تەماشا ئەو بەردەش هاتۆتە قسە سەیرکە ئەو کێوەش خەریکە دەفڕێ کۆت دڵت هێندە رەق بێت ئیدی بەرد چ مانایەکی هەیە تەماش ئەو چیایە لەئاسمان چۆن خوول دەخوات لەژێر پێدا قوڵپی قینە هەڵدەدات لەبەرچاوت دیوارەکان وەک زیندانن تەماشاکە ئەی مرۆڤی دڵ بەردین من لەوسەری حەساری چاومەوە دەتبینم لەناو کتێبە مێژوویەکانی پێڵومدا دەتخوێنمەوەو دەتبینم منداڵێک گیرفانی پڕ دەکات لەبەرد دانە دانە دەیگرێتە سێبەری چۆلەکەکان ژنێک کۆڵوانەکەی سیخناخ دەکات لە وردە بەردوو دەینێ بەگۆری شێخێکەوە تۆش ئەو چیایەت پارچە کردوو تاشە بەردێکی گەورەت خستە دڵتەوە ئەی دڵ بەرد لەو سەر لەتەنیشت باڵەفڕێی جەستەی کەلاوەیەک کە باوکتە لەتەنیشت مەستبوونی گۆزەیەک بەگریان کە دایکتە هەرچی حیکایەت هەیە بیخوێنەوە لەتەنیشت هەموو پەندەکانی خۆڵ لەتەنیشت هەموو دروست کراوەکانی قوڕ لەسەر بەردێک چی نوسراوە بیخوێنەوە چی نوسراوە لەسەر شەونمی چیاکان ئاوی کانییەکان بیخوێنەوە .. نوسیویانە مرۆڤ کە عەشقی تێدا بوو دڵی سوورە کە میهرەبانی تێدا بوو دڵی سپیە کەوەفای تێدا بوو وەک ئاسمانە کە ئومێدی تێدابوو دڵی سەوزە بەڵام کەرقی تێکەوت رەش دەچێت دڵت رەشە رەش ،رەش وەک بەردی ناو کانیەکان.
|