کۆبوونه‌وه‌ی نادۆستانی کورد له‌ماڵی کوردان .
م.حه‌مید عه‌زیز
حه‌رام‌کردن‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنی سه‌رانی به‌شداربووی تاوانه گه‌وره‌کانی مرۆڤایه‌تیه‌و قه‌تڵ و عام کردنی میلله‌تی کورد له به‌رواری 1968 / 2003 له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ئه‌وکاتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کرو سه‌دامی خوێن ڕێژدا مایه‌ی تێگه‌یشتن و ووریا بوونه‌وه‌و زانین و ناسینه‌وه‌ی دۆست و دوژمنانی خۆمانه‌و هه‌ست پێکردنمانه به نه‌گوونجانی کاری هه‌ڵه‌ی ڕامیاری ئه‌مڕۆی سه‌قه‌ت له‌شووێن و کاتی نه‌گوونجاودا . ( کاتێک بهاتنایه‌و هاتنه‌که‌تان مێژوویه‌کی مرۆیی جوانی بۆ بنووسینایه‌ته‌وه که به هاوبه‌شی غه‌مێک به دۆستایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستی زووڵم لێکراوی بێ پشت و په‌نای وه‌کو کورد بوونایه که‌کاتێک ڕه‌زو باخ و مزگه‌وت و ماڵ و کۆرپه‌و پیروو داروبه‌ردو خاک و خۆڵی نیشتمانی کوردان بوو به‌قه‌ره‌بروت و هه‌مووی سووتاو ئه‌رزو ئاسمان ڕا‌چڵه‌کی و ویژدانی مرۆڤایه‌تی و شاخ و به‌ردو ئاگرو ئاسن ده‌گریاو دنیا له‌سه‌ری نووسی و مرۆڤ دۆستان له‌سه‌ری گریان که‌کاتێک ئه‌نفالی ئایه‌تی قورئانه‌که‌ی ئیوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا ده‌چه‌سپێنرا ، ئێوه له‌په‌نا ده‌ستماندا بوون که‌چی مخابن ئێوه‌ی که‌م ویژدان که‌ڕو کوێرو بوونتان نه‌بوو .
کۆبوونه‌وه‌ی نادۆستانی میلله‌تی کورد له‌ماڵی کورد خۆیدا ( کوردستان ) له‌کاتێکی نادروستدا کارێکی نابه‌جێ و خۆی له‌خۆیدا جێی سه‌رنج و پرسیار‌و تێڕامانه .!! . کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی له پایته‌ختی کوردستان زۆر نادروست و ناوه‌خت و بێ وواتایه چونکه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه نامه‌یه‌کی کراوه‌یه له‌هه‌موو ڕه‌گه‌زپه‌رستانی دنیاوه له‌عه‌ره‌به شۆڤێنی یه‌کانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد که هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستان نی یه‌و شارێکی ئاسایی عێراقی یه چونکه ئه‌وان سه‌فه‌ره‌که‌یان به‌ناولێنان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ ووڵاتی عێراقه .!!. ده‌بێ مرۆڤی کورد له‌مه‌ودووا ووریا و ژیر بێت کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕامیاریانه‌ی هه‌بێت له‌هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌کانداو ووردبین بێت و ده‌رباره‌ی هاتنی سه‌رانی عه‌ره‌ب پرسیارێک له خۆی بکات و بڵێ :
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م نادۆستانه‌ی کورد که سه‌دان ساڵه دراوسێی خراپی کوردستانن وواتای چی یه‌و چی ئه‌گه‌یه‌نێت .؟. بۆچی ئه‌مانه ته‌نها بۆ یه‌ک چرکه‌ش بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه گوێ له‌ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بگرن .؟. یان بۆ نه‌یانتوانیووه ته‌نها بۆ یه‌ک چرکه‌ش پشت و په‌نای کورد بووبن .؟. ئه‌ی که‌واته ئه‌مڕۆ که پێویستمان پێیان نی یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌کات و نه‌شوێنه‌که‌ش گونجاوه ئه‌ی که‌واته بۆلای کێ دێن .؟. تۆ بڵێی ئه‌م 22 ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی عه‌ره‌بی یه که‌ڕو نه‌بیست بووبن له ئاستی بیستنی قه‌تڵ و عامی کوردا یان کوێرو نابینا بووبن له‌و هه‌موو فلیم و به‌سه‌رهاته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و ده‌می شۆڤڵه‌کانی به‌عس که مرۆڤی کوردیان مه‌حف و سه‌رگه‌ردان ده‌کردو موچڕکیان به‌له‌شی مرۆڤی خاوه‌ن ویژداندا ده‌هێناو سو‌ریای بێ ئابڕووی ترسنۆکیش که‌یه‌که‌م تاوانباره له‌گرتن و