٦\٥\٢٠١٠
کوشتنى(سەردەشت
عوسمان) دەستپێکى پرۆسەى لغاوکردنى میدیاى ئازادە.
ستاڤى گۆڤارى(ئێوە)- لە کاتێکدا هەرێمى کوردستان بە کەشێکى ئارام و
ئازاددا تێ دەپەڕێ، بەڵام زۆر بەداخەوە بە رۆژى رووناک رۆژنامەوانان
دەرفێنرێن و تیرۆر دەکرێن، ئەم تیرۆرکردنەش لەکاتێکدایە کە حزبە
ئیسلامیەکان و مەلا توندڕۆکان داواى لغاوکردن و فەتواى کوشتنى
رۆژنامەوانان و میدیاى ئازاد دەدەن، تیرۆرکردنى هاوکارمان(سەردەشت
عوسمان) هەموومانى تاساند و دیسانەوە لاپەڕەیەکى ترى میژوو و رەفتارى
ئیسلامیەکانى رەشتر کردەوە، ئۆبالی ئەو کردەوە نامرۆڤانەییە دەخەینە
ئەستۆى هەموو ئەو فیکرتیرۆریستانەى کە لەەند رۆژى رابردوو بانگەشەى
لغاوکردنى رۆژنامەنووسانیان دەکرد، بۆیە داواکارین لە لایەنە
بەرپرسەکان و حکومەتى هەرێم پیش ئەوەى لە هۆکار و چۆنێتى تیرۆرکردنى
هاوکارمان(سەردەشت عوسمان) بکۆلێتەوە با هەوڵی ئەوە بدەن لێکۆڵینەوە
لەگەڵ حزبە ئیسلامیەکان و ئەو مەلایانەدا بکەن کە بانگەشەى لغاوکردنى
میدیاى ئازادیان دەکرد، ئیمەش وەکو ستاڤى گۆڤارى ئێوە لە ماوەى رابردوو
زۆر هەڕەشە و گوڕەشە و فەتوا و غوتبە و هیرشمان کرایە سەر لەلایەن ئەم
فیکرتیرۆریستانەوە، وەکو ستاڤى گۆڤار ئیدانەى ئەم کردەوە دزێوە
نامرۆییە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات تاوانباران ئاشکرا بکرێن و
بدرینە دادگا.
بژى میدیاى ئازاد
بژى بیر و راى ئازاد
سەرشۆڕی بۆ شەمشەمەکویرەکانى جەهالەت
نا بۆ فیکرى تیرۆر و تیرۆریستان
ستاڤى گۆڤارى(ئێوە)
هەولێرى پایتەخت
6/5/2010
|