١٥\١١\٢٠١٧
کورتەیەک لە
مێژووی ''رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپا
-
سۆکسە''.

هەڵۆ محەمەد
- بەشی
نۆیەم -
کارتی میوان
٢٣/٧/١٩٨٨
هەوڵی جێگا بدرێ لەگەڵ خواردندا.
لەسەر کارتی سوور ناوی ئەندام بنووسرێ: کۆنگرەی یەکگرتووی مەڵبەندە
خوێندکارییەکان، دروشمی کۆنگرە،کات و شوێن، ناوی ئەندام و ژمارەی کارت.
کارتی میوان، کۆنگرەی یەکگرتوو، دروشمی کۆنگرە،کات و شوێن و ناوی میوان
و رێکخستنەکەی.
میوان بۆی هەبوو بێتە کۆنگرە، لێ هیچ مافی دەنگدانی نەبوو.
کارتی دەنگدان و کارتی هەڵبژاردن.
ئەگەر رێکخراوێک پاڵپشتی هەر کوردێکی کرد، واتە ئەو کوردە دەتوانێ
بەشداری کۆنگرە بکات.
کارتەکان، کاک دەشتی ئەکسا دروست و ئامادەیان دەکات.
خواردن، مەڵبەندی بەرلین ئامادەی دەکەن.
٢٤/٧/١٩٨٨ و پرسی گرنگ و کێشەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان.
راپۆرتی سیاسی، دەستووری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆنگرە، دەستووری
ناوخۆیی.. قسەیان لەسەر کرا.
هۆڵ.
ـ سۆکسە: دەمانەوێ هۆڵەکە بە تابلۆکانی هونەرمەندی شێوەکار هاوبیر
عومەر تۆفیق برازێندرێتەوە.
ـ مەڵبەندی پراگ: با هەموو لایەک تابلۆکان ببینین.
ـ مەڵبەندی بەرلین: لە هۆڵی پێش هۆڵە سەرەکییەکەدا،
ـ ئەکسا: هەمان بۆچوونی مەڵبەندی بەرلینمان هەیە.
سەرئەنجام، بڕیار درا،لە هۆڵی یەکەمدا تابلۆکان هەڵواسرێن.
ـ سۆکسە: ئاڵای کوردستان دەبێت لە هۆڵەکەدا هەڵبواسرێت. ئێمە نووسینی
دروشمی کۆنگرە بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی و زمانی ئەڵمانی و
ئینگلیزی لەسەر قوماش،یان کاخەز و کارتۆن لە ئەستۆی خۆی دەگرین. هەر
نووسین و بابەتێکی لەم چەشنە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە بکرێ.
ـ مەڵبەندی پراگ: ئەو ئاڵایە هی کۆماری مەهابادە.
ـ ئەکسا: هەڵواسینی زیانی نییە،لاشمان باشە هەڵواسرێت.
ـ مەڵبەندی بەرلین: لەبەرئەوەی تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتووین، شتێکی
زەحمەتە.
ـ کۆماکورد: ئاڵا هەبێت شتێکی باشە.
ـ سۆکسە: ئێمە بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری ئەم خاڵە نابین و دەبێ هەبێت و
هەڵبواسرێت...لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەوە، تا ئێستا نەرمیمان زۆر
نواندووە و بە گیانی ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە، بۆ یەگرتن هاتوونەتە
پێشەوە. بەڵام چیدی ئەم خاڵە جێی گفتوگۆ نییە.
ئیدی ئەوان زۆریان گووت و ئێمە نەمانسەلماند، دەرئەنجام، دوای مل
نەدانی ئەوان، ئێمەش کۆبوونەکەمان جێهێشت. بەڵام تا دەمی دەرگاکەش
برادەرانی کۆمەڵە، مەڵبەندی بەرلین کاک فەوزی ئەسعەد و کاک حەمەئەمین
دوامان کەوتن و رێگەیان پێنەداین، کۆبوونەوەکان جێبهێڵین و گفتی
چارەسەرکردنی کێشەکەیان داینێ.. ئەوە بوو ئێمە بە نابەدڵی، چووینەوە
نێو کۆبوونەوەکە.
سەرئەنجام: بڕیار درا مەسەلەی ئاڵا، هەڵبگیرێ بۆ کۆبوونەوەی
داهاتوو،چونکە نەکرا ئەو کاتە لەسەری رێکبکەوین.
ـ کۆمیتەی ئامادەیی کۆنگرە،پێشنیازی دەستەیەکی بەڕێوەبەری کۆنگرە
دەکات،بەر لە کۆنگرە بە ماوەیەک.
ـ هەوڵ بدرێ بۆ هەموو لیژنەکان بە ناوی کۆمیتەی ئامادەییەوە پێشنیاز
بکرێ.
ـ پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە.
ـ دەستەی ئاسایشی خۆمان هەبێت و ئەم خاڵە زۆر گرنگە.
ـ ووتەی کۆمیتەی ئامادەیی.
پێڕەوپرۆگرامی ناوخۆ
کۆمەڵەی یەکگرتووی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
ماددەی یەکەم: ناوەکەی مەڵبەندی بەرلین و پراگ داوایان کرد،وەک خۆی
بمێنێتەوە.
ـ سۆکسە: گەر هەمووان لەسەر ناوێکی نوێ رێکبکەوین ئەوە باشە،وەک "کۆمەڵەی
یەکگرتووی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا".
ـ ئەکسا: کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئەوروپا.
ـ کۆماکورد: هەمان ناوی ئەکسا.
سەرئەنجام،رێکەوتین لەسەر ئەوەی ناوێکی نوێ بدۆزرێتەوە.
ـ سۆکسە : گەر ناوەکە بە KSSE مایەوە،وا دەبێ لە عەرەبییەکەیدا "الاکراد
" بکرێ بە " الکرد". الاکراد هەڵەیە و لەسەر کێشی الاعرابە.
AKSA: کوردستان داگیرکراوە.
KSSE پراگ: داگیرنەکراوە رژێمەکان خراپن.
SOKSE: کوردستان داگیرکراوە و ئەمەش هیچ گفتوگۆکردنێکی ناوێ و
مەسەلەیەکی بەڵگەنەویستە.
پێناسەی کۆمەڵە.
"کۆمەڵە رێکخراوێکی کوردستانی و پیشەیی، دیموکراسی، سەربەخۆیە، پێکدێ
لە خوێندکارانی کورد و رۆڵەی کەمەنەتەوەییەکانی کوردستان،کە لەدەرەوە
دەژین و دژی ئیمپریالیزم و کۆنەپەرستی و زایۆنیزم و ئەو رژێمە
کۆنەپەرست و دیکتاتۆر و فاذشیستانەی کە نەتەوەی کورد
دەچەوسێننەوە.بەشێکە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لە پێناوی
مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی".
٧/٨/١٩٨٨ و ١٤/٨/١٩٨٨ کۆبوونەوە کرا، دەربارەی ئەرک و ئامانجەکان و
پێڕەوپرۆگرامی کۆمەڵە گفتوگۆ کرا... بڕیار درا دەنگدان لە کۆمیتەی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ بڕیاری کۆنگرە بەجێبهێڵدرێ. لە کۆبوونەوەی
دووەمیشدا باس لە دروشم و خواردن و هۆڵ و خاڵە تەکنیکییەکانی دیکە کران...
__________________________
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx8.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx7.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx6.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/kurteyeklemrx.htm
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|