به‌زیندانی کردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانداو که هه‌تا ئێستاش مافی هاووڵاتی بوونی کورده‌کانی باشووری بچووک یان ڕۆژئاوای کوردستان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌یه‌کیان پێ ڕه‌وا نابینێت که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌بێت خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌بن و نه‌دانیان پێدا ده‌نێت وه‌کو کورد نه ناسنامه‌یه‌کیشیان ده‌داتێ وه‌کو هاووڵاتی سوری .!! . ئه‌ی شه‌لاق و سێداره‌و بیره کۆنه‌په‌رستی یه‌که‌ی ناکۆماری ئیسلامی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنیستی یه بێ سنوره‌که‌ی دسه‌ڵاتی تورکان و .. هتد .؟. باشه چۆن مرۆڤ و چۆن موسوڵمانێکن که دراوسێیه‌کیان نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که هه‌تک ده‌کرێت و له 1923 ی په‌یمانی لۆزانه‌وه که‌له‌لایه‌ن به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو تورکیاوه پیاده کراوه بۆ شه‌ق بوونی ووڵاتێک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کورد که ئێستا نزیکه‌ی 50 ملیۆن مرۆڤ ده‌بێت . بیریانچوو دراوسێیه‌کیان خاکه‌که‌ی له‌ت و په‌ت کراو میلله‌ته‌که‌یان بێجگه له جینۆساید‌و زه‌هرو په‌ت و سێداره ڕۆڵه‌کانیان به‌یه‌کداداو به‌روبوومی ئابووری و ماڵ و حاڵیان به‌تاڵان برد‌و ئیتر سه‌رگووزه‌شته‌ی نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک که‌ئه‌کاته 84 ساڵی ڕه‌به‌ق له قڕکردن و ته‌فروتووناکردنی میلله‌تێک به ووتارێک کۆتایی نایه‌ت و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ( سه‌رانی عه‌ره‌ب ) هه‌تا ئێستا ویژدانیان نه‌جوڵابێت باوه‌ڕناکه‌م له‌مه‌ودوواش نرکه‌یشی بێت . بۆیه من پێم وایه ئه‌م هاتنه‌یان بۆ پایته‌ختی کوردستان باگراوندێکی ڕه‌شی له‌پشته‌وه‌یه و خۆیشیان خه‌ڵکی خێر‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نین چونکه له‌مێژه ده‌ماری ویژدانیان له‌کار که‌وتووه . هه‌موومان باش ده‌زانین سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی عومه‌ر مو‌سا له‌کاتی قڕ کردنی کوردان 1988 / 2003 چونکه تا ئه‌و به‌رواره له‌سه‌دا چلی ناوچه‌ی کوردستان که ناوچه‌و پارێزگای که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال ده‌گرێته‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا بوو . له‌وماوه‌یه‌دا که عومه‌ر مو‌سا شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی میسر بوو وه دووای ئه‌وه‌ی که بوو به سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌غداو لای سه‌دام و عوده‌یی و عه‌بدحه‌مودی سه‌رده‌سته‌ی پاسه‌وانانی سه‌دام بوو خۆی ئاگای له هه‌موو کاره نامرۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بوو که‌ده‌رهه‌ق به‌کورد ده‌کرا به‌ڵام ئه‌و به‌رتیل و گیرفان پڕکردنه‌که‌ی له‌لا مه‌به‌ست بوو نه‌ک میلله‌تێک که له‌سه‌ر ماڵ و خاکی خۆی ته‌فروتونا ده‌کرا . که‌واته به‌و هه‌موو ئازاره‌وه ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆ لای ده‌سته‌خوشکی خۆیان که عێراقه نه‌هاتوون به‌ڵام بۆ لای کورد هاتوون ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یان کرد چونکه هه‌موو کارێک ده‌بێت به‌گونجاندنی کات و شوێن ده‌ست پێ بکات و به‌ئه‌نجامی باشیش کۆتایی پێبێت به‌تایبه‌ت کاری ڕامیاری و کارێک که‌له‌ئاستی سه‌رانی ووڵاتدا بێت ده‌نا ئه‌و کاره له‌ڕووی یاسایی یه‌وه ئاماژه‌ی پێ نه‌کرابێت له‌کات و شوێنی یه‌کسان و گونجاو نه‌بێت ئه‌و کاره چێ نا‌بێت و سه‌د له سه‌د نادروسته بۆیه لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه :
