کۆنگره‌ی دیمه‌شق پێش به‌ستنی بانگێشه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی بۆ ده‌کرا.
مه‌هدی کاوانی
پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که زۆر گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌رداهات . ئێران و سوریا و ئه‌وانه‌ی به فه‌له‌کیان به‌سترابوونه‌وه ، ئه‌مه‌ریکیه‌کان به به‌ره‌ی شه‌ڕانگێزی ناوزه‌ندیان ده‌کردن ، ئه‌وانیش به ئه‌مه‌ریکایان ده‌گووت هێزی داگیر کاری به سه‌ر عیڕاق . له‌و ماویه‌دا كۆنگره‌ی به‌غداو شه‌رمه‌شێخ و پێداچوونه‌وه‌كانی له نێوانی حكومه‌تی عیڕاق و ئه‌مه‌ریكاو ئیران و سوریا به‌ستران ، كۆنگره‌ی پار ساڵی عه‌ره‌به‌كان له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی ،ڕێكه‌و‌تن نامه‌ی مه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك له نێوان ئه‌و ته‌نگژیه‌ی نێوانی فه‌تح و حه‌ماس ، كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس له سه‌ر مه‌له‌فی لوبنان و كێشه‌ی نێوان ئیسڕایل و فه‌له‌ستین و مه‌له‌فی عیڕاق ، دوا كۆنگره‌ش هی ئێستاكه‌یه كه له دیمه‌شق ده‌به‌سترێ به غیابی هه‌شت سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب و بایه‌كۆتی لوبنان .
هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیهانی ببه‌سترێت و ئاكامه‌كانی به هه‌ر چۆنێكه‌وه به دیار بكه‌وێ ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی نیشان ده‌دات له هێزی سیاسی به‌شداربوان ، جا چ جای ئه‌و كۆنگرانه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی جیهانی ده‌به‌سترێن و تیایاندا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تاك جه‌مسه‌ری جیهانی و زۆر وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی تری جیهانی كه تا زۆر ڕاده به چڕی كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كه‌وه ، ده‌ناویدابن . له دێر زه‌مانه‌وه كێشمه‌كێشی سیاسی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ڕێكاو ڕێك له‌و شووێنه‌ی ئێستای ململانێكان چڕ ده‌بۆوه ، ئه‌دی ئێستا كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت خۆی له سه‌رووی ١٠٠ دۆلار ده‌دات . وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا با بشڵێین له شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عیڕاق به تایبه‌تی هی یه‌كه‌میان نوشستی هێناوه ، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ ئه‌وه بڵێین ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌وه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌ڕێوه بردنی سیاسه‌ته‌كانیشی له ناوچه‌كه ، هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه به‌خۆوه بگرێت . عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن له ناو ئه‌و سیاسه‌ته شكست خواردووه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه‌چی باری شله‌ژاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نارێكی نێوانی سیاسیان و یه‌ك نه‌بوونیان له ڕۆژگاری وه‌ك ئه‌مڕۆمان پله‌یه‌كی هه‌ره به‌رزی به خۆوه بینیوه . ئه‌بدولباری ئه‌نتوان ده‌ڵێ نازانم عه‌ره‌به‌كان به چیه‌وه دڵیان خۆشه . به دوو ده‌سه‌ڵاتی فه‌تح و حه‌ماس ، به‌شه‌ڕی نێوان شیعه‌و شیعه له عیڕاق ، به و ئه‌زمه قوڵه‌ی كه له لوبنان هه‌یه بۆ هه‌رده‌قه‌یه‌ك بته‌قێته‌وه‌و كاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆی لێ دروست بێت ، به عیقابی جه‌ماعی ئیسرایلیه‌كان بۆ هه‌رێمی غه‌زه ، به دروست بوونی شه‌ڕێكی تری ئه‌مه‌ریكی له دژی ئێران یان هی ئیسڕایلی دژی عه‌ره‌به‌كان كه به‌دوایانه‌وه ناوچه‌ی عه‌ره‌بی له