینایە بەرزەکان.دەیان ئامرازییان بەکار هێنان بوو بۆ کۆنترۆڵ کردنی وەزعە .هەر لە گەڕان بە ئەسپ و ماتۆر و سەگ و پاسکل و پیادەوە تا سورانەوەی چەندین کۆپتەر بەسەر شارەوە. هەروەها ئامادە کردنی دەیان پاسی تایبەت بە زیندان و نوێترین ماشینی بەرەنگاربونەوە بۆ لێدان و ئازاردانی خۆپیشاندەران .17 کیلۆمەتر پەرژینیان لە ئاسن و سمنت بە دەوری ئەو هوتیلانە دروست کردبوو کە شوێنی کۆبونەوەو حەوانەوەی بەشدار بوان کۆنگرە بوو.چەند ڕۆژ بەر لە بەستنی کۆبونەوەکان پۆلیس بە شێوەی جۆراو جۆر هەڕەشەی لە خەڵکی دەکرد کە بەشداری خۆپیشاندان نەکەن . بە رەسمی داوایان لە قوتابخانەکان و زانکۆکان و دام و دەزگانی تر کردبوو کە نەخۆیان و نە ڕۆڵەکانیان نابیت بەشداری خۆپیشاندان بکەن. زۆربەی شەقامەکان داخرابون .ئەو هەفتەیە شاری سدنی دەتوت کودەتای سەربازی تیا کراوە، یاخود شەر و جەنگ باڵی بەسەردا کیشاوە وەک شارەکانی بەغداو بەسرەو کابول ..هتد.

 

ئەمە جگەلەوەی هەموو ریگایەکی یاساییان گرتبوە بەر بۆ یاساغ کردنی خۆپیشاندان وە سەرنجام دادگا بە کۆمەڵی شەرتو شورتەوە مۆڵەتی یاسایی دا بە خۆپیشاندان.بەلام ئەوەی سەرنج راکیش بوو لەم رەوشە ئەمنی و میلیتاری یە و پوچی نیشان دا ئەوەبوو کە 11 کەس لە تەلەفیزیۆنی ئەی بی سی لە بەرنامەی _گەران بە دوای هەموو شتیکدا_ کە بەرنامەیەکی گالتە ئامیزە،بە سواری 3 ماشینی ئۆزمۆبیلەوە بە ئاڵای کەنەداوە وەک ئەوەی نوێنەری حکومەتی کەنەدا بن بۆ کۆنگرە توانیان دزە بکەنە ناو ئەو هەموو پۆلیس و پاسەوانەوە بگەنە نزیک شوینی جۆرج بۆش کە یەکیکیان خۆی کردبو بە ئوسامە بن لادن.ئەم کارە بۆە مایەی گاڵتە پی کردنی خەڵکی بەجدیەتی ئەم ڕێو شوینە ئەمنی و ملیتاری یە.

 

