کوردستان.. ده‌وله‌تۆکه‌یه‌کی لاوازه پێویستیی به دیموکراتی و ئازادیه‌کان هه‌یه.
- دیراسه‌یێکی ئه‌مریکی لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر دوارۆژی کوردی عێراق ده‌کات -
و. خالید هه‌رکی
دوارۆژی کورده‌کانی عیراق ناونیشانی لێکۆلینه‌وه‌ی سیاسیه که ( ئه‌نستیتۆی واشنتۆن ) بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌لاتی نزیک له‌م دواییانه ده‌ری کردوه ، ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی چوار لێکۆله‌ره‌وه‌ی سه‌ر به‌م ده‌زگایه بۆ کوردستان ی عێراق هاتوه ، ئه‌م سه‌ردانه‌ش نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوباد تاله‌بانی رێکی خستبو ، که بریتی بون له: (سۆنه‌ر کاگابتی) به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی تورکی یه له واشنتۆن هه‌لگری بروانامه‌ی دکتۆرایه له مێژو له دانیشگای ییل ی ئه‌مریکی ، به‌ره‌گه‌ز تورکه ، مامۆستای وانه وتنه‌وه‌یه له دانیشگای جۆرج تاون و به‌رێوه‌به‌ری دیراساتی تورکیه له ئامۆژگای خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی ، دوایین په‌رتوکه‌کانی به‌ناوی ( ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت و سۆشیالیزم و تورکیای هاوچه‌رخ : تورک کێیه ؟ ) بو . دوه‌میان (د‌یڤید بۆلاک ) هاورێی ئامۆژگای واشنتۆن ، ئه‌ندامی کۆنی کۆمه‌له‌ی نه‌خشه‌سازانی سیاسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژهه‌لاتی نزیک و ئاسیا و باکوری ئه‌فریکا له نماینده‌ی زانیاریه‌کانی ئه‌مریکی ی تایبه‌ت به به‌دواداچونی رای گشتی له ولاته‌کانه . سێیه‌میان ( مایکل نایت ) بسپۆرله ئامۆژگای واشنتۆن و نوسینگه‌ی ئامۆژگا له له‌نده‌ن و شاره‌زا له کاروباری سیاسی و ئاسایش له عێراق و ئێران وناوچه‌ی که‌نداو . لێکۆله‌ره‌وه‌ی کۆن له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکی کاره‌کانی تایبه‌تن به هه‌لسه‌نگاندنی کرداره سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و ناوچه‌که . چواره‌میشیان ( ئۆدری فیلک) لێکۆله‌ره‌وه له ئامۆژگای واشنتۆن له به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ی عێراق کارده‌کات . هه‌رچوار توێژه‌ره‌وه‌که له راپۆرته‌کانیان زۆر به توندی ده‌لێن له ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه‌کانمان له‌و سه‌ردانه‌ماندا بۆ کوردستانی عێراق که له مانگی شوباتی 2008 پێی هه‌لسابوین گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌ه‌و . شاندی ( ئه‌نستیتۆی واشنتۆن ) له‌م سه‌ردانه‌یدا وا ده‌بینێ که هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێکی ئه‌مریکی یا هه‌ر ولاتێکی تر گه‌ر نیازی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌بی ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه له هه‌رێم بکات : 1- گۆرانه ئابوریه‌کان . 2- ئازادیه سیاسیه‌کان . 3- گه‌نده‌لی . 4- په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا . 5- په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل به‌شه‌کانی تری عێراق . 6- ئاسایش و سه‌قامگیری . 7- په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل تورکیا‌و ئێران و سوریا . له سه‌ره‌تای راپۆرتی هه‌رچوار لێکۆله‌ره‌وه‌که ده‌لێن له هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک ده‌ره‌نجامی ناوه‌کی وده‌ره‌کیی گرنگ هه‌ن بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و سیاسه‌ته‌که‌ی له ناوچه‌که .
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشت به داهاته‌کانی به‌غدا ده‌به‌ستێ بۆیه ئه‌سته‌مه باس له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن ، هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل ئێران په‌یوه‌ندیی خۆشی وناخۆشیی هه‌یه ، سه‌باره‌ت به هه‌لوێستیان ده‌لێ دژی هه‌لوێسته‌کانی( پ. ک. ک) ن چونکه زیانی زۆریان به ئه‌زمونی هه‌رێم گه‌یاندوه به‌تایبه‌ت له هێرشه‌کانیان دژی تورکیا که له سنوری هه‌رێمه‌وه ده‌کرێنه سه‌ری ، ئه‌م هێرشانه زیانیان به په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و کورد داوه ، له ئه‌نجام گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بروایه که کوردستان خاوه‌نی ئابوریه‌که له گۆران وبوژانه‌وه‌دایه به سه‌قامگیریه‌کی سیاسیه‌وه .
دیدی ناوه‌خۆیی بۆ حکومه‌تی کوردستانی عێراق :
به‌به‌راورد له‌گه‌ل به‌شه‌کانی تری عێراق و ولاته دراوسێکانی ، هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیرترین وئارام ترین هه‌رێمه ، به‌لام بێبه‌ش نیه له گروپه‌کانی تۆقاندن و گه‌نده‌لی وکه‌مو کوریه‌کانی تری ئابوری . لێره باس له لێدوانێکی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که ده‌لێ ( سیسته‌می سیاسی و دادوه‌ری وئابوریمان پێویستیی به نوێکردنه‌وه‌و هاوچه‌رخی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش به هاوکاریی ئابوری وکاری چرو پرمان ده‌کرێ ) . ( د‌یڤید بۆلاک ) له‌م روه‌وه پرسیارێک سه‌باره‌ت به دوارۆژی سیاسی و ئابوریی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته رو ، له میانه‌ی وه‌لامه‌که‌یدا چه‌ندین بابه‌تی سه‌ره‌کیی ناسک له هه‌رێم نمایش ده‌کا له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ( مافی مرۆڤ ، بۆچونه‌سیاسی و ئابوری وکۆمه‌لایه‌تییه‌کان هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی سازشی پارته سیاسیه‌کانی حکومه‌ت و گه‌نده‌لیه‌کان و کاره باشه‌کانی حکومه‌ت ، جگه‌له‌مانه‌ش بابه‌تی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و سیاسه‌تی ئابوری و ره‌وشی گشتی و جموجۆلی ئیسلامیه‌کان .)
