٣\٦\٢٠١٠
کۆت و مه‌رج
دانان بۆ ئازادی داخستنی ده‌می هاوڵاتیانه!
- سه‌باره‌ت به ووتاره‌که‌ی
مه‌سعود بارزانی له نێو هۆڵی پارله‌مانه‌وه -

حه‌مه غه‌فور
له ده‌سپێکی ووتاره‌که‌یدا مه‌سعود به‌رزانی
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و
بارودۆخی گرژ و ئاڵۆزی دوای ڕفاندن
و تیرۆرکردنی ڕۆژامهنووس (سه‌رده‌شت عوسمان) به‌م شێوه‌یه ده‌سپێئه‌کات؛
"تێکدان‌و شێواندنی ناڕه‌وای که‌سایه‌تیی مرۆڤی کورد تاوانێکه ده‌رهه‌ق
بهنهتهوهیهک. ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌کرێت ئازادی
نییه، ئه‌مه فه‌وزایه خه‌ریکه ره‌وشتی کوردایهتیو مرۆڤایه‌تی
تێکده‌چێت، به ناوی ئازادییه‌وه به
بێ به‌ڵگه‌و به‌بێ سه‌به‌ب هجوم ده‌کرێته سه‌ر مافی هه‌ر کهسێکو
ئه‌وجا ئه‌و مافه به‌خه‌ڵک ره‌وا نابینین به‌پێی یاسا به‌رگری له‌مافی
خۆیان بکه‌ن". له کاتێکدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا تاوانی ڕفاندن‌و
دواتر کوشتنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ ڕوویداوه، له کاتێکدا تاوانه‌که
هێند قێزه‌ونه کۆمه‌ڵی توشی شۆک کردوه‌و خه‌ڵکی هاتوون به شێوه‌یه‌کی
ئارام ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی
جیهانیشی به‌شوێندا هاتووه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ڕیسوایی‌و سکانداڵێک بۆ
کوردایه‌تی، که‌چی به‌رزانی به بیانوی له پشت بوونی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕانه‌وه هێرش ئه‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
ئه‌م دواییانه‌ی شاره‌کانی کوردستان. ئه‌مه تۆمه‌تێکی ناڕه‌وایه‌و ئه‌درێته
پاڵ خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستان.
به‌رزانی ئه‌وه‌ی له یاد چووه که ئه‌و سه‌رۆکی ههرێمو سه‌رۆکی
پارتی دیموکراته‌و ئێستا ئه‌و به‌رزترین پۆستی ووڵاتی له ده‌ستدایه،
که‌چی خه‌ریکه ئازادی وا لێکئه‌داته‌وه که ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی
ئاسۆیی نێوان هاوڵاتیانو دهسهڵاتدارانو حکومه‌ت یان ده‌سه‌لات بێت!
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌و به هوشیاریه‌وه بێت یان نا هه‌وڵیکی ناشایسته‌یه
بۆ شێواندنی مانا‌و گه‌وهه‌ری ئازادی. ئازادی به واتای پارێزراوبوونی
مافی دهربڕینو ڕه‌خنه‌ی خواره‌وه، یانی هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر سه‌ره‌وه
واته ده‌سه‌لات یان ده‌وڵه‌ت. هه‌میشه ده‌سه‌لات خواره‌وه‌و خه‌ڵکی
کۆنترۆڵ‌و سانسۆر ئه‌کات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. بۆیه چه‌مکی ئازادی
بیروڕاو ئازادی به‌یان‌و ڕه‌خنه مافی ههمیشهییو ده‌سبه‌جێی
هاوڵاتیانه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا. هه‌ر شتێکی تر له ئارادا بێت،
وه هه‌ر چاره‌نووسێک چاوه‌ڕوانی وولات بکات یاخود به هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا
کۆمه‌ڵ بیه‌وێ بڕوات، نابێت بیانو یان بوار بۆ هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێک
بڕه‌خسێنێ تا هیچ سنوور‌و مه‌رجێک بۆ ئه‌م مافانه هه‌موار بکات. دهسهڵاتو
حکومه‌تێکی مۆدێرن‌و ئازاد ده‌بێ به یاسا ئه‌م مافانه بۆ تاک تاکی
هاوڵاتیان دابین‌و مسۆگه‌ر بکات. به پێچه‌وانه‌وه ئیتر سه‌رده‌می
داخران دێته‌ئاراوه. نه‌ک به‌ناوی قیه‌می میللهتو شتی تره‌وه شهرتو
زنجیر بکاته گه‌ردنی ئازادیه‌کانه‌وه.
