١۴\٦\٢٠١٠ کۆنگره‌ی یه‌کێتی و لۆژیکی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌وه‌ی که زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه له‌ده‌ره‌نجامی کۆتایی کۆنگره‌دا که هیچ شتێکی به‌رچاو نهگۆڕاوهکه جێگه‌ی بچووکترین هیوای ئه‌ندامانی یه‌کێتی بێت به‌پێچه‌وانه‌وه خراپتر،بهداخهوهکهلیژنهی ئاماده‌کاری کۆنگره زۆربێویژدانانه خه‌ڵکیان بردهناوکۆنگرهوهدهیان وسه‌دان که‌س له‌به‌شداربووانی کۆنگره به‌بی هیچ هه‌ڵبژاردنێک وته‌نها به‌مه‌به‌ستی پشتگیری باڵ وتهکهتولی سکرتێری گشتی خرانه ناوکۆنگرهوه ده‌یان به‌ڵگه‌م پێیه کهجاش وفایلدارکراوه به‌ئه‌ندامی کۆنگرهوکاندیدیش بۆ سه‌رکردایه‌تی وئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند، سه‌ره‌تا که ناوی کاندیده‌کانی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندم به‌رده‌ستکه‌وت زۆر به‌داخه‌وه بووم بۆ حزبێک که‌نموونه‌ی وابخاتهکۆنگرهوه وخائین ووڵاتفرۆشێکی والهقهڵهم بدات که له‌ساڵی 1979 وه‌په‌یوه‌ندی بهوحزبهوه هه‌یه له کاتێکدا ئه‌و که‌سه تاکۆتایی هه‌شتاکان جاشی بن دیواربووبێت لای سه‌باح هاواری وبه‌ناوی ڕهههندیهکانهوهش دژایه‌تی شۆڕشی چه‌کداری وهێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان کردبێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌عس،ئێستاش له‌و وڵاته‌ی من تێیدا ئه‌ژیم به‌کرێگیراوی وه‌زاره‌تی دهرهوهیهوههفتانه زانیاری بێسه‌روبه‌ر ده‌دات بهسوڵتاتی فه‌ڕه‌نسی، له‌وه‌ش جێگه‌ی داختر ئه‌وه‌یه که تێکۆشه‌رێکی وه‌ک به‌کر ئه‌حمه‌د و شێخ جه‌واد و چه‌ند دڵسۆزێکی تریش به‌هۆی ئه‌مانه ململانێ بکرێن که هه‌موو ته‌مه‌نی مناڵی وگه‌نجێتی خۆیان خستۆته خزمه‌ت ئهوحزبهوبهداخهوهکه یه‌کێتی دوای ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌شی له کۆنگرهداههر خۆی به‌سه‌رکه‌وتوو ئه‌زانێت چونکه سه‌رکه‌وتن به‌لای ئه‌وانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه که گروپ وتاقم ودهستهکهیان له‌ده‌سه‌ڵات بن،ئه‌گه‌ر یه‌کێتی به‌فعلی به‌لۆژیکی هه‌ڵبژاردن ودیموکراسی کارده‌کات بۆ ناڵێن چۆن سکرتێرووههردووجێگرهکهی ههڵبژێردرانهوهویهکی چه‌ند ده‌نگیان هێناوه؟ ئه‌وه‌ی ڕوونه هێرۆخان زۆرترین ده‌نگی سه‌رکردایه‌تی هێناوهبهههق بوایه ئه‌بوایه هێرۆبرایم ئه‌حمه‌د بکرابایه به‌سکرتێری یه‌کێتی که من دڵنیام هه‌موو وه‌ختێک ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سکرتێری هه‌یه مادی ومه‌عنه‌وی.
ئیتر لێره بهدواوهکاتی ئهوههاتووهخاڵی کۆتایی دابنێن وهه‌رکه‌سێک بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی یه‌کێتی نیه بگه‌ڕێت به‌دوای ڕێگهچارهسهرێکدالیرهبهدواوه هیچ جیاوازییه‌ک نیه له نێوان بوون یان نه‌بوونی یه‌کێتی سهرمهزاریه دوای زیاتر له هه‌شت ساڵ چاوه‌ڕوانی کۆنگره جاریکی تریش ده‌سته له‌رزۆکه داڕزیوه‌کان بۆ ئهوسکرتێره به‌رزکرانه‌وه که هیچ بنه‌مایه‌کی سکرتێری بوون ودیموکراسیه‌تی تێدانیه، ئێمه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا زۆرههوڵماندابتوانین خاڵێک بۆده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویانه‌ی سکرتێروگهندهڵ کاره‌کانی ده‌وروبه‌ری دابنێین به‌ڵام ده‌ره‌نجام سیاسه‌تی پاوانکاری وخۆبه‌زل زانینی ئه‌وان ده‌رفه‌تێکیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆکه‌سی دڵسۆزوشۆڕشگێربهداخهوه ئه‌وان خاڵی کۆتای‌یان بهئێمهدانالهناوئهوحزبه ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه بتوانین دوورلهقهیدوبهندی بنه‌ماڵه‌یی وسه‌رکرده‌ی هاتهههتایی ژیانێکی حزبی سه‌ربه‌رزانه له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبێکی داڕزیوو به گیاکه‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵی و دکتاتۆریه‌تی فه‌ردی به‌رینه‌سه‌ر. ئیترکه‌س ناتوانێت باس له پێدانی ده‌رفه‌تێک بکات به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌وحزبه چوونکه به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبه له‌مشتی کۆمه‌ڵێک گه‌نده‌ڵی نامهسول به‌رانبه‌ر گه‌ل ونیشتمانهکهیاندان ئه‌مانه هه‌مان ڕۆڵی خراپه‌کاری وشه‌ڕانگێزی ئه‌بینن که‌چه‌ند ساڵه جه‌سته‌ی یه‌کێتیان پێ زامارووێران کردووه،لێرهبهدواوهنهیهکێتی لۆژیکی حزبی بوونی تێداماوهنههیچ کایه‌یێکی دیموکراسی ته‌نها کۆمپانیایه‌که بۆ مسۆگه‌رکردنی ژیان وگوزه‌رانی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی داڕماو که له‌وڕێگه‌یه‌وه نه‌بێت ناتوانن به‌ڕۆژێک کرێکاری قووتی ژیانیان دابین بکه‌ن، ئیتر مرۆڤی ویژدان زیندووفێڵ له‌خۆی ئه‌کات باس له‌دڵسۆزی بۆگه‌ل ووڵاته‌که‌ی بکات له‌ڕێگه‌ی حزبێکی تاکڕوانهی دکتاتۆریانه‌ی بێبنه‌ما. فه‌ره‌نسا
|