٧\٩\٢٠١٠
کورته‌یه‌کی
مێژوویی له‌سه‌ر ''ڕۆژی کرێکار'' له باکووری ئه‌مه‌ریکا.

وه‌رگێڕانی له
ئینگلیزییه‌وه: ئاراس ره‌شید
نووسینی: لیۆ پانچ
(Leo Panitch)*
ڕێکه‌وتی
" یه‌که‌م دووشه‌ممه‌ی مانگی سپتامبه‌ر".
پتر له سه‌د ساڵه یه‌کی ئایار بۆته سونبولی خه‌بات و هاوپشتی
چینایه‌تی چینی کرێکار له جیهان.
بۆچی به شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له باکووری ئه‌مه‌ریکا پشتگوێ خراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌سته به سه‌رکوتی له مێژینه‌ی چینی
کرێکار له ئه‌مه‌ریکا. به‌ده‌ر له‌وه‌ی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانی
کرێکار،سه‌ده‌یه‌ک پێش له دایک بووه.
چاندنی تۆوی 8سه‌عات کار له که‌مپینی 1ی ئایاری1886،هه‌زاران کرێکاری
ئه‌مه‌ریکای باکووری له‌ده‌وری یه‌ک کۆکرده‌وه بۆ مانگرتن له
شیکاگۆ،خۆپیشاندانی کرێکاران و پشتیوانی کردنی کرێکارانی کێڵگه سه‌ره‌کییه‌کان،له
کرێکاره‌چالاکه‌کان له مه‌یدانی خه‌بات بۆ پێکهێنانی نه‌قابه‌کان واوه‌تر
چوو.
3ی ئایار،له‌کاتی تێکهه‌ڵچوونی مانگرتوان وبه‌کرێگیراوانی خاوه‌ن کاره‌کان،پۆلیس
ته‌قه‌ی له 2کرێکار کرد.له‌کاتی خۆپیشاندانی ڕۆژی دواتردا له " های
مارکێت"،بۆمبێک له ناو پۆلیسه‌کان ته‌قیه‌وه،ئه‌مه‌بوه به‌هانه‌یه‌ک
که پۆلیس به شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بکه‌ن
،و 8 له ڕابه‌رانی" ئه‌نارکیسته‌کان" یش ده‌ستگیر کران و حوکمی له‌سێداره‌دانیان
به‌سه‌ردا درا( دواتر 3یانیان لێبووردنیان بۆ ده‌رچوو).
ئه‌م ڕووداوانه ناڕه‌زایه‌تی جیهانیان لێکه‌وته‌وه.ساڵی 1889 یه‌که‌م
کۆنگره‌ی حیزبه سۆسیالیسته‌کان له‌گه‌ڵ( کۆنگره‌ی یه‌که‌م که کارل
مارکس له1860ڕێکیخستبوو) کرێدرایه‌وه.داواکرا له سه‌رتاسه‌ری
جیهان،کرێکاران بۆ ماوه‌ی ڕۆژێک له 1ی ئایار دا مان بگرن.ئه‌وه‌ش
داواکاریه‌کی زۆر نه‌بوو بۆ چاکسازی سنوردار،خۆپیشاندان ومانگرتنه‌کان
زیاتر، هاوخه‌باتی وپشتیوان ساڵانه بێ بۆ کرێکار‌و هێزی چینی کرێکار.
1ی ئایار،ئه‌نجام وکاره‌کته‌ری نه‌ش ونما بوو بۆ هاتنه‌کایه‌و دروست
بوونی حیزبه کرێکاریه‌کان له ئه‌وروپا.که بووبه‌هۆی فشارێک بۆ سه‌ر
خاوه‌ن کاره‌کان وحکومه‌ته‌کان،تاوه‌کو ڕۆژی 1ی ئایار به‌ره‌سمی بناسن.
به‌ڵام " یه‌کێتی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا"،پاش " ترسی سوور" که‌له‌ڕووداوی
" های مارکێت" ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه،به‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه که‌وتن که
دژی ئاهه‌نگێڕان بوون له 1ی ئایار!له جیاتی ئه‌وه له ساڵی 1894به‌بڕیارێکی
هێزه چه‌کداره‌کان لایبیریه(AFL) له لایه‌ن سه‌رۆک " گرۆڤر کله‌به‌لاندس"
ده‌رکرا،که‌یه‌که‌م دووشه‌ممه له مانگی سپتامبر بکرێته ڕۆژی کرێکار.
حکومه‌تی که‌نه‌دیش پاش مانگێک هه‌مان بڕیاری له‌لایه‌ن سه‌ناتۆر
Robert Thompsonه‌وه په‌سه‌ند کرد.
له‌وکاته‌وه 1ی ئایار و ڕۆژی کرێکار(Labour Day) نوێنه‌رایه‌تی دوو
ڕووی " سیاسی وکه‌لتووری"چینی کرێکار ده‌که‌ن له باکووری ئه‌مه‌ریکا.یه‌کێکیان
نیشانه‌ی شۆڕش وئه‌وی تریشیان گه‌ڕانی دوور‌و درێژه به دوای چاکسازی
وڕێزگرتن.له‌لایه‌ن حکومه‌ت وخاوه‌ن کاره‌کانیشه‌وه پشتیوانیان لێده‌کرێت.ئه‌مه‌ی
دواییان ،باوترو زاڵتره،به‌ڵام، ئه‌م نه‌ریته ڕادیکاڵه به ته‌واوی
سه‌رکوت نه‌کراوه.
________________________________________
لیۆ پانچ:
پرۆفیسۆره له به‌شی سیاسی له زۆرێک له زانکۆکانی که‌نه‌دا وانه‌ی
ووتۆته‌وه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Leo_Panitch
xara.aras@gmail.com
|