لە ڕووی یەکی تریشەوە بەر لە مانگیک لە کۆنگرەکە حزب و ڕێکخراوە چەپەکانو پاراستنی ژینگەو کۆڕو کۆمەڵەکانی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤو پەرنابەرانو ریکخراوەکانی ژنانو قوتابیانو یەکێتی یە کرێکاری یەکان کە لە هاوپەیمانی ستۆپ بۆش کواڵەیشەن کۆببونەوە بڕیاری خۆپیشاندانیان دا لە دژی ئەو کۆنگرەیە بە گشتی و هاتنی بۆش بۆ ئوسترالیا بە تایبەتی.چەند هەفتە بەر لە کۆنگرە لە شارەکانی سدنی –ماڵبۆرن،برس بن، ولنگۆنگ ،نیو کاسل و چەندین شارۆچکەی تر ئامادەکاری کرابوو بۆ خۆپیشاندان.ڕۆژانە لەو هەفتەیەدا بە شێوەی جۆراوجۆر ڕپێوان و میتینگی ناڕەزایەتی ساز دەکرا زیاترلە 80 کەس لە خۆپشاندەران دەستگیر و زیندانی کران و درانەدادگا.بەڵام شەممە 8 مانگ دیاری کرابوو بە. خۆپیشاندانی سەراسەری.لە دژی بۆش و جەنگی ئەمریکا لە عیراق . لەمرۆژەدا ویرای شاری سدنی لەو شارانەی تریش کە ئاماژەمان پی کرد خۆپیشاندن ساز کرابوو.لە شاری سدنی زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشدار بوون .لەم خۆپیشاندانە چەندین کەس دەستگیر کران و ئازار دران هاوکات 3 پۆلیس کەوتنە بەر هێرشی خۆپیشاندەران و بریندار کران. ئەوانش زیاتر ئەو پۆلیسانە بوون کە زۆر دڕاندانە ئازاری خۆپیشاندەرانیان دەدا.بە راستی لەم ڕۆژگارانەدا هەر مرۆڤیکی ئازادیخوازو یەکسانیخواز زیاتر بۆی دەردەکەویت کە بە فعلی سیستەمی سەرمایەداری بۆچی ئەم هەموو دام و دەزگا پۆلیسی و سەربازی و ئەمن و موخابەراتەی دامەزراندوە.

 

هەر لەم خۆپیشاندانەدا چەندین کەس لە ژوڕنالیست و ئەوانەی بۆ چاودێری پاراستنی ماف مرۆڤ لەم خۆپیشاندانە ئامادە بوون کەوتنە بەر ئازاری پۆلیس.

 

بەڵام ئەگەرچی ئەم زنجیرە خۆپیشاندانانە لە دژی کۆنگرەی ئەیپیک پر لە کەمو کوری و لاوازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و عەمەلی هەمە لایەنە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات کە خەڵکی لە روویەکەوە چەندە نارازین بە هەموو ئەو دام و دەزگا ئابوری و سیاسی و ئیداری یانەی کە ئەمرۆ سیستەمی سەرمایەداری بەسەر خەڵکی دا سەپاندویانە.وە لە روویەکی تریشەوە ئەوە نیشان دەدات کە ئەم سیستەمە و سەرجەم دام و دەزگاکانی و کۆرو کۆبونەوەکانیان و شەرو داگیرکاری کە هەموی بە ناوی خەلکەوە دەکەن و گوایە بۆ قازانجی زیاتری خەڵکە، بەڵام خەڵک بە گشتی و کرێکاران بە تایبەتی بە سادەیی ئەوە تیدەگەن کە ڕێک بە پێچەوانە ئەم سیستەمە باریکی گران و هۆکار و مایەی چەوسانەوەی مرۆڤە .وە ئەم واقعیەتە لە دەیان دروشم و خواستی خۆپیشاندەران دەبینرا کە دەیان ووت: ئیمە باچ دەدەین بەڵام بۆش و هاوەرد بۆ سەرکوتی خۆمان بەکاری دینێ.شایانی ئاماژە پی کردنە کە لە نێو هەموو ئەو کەسانەی کە وتار و قسەوباسیان بۆ خەڵکی دەکرد، قسەوباسی (پیتەر) کە نوێنەری یەکێتی کرێکارانی کەشتیڕانی بوو واقعی سیستەمی سەرمایەداری و پڕوپاگەندەی سەرانی وەک بۆش و هاوەردی دەردەخست لە روانگەی ئاسۆی سۆسیالیستی کرێکارییەوە.

 

بەم شێوەیە خەڵکی خۆپیشاندەر لە ئوسترالیا ،بە تایبەتی شاری سدنی ،جارێکی تریش ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر کۆنگرەی ئەیپیک و هاتنی بۆش بۆ ئوسترالیا دەربڕی کە ئەمەش خۆی لە خۆی دا ناڕەزایەتی خەڵک بوو بەرانبەر شەڕو داگیری کاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق .

 

 

 

mozafar_as@yahoo.com

9 ی سیپتەمبەری 2007