مافی مرۆڤ : (کوپه‌که نیوه‌ی به‌تاله یا نیوه‌ی پره) :
- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان چاومان پێیانه‌وه که‌وت باسیان له‌وه ده‌کرد که له قۆناغی گواستنه‌وه‌دان ، هه‌مو کاره‌کانیان به‌مه‌وه ده‌به‌سته‌وه . - رۆژنامه‌نوس وچالاکوانه‌کانی بواری بلاوکردنه‌وه و رێکخراوه نا حکومه‌یه‌کان گله‌ییان له‌وه هه‌بو که تا ئێستاش کار به یاسا‌و رێنماکانی سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و ده‌کرێ بێ ئه‌وه‌ی هه‌موار یا ده‌ستکاریه‌ک کرابن، ئه‌مه هه‌مان رای دیمستۆرا بو نێره‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که له راپۆرته‌که‌یدا له ئاداری 2008 هاتبو ، به ئاماژه‌دان به هه‌ندێک پێشکه‌وتن له‌م بواره‌وه . له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی کورستان ئازادیه‌کی زۆری هه‌یه به‌لام هه‌ندێک جاریش روبه‌روی پێشێلی مافه‌کان ده‌بێ چونکه رێنماکانی کاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێم تائێستا رون وئاشکرا نین . دیراسه‌که باس له مافی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ، ده‌لێ له‌گه‌ل هه‌ندێک تێبینی به‌لام له هه‌مو به‌شه‌کانی تری عێراق و ولاته‌دراوسێکانی باشتره به زۆریش ، باری ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره عه‌ره‌به‌کان که ژماره‌یان 163 هه‌زار که‌س ده‌بن زۆر باشه‌و هه‌مویان له کوردستان هه‌ست به ئارامی ده‌که‌ن.
سیاسه‌تی حزبه‌کان و حکومه‌ته سازشکاریه‌که :
- تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستورێک نیه ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوریان ئاماده کردوه به‌لام تا ئێستا ته‌واو نه‌بوه . په‌رله‌مان له چاودێری کردنی کاره‌کانی حکومه‌ت لاواز‌و بێ رۆله به‌لام هێدی هێدی به‌ره‌و باشی ده‌چێ . - له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌مو پارته‌کان له حکومه‌ت به‌شدارن به‌لام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پۆسته‌کانی حکومه‌ت به‌ده‌ست پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانن هه‌روه‌ها بودجه‌ی هه‌ردو پارته‌که‌ش له بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌کرێ . - دیموکراتیه‌ت له هه‌رێمی کوردستان ساغ نیه له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتون که حزبێکیان ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌ویتریانبێ و له ده‌سه‌لات هاوبه‌شن ، تا له‌سه‌ر ئه‌وم سازشیه بمێنن له ده‌سه‌لات به‌رده‌وام ده‌بن . - به‌رده‌وامی له هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان ویه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نه‌بێ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجام بدرێت ، به رێژه‌یه‌ک هه‌ندێک له به‌رپرسان که ئاماده نه‌بون ناوی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن حه‌زی خۆیان ده‌ربری که هه‌لبژاردنی که‌رکوک نه‌کرێ . - له که‌رکوک بژارده‌ی سیاسه‌تمه‌دارو کاربه‌ده‌ستانی جه‌ماوه‌ر وحزبیه‌کان زۆرینه‌یان له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تین . - یه‌کێک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که هه‌لبژاردن له ناوه‌راستی سالی 2009 ده‌کرێت و دوباره حکومه‌ت بێ گۆرانکاری داده‌مه‌زرێته‌وه . - له هه‌ولێر و دهۆک پارتی زۆرینه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته یه‌کیه‌تیش له سلێمانی و که‌رکوک ، هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێک له راپۆرته‌کان .. تائێستا ده‌زگای ئاسایش و سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ی پێشمه‌رگه‌و وناوه‌خۆو دارایی یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه و جه‌ماوه‌ری هه‌ر پارتێکیش له ناوچه‌ی پارته‌که‌ی تردا له ژێر چاودێریدان . - به‌هۆی ته‌که‌تولاتی ناو یه‌کیه‌تی نه‌توانرا پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له پارتی بسه‌ندرێته‌وه . - چۆن کاتی خۆی چاودێره‌کان له ململانێ و ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کیه‌تی هه‌ستیان به مه‌ترسی و دله‌راوکێ ده‌کرد ئێستاش هه‌مان مه‌ترسی له نزیک بونه‌وه‌یاندا ده‌کرێ ، چونکه له‌م نزیک بونه‌وه خه‌لک واده‌بینن که مه‌وداکانی دیموکراتی به‌رته‌سک بونه‌ته‌وه .
گه‌نده‌لی :
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی به‌رپرس و چالاکوانه‌کانی بواری کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی باس له گه‌نده‌لی و بنبرکردنی گه‌نده‌لی ده‌که‌ن وێرای نزمی له ئاستی حکومه‌ت که به ئاشکرا به‌دی ده‌کرا . ئه‌مانه هه‌موی له ئه‌نجامی خزم خزمێن و بیروکراتیه‌تی حکومه‌ت و ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆم هاتۆته کا .