ئایا کوردستان وه‌کو شوێن و وه‌کو کاتیش ساڵی 1987/ 1988 گه‌رمه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو به‌رنامه‌ی قڕکردنی کورد بوو ئایا ئه‌م کات و شوێنه زۆر گونجاو نه‌بوو سه‌رانی عه‌ره‌ب سه‌رێکمان لێ بده‌ن ئه‌و مه‌ینه‌تی یه ببینن که میلله‌تێک تێیدا ده‌ژیا یان هه‌ر هیچ نه‌بێت باسی ئازاره‌کانیان بکردینایه .؟. ئێمه‌ش ده‌ڵێین : ( نه‌ک هه‌موو سه‌رانی عه‌ره‌ب به‌ڵکو یه‌ک سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌ب بهاتایه‌و ئه‌و جه‌هه‌نه‌می سووتان و ئاگره‌ی واله جه‌هه‌نه‌م و ئاینه‌که‌یاندا هه‌یه‌و باسی ده‌کات له‌کوردستان بیدیایه چونکه هه‌ر به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌و به‌ناوی ئایه‌تی ئه‌نفاله‌وه ئێمه‌ی کورد قڕکراین ) . ئه‌و کات و ئێستاش هه‌موو عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعی یه‌که‌یان نایانه‌وێت ئه‌وه بخه‌نه‌وه بیری خۆیان که‌چۆن کورد به‌رنامه‌ی سڕینه‌وه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو چ له‌لآیه‌ن تورکیاوه وه‌کو نه‌هێشتنی زمان و کلتوری کوردی چ له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌تی عێراقی سه‌ر به‌ئاشووبه‌وه که به‌رنامه‌ی که‌مپ و ناوچه‌ی سیم و ته‌لبه‌نکراوو له به‌رواری 1988 دا له ووڵاتی عه‌ره‌بی سعودیه ئاماده‌کرابوو بۆ ڕه‌وو کۆچ پێکردنی کورد به‌زۆر بۆ ئه‌و ووڵاته‌و به هاوپه‌یمانێتی و گرێبه‌سته‌یی عێراق و سعودی یه‌و هه‌ندێ له ووڵاتانی عه‌ره‌بی تر‌و وه‌هه‌روه‌ها فرۆشتنی زۆربه‌ی کچه گه‌نج و ژنه گه‌نجه‌کانی ئه‌نفال به ووڵاته نائیسلامی یه عه‌ره‌بی یه‌کانی وه‌کو سعودی یه‌و کوه‌یت و قه‌ته‌رو میسر‌و .. هتد . من نازانم به چ ڕوویه‌که‌وه ئه‌مانه خۆیان ده‌که‌ن به ووڵاتێکدا که خیانه‌تی شه‌ره‌فیان لێکردووه خیانه‌تی بێویژدانی و به‌شداری تاوانی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ سه‌دامدا به‌رامبه‌ر به میلله‌تی کورد ئه‌نجام داوه . ئه‌مانه به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێ ووڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ عێراقدا په‌یمانی سه‌رکووت کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان دابوو که ئه‌یانزانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێکه‌س و بێ پشت و په‌نایه که‌وه‌کو خۆیان موسوڵمانه ئه‌مانه‌و هه‌زاران کاری خراپی ژێربه‌ژێریان ده‌رهه‌ق به میلله‌تی کورد کردووه که‌چی به‌خۆیان ده‌ڵێن موسوڵمان و به‌کوردیش ده‌ڵێن تیرۆریست و هه‌ندێکیشیان ده‌ڵێن کورد جوله‌که‌یه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بڕوات له‌ناوچه‌که ته‌فروتونامان ده‌که‌ن . زۆرێک له‌عه‌ره‌ب و موسوڵمانه‌کانی عه‌ره‌ب جوله‌که یان یه‌هودی به مرۆڤ و ئاین نازانن و زۆرجار بۆ ناشرین کردنی یان جنێودانی که‌سێک و سوکایه‌تی پێکردنی که‌سێک پێی ده‌ڵێن جوله‌که .!. ده‌بێ ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌و مرۆڤانه چه‌ند بێت .؟.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوواوه هه‌ر ئه‌مان بوون و به‌تایبه‌ت ووڵاتی جه‌زائیری عه‌ره‌بی بوو که گه‌وره‌ترین شؤڕشی کوردیان هه‌ره‌س پێ هێنا له‌ساڵی 1974 دا له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئێرانی شای دیکتاتۆر ( محه‌مه‌د ڕه‌زا شاه ) و وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای سه‌رمایه‌داریی ( په‌یمانی سێ قۆڵی یه‌که‌ی 1974 ی جه‌زائیرو ئیران و ئه‌مریکا ) که شۆڕشی کورد‌و خوێنی مرۆڤی کوردیان کرد به‌ئاشی ئاوداو نسکۆی ئه‌وساڵه‌یان بۆ گه‌لی کورد دروست کرد . ئه‌مانه‌و هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی تر هه‌یه که ئه‌مانه