١۴\٥\٢٠١٠
لالۆ سه‌رده‌شت ده
هه‌سته‌وه.

مه‌حمود ئه‌حمه‌د
هه‌سته‌وه ئه‌ی تروسکایی خامه‌ی ئازاد .. ده هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری
ناو هه‌ناوی ژیانه‌وه‌ی نوێ .. وا پۆل پۆل هاوڕێ یان و حه‌شاماتی ده‌نگی
دلێر جمه‌یان دێت له کۆڵان و کوچه
و شه‌قامه‌کانی ترس و تۆقان .. ده‌هه‌سته‌وه و سه‌یرێکی
ئاپۆڕه‌ی ئازادیخوازان بکه که چۆن تاوانکارانی تووشی شۆک و خۆ دزینه‌وه
کردووه.. وا جه‌ماوه‌ره تووڕه‌که‌ت
کوردستان و دنیای هه‌ژاند .. جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز ، جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگهاتووی
ناو بته‌کان ، ته‌پڵی ڕیسوابوون و به‌دناویی بۆ جه‌لادانی ده‌یان ساڵه‌ت
ده‌کوتن ..
ده‌هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ته‌مه‌نی کورت ، خۆ تۆ توانیت به‌م تاوانه
ده‌ستی پیری تاوان کاران کورت تر بکه‌یت ، خۆ تۆ توانیت به گیانی خۆت
ته‌ڵه‌ی پیری ئه‌م مێژووی تاوانکارانه به
ده‌نگی به‌رز له‌قاو بده‌یت.
ده‌هه‌سته‌وه لالۆ سه‌رده‌شت وا هه‌موومان به‌ره‌و هاواره‌که‌ت به‌ڕێ
که‌وتین ، ئه‌مانه‌وێت ئا ئه‌م جاره نیشان بده‌ین که چۆن به ته‌ووژمی
گڕو تینمان بتی سه‌رده‌م ڕسوا ئه‌که‌ین .. هه‌سته‌و ببینه که چلۆن له‌ناو
دوو توێ ی خرۆشانێکی مه‌زندا خه‌ڵکی خامه‌که‌تیان کردۆته چقڵی چاوو هه‌موو
به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن که هه‌ر ئێمه‌ین مێژووی شانازی و مرۆڤ
دۆستی و ئازادی یه‌کان ، ئێوه‌ش ئه‌ی ترسنۆکی جه‌للادانی دڕنده‌و هار
هه‌ر به ته‌نها به‌شتان ڕسوایی یه‌و پێشکه‌ش به ئێوه‌و هاو ڕه‌گه‌زه‌کانتان
فاشست بوون و سه‌روه‌ری بت..
ده‌هه‌سته‌وه کاکه سه‌رده‌شت با پێش ئه‌وه‌ی کفنی سووری ئه‌م تاوانه‌ت
ڕه‌نگ بگۆڕێت ، ڕه‌نگی تاوانکارانت ببینه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو ، ڕه‌ش
داگیرساو ، خوێن تیا نه‌ماو له‌ترساندا ، ترس له ڕسوایی زیاتر و له
شاربه‌ده‌رکردن ، ترس له تووڕه‌یی جه‌ماوه‌رو
ترس له له ده‌ستدانی هه‌موو شتێ ..هه‌سته‌و ببینه مێژوویه‌کی نوێ ی
داهێنان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بته‌کانی کوردستان ، مێژووی
شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ، مێژووی وه‌رچه‌رخان
به‌ره‌و ئاینده‌ی ده‌نگی ئازاد ده‌ستیپێکرد .. هه‌سته‌و ببینه که چۆن
ووتت کاتێک مردم با هاوڕێ که‌م خاڵێک دابنێ و له‌سه‌ری دێڕێکی تردا
ده‌ستپێبکاته‌وه ، وه‌سیه‌ته‌که‌ت وا هاته دی به‌ڵام نه‌که‌ی زیز بیت
لێمان ته‌نها و ته‌نها تاقه یه‌ک دێڕ ئه‌نووسین و دێڕه‌کانی تر به‌جێ
دێڵین بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو تا ئه‌وان له‌سا و په‌نای دێڕی ڕسواکردنی
بته‌کاندا هه‌ناسه‌ی تۆ به‌قووڵایی هه‌ڵمژن
و ، شه‌قاو شه‌قاو به‌ره‌و ئاسۆی پرشنگداری ئازادی یه‌کا ن بێ وه‌ستان
و پسانه‌وه ڕانه‌وه‌ستن ..
12\5\2010
halat-60@hotmail.com
|