سیاسه‌تی ئابوری :
- زۆری سه‌رچاوه‌کان ، زۆری کێشه‌کان . - راسته به به‌راورد له‌گه‌ل ناوچه‌کانی تری عێراق هه‌رێمی کوردستان ئارامیی ئابوریی به‌خۆوه بینیوه به‌لام پێش نه‌که‌وتوه . - تائێستا هیچ ئامارێکی ورد له‌سه‌ر ئابوریی هه‌رێم نیه به‌لام وێنه گشتیه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که داهاتی تاکه‌که‌سی هه‌رێم 3500 دۆلار له داهاتی سه‌رجه‌م تاکی عێراقی زیاتره ، بواری باش ره‌خساون بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئابوری له هه‌رێم ، به‌لام ئه‌وه‌ی بۆته ته‌گه‌ره له به‌رده‌م کاره‌کان نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و رێنماو یاسای تایبه‌تن، وێرای پچرانی بازاری هه‌رێم له‌گه‌ل بازاری به‌شه‌کانی تری عێراق . - لاوازترین خالی ئابوریی هه‌رێم ئه‌وه‌یه پشت به داهاته‌کانی نه‌وت ده‌به‌ستێ که له به‌غداوه مانگانه بۆیان دێت ، هه‌ر کاته‌ی ئه‌م مانگانه‌یه دواکه‌وت ئه‌وا له توانایاندا نیه موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له کاتی خۆیدا دابین بکه‌ن . - ئه‌م پشتبه‌ستنه‌ی هه‌رێمی کوردستان به داهاته‌کانی به‌غدا خه‌ونی کورده‌کان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی یان لاواز کردوه، ته‌نانه‌ت له حاله‌تی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له 83% ی داهاته‌که‌ی بۆ به‌غدا بچێت له لایه‌ک له لایه‌کی تریش پێویستیان به لوله‌ی نه‌وت هه‌یه تا به‌رهه‌مه‌کان به تورکیا بگه‌یه‌نن .
- سه‌رمایه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌یانتوانی بواری کار بۆ
خه‌لک دابین بکه‌ن . - لاوازی له روی رێکخستنی په‌یکه‌ری دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کان . - سیاسه‌تی ئابوریی حکومه‌ت خۆی له چاره‌سه‌ری که‌موکوریه‌کان به‌رجه‌سته کردوه نه‌ک بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری . - رێژه‌یه‌کی زۆری فه‌رمانبه‌ران هه‌یه به که‌می خزمه‌تگوزاریه‌وه . - سیسته‌مێکی باشی بانکه‌کان نیه له هه‌رێم تا قه‌رز به خاوه‌ن پیشه‌و خاوه‌ن کاره‌کان بدات . - کێشه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌م بواره ئه‌وه‌یه بازاری ئازاد به بازرگانی کۆ وبه‌لێنده‌ره مه‌زن و حزبیه‌کان گه‌مارۆ دراوه رێگه به ورده بازرگانه ئازاده‌کان نادرێت رۆلی خۆیان له‌م بواره ببینن ئه‌و دو حزبه و لایه‌نگرانی هه‌مو بازاریان قۆرخ کردوه. - نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمیان له کاری بێبه‌رهه‌م دامه‌زراندوه به‌م شێوه‌یه‌ش له %70 ی بودجه‌که په‌رشوبلاو ده‌که‌ن .
له راسپارده‌کانی ئه‌م دیراسه‌ته ئه‌وه‌یه که له رێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه پشتگیری له حکومه‌تی هه‌رێم بکرێت.
رێبازی ئیسلامی:
- یه‌کێک له راپرسیه‌کان ده‌لێ رێژه‌ی به‌شداربوانی نوێژی هه‌ینی له نێو هاولاتیه کورد‌و عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه له % 25 بو . - له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش سیمای کۆمه‌لگای ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستان که‌متر به‌دی ده‌کرێ. - رێژه‌یه‌کی زۆری ژنه‌کان له کوردستان سه‌رکۆتن هه‌روه‌ها رێژه‌ی مه‌ی خۆریشیان هه‌یه ، به‌لام توندره‌وی ئاینی له هه‌رێم به‌دی ناکه‌یت . - پارته ئاینی و ده‌زگا راگه‌یانده‌کانیان له هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی باش کار ده‌که‌ن . - له ئه‌نجامی چاودێریی پارتی و یه‌کیه‌تی ، رێژه‌ی توندره‌وه ئیسلامیه‌کان یا که‌من یا هه‌مویان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ده‌رنراون ، له‌م باره‌یه‌وه یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی ئاسایش له هه‌رێم ووتی نزیکه‌ی 300 که‌س له کورده‌کان له ریزی ئه‌نساری سوننه‌و ئه‌نساری ئیسلام له موسل وده‌وروبه‌ری که‌رکوکن . - په‌یوه‌ندیی توند ئێران و ئه‌نساری ئیسلام و ئه‌نساری سونه به‌یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه . - له دهۆک و سوله‌یمانی زۆر ده‌زگای ئاینی هه‌ن به پشتگیری سعودیه کارده‌که‌ن . - رێژه‌ی مزگه‌وت له هه‌رێمی کوردستان زۆر زۆره یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی هه‌رێم ده‌لێ هه‌ر له نێوان مزگه‌وتێک و مزگه‌وتێکی تر مزگه‌وتێک هه‌یه . - ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوان دیاره ئه‌وه‌یه که ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم حزبی ئیسلامیه به‌لام به‌هۆی بالاده‌ستی پارتی و یه‌کیه‌تی ئه‌مه تا رۆژگارێکی دور نایه‌ته دی .
