له به‌رانبه‌ر
وشه لاوێکی شه‌هید کراو.
ئایه‌ته‌لکورسیه‌ک بۆ بێ هه‌ڵوێستی ڕووناکبیران ده‌خوێنین!

ئارێز سمکۆ حوسێن
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ، خاوه‌نی ئه‌م خامه‌یه ، یان خه‌می
گه‌وره‌ی ئه‌م خامه‌یه باسکردنی مه‌ینه‌تی ، ئاریشه و به‌ره‌به‌سته‌کانی
به‌رده‌م گه‌نجان بووه له هه‌موو کایه‌کانی جڤاکی کوردی‌دا ، وه‌لێ
زوو لێنه‌دوان ، یان بایکۆت کردنی به شێوه‌یه‌کی نووسین ، له هه‌مبه‌ر
ڕووداوی شه‌هید کردنی وشه‌یه‌کی بوێر له ڕسته‌یه‌کی به‌رخودان ، ئازا
له پێناو ئازادی و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆ بوونی تاکی کوردا و، هاوجێش به‌رو
پێشبردنی ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ، که ئێسته خه‌ریکه به‌سه‌ر
پێیان ده‌که‌وێت و، گاگۆله ده‌کات . هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستمان لێی گه‌نجی
جوانه‌مه‌رگ و ، له یاد نه‌چووی ئه‌ندێشه‌مان شه‌هیدی هه‌میشه له‌یاد
، گیانشاد کاک "سۆرانی مامه حه‌مه"ی ڕۆژنامه‌نووس و، به‌رپرسی
نووسینگه‌ی که‌رکوکی گۆڤاری "لڤین"ه، هاوکات ئه‌گه‌رچی بۆ بایکۆت/پڕۆتستۆکردنی
کردنی ئه‌م ڕووداوه دڵپڕوکێن ، کاره‌ساتئامێزه ، زوو ڕووح ، ناخمانی
هه‌ژاند و ئه‌مه‌ش ئه‌وه نمایش ده‌کات که ئه‌م خامه‌یه بێباک له
ڕووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری بێ‌ئاگا نییه و، به‌وه‌ی که خۆی گه‌نجه ،
به‌رانبه‌ربه تاوانێک بێده‌نگ نابێت که قوربانیه‌که گه‌نجه . هه‌روه‌ها
ئێمه گه‌ره‌کمان بوو، سه‌ره داوێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕووداو، پڕۆسه‌ییه
بزانین ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌ن، گروپ ، که‌سانه‌ی ئه‌م کرداره
تیرۆرکاریه‌یان ئه‌نجامداوه ، ڕیسوا بکه‌ین ، وه‌لێ وه‌ک دیاره ئه‌م
تیرۆرکردنه‌ش وه‌ک هه‌زاران کرداری تیرۆرستی له‌م وڵاته بێباک ، مه‌رگاوییه
شوێن‌بزر ، بچوک ده‌کرێته‌وه . جا هه‌ر له تیرۆرکردنی باوکمه‌وه بگره
تا ده‌گاته هه‌زارانی وه‌ک گیانشاد کاکه"سۆران".
لێره‌دا ده‌بێ بێژین ئه‌م کرداره تاوانکارییه ، هه‌رته‌نیا ئه‌وه
نییه که گه‌نجێکی کورد تیرۆر ده‌کرێ و، ئێمه‌ش وه‌ک ڕووداوێکی ئاسایی
به سه‌رماندا گوزه‌ر بکات ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که ئه‌م گه‌نجه
به هۆی پیشه‌ی پیرۆزی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه شه‌هید کرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش
ئه‌مڕۆ له جڤاکی کوردی‌دا وه‌ک پیشه‌یه‌کی بێبایه‌خ سه‌یر ده‌کرێت و،
ئه‌مه‌ش خۆی نه‌مانی به‌هاکان له‌م جڤاکه دووپات ده‌کاته‌وه . هاوکات
ئه‌م ڕووداوه ده‌بێته هه‌نگاوێک بۆ به‌روه نمایش‌کردنی کێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی کوردستاندا ، هاوجێش هه‌نگاونانی ڕۆژنامه‌گه‌ری
کوردییه به‌ره‌و پڕۆفیشناڵی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر کردارێک
پێویستی به قوربانیدان ، تێکۆشانه ، که‌واته له هه‌موو بارێک‌دا
تیرۆرکردنی "سۆران" قوربانیه‌کی رووح به‌رزه بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چوون،
هاتنه کایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، که بناغه‌ی هه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نییه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نیشاندانی حه‌قیقه‌تێکه که ئه‌م هه‌رێمه
چۆن تاقه‌ت پڕوکێن ، تووشی فه‌ساد ، گه‌نده‌ڵی بۆته‌وه . خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بڵێین که بۆمان به‌دیار که‌وت که ئه‌م هه‌موو به‌ناو ڕۆشه‌نبیره زار
