![]()
![]()
|
بابه‌ت : ڕاپۆرتی شیکاری
کورده‌کانی تاراوگه کتێب ناخوێنهنهوه. له‌ڕۆژێکدا ته‌نها یه‌ک کتێب له‌کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم خواستراوه..!؟
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری نوسینگه‌ی(لڤین)ی ئه‌وروپا
سه‌رباری ئه‌وه‌ی کهڕهوهندی کوردی په‌یوه‌ست به تێکه‌ڵاوبوون، پێکه‌وه‌ژیان ، هه‌ڵکردن و خۆگونجاندن له‌ژینگه‌یه‌کی ئه‌وروپی نمونه‌ی سستوکهم چالاکی ترین که‌مایه‌تی له‌ئه‌وروپا ئه‌نوێنێت ،له‌ڕووی کلتوری،فه‌رهه‌نگی،ڕووناک‌بیری و خوێندنه‌وه‌ی کتێبیش هه‌ژار و ناکامڵ تر دێته به‌رچاو. ـ جگه له‌هه‌بوونی چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌کتێبخانه‌ی کوردی له‌ئه‌وروپا له‌ته‌واوی کتێبخانهگشتیهکانیش ،به‌شێک هه‌یه بۆ کتێب بهزمانیبێگانه ،کتێبی کوردی له‌و خانه‌یه‌دا که‌مترین ڕێژه‌ی (کتێب وخوێنه‌ر)ی تایبهدی ده‌کرێت.له‌م ڕاپۆرته‌ماندا له قه‌یرانی خانه‌ی کتێب له‌ئه‌وروپا ده‌کۆڵێنه‌وه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره،سه‌ره‌تایه‌که بێت بۆقسه‌کردن لهسهرشته گرنگ و پهراوێزکراوهکانی دونیاوچهرخی نوێی ڕۆشنگه‌ری کوردی. کوردلهئهمڕۆدا که‌خه‌ون به‌دروستکردنی لۆبێکی کوردی ئه‌بینێت وسه‌رمایه‌ی بۆدهخاتهگهڕ،باشتره سه‌ره‌تاکه‌ی لهچاکردنی حاڵ وباڵی خانه‌ی کتێبه‌که‌یه‌وه ده‌ستپێبکات، ئێمهلهکاتێکدا که‌به‌دوای قه‌یران وئه‌گه‌ری داڕمانی خانه‌ی کوردی و په‌یوه‌ندی (خوێنه‌ر و کتێب ) له‌ئه‌وروپا تێههڵچوبووین ، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌حاڵ وباڵی کتێبخانه کوردی له‌ناوخۆی کوردستان لهپێشینهشداحاڵ وباڵی کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌ئه‌وروپا باشترنییه بگره داڕماو داهێزراو تردێته به‌رچاو . ـ ده‌زگاکانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وکتێبفرۆشهکان، که‌به‌شیوه‌یه‌کی ڕاستهوخۆبهرپرسن له‌بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌لێکی ئاره‌زوومه‌ند بۆخوێندن....به‌رپرسیشن له‌گه‌یاندنی کتێب ودروستکردنی خانه‌ی کتێب له‌و بورارهدا خه‌مسارد وکه‌مته‌رخه‌م دێنه‌به‌رچاو، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری زۆربه‌که‌می وبهدهگمهنیش له‌خه‌می ئه‌وه‌دایه ( خانه‌ی کتێبی) کوردی له‌ئه‌روپا پڕکتێب ،یان کار بۆدروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی نێوان ( خوێنه‌ر وکتێب) له‌جۆری په‌یوه‌ندی وپێویستی مرۆڤ به‌خۆراک به‌ئاو بۆ ژیان بکات . په‌یوه‌ندی نێوان ( کتێب وخوێنه‌ر) وه‌ک هه‌موو جۆرهپهیوهندییهکانی تری کۆمه‌ڵگه‌لی کوردی په‌یوه‌ندییه‌کی نادروسته ، هه‌ندێک جار کتێبی باش چاپ ده‌کرێت وناگاته ده‌ستی خوێنه‌ری کوردلهئهوروپا،جاریش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه کتێبی خراپ چاپ ده‌کرێت و هه‌میشه له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه . به‌ڵام تاچه‌ند لهههردووچهشنی کتێبه‌کان خوێنه‌ری هه‌یه ئه‌میش بۆخۆی پرسیارێکه ؟ هه‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه! ـ له‌ناوه‌ندی نه‌بوونی ده‌زگایه‌ک به‌ناوی (ده‌زگای خزمه‌تگوزاری کتیبخانهکاندا ) کتێبخانهگشتییهکانی کوردستان ژماره‌یه‌کی که‌می کتێبی کوردی تیابه‌دی ده‌کرێت. ئه‌وه‌تانێ له‌ناودڵی (پایته‌ختی ڕوناکبیری) سلێمانی ، له‌کتێبخانه گشتییه‌که‌یدا که‌له‌ساڵی 1944 به‌ماندووبونی پیره‌مێرد هاتۆته‌بوون له‌کۆی سه‌دوبیست ههزارکتێب خاوه‌نی ته‌نها ( 5805 ) کتێبی کوردی یه له‌و ژماره‌یه‌ش تانها (3805 ) کتێب داخڵی کتیبخانهکراون (ته‌سنیف) کراون 2000 کتێبی کوردی له‌چاوه‌ڕێی داخڵکردنه. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ته‌نها %4 کتیبه‌کانی ناوکتێبخانه پێکدێنێت . ئه‌م ڕیژه‌یه بهێنه‌ره‌وه به‌رچاوی خۆت وله‌گه‌ڵ شوێنێکی تربهراورد پێبکه. بۆنمونه لهکتێبخانهیهی گشتی شارێکی وه‌ک (به‌رلین)ی ئهڵامن زان،کتێبه ئه‌ڵمانیه‌کان بۆخواستن له‌کۆی گشتی کتێبه‌کانی ناوکتێبخانه % 4 پێک‌بێنێت وباقی کتێبه‌کان به‌زمانی ئینگلیزی بن . ـ له‌به‌رامبه‌ردا له‌شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید کتێبخانه‌یه‌کی کوردیلهساڵی 1997 هاتۆته دامه‌زراندن ، پرۆژه‌که‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌یه‌کی (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سوید و شاره‌وانی ستۆکهۆڵم ) ه وله‌پێناو ژیانه‌وه‌ی کلتوری کوردی کارده‌کات،خاوه‌نی (8501 ) کتێبی جۆراوجۆری کوردی بێت .له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌ده‌سکه‌وتنی ئه‌م ههمووکتێبه لهکتیبخانهی کوردی له‌ستۆکهۆڵم که‌ته‌مه‌نی له‌ده‌ساڵ تێناپه‌ڕێت (نهوزادهیرۆری) به‌ڕێوبه‌ری کتێبخانه گوتی: له‌کۆی گشتی کتێبه‌کان( 2400 کتیبی به‌دیاری و 6100 کتێبی به‌کرین ده‌ستکه‌وتوون) .ئه‌مه له‌کاتێکدا ههتائهمڕۆلهکتێبخانهی گشتی سلێمانی کتێب ته‌نها به‌دیاری وه‌رده‌گرێت وکتێبخانه‌ی سلێمانی جگه له‌خۆی که وه‌ک به‌ڕێوبه‌ریه‌تی یه‌ک کارده‌کات سه‌رپه‌رشتی 11 کتێبخانه‌ی تری ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانیش ده‌کات ... هیچ جۆره بوجه‌یه‌کی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆکتێب کڕین ،مانگانه ئه‌و بوجه‌یه‌ی که له‌به‌رده‌ستیدایه ته‌نها 3 ملیۆن دیناری ئێڕاقی یه ، ئه‌م بوجه‌یه‌ش ته‌نها بۆ کاری کارگێرێ دێتهخهرجکردن نه‌وه‌ک بۆکتێب کڕین . ـ کتێبخانه‌ی کوردی ئه‌لیکترۆنیwww.pertwk.com که پرۆژه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی یه و دروشمی (ئه‌م کتێبخانه‌یه هی هه‌موو که‌سێکه‌و هیچ که‌سێکیش خاوه‌نی نییه) ی کردۆته مانشێت و‌دروشمی کاره‌کانی خۆی وله‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێکی که‌مدا هاتۆته دامه‌زراندن له‌سه‌رزاری به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی (بههرۆزحهسهن) تابه‌رواری 2007.09.09 خاوه‌نی نۆسه‌دو چل وچوار 944 کتێبی کوردی یه ، له‌وژماره‌یه 127 کتێبی دیوانی شیعره ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م ژماره‌یه‌و ژماره‌ی کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی سلێمانی بکه‌ین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی دامه‌زراندنی هه‌ردووکیان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ههوڵهتاکهکهسی یهلهدهساڵی داهاوتوودا ئه‌گه‌ربه‌م نهسقهی ئێستای کاربکات کتێبی له‌کتێبخانه‌ی سلێمانی زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی کهجیگهی ئاماژه‌پێدانه کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی کوردی به‌هه‌مان ته‌رزی کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی کتیبه‌کانی به‌دیاری پێ ده‌گات.!؟لڤین ئه‌پرسێت ئه‌بێت ئه‌وهۆیه چی بێت که‌وابکات نوسهروههندیک له‌ده‌زگاکانی چاپ کتێبه‌کانی به‌دیاری بۆکتێبخانهی ئیلکترۆنی بنێرێت به‌ڵام بۆ کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی نه‌نێرێت؟ ـ سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی ده‌زگاکانی چاپ وبڵاوکردنه‌وه بۆدروستکردنی ئه‌رشیف وکهتهلۆگێکی ئه‌نته‌رنێتی له‌وباره‌یه‌وه زۆرکهمتهرخهم وگهرههوڵیشیان دابێت هه‌وڵه‌کان سه‌ره‌تاین ،ته‌نانه‌ت ده‌زگایه‌کی وه‌ک ده‌زگای سه‌رده‌م، کهبڕیاروایه ده‌زگایه‌کی نمونه‌ی بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌تائێستا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێک نییه،خه‌ڵک بتوانێت سودی لێوهببینێت. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌ده‌زگای چاپی ئاراسه‌وه هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه پرسیارێکمان ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ئاراس کردوه وه‌ڵامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌بوو. * ماڵپه‌ری ده‌زگای ئاراس www.araspublisher.net له‌ئاست پێویستدا نییه،! تهنهالیستی ئه‌وکتێبانه‌ی تیا ده‌بینریت که‌له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئاراس چاپکراون ،ئایا ئه‌مه‌بێ ئیمکانیه‌تی ده‌زگای ئاراسه؟یاخود که‌مته‌رخه‌می کارگێڕانی ئه‌و به‌شه‌یه؟ * به‌دران ئهحمهدحهبیب ( ڕاستت ده‌وێت ئێمه ماڵپه‌ڕمان هه‌ر نییه. واتازهخهریکین ماڵپه‌ڕێکی تازه بکه‌ینه‌وه.پێش ته‌واوبوونی ئه‌مساڵ هیوادارین ماڵپه‌ڕێکی تازهوڕێک وپێک دابمه‌زرێنین. به‌رهه‌مێکی یهکجارزۆرمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ بگه‌ن بهخوێنهرانمان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێ.ئهگهرئهمهبکهین ئهوابهشێک لهوئازارانهش که‌م ده‌که‌ینه‌وه کهلهپرسی دابهشکردنداههمانه. که‌می خواستنی کتێب لهئهوروپاو كوردستان: ـ کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆڵم ،لهسهرزاریبهڕیوبهرهکهی (نهوزادههریری) سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی سه‌ردانی خه‌ڵک بۆ کتێبخانه‌که‌یان پێی ڕاگه‌یاندین: که له ساڵی 2006 ته‌نها 296 کتێب (خواستراوه) ئیستیعارهکراوه.له‌وژماره‌یه‌ش : 119 ی ڕه‌گه‌زی مێینه ڕه‌گه‌زی نێریش 173 پێکدێنیت ،ڕۆژانه‌ش 5 تا 4 که‌س سه‌ردانی کتێبخانه ده‌که‌ن ،وه‌زیاتر لهههزارکهس سه‌ردانی که‌ته‌لۆگی کتێبی کتیبخانهلهڕیگهی ماڵپهرهکهیهوهماڵپهری کتێبخانه‌ی کوردی www.kurdishlibirary.org ده‌کات .