ده‌ره‌نجامه‌کانی سیاسی:
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پیشه‌وریه‌وه دوره . - به به‌راورد له‌گه‌ل حکومه‌ته دراوسێکان وته‌نانه‌ت له‌گه‌ل حکومه‌ته‌کانی دۆستیی ئه‌مریکاش ، له کاتێکا حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی سه‌روه‌ریی یاسا‌و ئارامیه‌کی سه‌قامگیر و پێشوه‌چونی ئابوریه . - له بواری مامه‌له کردنی ئه‌مریکا له‌گه‌ل ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه بکات که زیان به هه‌رێم نه‌گه‌یه‌نێ . - هه‌رێمی کوردستان به‌م هه‌مو که‌مو کوریه‌شیه‌وه داستانێکی سه‌رکه‌وتنه ، ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له کاروباری ناوه‌خۆی هه‌رێم بۆ ئه‌مریکا به خه‌راپ ره‌نگی دایه‌وه ، له‌سه‌ر ئه‌مریکایه ئارامی ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزێ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بکات . - له‌سه‌ر ئه‌مریکایه زیاتر ده‌ست له په‌یوه‌ندیه‌کانی ئابوریی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا وه‌ربدات ، له‌سه‌ریه‌تی کار بکات بۆ چاککردنی باری ئابوری ناوه‌خۆی هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ستراتیجیه‌تێک بۆ گۆرانی ئابوری دابرێژێ به مسۆگه‌ر کردنی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان وسیسته‌مێکی دادوه‌ری بۆ بنبرکردنی گه‌نده‌لی .
کورد و ئه‌مریکا :
- کورده‌کانی عێراق به ترس و دله‌راوکێوه سه‌یری هه‌مو دراوسێکانیان ده‌که‌ن . - ترسه‌که‌یان سه‌رچاوه‌ی له‌وه‌وه گرتوه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا جێیان بهێلی ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌کانی دراوسێ و عه‌ره‌به عێراقیه‌کاندا بمێننه‌وه به ته‌نیایی . - بژارده‌ی حوکمرانه کانی هه‌رێمی کوردستان وای ده‌بینن که ماوه‌ی مانگی هه‌نگوینی له په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێم وئه‌مریکا وه‌کو ساله‌کانی 2002 تا 2006 نه‌ماوه . - کورده‌کان بروایان وایه که ئه‌مریکا ناتوانێ له کوتله تازه دامه‌زراوه‌کانی عه‌ره‌بی نێو په‌رله‌مانیان بپارێزێ هه‌روه‌ها له هه‌ره‌شه‌کانی ئێرانیش . - ئالۆزی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل ئه‌مریکاو عه‌ره‌به عێراقیه‌کان و کاریگه‌ریی ئێران وایان لێده‌کات چاویان له‌وه هه‌بێ په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ل تورکیا به‌ره‌و پێش ببه‌ن ، به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه ئه‌نجام ده‌درێ ؟ - دوای سالی 2006 و به‌هۆی سه‌رهه‌لدانی ئه‌نجومه‌نی رابون ( سه‌حوه ) و پشتگیری و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سوپای مه‌هدی و به‌رز بونه‌وه‌ی تواناکانی سوپای عێراقی، ئه‌مریکا مه‌به‌ستیه‌تی دیمه‌نی عێراقێکی پان و به‌رین ببینێ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌کو ده‌وله‌ت هه‌لسو که‌وت بکات ، ئه‌مریکا مه‌به‌ستیه‌تی عه‌ره‌به‌کان رازی بکات چونکه ئه‌وان له عێراق زۆرینه‌ن . - مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک ونه‌وت وگاز بۆ عه‌ره‌به عێراقیه‌کان مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیارن ، بیره گشتگیره‌که‌ش له عێراق ئه‌وه‌یه که ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌بێ به‌ده‌ست مه‌رکه‌زه‌وه بن بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان رازی بن ، له‌م روه‌وه ئه‌مریکا فشار ده‌خاته سه‌ر کورد ئه‌وه وای کردوه که کورده‌کان بکه‌ونه ئه‌و بروایه که ئه‌مریکا له‌سه‌ر حسابی کورد پشتگیری له عه‌ره‌بی عێراق ده‌کات .
کورد و عه‌ره‌بی عێراق :
- بۆ دژایه‌تی کردنی کورد له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زۆر پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب هه‌نو دروست بوین. - رازی نه‌بونی عه‌ره‌به‌کان له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌سه‌ر پێدانی رێژه‌ی له %17 له داهاتی عێراق بۆ هه‌هه‌رێمی کوردستان و پێشنیار کردنیان به گۆرینی ئه‌و رێژه‌یه بۆ له %13 سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ململانێکه بو که له سه‌ره‌تای سالی 2008 سه‌ری هه‌لدا. کورده‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وگاز و یاسای نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ل عه‌ربه‌کان کێشه‌و ململانێیانه . - ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان ئه‌و دوو رێژه‌ی سه‌ره‌وه له بودجه‌ی سالی داهاتوش له 2009 وه‌کو خۆی به کێشه ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌وسا رێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم دیاری ده‌کرێ . - کورده‌کان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له رێگه‌ی ناوچه عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه ناتوانن نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بنێرن له کاتێکا کێلگه‌ی نه‌وتی تاوکه‌و ته‌قته‌ق ئاماده‌ن له 2010 نه‌وت بفرۆشن.
