کورد
و فیدراڵی و به‌شیر موشیر.

کامیل ژیر
A.
هه‌باسه له کوردستان چ باسه؟
B. هه‌واڵه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه بۆنی
خوێنیانلێدێ!
A. جاکه‌ی
ئه‌و بۆنه له‌م وڵاته بڕاوه؟
B. ئه‌مه‌یان جۆری ئه‌وانیتر نابێ! دوو
لیوای سوپای عه‌ره‌بڕێژ له به‌غداوه هاتن به‌ره‌و ناوچه‌کانی
جه‌له‌ولاو خانه‌قین! هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ره‌و خانه‌قین و ناوچه
دابڕاوه‌کان له هه‌رێم بۆ شکاندنی لووتی ئه‌و سوپایه، کشان! پێشتریش،
هێزێکی سوپا، پێیان خسته ناو خانه‌قین و که‌وتنه داگرتنی ئاڵای
کوردستان و سووکایه‌تیکردن به پارتییه کوردییه‌کان! له
به‌رامبه‌ردا، جه‌ماوه‌ری شاره‌که، خۆپێشاندانێکی گه‌وره‌ی
ناره‌زاییان ئه‌نجامدا! ئه‌م بایه‌ش له‌م کونه‌وه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش
هێورکرایه‌وه، ئه‌و پێکدادانه هه‌رئه‌بێ.
A. ئه‌ی
هه‌ڵوێستی سه‌رکرده کورده‌کان؟
B. پله یه‌که‌کان، نقه‌یان لێوه
نایه‌ت! به‌ڵام پله دوویه‌کی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و لێپرسراوی
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان له‌دوای ئه‌و رووداوانه
ئه‌ڵێ: (هه‌لێکی مێژووییبوو که‌پاش زیاتر له هه‌شتا ساڵ به‌سه‌ر
دروستکردنی ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا، بتوانین ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رله‌نوێ
دروستبکه‌ینه‌وه. - کوردستانی نوێ ژماره ٤٦٦٣
رۆژی ٢٩/٨/٢٠٠٨ ل ٦).
A. که‌واته
ئیتر تۆ بۆچی خۆت وا شپرزه‌کردوه!؟ ئه‌وه‌یه هۆکار. ئه‌شێ ئه‌و
نووسه‌ره له‌فۆلکلۆری کوردی‌دا چیرۆکی ماره‌که‌ی شێخ هۆمه‌ری
نه‌بیستبێ! له‌وێژه‌ی عه‌ره‌بیشدا، رێکه‌وتی (و إن اکرمت الکریم ملکته،
و إن اکرمت اللئیم تمردا)ی نه‌کردبێ. قسه‌ی راست ئه‌وه‌یه: هه‌لێکی
مێژوویی بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌و ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره
جیاکه‌ینه‌وه.
B. تۆنه‌تهێشت قسه‌که‌م ته‌واو بکه‌م.
ئه‌ڵێ: (تاهه‌موو لایه‌ک بتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانی تێدا
دابینبکه‌ن)
A. عیراقی
یه‌که‌م ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی سوننه‌و عیراقه‌که‌ی ئێستاش، ته‌نیا
به‌رژه‌وه‌ندی شیعه‌ی تێدا دابینکراوه. له‌هه‌ردووکیاندا ته‌نیا سه‌ری
شکاوو بنی دڕا‌و بۆ کورد ماوه‌ته‌وه.
B. ئه‌ڵێ: (ئێمه رێگه‌ی ترمان
له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو جگه له‌به‌شداریکردن له‌دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌دا).
A. رێگه‌ی تر،
جاڕدانی سه‌ربه‌خۆییبوو. یاهیچنه‌بێ ئه‌مانتوانی که‌رکوک و ناوچه
دابڕاوه‌کانیکه بخه‌ینه‌وه سه‌ر قه‌واره سیاسییه‌که‌ی باشووری
کوردستان. نه‌ک بیانکه‌ین به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی
پارتایه‌تی و گیرفان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بکردایه، رێڕه‌وی مێژووی کورد
ئه‌گۆڕرا. با بزانین چۆن:
١- ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ عیراقیش بماینایه‌ته‌وه، هه‌رێمی کوردستان
ئه‌بوو به هه‌رێمێکی به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ند. ئه‌وسا عیراق چاوی له
ده‌ستی ئێمه‌وه ئه‌بوو رێژه‌یه‌ک له‌پاره‌ی نه‌وتیان بده‌ینێ. به‌چکه
فارسێکی وه‌ک شارستانیش، پڕکێشی ئه‌وه‌ی نه‌ئه‌کرد کێشه له‌رێگه‌ی
هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وتیتر له کوردستان دابنێ.