به‌پێی ئه‌م ئاماره له‌ڕۆژێکدا که‌متر له1 کتێب له‌کتێبخانه‌ی کوردی لهستۆکهڵم خواستراوه. له‌کاتێکدا ئه‌م کتێبخانه‌یه به‌پاره‌و فه‌رمانبه‌رێکی زۆردهبرێت به‌ڕێوه .. ـ کتێبخانهگشتییهکانی سوید چهندشارهوانییهک به‌نمونه کتێبی کوردی له27 کتێبخانه‌ی شاره‌وانییه‌کان دهخواسترێت ،ساڵانهڕێژهی خواستن ناگاته400 په‌رتوک. له‌شاری ستۆکهۆڵم که نزیکه‌ی سه‌دوچل وهه‌شت ههزارکورددهژی لهساڵیکداتهنها 1200 که‌س سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کردوهولهوژمارهیش ته‌نها89 کتێبی کوردی خواستراوه. له‌شاری یۆتۆبۆری که‌تیایدا67 ههزارکورددهژی له‌ساڵێکدا نزیکه‌ی 500/600 کوردسهردانی کتێبخانه‌کانی کردووه،له‌وژماره‌یه له‌ساڵێکدا ته‌نها400 کتیبی کوردی خواستراوه. ـ له‌مه‌ڕ ژماره‌ی سه‌ردانه‌کانی کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی کوردی بههرۆزحهسهن به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه له‌وباره‌یه‌وه پێی ڕاگه‌یاندنین که:( ژماره‌ی سه‌ردانه‌کانی ڕۆژانه زۆر جیاوازه، له‌کاتی ئێستادا ڕۆژانه له 600 تا 1100 جار سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کوردی "په‌ڕتووک pertwk.com" ده‌کرێت و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی کتێبه‌کان و دانانی به‌شی نوێ‌دا، هه‌روه‌ک به‌شی گه‌ڕان و لیستی کتێبه‌کان، ڕۆژانه ڕووی له زیادبوونه و هه‌موو مانگێکیش چه‌نده‌ها خوێنه‌ری نوێ ئاشنای ئه‌م سایته ده‌بن. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی دڵخۆشی منه ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م سایته ده‌که‌ن، به‌مانای وشه خوێنه‌رن. هه‌ر بۆ نمونه له مانگی پێشوودا پتر له ملیۆنێک و سه‌د هه‌زار کرته له به‌شه‌کانی ئه‌م سایته دراوه، واته زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه ئێره به‌دوای کتێب‌دا ده‌گه‌ڕێن و دایان ده‌گرن، نه‌ک هه‌ر ئاوها سه‌ردانێکی سه‌رپێیی بکه‌ن و به‌جێیبهێڵن). ـ سه‌باره‌ت به‌ئه‌وانه‌ی که‌سه‌ردانی ده‌که‌ن زیاتر له کام وڵاتهوهسهردان ده‌که‌ن،خوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه یاخود ناوه‌وه‌ی کوردستان؟ به‌هرۆز حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه‌ی ئیلیکتۆنی کوردی: له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:(زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌ردانه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه‌ن. له‌به‌شی ئاماری سایته‌که‌دا، که به‌پێی ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان له وڵاتانی دونیاوه داڕێژراوه، ته‌نها 20 وڵاتی یه‌که‌م نیشانده‌دات. به‌داخه‌وه زۆر جار سه‌ردانه‌کانی کوردستان هێنده که‌من که ناچێته ناو ئه‌و لیسته‌وه). لهسهرڕۆشنای وه‌ڵامی به‌ڕێوبه‌ڕی کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی بۆهۆی که‌می خوێنه‌ر وسهردانهکانی کوردستان بۆ کتێبخانه‌ی کوردی ئه‌لیکترۆنی ، ئه‌کرێت چه‌ند هۆیه‌ک بهههندوهربگرێت،وببێته خهمڵاندنیک بۆهۆی که‌می خوێنه‌ری کتێبی ئه‌لیکترۆنی کوردی. له‌وانه. * یه‌که‌م : خراپی هێڵه‌کانی ئه‌نته‌رنێت له‌کوردستاندا ! *دووه‌م : له‌هه‌بوونی ئهوههمووکتێبه به‌چاپکراوی پێویست نه‌کات خوێنه‌ری کوردی لهئهنتهرنێتهوهکتێب بخوێنێت ! * سێیه‌م : دیارده‌ی کتێب خوێندن له‌ڕیگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه هێشتا له‌کوردستاندا نه‌بۆته مۆده ! ـ کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی :له‌سه‌رزاری به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ی ( ئاری بابان ) بۆ سه‌ردانه‌کانی مانگێک له‌کتێبخانه‌یه‌کی گشتی له‌شارێکی پترلهیهک ملیۆنی کوردنشیندا .ده‌ڵێت له‌مانگی 5 دا ته‌نها 3498 که‌س سه‌ردانی کتێبخانه‌ی کردووه ـ گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه به‌سه‌ر 30ڕۆژی مانگێکدا دابه‌ش بکه‌ین کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌ڕۆژێکدا 116 که‌س سه‌ردانی ده‌کات ئه‌مه له‌کاتێکدایه، کتێبخانه خۆی خاوه‌نی 168 کارمه‌نده‌و به‌دوو شه‌فت له‌کاتژمیر 8.30 تا 6.00 ئێواره له‌به‌شه جیاجیاکانی کتێبخانه کارده‌که‌ن . به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بڵێن خۆسهردانی کتیبخانه مانای (قه‌رزکردنی کتیب ناگه‌ینێت ئه‌وه‌تا به‌پێی ئاماریک که‌ده‌ستی لڤین که‌وتوه تێداهاتوه له‌به‌رواری 2007.08.01 تاکو به‌رواری 2007.0917 ته‌نها 195 کتێبی کوردی بۆدهروهی کتێبخانه (خواستراوه) ئیستیعارهکراوه 28 کتێبیش بۆناوخۆی کتێبخانه ،کتێبی عه‌ره‌بی له‌هه‌مان مێژوودا (180) خوێنه‌ری هه‌بووه.... به‌رپرسانی کتێبخانه پێیان وایهکهمی هاتوچۆی کتێب وخوێنه‌ر له‌کتێبخانه‌ی سلیمانی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پشویهاوینه وخه‌ڵکی که‌متر رووده‌کاته کتێبخانه ،خۆئهگهرئهم بۆچونهبهههند وه‌ربگرین ،ئه‌بێت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌ینین له‌باشترین حاڵه‌تی کتێب خواستن له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له 540 که‌س بۆده‌ره‌وه‌ی کتێبخانه‌وه 100 که‌س بۆ ناو کتێبخانه تێناپه‌ڕێت. ـ به‌شی ئه‌نته‌رنێت له‌کتێبخانه‌کاندا :که‌ئه‌مڕۆ به‌به‌شێکی زیندووی کتێبخانه‌کان ده‌ناسرێته‌وه،وڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه لهکارئاسانی بۆکتێبخانهو خوێنه‌ر ،لهناوکتێبخانه کوردیه‌کاندا کهمترسودی لێبینراوه.له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا ،هێڵی ئه‌نته‌رنێتی کتێبخانه‌کان سه‌رباری هه‌بوونی چهندقهدهغهکردنێک، کتێبخانه تاکوئێستا که‌ته‌لۆگێکی نییهخوێنهر بتوانێت له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمپوتهربهدوای کتێب (ناو وناونیشانی کتێب) بگه‌ڕێت له‌به‌رامبه‌ردا له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له‌هۆڵی هه‌ردی بۆئهنتهرنێت که42 کۆمپوته‌ری تێدایه، ئه‌م شتانه‌ی تیادا قه‌ده‌غه‌یه !؟ 1 ـ چات به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه ؟