کورد و سه‌ربه‌خۆیی :
ره‌وشی دارایی هه‌رێم به‌م لاوازیه ده‌مێنێته‌وه تا چاوکێکی دارایی سه‌ربه‌خۆ دابین نه‌که‌ن ، له‌م کاته داهاتی هه‌رێم له باجی گومرگ بریتیه له 10 ملیۆن دۆلار سالانه بۆ هه‌ر 1،2 ملیار دۆلاری هاورده له رێگه‌ی تورکیاوه بۆ عێراق . - مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که باری سه‌رشانی هه‌رێمی قورس کردوه ئه‌ویش موچه‌ی زۆری کارمه‌ندان و هێزی چه‌کداره . - هه‌رکاته‌ی شاندی ئه‌نستیتۆی واشنتۆن سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له هه‌ر به‌رپرسێکی هه‌رێم ده‌پرسێ به (نه‌خێر ) وه‌لام ده‌داته‌وه .
گومانی کورده‌کان له پشتبه‌ستن به پشتگیریه‌کانی ئه‌مریکا...!
په‌یوه‌ندیه‌کی نا سه‌قامگیر له‌گه‌ل سوریا :
- مه‌ترسیه هه‌ره مه‌زنه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له سوریا ئه‌و تیرۆریستانه‌ن که له سوریاوه به‌ره‌و عێراق دێن به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه سنوریه‌کانی شه‌نگار و ته‌له‌عفه‌رو زومار و موسل. ناره‌حه‌تیه هه‌ره مه‌زنه‌که‌ی ئه‌م هه‌لوێستانه‌ی سوریاش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانه چونکه ئه‌و ناوچانه پارتی خۆی لێ به به‌رپسیار ده‌زانێ . - رێکخستنه‌کانی (قاعیده ) له ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر توانیی پێگه‌ی خۆی له‌ناو عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان دژی کورد بکاته‌وه. - سه‌ره‌رای زیاده‌رۆییه‌کانی قاعیده کورده‌کان مه‌ترسیان له سوریا نیه . - پارتی دیموکراتی کوردستان لایه‌نگری زۆری له ناوچه کوردنشینه‌کانی باکوری رۆژهه‌لاتی سوریا هه‌یه وێرای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی هاوکاریی دۆسته‌کانیان ده‌که‌ن له هێزه سیاسیه کورده‌کانی ناوه‌وه‌ی سوریا . - خۆپیشاندانه‌کانی 2004 ی کورده سوریه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که کورده‌کانی عێراق لایه‌نگر و هاوسۆزیان له سوریا هه‌یه بۆیه مه‌ترسیه‌کی ئه‌وتۆیان له سوریا نیه به‌هۆی کورده‌کانه‌وه .
مه‌ترسیه‌کانی ئێران :
- په‌یوه‌ندیه‌کانی کورده عێراقیه‌کان له‌گه‌ل ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیانن له‌گه‌ل سوریا ، ئێران له سه‌روی لستی مه‌ترسیه‌کانی کورده‌کانه . - کورده‌کان به‌هۆی دو هۆکاره‌وه له ئێران ده‌تسرن : 1 - بونی چالاکه‌کانی تۆری جاسوسیی ئێرانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم . 2 - ئێران یارمه‌تیی کۆمه‌له ئیسلامیه‌کان ده‌دات دژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان . - کورده‌کان ئه‌و راستیه ده‌زانن که هه‌ر ده‌ست خستنه به‌رێکی هه‌رێم له کاره‌کانی ئێران کێشه‌و گرفتی مه‌زنی بۆ ده‌نرێته‌وه ، ئه‌م هه‌لوێسته له یه‌کیه‌تی زۆر به‌دی ده‌کرێ . - سه‌رکرده کورده‌کان به‌تایبه‌تی سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی په‌یوه‌ندیی خۆش و ناخۆشیان له‌گه‌ل ئێران هه‌یه ، ئه‌وان درک به‌وه ده‌که‌ن که زۆرشت هه‌یه ناتوانن رێگه‌ی لێ بگرن . - بۆچونێک له‌لای کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم گه‌لاله بوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باشتر ئه‌وه‌یه که کێشه له‌گه‌ل ئێران دروست نه‌که‌ن .
په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ل تورکیا :
- وێرای بونی مه‌سه‌له‌ی( پ. ک. ک) په‌یوه‌ندی له نێوان کورده عێراقیه‌کان و تورکیا هه‌یه . کورده‌کان له لایه‌ن عه‌ره‌به عێراقیه‌کان و ئێرانه‌وه روبه‌روی هه‌ره‌شه ده‌بنه‌وه بۆیه به ناچاری رو له تورکیا ده‌که‌ن . - زۆر هاوبه‌ش له نێوان تورکیا وکورده‌کان هه‌ن له‌وانه هه‌ردولایان به ئاراسته‌ی رۆژئاوایین و هه‌ردولایان خاوه‌نی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی وزه‌و نه‌وتن . - هه‌ریه‌ک له پارتی و یه‌کیه‌تی پێی خۆشه که تورکیا به رێگایه‌کی ئاشتیانه کێشه‌ی( پ. ک. ک) چاره‌سه‌ر بکا ئه‌ویش به ده‌رکردنی لێبوردنێکی گشتی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی له ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی کورده‌کان . - تورکیاش داوای له کورده‌کان ئه‌وه‌یه که فشار بخه‌نه سه‌ر( پ. ک. ک) له ناوچه‌کانی خۆیان و رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن ناوچه‌کانیان بۆ دژایه‌تی کردنی تورکیا به‌کار بێنن . - ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه له تورکیا رێککه‌وتنێک له نێوان جه‌نه‌راله‌کانی سوپا‌و پارتی داد‌و گه‌شه دروست ببێ که دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کانی دژی( پ. ک. ک) چه‌ند گۆرانێکی ئابوری وکۆمه‌لایه‌تیان له خواروی رۆژهه‌لاتی تورکیا به‌دواوه بێ .