دووژمنی سه‌رسه‌ختی کوردن له‌به‌رئه‌وه‌یه من دڵنیام هه‌موو شتێک ده‌زانن بۆیه منیش و زۆربه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنفیکران شکمان له‌م هاتن و میوانداری یه هه‌یه بۆ کوردستان له‌م کاته‌دا . به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاتی خۆی له‌کاتی نه‌هامه‌تی یه‌کانی کورد سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب هه‌رچۆنێک بووایه بهاتایه‌و ماڵ وێرانی کوردی به‌چاوی خۆی بدیایه‌و سۆزێکی مرۆیی هه‌بووایه به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئه‌وکات جه‌هه‌نه‌می ژیانی کوردی به‌چاوی خۆی ده‌بینی و له‌دوو شوێن یان دوو گۆڤار‌و دوو ڕۆژنامه باسی بکردینایه ئیمه‌ش به‌گه‌رمی پێشوازیمان لیده‌کردو هه‌تا دنیا دنیاش بوو له‌مێژووی خوێناوی و زووڵم لێکراومان باسمان ده‌کرد و شانازیش ده‌بوو بۆ خۆیان . سه‌یری کات و شوێن بکه‌ن چه‌نده گرنگی خۆی هه‌یه بۆ نمونه : هه‌روه‌کو چۆن نیلسۆن ماندێلا نه‌چوو بۆ تورکیا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌ی له‌به‌ر میلله‌تی کورد .!!. ئێمه‌ی کوردیش هه‌میشه به‌شانازی یه‌وه باسی ده‌که‌ین چونکه ئه‌و پیاوێکی ئازادیخوازه . که‌واته کات و شووێن و بڕیار کار‌و که‌سایه‌تی مرۆڤ دروست ده‌کات . به‌بیروباوه‌ڕی من دووژمنانی کورد و هه‌موو ده‌ووڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامی یه‌کانی تری جیهانی سێی له‌گه‌ڵ بێت بۆ یه‌ک چرکه‌ش دۆستی کورد نین و ئه‌م هاتنه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بی ته‌نها بۆ دۆشدامانی کورده ( احراج ) بۆ ئه‌وه‌ی کورد ناچاربێت ئاڵای عێراق و به‌عس له‌کوردستان هه‌ڵبکات و ئه‌مه‌ش دۆشدامانی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌گرێته‌وه و بێ نرخ کردنیانه به‌شێوه‌یه‌کی دیبلۆماسییانه . پرسیارێکی تر خۆی قووت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت :
باشه ئه‌م ده‌ووڵه‌ته عه‌ره‌بیانه که‌خۆیان به‌موسوڵمان و خۆیان به دراوسێی ئێمه ده‌زانن بۆ له‌کاتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه به‌ئاشکرا له‌ساڵی 2003 و ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت که‌به‌رده‌وام گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه بۆ نه‌هاتن سه‌ردانێکمان بکه‌ن یان بۆ وورته‌یان له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ره‌وه .؟. که‌چی خه‌ڵکی ئازادی خوازی گه‌لانی جیهان له که‌نه‌داو ئوستورالیاو ئه‌فریقاوه ده‌هاتن بۆ کوردستان بۆ بینینی ئه‌و کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌دا هاتووه به‌ڵام ئه‌وان دراوسێمان بوون که‌چی له‌ئاست نه‌هامه‌تی یه‌کانی کورد هه‌میشه خه‌وتبوون . 22 ده‌ووڵه‌تی عه‌ره‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌یه‌و بێجگه له ووڵاتی سه‌ربه‌ئاشووبی عێراق 21 ده‌ووڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌یه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و ژیانی خۆیانن ئێمه وه‌کو کورد هیچ پێمان ناخۆش نی یه که‌ئه‌وان وه‌کو عه‌ره‌ب 22 ده‌ووڵتیان هه‌بێت به‌ڵام به‌شه‌رتێک که‌ئه‌وان ته‌نها ووشه‌ی ( کوردستان ) مان پێ ڕه‌وا ببینن . به‌درێژایی مێژوو نه‌مانبینی و نه‌مانبیست که تاکه سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌ب ووشه‌ی کوردستان به‌کاربهێنێت هه‌موو عه‌ره‌ب و به عه‌ره‌بی عێراقیشه‌وه‌و به ئه‌ندام په‌رله‌مان و عه‌ره‌به عێراقی یه ڕۆشنبیره‌کانیشه‌وه چاوو ده‌میان ته‌ته‌ڵه ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ووشه‌ی کوردستان به‌ڵام زۆر زوو له‌سه‌رپێن و بێ دوودڵی بڵێن ( شمال العراق ) .
|