2 ـ کردنه‌وه‌ی هه‌ندیک ماڵپهرقهدهغهیه ؟ به‌ڵام له‌ئه‌وروپادا :ـ هه‌مووجۆره چاتکردنێک ڕێگه‌ی پێدراوه.! کردنه‌وه‌ی هیچ جۆره ماڵپه‌ڕیک قه‌ده‌غه نییه ! لهکتێبخانهگشتییهکانی ئه‌وروپادا ڕێگهبهههموو جۆرهچات و کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌رێک دراوه،ده‌سته‌واژه‌ی کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ماڵپه‌ر قه‌ده‌غه‌یه که‌مێک ته‌مومژی له‌سه‌ره‌و ڕوون نهبۆتهوهکهچ جۆره ماڵپه‌رێک بۆت نییه له‌کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی بیکه‌یته‌وه ؟!. ـ ئێمه لهمهڕخهمخۆڕی ده‌زگاکانی چاپ و په‌خشی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یاندنی کتێبه‌کانیان بهکتێبخانه ئهوروپیهکانو(په‌رتوکخانه‌ی ئه‌لیکترۆنی ) به‌نمونه؟ پرسیارێکمان ئاڕاسته‌ی په‌رتوکخانه‌ی کوردی کردبوو، له‌وه‌ڵامدا به‌هرۆز حه‌سه‌ن ووتی: ( با له‌م باره‌یه‌وه واز له ده‌زگاکانی چاپ و په‌خشی کوردستان بهێنین. من ده‌یان جار نامه‌م ئاڕاسته‌ی ده‌زگا گه‌وره‌کان کردووه و گوتومه ئاماده‌م له‌سه‌ر ئه‌رک و ماندووبونی خۆم ته‌واوی ئه‌رشیفه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌م سایته بڵاوبکه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ته‌نها خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانی و یانه‌ی قه‌ڵه‌می سلێمانی ڕاسته‌وخۆ کتێبیان بۆ ئه‌م سایته ناردووه. له‌م دوادواییهشدا (پاش مشتومڕێکی زۆر) ده‌زگای موکریانی ڕه‌زامه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌یان دامێ که له‌سه‌ر سایته‌که‌یان داده‌نرێن. وه‌کی تریش به‌سوپاسه‌وه چه‌ند کتێبێکی که‌مم له سه‌نته‌ری گه‌نجانی سلێمانی و دوانزه کتێبی تریشم له سه‌نته‌ری ئینستیتیوتی که‌له‌پوری کوردییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه، به‌ده‌ر له‌مانه هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ی له‌م سایته‌دا ده‌یانبینیت یان خاوه‌نه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ بۆیان ناردووم، یاخود خۆم لێره و له‌وێ کۆمکردونه‌ته‌وه. بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که چه‌نده‌ها که‌س و خوێنه‌ری دڵسۆزیش له‌م بواره‌دا به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز هاریکاری ئه‌م سایته‌یان کردووه). له‌سه‌رهه‌مان کێشه پرسیارمان ئاراسته‌ی (به‌دران ئهحمهدحهبیب ) به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ئاراس کردبوو، لڤین: ئێوه وه‌ک ده‌زگای ئاراس تاچه‌ند وچۆن له‌خه‌می ئه‌وه‌دان کهکتێبهکانتان بگاته ئه‌وروپا؟ به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب له‌وه‌ڵامدا وتی: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ده‌زگای چاپ وبڵاوکردنه‌وه له‌کوردستان،کێشه‌ی دابه‌شکردنه و ئه‌مه‌ش تیراژی کتێبی کوردی زۆردابهزاندووه.کتێبه‌کان ناگه‌ن بهخوێنهرانیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان. هه‌رچه‌نده کتێبی ئێمه هه‌رزانه و له‌ڕووی جۆریشه‌وه کتێبی باشن به‌ڵام فرۆشتن باش نییه. هۆکه‌شی وه‌ک گوتم کێشه‌ی دابه‌شکردنه.