چاره‌نوسی په‌یوه‌ندیه‌کان و چه‌ند پرسیارێک :
- په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و عه‌ره‌به عێراقیه‌کان له سالی 2008 و 2009 چۆن ده‌بێ ؟ - ئایا حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ کێشه هه‌لواسراوه‌کانی خۆی له‌گه‌ل به‌غدا یه‌کلا بکاته‌وه ؟ - ئاراسته کردنی رۆلی کورد له پاراستنی باکوری عێراق به شێوه‌یه‌کی گشتی وهه‌ره‌شه کانی سه‌ر هه‌رێم . - حکومه‌تی هه‌رێم به ئاستێکی به‌رز توانیویه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و سوله‌یمانی و دهۆک بپارێزێ . - رێکخراوی قاعیده‌و ئه‌نساری سوننه‌و ئه‌نساری ئیسلام که له کورد‌و عه‌ره‌ب پێکهاتون هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیی مه‌زنن بۆ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم . - موسل به مۆلگه‌ی سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌له تیرۆریستیه‌کان داده‌نرێت که له سوریه‌وه بۆی دێن . - هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌ز له تێبردنی تیرۆریستان له موسل شکستیان هێنا بۆیه موسل بۆ هه‌ولێر ده‌بێته هه‌ره‌شه‌ی درێژخایه‌ن. - که‌رکوک و دیاله‌ش بۆ سوله‌یمانیه ده‌بنه هه‌ره‌شه‌ی درێژخایه‌ن . - هه‌روه‌ها ناوچه سنوریه‌کانی خورمال و پێنجوین و ئه‌و ناوچانه‌ی( پ. ک. ک) تیای جێگیر بوه له‌گه‌ل هێزه‌کانی( پژاک) و چالاکیه‌کانی گروپه‌کانی تر ی ئیسلامی هه‌ره‌شه‌ی هه‌میشه‌یین بۆسه‌ر هه‌رێم به‌گشتی . - ئێران کۆمه‌لی ئه‌نساری سوننه وه‌کو کارتی فشار له‌گه‌ل هه‌رێم به‌کار دێنێ .
ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێم :
بازنه‌ی ناوه‌خۆ - له ماده‌ی 117 ی ده‌ستوری عێراق دا هاتوه که حکومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌نی هێزی ئاسایش و پۆلیس و پاسه‌وانی سنور بێت بۆ پاراستنی هه‌رێم له مه‌ترسیه‌کان . - به‌پێی یاسای دژه تیرۆر حکومه‌تی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه روبه‌روی هه‌ره‌شه ناوه‌خۆییه‌کان ببێته‌وه . - هیچ هاوولاتی و میوانێک بۆیان نیه به‌بێ به‌رگه‌ی رێگه‌دان چه‌ک هه‌لگرێ . - حکومه‌تی هه‌رێم نیازی وابو که سانسۆری زۆر بخاته سه‌ر هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن به‌لام سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌مه‌ی ره‌تکرده‌وه وئه‌م یاسایه واژو نه‌کرد که په‌رله‌مان بریاری له‌سه‌ر داب‌و. - پارت ورێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان(سڤیلیه‌کان) ده‌توانن به پێی یاسا‌و ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ کار بکه‌ن و له هاوکاریه‌کانیش بێبه‌شیان نه‌کا ، بۆیان نیه هاوکاری و پیتاک کۆبکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی رێگه له و هاوکاریانه بگرێ که له‌م رێگه‌یه‌وه بۆ کاره ناشه‌رعیه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌و به‌کاردێن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆیان دێن ، تا بتوانێ به چاکی چاودێری چالاکیه‌کانی رێکخراوه ئیسلامیه‌کان بکا . - له پێناو رێگه گرتن له چالاکیه‌کانی ئیسلامیه توندره‌وه‌کان حکومه‌تی هه‌رێم به کاری دامه‌زراندنی ئیمام و وتارخوێنی مزگه‌وته‌کان هه‌لساوه که ژماره‌ی 3000 مزگه‌وتی لێیه .
ده‌زگاکانی ئاسایش : - ده‌زگاکانی ئاسایش له ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌کیه‌تی دان به‌لام جۆرێک له هاوکاری و رێککه‌وتن له نێوانیاندا هه‌یه . - ئاسایش و هه‌والگری زۆر که‌م له قوچه‌کی پارته‌کان به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ستیاری کاره‌کانیانه به‌لام کار‌و ئه‌رکه‌کانیان به رونی دیاره چونکه زۆر به‌که‌می ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری حزبایه‌تی . - وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ کاروباری پۆلیس به‌رێوه ده‌با له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌کیه‌تی تا ئێستا ئه‌م وه‌زاره‌ته یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه . - هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانه‌وه زۆر گۆران له ریزی هێزی ئاسایش رویان داوه له‌روی توانا‌و شاره‌زایی و پێداویستیه‌کانیان . - حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی 106 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه که بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم به‌کاریان ده‌هێنێ .