كاره‌ساتێكه‌وه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی كوشنده‌تر به‌ڕێ ده‌كه‌وێ . عه مر موسای سه‌رۆکی كۆنكاری عه‌ره‌بی له به‌رده‌م به‌شداربوانی كۆنگره‌ی دیمه‌شق ده‌ڵێ ، هه‌ق وایه ئه‌و كۆنگره‌یه‌مان بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی بێت . دیاره ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی به‌وه كردووه كه كۆنگره‌كه له توانای دا نابێت بچووكترین ته‌نگژه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ده‌ڵێت با له پێشدا بۆخۆمان برینه‌كانمان ساڕێژكه‌ینه‌وه ئینجا بیر له شتی تر بكه‌ینه‌وه . ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی ده‌یان گۆت كۆنگره‌یه‌ك بێت و عه‌ره‌بستانی سعودی و میسر‌و ئه‌رده‌ن به‌شداری تیا نه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش له دژیانه‌وه بێت ده‌بێت چ به چ بكه‌ن . وڵاتانی به‌شدار نه‌بووش با له ڕێگه‌ی پاله‌په‌ستۆی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاوه بێت به‌ڵام بیانگۆی مه‌عقولیان ده‌هێنایه‌وه و ده‌یان گوت سوریایه‌ك بێت ده‌ستی هه‌ره گه‌وره‌ی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لوبنان هه‌بێت و تا ئێستاكه به بچووكترین هه‌نگاو نه‌هاتبێته پێشه‌وه له مه‌ڕ دانانی كه‌سایه‌تیه‌كی مامناوه‌ندی وه‌ك میشال سلێمان ، چۆن له توانای ده‌بێت كۆنگره‌ی وه‌ها له‌و هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیارانه‌دا به ئامانج بگه‌یه‌نێ . بایه‌كۆتی لوبنانیش له شوێن خۆی بوو ، ئه‌و هه‌موو گیر‌و گرفتانه‌ی سوریا له مه‌ڕ كێشه‌ی دانانی سه‌ركۆمارو به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان له لوبنان بۆیان ده‌نێنه‌وه ، چۆن ده‌توانن بچنه ناو كۆنگره‌یه‌كی وه‌هادا . عه‌ره‌به‌كان هه‌قی خۆیانه ئه‌وه بڵێن باشه عه‌لی عه‌بدولله سالحی به‌ڕێز تۆ موباده‌ره‌یه‌كت بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌تح و حه‌ماس کرده‌وه‌و ئه‌وانیش قبوڵیان بوو و دانیشتنیان له سه‌ر کرد ، باشه بۆ ناێیته کۆنگره‌ی دیمه‌شق و ئه‌و ئاشته‌وایه‌ی نێوانیان چڕتر بکه‌یته‌وه . مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌له‌ستین وێڕای گوشاری ئه‌مه‌ریکا له سه‌ری بۆ به‌شداری نه‌کردن ، به‌ڵام هات و گوتیشی خۆ ده‌زانم ئه‌و کۆنگره‌یه چ به چ ناکات ، به‌ڵام مادامه‌کینێ کۆبه‌ندی عه‌ره‌بی پێوه‌یه‌و له کۆنگره‌کانی تری سه‌رانی عه‌ره‌بیش به‌شداریم کردووه ، له‌مه‌شیان ده‌چم . که هاتێش قسه‌ی خۆی کرد ، به‌ردی خۆی تێ گرتن ، باسی له ئینقلابه‌که‌ی حه‌ماس و موباده‌ره‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌نی کرد‌و پێشی ڕاگه‌یاندن که ئه‌مه نینه نامانه‌وێ ئه‌و موباده‌ره‌یه سه‌رکه‌وێ به‌لکو حه‌ماسن به قسه ده‌ڵێن باشه‌و دواتر لێی په‌شێمان ده‌بنه‌وه . به‌ڕاستی قسه‌کانی ئه‌بو مازن هه‌ر ته‌نیا ئاڕاسته‌ی حه‌ماس نه‌کرا به‌لکو ئاڕاسته‌ی ڕژێمی سوریا‌و داڵده‌دراوه‌کانی کرا که بفه‌رموون ئێمه هاتووین وه‌ڕه‌قه‌یه‌کی سپی بکه‌ینه‌وه به‌ڵام ئێوه نایه‌نه پێشه‌وه . به فعلیش قسه‌کان ته‌واو بوون . چونکه به‌شدار بوان لێدوانیان به مه‌به‌ست به‌رێوه پێش بردنی نه‌کرد ، هه‌ر یه‌ک به مه‌به‌ستێ بووه ، موباده‌ره‌که به دڵی سوریه‌کان نه‌بووه ، هه‌رچیه‌ک بووبێ موباده‌ره‌که له کۆنگره مرێندرا . به مه‌زنده‌ی من ئه‌بوو مازن بوێرترین سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌به‌کان بووه ، کۆنگره‌شی به دڵ نه‌بوو و هاتیش و قسه‌ی خۆشی کرد ، به‌ڵام وه‌ک عه‌ره‌به‌کان گوته‌نی بۆ سه‌رانی به‌شدار نه‌بوو . باشه به‌سه‌رچاوان با ئه‌جندای کۆنگره‌که‌شتان به دڵ نه‌بوووبێ به‌ڵام وه‌ک مه‌حمود عه‌باس ئاسا بهاتبانه‌و قسه‌ی خۆتان کردبایه .