٢- گرنگی که‌رکوک هه‌رئه‌وه‌نیه ئێمه‌ی پێده‌وڵه‌مه‌ندئه‌بین، یاوه‌ک
هه‌ندێک ئه‌ڵێن سێ پارێزگاکه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ک نه‌وته‌و
پێویستیمان به‌نه‌وتی که‌رکوک نیه! نه‌خێر، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه،
عیراق نه‌توانێ به‌داهاتی نه‌وتی کوردستان، ببێته‌وه به ده‌وڵه‌ته
به‌هێزه خاوه‌ن چه‌که کۆکوژییه‌که‌ی جاران. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی
که‌رکوک، وه‌ک زه‌وی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌رچیبن، به‌شێکه له‌خاکی
کوردستان و مرۆڤی مه‌رد ده‌ستبه‌رداری نیشتمانی خۆی نابێ. خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌مان بکردایه، هه‌ر له‌رێکه‌وتنی یازده‌ی ئازاره‌وه، جۆره
ئاوێک به ئاگره‌که‌دا ئه‌کرا!.
٣- کلیلی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له که‌رکوکدایه. به‌که‌رکوکه‌وه
هه‌زاران میل له سه‌ربه‌خۆیی نزیکئه‌بینه‌وه. به که‌رکوکه‌وه
رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ده‌س به‌سنگیانه‌وه ئه‌گرن
بۆمان. بێ که‌رکوک، ئه‌وه‌ی هه‌شمانه له‌ده‌سمان ئه‌چێ.
که‌واته که‌رکوک مه‌سه‌له‌ی ژیان و نه‌مانه بۆ کورد. کێشه‌ی
که‌رکوکیش به‌ماده‌ی ١٤٠ چاره‌سه‌ر ناکرێ. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک
له‌ده‌ست کورد خۆیدایه. بۆ زانیاریی زیاتر
بڕوانه وتاری (ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رووناکه) که له‌م
سه‌رچاوانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
- رۆژنامه‌ی رۆژنامه ١٤/٨/٢٠٠٨ ل ١٥
- سایتی کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان
- سایتی ئه‌مڕۆ ٢٩/٨/٢٠٠٨
٤- هه‌موو ئه‌زانین، ده‌وڵتی عیراقی، بێ پرسی کورد و له‌سه‌ر خوێنی
کورد، دروست و به‌هێزبوو. ئیتر ئه‌وه ناوبنێین چی رۆشنبیرێک شانازی
به‌وه‌وه بکا که دوای (٨٠) ساڵ یه‌کێتی و پارتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان
دروستکردۆته‌وه!؟ ئه‌گه‌ر وابێ، ئه‌بێ جیاوازی نێوان ئینگلیزی
ئه‌ندازیاری عیراقی یه‌که‌م و پارتی و یه‌کێتی ئه‌ندازیاری عیراقی
دوه‌م چیبێ؟ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارو سیاسه‌تکارێکی ئه‌وه‌نده
زانان، بۆچی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ١٤٠ یان سپارد به حکومه‌تی عیراق!؟
بۆچی له ده‌ستووره‌که‌ی عیراقدا ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کانیان
نه‌چه‌سپاندو به‌جێیانهێشت بۆ یاسایه‌ک له‌په‌رله‌مانه‌وه!؟ که‌ی شتی
وا هه‌یه له‌دنیادا!؟ هه‌موو ئه‌یزانین ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له هه‌موو
وڵاتێکی فیدراڵیدا باڵاتره له په‌رله‌مان و تاکه گه‌ره‌نتییه بۆ
پاراستنی مافی هه‌رێمه‌کان، چونکه رێژه‌ی ئه‌ندامه‌کانی یه‌کسانه
به‌رێژه‌ی هه‌رێمه‌کان و نوێنه‌رانی هه‌ر هه‌رێمێکیش مافی ڤیتۆیان
هه‌یه. ئه‌گه‌ر وابوایه گروپی ٢٢ی ته‌موز نه‌یانئه‌توانی ئه‌و گۆڵه
بکه‌ن و بڕیاره‌که‌یان هه‌ر له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کانه‌وه
ره‌تئه‌کرایه‌وه‌و پێویستی به‌وه نه‌ئه‌کرد سه‌رکۆمار داوێنی یه‌کێک
له جێگره‌کانی بگرێ. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و جێگره رازینه‌بوو!؟ با
ئه‌وه‌نده باسی فیدراڵی نه‌که‌ین، فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجومه‌نی
هه‌رێمه‌کان و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو حکومه‌تی هه‌رێم و یه‌ک
حکومه‌تی ناوه‌ندی، نابێ. ئه‌مه‌ی ئێستای کورد، له ئۆتۆنومیه‌ک زیاتر
نیه. ئه‌م ئۆتۆنۆمیه‌ش ئه‌گه‌ر خێرا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌برێ،
ئه‌میش نامێنێ. گریمان ئه‌مه فیدراڵیشبێ، فیدراڵی له‌گه‌ڵ کێ!؟ بۆ
وانه‌یه‌ک له‌و جیهانه وه‌رنه‌گرین؟ ئیتالیا داوای لێبوردن له لیبیا
ئه‌کاو بڕی پێنج ملیار دۆلاری ئه‌داتێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک
لیبیای داگیرکردوه! که‌چی دوای هه‌شتا ساڵ داگیرکردنی کوردستان و دوای
پێنج ساڵ عیراقه‌که‌ی که پارتییه کوردییه‌کان دروستیانکرده‌وه، هیچ
کام له حکومه‌ته‌کانی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیکی، نه‌ک هه‌ر داوای
لێبوردنیان نه‌کرد، به‌ڵکو ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌ره‌شه‌ی ناردنی
سوپاکه‌یان بو سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌که‌ن سه‌رباری ناوچه ناکۆکی
له‌سه‌ره‌کان. یا ئێمه باهیچ نه‌بێ په‌ندێک له به‌شیر موشیر
وه‌رگرین. ئه‌و پیاوه‌ی په‌ندو ئامۆژگارییه‌کانی له که‌سێتی خۆیدا
به‌رجه‌سته ئه‌کردو هه‌ر له خودی خۆیه‌وه ره‌نگیانئه‌دایه‌وه بۆ
ناو کۆمه‌ڵ. ئه‌و، ئه‌م رۆژه‌ی له‌به‌رچاوبوو بۆیه دوای په‌نجا ساڵ
هاوسه‌رێتی وتی: ژنه‌که‌م عه‌ره‌ب ده‌رچوو!! له‌وه‌سێتنامه‌که‌شیدا
وتوێتی: هه‌ر چۆنێبێ به زیندوێتی له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئیداره‌مکرد،
به‌ڵام به مردوێتی له به‌غداد ئیداره‌ناکه‌م و ته‌رمه‌که‌م
به‌رنه‌وه کوردستان. که‌چی ئێمه دوای هه‌شتا ساڵی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ
عیراقی رووخا‌و، ئه‌چین دروستیئه‌که‌ینه‌وه، بێئه‌وه‌ی بزانین کلتووری
ئه‌مانیش هه‌ر هه‌مان کلتووری جاهیلی شمشێرو خوێنه‌و فڕیان به‌سه‌ر
دیموکراسی و فیدراڵی و ده‌ستوورو هاوپه‌یمانی و به‌ڵێنه‌وه نیه. ئاخر
ئێمه پێش شه‌ست ساڵ، هاوارمانکرد: (له‌سه‌ر به‌ردی یه‌کێتی کورد‌و
عه‌ره‌ب ئیمپریالیزم وردوخاشئه‌کرێ) و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌چاوی خۆمان
بینیمان ئه‌و به‌رده، هه‌ر بوونی نه‌بووه‌و نیه. ئه‌گه‌ر بشبێ،
ته‌نها کوردی له‌سه‌ر وردوخاشکراوه!
B. دیاره تۆ ئاگات له‌وه‌نیه که
هێزێکی چه‌کداری کوردی ئه‌وتۆ نێردراوه بۆ خانه‌قین، باڵدار بڕوا باڵی
ئه‌شکێنێ و ناڵدار بڕوا ناڵی ئه‌شکێنێ!؟
A. دیاره تۆش
ئاگات له‌وه‌نیه که ئامانجی مالیکی خانه‌قین نیه، که‌رکوکه!؟ ئه‌و
سوپا عه‌ره‌بیه‌ی له ناوچه‌کانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولاو حه‌مرین و
مه‌نده‌لی و سه‌عدیه مۆڵدراون، بۆ کۆنترۆڵکردنی که‌رکوووکه و له
کاتژمێری سفردا پێچێکیان پێئه‌که‌نه‌وه بۆ پاڵپشتی فیرقه‌ی ١٢و دوو
فیرقه‌ی تازه‌کووره‌و هێزه مولدراوه‌کانی حه‌مرین. ئه‌ی تۆ نازانی
به‌شیر موشیر هه‌میشه ئه‌و په‌نده کوردییه‌ی به‌سه‌ر زمانه‌وه‌بوو
که ئه‌ڵێ: که‌رله‌کوێ که‌وتووه‌و کونه له‌کوێ دڕاوه!؟
B. ئه‌و بۆ نایه‌ته‌وه کوردستان؟
A. له
گۆڕستانی شێخ مه‌عرووفه‌وه چاودێریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و جێگرێتی
سه‌ره‌ک وه‌زیران و سه‌ره‌ک په‌رله‌مان و سوپا سالار‌و په‌رله‌مانکاره
کورده‌کانی به‌غداد ئه‌کا، بزانێ چی ئه‌که‌ن؟
B. چی ئه‌که‌ن؟
A. ئه‌ڵێ: بۆ
عیراق چاک هه‌ڵئه‌سووڕێن و بۆ کورد به رۆژ ئه‌نوون و به شه‌و تاوڵه.
B. وانیه. نووسه‌ره‌که‌ی کوردستانی نوێ
ئه‌ڵێ: بوونی ئه‌وانه، به‌تایبه‌تی پۆستی سه‌ره‌ک کۆمار بۆ کورد له‌م
قۆناغه‌ی ئێستادا هاوسه‌نگییه‌کی به‌هێزی دروستکردووه. ئه‌ی تۆ نه‌تدی
به‌هاوکاری جێگرێکی چۆن ماده‌ی ٢٤ی هه‌پروون به‌هه‌پروونکرد؟
A. ئه‌ی
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره دوو جێگره‌که بوونه هاوکاری یه‌ک، سه‌رکۆمار چی
ئه‌کا؟
B. سه‌فه‌رێکیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات!.
jeerkamil@yahoo.com
|