ئه‌گه‌ر له‌ناو کوردستاندا ئێمه چاره‌سه‌رمان بۆ نه‌دۆزرابێته‌وه، ئاخۆ بۆئهوروپادهبێت چه‌ند گه‌وره‌تربێت ئه‌م کێشه‌یه! ڕاستت ده‌وێت ئه‌مه‌کاری ده‌زگای ئاراس یان ده‌زگاکانی تری چاپکردن نییه کتێب بگه‌ێنن به‌خوێنه‌ر،ئه‌مه‌کاری کۆمپانیای دابه‌شکردنه،کهلهکوردستاندا هێشتا ئه‌م کارزانییه (بزنس) نهکهوتوهسهرپێ. هیوادارین سه‌رمایه‌دارێک بێ ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکات یان حکوومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی له‌که‌رتی تایبه‌ت باکات بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه.ئهگهربێتهسهرڕاستی ئه‌مه‌ئه‌رکی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یه له‌م قۆناغه‌دا.) ـ له‌هه‌بوونی هیوایه‌ک بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه له‌پێناو بوونی کتێبفرۆشتن،به‌پیشه‌و سه‌رمایه‌گوزاری له‌کوردستاندا ، یاخود هه‌بووی به‌ڕێوبه‌ریه‌تی یه‌کی کارا کارلهوبورهدابکات له‌سویددا به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ئه‌و کێشه‌یه یه‌کلاده‌کاته‌وه !؟
داناڕهؤف " که‌یه‌کێکه له‌پسپۆڕان وئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبی کوردی لهبهڕێوبهریهتی خزمه‌تگوزار کتێبخانه‌کانی سوید له‌وه‌ڵامی پرسیاری هۆی که‌می هه‌بوونی کتێبی کوردی له‌کتێبخانه‌کاندا وکێ له‌م دیارده‌یه به‌رپرسیاره ؟ گوتی . یه‌کێک لهوهۆیانهی که‌وای کردووه کتیبی کوردی لهکتێبخانهسویدیهکاندا که‌م بێت ئه‌وه‌یه ،کهبازارگانی به‌کتێبی خراپی کوردی ده‌کرێت .دانا ڕؤف به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی خسته‌ڕوو تییدا نیشان ئه‌دات که‌چ جۆرهکتێبێک نێراوه بۆ ( به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ) تا ئه‌وان ههلیسهنگێنن وبینێرن بۆکتێبخانه گشتیه‌کانی سوید داناڕهؤف له‌به‌شێکی ئه‌و نامه‌یه‌دا کهناردویهتی به به‌ڕێوبه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاری کتێبخانه‌کان ودانهیهکیشی دایه ده‌ست لڤین ده‌ڵێت : * زۆرسوپاس بۆئهوکتێبانهی کهبۆمنتان ناردبوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ،کتێبه‌کانم خوێنده‌وه،به‌ڵام بڕیاڕم داوه ئه‌م جۆرهلهکتێبی کوردی به به‌شی (خانه‌ی کوردی )له‌کتێبخانه‌کان نه‌ناسێنم ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م کتێبانه ئاستیان لهخوارپێویستدایهو،زیاتر له‌کتێبی سهرعهرهبانهو دوکانی لاکۆڵانه‌کان ئه‌چن. به‌تایبه‌ت له‌باری ڕێنوس و ناوه‌ڕۆک ،که‌باس له‌نوسینی کوردی ده‌کرێت ،ئه‌م دووکتێبه به‌دڵنیای یه‌وه بێ هیچ گومانێک پێناسه‌ی خراپترین جۆری نوسینی کوردی کردووه ،ئه‌مانه ئه‌چنه خانه‌ی زبڵه‌وه که‌به‌هیچ جۆرێک لهکتیبخانهی گشتی سویدیدا ئه‌م چه‌شنه له‌کتێب به‌دی ناکرێت. لڤین: له‌به‌رپرسیاریه‌تی گه‌یشتنی ئه‌م کتێبانه بهکتێبخانه له"دانا ڕه‌ؤف "ی پرسی کێ به‌رپرسه له‌گه‌یاندنی ئه‌وچه‌شنه له‌کتێب بۆ به‌ڕێوبه‌ریه& |