کوردستانی نوێ و
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ.

یوسف کانیمارانی
به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان به‌هۆنه‌بونی کامڵیه‌کی ته‌واو له‌ڕوی
سیاسی و ئابوری ویاساییه‌وه زۆر ئاسانه تانه‌و ته‌شه‌روناوزڕاندن وتا
ڕاده‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنیش وه‌ک کارێکی سه‌رپێی سه‌یری بکرێت، هاوکات
به‌داخه‌وه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ڕه‌خنه گرتن دوژمنایه‌تیه‌و باس
کردن له‌کاری باش ماستاوچێتیه، ڕه‌خنه به‌چه‌کوش ئه‌گریت زمانی ئه‌ده‌بیت
نیه‌و ڕه‌خنه‌ش به‌زمانی گوڵ، ئه‌کرێت به‌نوکته‌ی کۆڕوکۆبونه‌وه‌کان.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ئازادو نائازاده‌وه زۆر
نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان ئه‌که‌ن، به‌ده‌گمه‌ن که‌ناڵی
ڕاگه‌یاندن هه‌یه له‌سنوری ململانێی شه‌خسی چوبێته‌ده‌ره‌وه، که‌سێک
به‌رپرسی ماڵپه‌ڕێکه یان سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌که هیچ بیر له‌وه‌ناکاته‌وه
زمانحاڵی چ مێژویه‌که بیرله‌وه‌ناکاته‌وه ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌یانخاته
به‌رسێره‌ی چه‌که‌کانیان ج به‌شێکی ئه‌و مێژو‌وه‌ن بۆ ئه‌و ته‌نها گرنگ
ئه‌وه‌یه بێ بابه‌ت نه‌بێت..
به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه کوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان به‌بێ به‌ڵگه‌و به‌زمانێکی زۆر زبر هێرش ئه‌کاته سه‌ر به‌ڕێز
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ (کاک نه‌وزادی عریف حمید) بێ گوێدانه ئه‌و
یاسایه‌ی که هیچ که‌سێک له‌زیندانیشدا ناتوانرێت تاوانبار بکرێت تا
دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌و به‌ئاماده‌بوونی پاره‌زرێکی تاوانبارکراو
تاوانه‌که‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنێت، به‌داخه‌وه ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان هیچ وانه‌یه‌کی له‌م هه‌موو ماڵوێرانکاریه وه‌رنه‌گرتووه
به‌هۆی لێدوانی نامه‌سئولانه‌وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وبابه‌تی بێبنه‌ما
ئه‌رکه‌کانی خۆڕێکخستنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی یه‌کێتی به چی ئاقارێک
گه‌یاندووه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی به‌ڕێز قایم قایمی چه‌مچه‌ماڵ ئاماده‌یی
خۆی نیشانداوه بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی یاسایی، من پارێزه‌ری کاک
نه‌وزاد نیم وجێگه‌ی شانازیشه ئه‌وکاره‌بکه‌م به‌ڵام یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان نابێت مێژوی بنه‌ماڵه‌ی کاک نه‌وزادوئه‌و ئه‌رکه گرنگه‌ی که
به‌ڕێزیان له ناسکترین بارودۆخدا گرتیه ئه‌ستۆی خۆی به شایه‌تی خه‌ڵکی
شۆڕشگێرو ڕۆشنبیری جه‌مچه‌ماڵ سه‌خترین ئه‌رک و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کاری به‌ڕێزیانه به‌هۆی پێکهاته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که‌و زۆری کێشه‌وململانێی
چاره‌سه‌ر نه‌کراوی پێشوونزیکی له ناوچه جێناکۆکانی کوردستان..
له کۆتایی ئه‌و کورته نوسینه‌دا ته‌نها ئه‌وه ماوه‌بیڵێم که
پێویسته سه‌رکردایه‌تی و ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی زۆر وریایانه‌ترو ژیرانه‌تر
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ دا بکات وزیاتر پشتگیری
به‌ڕێزیان بکات بۆ سه‌رخستنی کاره‌کانی و کوردستانی نوێش داوای لێبوردن
لێ بکات به‌وه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن که سه‌رده‌مێکی
تریان هێناوه‌ته‌وه پێش و به‌چاوی ململانیه سیاسیه ناشه‌رعیه‌کان
چاوله‌کێشه‌کان ناکه‌ن.
|