مرۆ ئه‌گه‌ر به وردی له کۆنگره‌کانی پێشتر‌و به تایبه‌تی هی دیمه‌شق ورد بێته‌وه ، زۆر ڕاستی بۆ به‌ده‌ر ده‌که‌وێ . له‌وه‌ده‌گا که هێزی سیاسی به‌شدار بوان و بوێرانه له ده‌ربڕینه‌کانیان ، چه‌ند بڕ ده‌کات . به‌ڕاستی ئه‌و کۆنگره‌یه بۆ دکتۆر به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک نامه‌یه‌کی ئاڕاسته کراوی ئه‌مه‌ریکی بوو که ئه‌گه‌ر چی ئێوه ده‌توانن له ڕێگای هاودۆستانه‌تان له گه‌ڵ ئێران گیروگرفت له ناوچه‌که بۆمان بنێنه‌وه ، به‌ڵام هێزی سیاسیت بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی تا ئه‌و شوێنه بڕ ده‌کات که له کۆنگره‌که بینیت . له هه‌مان کاتیش‌دا نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی کرا وه‌ک پێیان بگوترێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رکرده‌کانتان هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕ ده‌کات که هه‌تا نه‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان به‌شداری له کۆنگره‌ی خۆشیان بکه‌ن .
من وه‌ک کوردێک چه‌ندی په‌رۆشم به دۆخی کوردینه‌م به هه‌مان شێوه‌ش په‌رۆشی به‌ڕێوه پێش چوونی دۆخی عه‌ره‌بیشم دیاره جیا له هۆکاری مرۆڤایه‌تی ، ئه‌وه‌ش ده‌زانم ئێمه‌ی کورد‌و عه‌ره‌ب و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و تایفه‌کانی تری جیرانی یه‌کتر ، کێشه‌کانمان به یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه . چه‌ندی پڕۆسیسی دیموکراتی و ته‌نویعی سیاسی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئابووری و سه‌قامگیری و ... له ناوچه‌که دروست ببێ ، چه‌ندی به قازانجی تێکڕای گه‌لانی ناوچه‌که ده‌که‌وێته‌وه . به‌شار ئه‌سه‌د له کاتێکا که سه‌رکردایه‌تی کۆنگره ده‌کاو زۆر په‌رۆشێ عروبه‌یه ، به‌ڵام نه‌هات دوو قسانیش له سه‌ر زیاتر له دوو ملیۆن کوردی سوریا بکاته‌وه که له بچووک ترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی بێبه‌شن و له ناو کلێشه‌ی سیاسیه‌ی خۆشیان به هاوڵاتی پله دوو مامه‌له‌یان له گه‌ڵ ده‌کرێ . به‌ڵێ نه‌هات داوای لێبوردن له كه‌س و كاری ئه‌و سێ کورده‌ی قامشلی بکات که به‌ده‌ستی چه‌ته‌کانیان تیرباران کران به تاوانی یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نیشتمانیان . عه‌مه‌ر مو‌سا که ده‌هاته سه‌ر باسی عێراق به سۆزه‌وه ده‌دوا و ده‌ی گوت نابی جیاوازی له نێوان عه‌وره‌ب و کورد‌و سوننه‌و شێعه بکرێت ، له لاکه‌ی تر ده‌ی گوت به‌ڵام نابێت بۆ ساتێکیش بێت ئێمه واز له عروبه‌ی عیڕاق بێنین . به‌ڵێ عه‌ره‌به‌کان تا ئه‌و کاتانه‌ی که هاوارهاواریان بێت بۆ عروبه‌و فرمێسک ڕژاندن له‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ی که به‌سه‌ریان ده‌کرێ و خۆشیان وه‌ک که‌ڕو لاڵ لێ بکه‌ن که هیچ نابیستن و گوێیان له هیچ نیه به‌رامبه‌ر به داخوازی به‌رامبه‌ره‌کانیان ، ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌بێت که له کۆنگره‌ی دیمه‌شق بوو . ئه‌خر قسه حه‌مقاویه‌که‌ی عه‌مه‌ر مو‌سا له به‌رده‌م هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیڕاقی به‌شدار بوو له کۆنگره، که ده‌ڵێ بۆ ساتێکیش نابێت واز له عروبه‌ی عیڕاق بێنین ، چه‌ندی به چه‌ندی . کوا نیشتمانی باوباپیرانی کوردانی پێش عه‌ره‌به‌کان له خاکیان ، کوا کێشه‌ی سۆمال ، دار فوور ، خواروی سۆدان ، قبتیه‌کانی میسر ، ده‌یان کێشه‌ی تر له گه‌ڵ عروبه‌ی ئێوه تێک ده‌کاته‌وه ؟ ئێوه که ئه‌وه‌نده باس باسی عروبه‌تانه ده چوار قسه‌ش بۆ هێزه‌کانی ناعروبه بکه‌ن که ئه‌ستۆی خۆتان ده‌گرێته‌وه . دیسان با ئه‌و قسانه‌س وه‌لاوه نێین بڵێین دێر زه‌مانه لێی ڕاهاتوون و له ناویان بووه‌ته پیشه و پێیان ته‌رک ناکرێ . ئه‌دی کوا ئه‌سه‌دی به‌ڕێزو به‌شدار بوان چه‌ند قسه‌یان له دیارده‌ی نادیموکراتی وڵاتانی عه‌ره‌ب کرد . ده‌بوایه له ئاخاوتنه‌کانیان پڕۆژه‌گه‌لی وه‌هایان پێشنیار کردبایه که ئاینده‌ی ئێمه به‌وه‌وه ده‌بێ که ژیانی تاک ده‌سه‌ڵاتی پارتایه‌تی خۆمان به قازانجی ته‌نویعی سیاسی و قوڵکردنه‌وه‌ی پڕۆسیسی دیموکراتی و پێکهێنانی یه‌کیه‌تیه‌کی ئابووری پته‌و له نێوان هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆ گونجاندنیان له گه‌ڵ عه‌وله‌مه‌ی جیهانی و ده‌یان شتی تری پێشکه‌وتن خوازانه . ئه‌و کات ده‌مان گۆت مادامه‌کینێ ئه‌وان قسه‌ی باش بۆ خۆیان ده‌که‌ن قیروسی له ئێمه‌وه. دیسان ئه‌و قسه‌یه دووپات و ده‌پاتی ده‌كه‌مه‌وه ، تا ئه‌و كاتانه‌ی ئێوه قسه له گۆڕینی سیسته‌می سیاسیتان به قازانجی ته‌نویعی سیاسی و قوڵكردنه‌وه‌ی پڕۆسیسی دیموكراتی نه‌که‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤانه له به‌ره‌پێشبردنی ئابووری نه‌نێن و کیشه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که تێکه‌ڵ عروبه‌ی ئێوه نابن ،چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ،ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌رده‌بن به‌كوێخوا به‌سه‌رتان و ئێوه‌ش هیچ به هیچ ناكه‌ن .
/29/03/2008
|