چالاکیه‌کانی ئاسایشی کورده‌کان له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم :
- له زنجیره‌ی دوه‌م له په‌یره‌وی پاراستنی حکومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانیدا هه‌یه . - زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هێزی سوپای عێراقی له پێشمه‌رگه‌ی کۆن پێکهاتوه. - فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراقی له‌موسل کورێکی سونیه به ناوی لیوا روکن ریاز که نوری مالکیی سه‌رۆک وه‌زیران پشتگیریی لێ ده‌کا ، ئه‌ویش هه‌ولده‌دا که کاریگه‌ریی کورد له موسل که‌م کاته‌وه . - رێژه‌ی کورده‌کان له موسل له %30 ه به‌لام رێژه‌ی کورده‌کان له ناو سوپا‌و ئاسایش له موسل له %55 پێک ده‌هێنێ . - کورده‌کان زۆر بایه‌خ به موسل ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی پارتی ئه‌مریکیه‌کان که چاودێری هێزه‌کانی عێراقی ده‌که‌ن ده‌لێن کورده‌کان له %90 ی هه‌ردو لیوای 6 و8 له سوپای عێراقی پێک ده‌هێنن ئه‌وانه‌ی له موسل ئه‌رکیان پێسپێردراوه که هه‌موشیان پارتین . - کورده‌کان توانیویانه ده‌ست به زۆر له پرۆژه ئابوریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بگرن له‌وانه لیوای 14 له که‌رکوک ده‌ستیان به‌سه‌ر کێلگه نه‌وتیه‌کاندا گرتوه ، سه‌ربازه کورده‌کان له مانگی ئه‌یاری 2008 رێگه‌یان به شاندێکی هه‌نده‌سی نه‌دا بگه‌نه ناو کێلگه‌ی رمله که وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ناردبونی. - ناوچه گرنگه‌کانی که‌رکوک و موسل به بریاری پارێزگاکان ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشیان به پۆلیس و ئاسایشی کورد سپاردوه . - په‌یوه‌ندیی زۆر باش له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی کورده‌کان و سوپای عێراقی و هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌ز هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌کان و ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کان . - زۆر له هێزه سیاسیه‌کان به راشکاوی ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که هێزه‌کانی ئاسایشی کورده‌کان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم زۆر به سه‌رکه‌وتویی ئه‌رکه‌کانیان به‌جێ گه‌یاندوه به‌لام هه‌ندێک لایه‌ن مه‌ترسیان له‌وه هه‌یه . - کاتێک کورده‌کان رێگه‌یان نه‌دا له موسل وکه‌رکوک ته‌له‌عفه‌رو خانه‌قین هێزی رابون (سه‌حوه ) دابمه‌زرێ عه‌ره‌به‌کان له‌م هه‌لوێسته مه‌ترسیان لا دروست بو و پێی ناره‌حه‌ت بون .
بنه‌مای رێگه‌نه‌دان به ئاژاوه و ناسه‌قامگیری :
- ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه دابراوه‌کان زۆر به‌رونی کارده‌کاته سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم به‌گشتی . - بۆی هه‌یه هه‌لبژاردنی ئازاد بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ئه‌نجام بدرێت . - راگرتنی پارسه‌نگی هێزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌کان له که‌رکوک وموسل . - ده‌بێ کۆمه‌گی ولاتانی رۆژئاوا له رێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه بێ . - زۆر زه‌روره کێشه‌ی چاره‌نوس و بودجه‌ی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بکرێت . - به پێویستی ده‌زانم هێزی رابون (سه‌حوه ) به پێی پێویستی ناوچه‌کان دابمه‌زرێت به‌لام له باکور به پێویستی نابینم ، هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێم له‌م روه‌وه هه‌لوێستی رون وئاشکرایه که دژی ئه‌م بیرۆکه‌یه . - کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی ده‌بێ به‌شه هاوکاریه‌کانی هێزی پاراستنی ئاسایش که به حکومه‌تی عێراق ده‌درێ بۆ هه‌رێم مسۆگه‌ر بکات له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و پێداویستیه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم . - مۆسگه‌ر و دابین کردنی ئامێری تایبه‌تی به پشکنین و دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌کان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل ته‌لبه‌ندکردنی ده‌وره‌ی هه‌ولێر به ته‌لی ئه‌لکترۆنی . - په‌ره‌پێدان به دیالۆگی نێوان حکومه‌تی عێراق وتورکیاو حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی نێوده‌وله‌تی بۆ مه‌شق وراهێنانی ئاسایش له‌سه‌ر سنوری حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان . - یارمه‌تیه‌کانی رۆژئاوا بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم ده‌بێ له میانه‌ی یارمه‌تیه‌کانی سوپای عێراقه‌وه بن چونکو ناکرێ سوپایه‌ک له ناوه‌وه‌ی سوپایه‌کی تر رێک بخرێت .
قه‌یرانی نه‌وت :
- له سه‌ره‌تای سالی 2007 ه‌وه کێشه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم وبه‌غدا له‌سه‌ر یاسای نه‌وت هه‌یه ، به‌غدا ده‌یه‌وێ هه‌مو بریاره‌کان به‌ده‌ست مه‌رکه‌زه‌وه بن به‌لام حکومه‌تی هه‌رێم ده‌لێ ده‌مه‌وێ ده‌سه‌لاته‌کانی یاسایی خۆم پیاده بکه‌م که له ده‌ستوردا هاتوه . - عه‌ره‌به‌کان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکوک نه‌که‌وێته ده‌ست ده‌سه‌لاتی کورده‌کان .