هیچ شتێک له‌وه بهرههقترو ڕهواترو ئینسانی تر‌و شارستانی تر‌و ته‌نانه‌ت
شه‌فافتریش نیه، هاوڵاتیانی ووڵاتێک ئازادانه بڕیاربدهنو بڕژێنه
سه‌ر شهقامو ناڕه‌زایه‌تی بنوێنن، به شێوازێکی مۆدێرن نهفرهتو
تووڕهییو بێزاریی بێئه‌وپه‌ڕی خۆیان به‌رامبه‌ر به کاره‌ساتی
شۆکهێنه‌ری ڕفاندن‌و شوێنبزرکردنو دواتر کوشتنی ترسنۆکانه‌ی ڕۆڵه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان نمایش که‌ن. ئه‌مه کارێکی به ته‌واوی له جێی خۆیدایه‌و
دروسته‌و جێگای پێشوازی‌و شانازی پێوه‌کردنه. خه‌ڵکی هاتوون سوودیان
له مافی ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕینی خۆیان وه‌رگرتووه‌و به
شێوازێکی هاوچهرخو سه‌رده‌میانه ههستو تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت
به‌و کاره قێزه‌ونه به ڕاشکاوانه به‌یان کردووه. کاتێک حکومه‌ت
یان ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت یاخود نه‌یه‌وێت پارێزگاری سه‌رو ماڵی
هاوڵاتیان بکات، ته‌نانه‌ت سه‌دان هه‌زار په‌نجه‌ی ئاماژه بۆ تێوه‌گلانی
ده‌زگا ئهمنیهکانو ده‌زگا نهێنیه‌کانی به‌رزکراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان‌و هیچ ڕوونکردنه‌وه‌و وه‌ڵامێکیش به خه‌ڵکی
نادرێته‌وه، ئیدی که‌ی مسداقیه‌ت بۆ ئه‌و لێدوانه ئه‌مێنێته‌وه که
ئه‌ڵێ؛ "ئه‌مه ئازادی نیه خراپ به‌کارهێنانی که‌شی ئازادی کوردستانه"!
له به‌شێکی تری ووتاره‌که‌یدا به‌رزانی به‌مجۆره هه‌م هێرش ئه‌کاته
سه‌ر ئازادی‌و هه‌م سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیش؛ "ئه‌مه ئازادی نییه ئه‌مه
خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و که‌شه ئازاده‌یه که له کوردستان به‌تێکۆشانی
هه‌مولایه‌ک هاتۆته ئاراوه، نابێت چیتر ئه‌مه قبوڵ بکرێت، نابێ چیتر
ئازادیی هاوڵاتییانو مافیان به‌ناوی ئازادییه‌وه پێشێل بکرێت.". له
کاتێکدا ئازادی به‌یان‌و ئازادی بیروڕا مافێکی یۆنیفێرساڵی ئینسانه،
یانی مافی تاک وه‌کو زات له‌و ساته‌وه‌خته‌وه‌ی چاوی به دنیای ڕۆشن هه‌ڵدێنێ
به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، زمان، میلله‌ت، ئایین‌و ڕه‌نگی پێست‌و
ئه‌م شتانه، به‌ڵام ئه‌سڵێکی هه‌ره حه‌یاتی چه‌مکی ئازادی بیروڕاو
ئازادی ده‌ربڕین له‌وێدایه که ئه‌م مافه هه‌قی هاوڵاتیانه له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا، مافی خه‌ڵکه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا له‌به‌رامبه‌ر
کۆمه‌ڵگادا به سه‌رجه‌می قهڵهمڕهوهکانیهوهو ده‌بێت پارێزراو بێت،
به‌ڵام سه‌یرکه‌ن به‌رزانی چۆن ئه‌م مافانه‌ی پێ قبوڵناکرێو خه‌ڵکی به‌وه
تۆمه‌تبار ئه‌کات که به‌ناوی ئازادیه‌وه مافی پارتیان پێشێلکردووه‌و
به‌ناهه‌ق تۆمه‌تباریان کردوون به تیرۆری سه‌رده‌شت وه هه‌ڕه‌شه‌ی
تۆڵه سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵکی ئه‌کات.
