٢٧\١٠\٢٠١٠
کورد
نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوو.
مامۆستا مارف هه‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌که‌ی بۆ قوتابیان کراوهبووهو گه‌لێک قوتابی سوودیان لهکتێبخانهگهورهکهی وه‌رگرتووه. به‌دڵێکی فره‌وان یارمه‌تی قوتابیانی داوه‌و ئاگادارم که‌هه‌تا یارمه‌تی مادی پێشکه‌ش به‌و قوتابیانهکردووهکهدهستیان کورت و فه‌قیر بوون . هه‌رچه‌ند جار زیاره‌تی پیرهههولێرم کردبێت سه‌ردانی ئه‌و مرۆڤهدڵ گه‌وره‌یه‌م کردووه‌و پێکهوهدهردی نووسین و ئه‌ده‌ب و باسی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی کورد و کوردستان‌مان کردووه. به‌ر لهپازدهساڵیش داوام کرد که‌ده‌سه‌ڵاتداری کورد هه‌ردوو کتابخانه‌ی مارف خه‌زنه‌دار و مومتاز حه‌یده‌ری بکاتهکتێبخانهی ناشیونالی کورد و لهمهڵبهندێکی گه‌وره‌ی دابنێن .
دیاره ئه‌وه و سه‌دان پڕۆژه‌ی تریان نه‌کرد و هه‌نووکه‌ش ئه‌و گهنجینهگهوههرهی مارف خه‌زنه‌دار ده‌بێت چاودێری بکرێت و یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قوتابی کورد سوودی لێ ببینیت . گه‌وهه‌ره‌کانی مارف خه‌زنه‌دار گه‌لێک زۆرن و دهمێکیشهخوێندهواری کورد ئاشنایی له‌گه‌ڵیان هه‌یه. دوێنی شه‌و کاتیک سه‌ره‌خۆشیم له‌مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار کرد گووتی روژێک به‌ر له‌کۆچی دوایی گووتی { جه‌مال کوا به‌رگی ئهلف کتابهکهتم نه‌دی }. ئاواتی مامۆستا مارف پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی پاک و دڵسۆز بوو بۆ ئه‌و میلله‌ته. ئه‌مڕۆ له‌گۆڕستانی چراغ ناوه‌ندی هه‌ولێر و گۆڕستانی کۆنی پیرهههولێر له‌شی پیرۆزی ئه‌و مرۆڤهمهزنهبهخاک سپێردرا . سه‌ره‌خۆشی له‌دایکی بنیاد و میدیا و کوڕوکچه‌که‌ی و مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار و کاک جه‌وده‌ت ده‌که‌م هیوادارم ئهوهدوا کۆستیان بی.
|