ستراتیجیه‌تی کوردی :
- پرسیاره‌که ئێستا ئه‌وه‌یه : بۆچی کورده‌کان سورن له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌که‌یان له کاتێکا به‌شی کورده‌کان له داهاتی نه‌وت به‌رێژه‌ی له %17 ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وته له که‌رکوک ده‌ربێ یا له به‌سرا ؟ وه‌لامه‌که به‌م شێوه‌یه گه‌لاله ده‌بێ : 1 - سه‌ربه‌خۆیی داهات : - حکومه‌تی هه‌رێم له %95 ی داهاتی سالانه له به‌غدا وه‌رده‌گرێ ، ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی کورده‌کان سیاسه‌تی ستراتیجیه‌ت له زیاد کردنی داهاته‌کان پیاده بکه‌ن تا ئه‌وانیش له‌م روانگه‌یه‌وه پێگه‌یان به‌هێز بێ له کاتی روبه‌رو بونه‌وه له‌گه‌ل به‌غدا . 2 - زیاد کردنی داهاته‌کان : - تا داهاتی عێراق زیاد بکا داهاتی هه‌رێمیش زیاد ده‌کا . - ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌که‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی هه‌رێم ( ئاشتی هه‌ورامی) له‌گه‌ل جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا دیک چێنی له دێسه‌مبه‌ری 2007 وه‌ده‌ر که‌وت ئه‌وه‌بو که بونی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان داهاتی نیشتمانیی عێراق ی پێ زیاد ده‌بێ . 3 - وه‌به‌رهێنانه‌کانی تر : - سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان ئه‌وه ده‌زانن که هاتنی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کانی بێگانه بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته مایه‌ی مسۆگه‌ر کردنی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی و په‌یدابونی ده‌رفه‌تی کار و گرنگی دان به هێزه ناوه‌خۆییه‌کان . - گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راسته‌وخۆ سودیان بۆ سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان ده‌بێ . - ئه‌مه‌ش بۆ کورده‌کان وه‌کو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی نیازه‌کانی عێراق ده‌بێ .
ره‌نگدانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم :
- کاردانه‌وه‌کانی حکومه‌تی عێراقی له‌م روه‌وه توند بون ده‌کرێ بلێین بۆنی رێکنه‌که‌وتنی لێ ده‌هات . - وه‌زیری نه‌وتی عێراقی حوسێن شه‌هرستانی هه‌مو گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به نایاسایی ده‌زانێ هه‌ر بۆیه نه‌وتی له کۆمپانیاکانی کۆریای باشور و کۆمپانیای (ئۆ. ئێم. فی) ی نه‌مسایی بری ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ل حوکمه‌تی هه‌رێم واژو کردبو . - به پێچه‌وانه‌ی هه‌لوێستی حکومه‌تی عێراقی حکومه‌تی ئه‌مریکا ده‌لێ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌لاتی خۆیان پیاده کردوه . - ئه‌مریکیه‌کان ده‌لێن شه‌هرستانی له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێم زۆر توند بو به پێچه‌وانه‌ی دام وده‌زگا کانی هه‌رێم هیچ پێشوه‌چونێکی له وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی به‌دی نه‌هێناوه . - له‌هه‌مان کات هه‌نگاوه یه‌کلایه‌نیه‌کانی حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌مریکا دلخۆش ناکه‌ن .
راسپارده‌کانی لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کانی ئه‌مریکی :
چوار لێکۆله‌ره‌وه‌که چه‌ند راسپارده‌و پێشنیاریان پێشکه‌ش به ئه‌مریکا کرد که ئه‌مانه‌ن : - ره‌وشی ئارامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر وزه و توانا به ئه‌مریکا ده‌دات تا سیاسه‌ته‌که‌ی له عێراق و ناوچه‌که جێبه‌جێ بکات . - له بواری ئازادیه‌کان و مافی مرۆڤ ده‌بێ ئه‌مریکا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌نجام دانی چاکسازی له‌م بواره . - حکومه‌تی هه‌رێم له بواری ئابوری وه‌کو پێویست هه‌نگاو نانێ ، په‌یدا کردنی ده‌رفه‌تی کار و بنبرکردنی گه‌نده‌لی وخزمخزمێن و که‌مکردنه‌وه له رێژه‌ی دامه‌زراندن له ده‌زگا حکومه‌یه‌کان هه‌روه‌ها په‌یداکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ سه‌رمایه‌ی ئه‌مریکی و بێگانه . - کورده‌کان وا ده‌بینن که نزیک بونه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عه‌ره‌به‌کان ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا رۆژێک له رۆژان به‌رگری له کورده‌کان نه‌کات بۆیه ناچارن روو له دراوسێکانیان بکه‌ن و ته‌نازولاتیان بۆ بکه‌ن .. - ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا توانیی کورده‌کان و تورکیا له یه‌ک نزیک بکاته‌وه ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌کرێ هه‌وله‌کانی هه‌ردولایان بۆ له‌ناوبردنی( پ. ک. ک) یه‌ک بخرێن و کورده‌کان رێکخراوی( پ. ک. ک) به تیرۆرست بناسن ئه‌وسا گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانیش ده بوژێنه‌وه و بواری ئابوری و بازرگانی گه‌شه‌ی پێده‌درێ بازاری نوێ له کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌سته‌مبۆل و هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێ و دۆخی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیی کورده‌کان به‌ره‌و باشی ده‌چێ . - تورکیا به ئاستێکی باش سودی له وه‌به‌رهێنان کردوه له رێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک ژماره له‌م روه‌وه هه‌ن ده‌لێن : وه‌به‌رهێنانه‌کانی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته 3 ملیار دۆلار . سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئێران کورده‌کان ئه‌و راستیه ده‌زانن که به‌بێ ئێران توشی ئاسته‌نگی مه‌زن ده‌بن بۆیه ناکرێ فه‌رامۆش بکرێ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی کار به‌م راستیه ده‌کات سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانن ئه‌مه‌ش لای ئه‌مریکیه‌کان دیدو بۆچونی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه . - مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێبازێکی لاوازی هه‌یه . چونکه بۆ مسۆگه‌ر کردنی داهاتی پشتی به به‌غدا به‌ستوه که ده‌کرێ ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و نه‌وت سود له‌م ره‌وشه وه‌ربگرێ.
گۆڤاری (الوطن العربی)رۆژی 22/10/2008 تمام البزاز
www.serben.com
|