کاتێک جه‌ماوه‌ری بێزار بێنه پێشه‌وه‌و بیروڕای خۆیان، ڕه‌خنه‌ی خۆیان،
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به غه‌درێکی گه‌وره‌و ناهه‌قیه‌کی
بێ‌پاساو دهرئهبڕنو به ده‌نگی به‌رز هاوارکهنو شیعار بنووسن‌و
هوتاف بڵێن‌و ئه‌حساسی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕووداوێکی دڵته‌زێن به‌یان
که‌ن وه ده‌نگی خۆیان بیگه‌یه‌ننه دهسهڵاتو داوای ئاشکراکردنی
تاوانباران بکه‌ن، ئه‌م ده‌نگه بگه‌یه‌نن به ڕای گشتی ناوخۆ‌و جیهان
وه سه‌رنجی ته‌واوی میدیا‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بۆ ڕاکێشن،
جوامێرانه‌ترین هه‌ڵوێستگیری کۆمه‌ڵایه‌تیه، شایسته‌ترین وه‌ڵامی کۆمه‌ڵگایه
به ده‌سه‌ڵاتێک که تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بچوکترین وه‌ڵامی به خه‌ڵک
نه‌داوه‌ته‌وه جگه له هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه!
لێره‌شدا به‌رزانی ئاوا ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن کۆت‌و به‌ند
ئه‌کات؛ "ئێمه پێشوازی له‌ڕه‌خنه‌ی ئیجابی دهکهینو پێمان باشه که‌موکوڕییه‌کان
ده‌ستنیشان بکرێت، به‌ڵام وه‌زعه‌که له‌وه ده‌رچوه‌و بۆته
ناشیرین‌کردنی سه‌رتاپای وڵات، تۆمه‌ت ههڵبهستنو ناوناتۆره
دروستکردن بۆ یه‌کتری په‌یوه‌ندیی به‌ڕه‌خنه‌و ئازادیی راده‌ربڕین نییه".
به‌رزانی گه‌ره‌کیه‌تی به ڕۆژی ڕووناک له به‌ر ده‌رگای زانکۆ وه به‌به‌ر
چاوی ئاسایش‌و هێزه‌کانی زێڕهڤانیهوه، ڕۆژنامه‌نوسێک بڕفێنرێتو به‌ناو
چه‌ندین بازگه‌و خاڵی پشکنیندا تێپهڕێنرێو دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی
بدۆزێرێتهوه، به‌ڵام خه‌ڵکی بڵێن؛ ئهمنو ئاسایش به‌رقه‌راره‌و ئه‌وه‌شی
ڕویداوه هونه‌ری هێزه تیرۆریستیه‌کانی ئه‌لقاعیده یان ئهنسان
ئیسلام‌و جوندولئیسلامهکانه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئیتر ڕه‌خنه‌گرتنی
ئیجابی نیه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه بۆیان! مافی ووتنی ڕای تاکه‌که‌س،
ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن، هیچ مهرجو سنوورێکی بۆ دانانرێت له چه‌شنی ڕه‌خنه‌ی
ئیجابی یان ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رو ئه‌م شتانه. خهڵکو هاوڵاتیان مافێکی
سروشتی‌و ڕه‌وای خۆیانه ڕه‌خنه له هه‌ر دیارده‌یه‌ک، هه‌ر هێماو ڕه‌مزو
پیرۆزیه‌ک بگرن به‌بێ ئه‌وه‌شی باکیان له‌وه بێت کێ به ئیجابی دائه‌نێت
یان نا، وه ده‌بێ هه‌موو مافه‌کانیشی پارێزراو بن له‌وانه مافی ڕه‌خنه‌گرتنیش.
چونکه که سنور‌و مه‌رجت بۆ ئازادی ڕه‌خنه دانا مانای وایه خه‌ریکی
ده‌می هاوڵاتیان دائه‌خه‌یت. ئه‌وه‌ش ئیتر قبوڵ نییه.
له دوا بڕگه‌ی ووتاره‌که‌یدا به‌رزانی ئه‌م رسته‌یه به‌دی ئه‌کرێت؛
"ئازادی هه‌یه‌و خه‌ڵک مافی ناڕه‌زایی دهربڕینو ره‌خنه‌گرتنیان
هه‌یه، به‌ڵام رێگه نادرێت قیه‌می میلله‌تێک تێکبدرێت". ئه‌مه ئیتر
ئازادی نیه که به‌رزانی باسی ئه‌کات. ئه‌مه زنجیر‌و شه‌رت دانانه بۆ
ئازادی دهربڕینو بۆ ئازادی ڕه‌خنه ووتن، له‌ژێر ناوی قیه‌می
میلله‌تی کورددا. ئیتر ڕاگه‌یاندنی نفیری عامه‌و سه‌رده‌می خه‌فه‌قان‌و
داخران جاڕ ئه‌درێت.
هه‌ر هێزێک یان هه‌ر حزب‌و لایه‌نێک موزایه‌ده به‌سه‌ر خهڵکو
کۆمه‌ڵگاوه ئهکاتو ڕائه‌گه‌یه‌نێت که ئازادی به‌رقه‌راره، یان خۆی
به لایه‌نگری ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕین دائه‌نێ، به‌ر له هه‌ر
شتێک ده‌بێت له‌م ڕۆژانه‌ی وا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری
کوردستان به ئارامترینو شارستانیترین شێوه ئیدانه‌ی کوشتنی
سه‌رده‌شتیان کرد، له هه‌مان کاتدا نایه‌کی گه‌وره‌شیان ووت به
ڕفاندنی مرۆڤ، به تیرۆری ڕۆژنامهنوسانو ته‌نگپێهه‌ڵچنینی نه‌یارانی
سیاسی، له‌پاڵ خه‌ڵکی ناڕازی‌و بهشۆکهاتووی کوردستاندا ڕاوهستێو
هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌یان به‌رز بنرخێنێ.
له کاردانه‌وه‌یه‌کی کۆمهڵایهتیو گشتگیردا به‌رامبه‌ر به تیرۆری
سه‌رده‌شت، خه‌ڵکی کوردستان به دروست هاتنه مهیدانو به‌و خرۆشانه
جهماوهریهیان ههڵوێستو بهرپرسیارێتیو ههستو سۆزی خۆیان
دهربڕیو نیشانی هه‌موو لایه‌کیان دا که چیتر ڕێگاناده‌ن به به‌ر
چاوی خۆیانه‌وه ڕۆڵه ئازا‌و چاونهترسهکانیان به ده‌ردی
سهردهشتو سۆرانی مامه حه‌مه‌و ئه‌وانی پێش ئه‌وان ببرێن.
به‌رپاکردنی ئه‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیانه مافێکی سروشتی‌و ڕه‌واو
بێئملاولای هاوڵاتیانه‌و هیچ ئیرادو خهوشو ناڕۆشنیه‌کی تێدا نیه‌و
له‌ژێر هیچ بیانویه‌کدا هیچ کهسو هیچ پله‌و مه‌قامێک ناتوانێ ئه‌م
هه‌قه‌ی هاوڵاتیان زه‌وت بکات یاخود سنوورداری بکات. ئهسڵو بنه‌مای
چه‌مکی ئازادی بیروڕاو ئازادی ده‌ربڕین وا ئه‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر بێت و کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی داخستنی ده‌می هاوڵاتیان
بدات، ئیتر ئازادی شتێکی شکڵیه‌و داخران‌و سهرکوتو خه‌فه‌قان
دێته‌کایه‌وه!
مه‌سعود به‌رزانی ئه‌گه‌ر به هه‌ق وه‌کو سه‌رۆکی فه‌رمی هه‌رێم
هه‌ڵسوکه‌وتی بکردایه‌و خۆی له پله‌وپایه‌ی به‌رپرسی ڕه‌سمی له
ئاسایش‌و سه‌قامگیری کوردستان‌و ژیان‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان
ببینایه‌ته‌وه، ئه‌یتوانی ئه‌م ڕۆڵه ببینێ‌و خۆی نه‌خاته جێگاوڕێگای
ئێستایه‌وه. یانی وه‌کو سه‌رۆکی پارتی مامه‌ڵه‌ی نه‌کردایه‌و ته‌ماشای
خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستانی له سۆنگه‌ی پارتیه‌وه نه‌کردایه‌و خۆی‌و
حزبه‌که‌شی نههاویشتایه به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانو خواسته
ڕه‌واکانیان! به‌رزانی کاتێک ڕۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌گێڕا ئه‌گه‌ر
ده‌زگا ئهمنیهکانو سه‌رکردایه‌تی پارتی ناچار بکردایه وه‌ڵامی
به‌جێ، یان ڕوونکردنه‌وه‌ی دروست‌و شایسته سه‌باره‌ت به‌و بۆشاییه
ئه‌منیه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان)ی تێدا بویه قوربانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان
ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م به‌رپرسیارێتیه به کرده‌وه ناسه‌لمێنیت، نابێت
چاوه‌ڕوانی ستایشی خهڵکو جه‌ماوه‌ر بکه‌یت. تادێت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
شهفافترو به‌رفراوانتر ئه‌بێته‌وه.
31\5\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|