قه‌ره‌باڵغ به ده‌سته‌واژه ، چه‌مکه ڕۆژئاواییه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی
ده‌رباری حیزب و، سه‌ربه‌خۆکانی ناو ڕێکخراوه به ناو مه‌ده‌نییه‌کان،
چه‌ند بێ هه‌ڵوێست بوون ، ئه‌مه‌ش دواجار به‌تاڵکردنه‌وه‌ی درۆی نووشته
ئاسای دیوکراسی ، ئازادی ڕاده‌ربڕین ، ڕێگه‌دان به ڕۆژنامه‌گه‌ری
ئازاد ، ڕێزگرتن له بیر‌و ڕاکانی به‌رانبه‌ر، فره ڕه‌نگی و پێکه‌وه
ژیانه. له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌مه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که ئه‌م هه‌موو
خۆ به ڕوناکبیره له چ گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌کدا ده‌ژین و، کاری سه‌ره‌کی
خۆیان که هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه ، ون کردووه. هه‌روه‌ها که‌رنه‌ڤاڵی
کوشتنی "سۆران"ی له‌یاد نه‌چوو له‌م هه‌رێمه‌دا پێمان ده‌ڵێت " هه‌ر
کارێک له ده‌روه‌ی حیزب ، باره‌گا و، ئۆڕگانه‌کانی کارێکی ترسناکه‌و ،
ده‌شێت به ده‌نگ هه‌ڵبڕینی تاقه وشه‌یه‌کی ئاشکرا و به‌ڵگه‌دار ، به
ڕسته‌یه‌کی گوله ئاسای وێڵ به‌رسیڤت بده‌نه‌وه " که‌واته ناڕاسته‌وخۆ
پێمان ده‌بێژێت ، ئه‌وه ته‌نیا حیزبه وه‌ک ماڵه باوک، سه‌رۆک خێڵ ده‌بێ
هه‌موومان ئه‌ندامێکی گوێڕایه‌ل بین و، بچینه به‌ر سێبه‌ری دێوخانه‌که‌ی
و ته‌نیا کارمان گوێ له‌قاندن بێت و هیچ ڕایه‌کمان نه‌بێ ، ده‌نا "سۆران"
ئاسا ده‌کوژرێین . بکوژانی ئه‌م وشه بوێره ئه‌وه نمایش ده‌که‌ن ، که
ماڵی حیزب چه‌نده پارێزراوه و، هیچ که‌سێکی تێدا ناکوژرێت و، به‌ڵکو
له‌وێ ده‌بیته ڕۆژنامه نووسی به توانا ، شاعیری داهێنه‌ر و نووسه‌ری
خاوه‌ن خامه‌یه‌کی به بڕشت ، شاعیری گه‌وه‌ری گه‌ل و، ڕووناک‌بیری
نیشتمانپه‌روه‌ر! . هه‌ر له‌وێشدا له جێی ئه‌وه‌ی مێشکت بپڕژێنن خه‌ڵات
، کۆمه‌ک وه‌رده‌گریت، له‌وێ هه‌رچی بته‌وێت بۆت له‌سه‌ر پشته ته‌نیا
تۆ ئه‌وه به‌یان بکه که ئه‌زموونی ئه‌م هه‌رێمه نموونه‌ی دیوکراسییه
بۆ عێراقی نوێ و، ناوچه‌که و ،هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و، ده‌بێ
وڵاتانی جیهانی سێیه‌م چاومان لێبکه‌ن تا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو
بنێن . خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به پێچه‌وه‌انه‌وه بیرت کرده‌وه و، به
ئاکارێکی به‌رزی خۆ به خه‌مخۆرزانی ئه‌م نه‌ته‌وه، نیشتمانه ،هه‌ڵستایت
گه‌نده‌ڵی ، فه‌سادی ، ملهوڕی، نادادپه‌روه‌ری به‌رپرسانت نمایشکرد ئه‌وه
ده‌کوژرێیت و ، سه‌رباری ئه‌مه‌ش منداڵانی حیزب فێر ده‌که‌ن پێت بێژن
ئه‌مه خیانتکار، دوژمنی ئه‌م گه‌ل، نیشتمانه‌یه و، ده‌ستێکی ده‌ره‌کی
له پشت بوو شایه‌ن به‌کوشتن بوو. گرفته‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، تۆ گه‌ر
نووسه‌رێکی بووده‌ڵه‌ش بوویت ،که سه‌ردانی باره‌گا، ده‌رباری حیزبت
کرد و، بوویت به ئاشپه‌چی له‌و ماڵه‌دا، ئیدی ده‌بیت به نووسه‌ری گه‌وره‌ی
گه‌ل و، حیزب له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا که تۆ له‌به‌رچاویانی گروپێکی
ڕووناک‌بیری ، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنت ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی و، تۆ ده‌بیته
ده‌مڕاستی ئه‌ده‌ب ، ڕووناک‌بیری له‌م هه‌رێمه بێکه‌سدا!. له‌لای حیزب
فه‌ریکه ڕسته پڕژێنێک ، نووسه‌رێکی بێسه‌واد با خاڵیش بن له مۆڕاڵ
، شێوازێکی نووسینی نزمیشی هه‌بێت ، مادام خه‌ریکی ئه‌وه‌یه کاره
چاکه‌کانی حکوومه‌ت ئامین باران ده‌کات و، به‌خشینی ده‌به به‌نزینێک ،
دوو سێ سه‌عات کاره‌با ، کردنه‌وه‌ی شه‌قامێک و، ئاواڵاکردنی پارکێک له‌لایه‌ن
حیزبه‌وه به خه‌ڵک به‌رز ده‌نرخێنێت و، ئه‌م ئه‌زموونه به ده‌ستکه‌وتی
حیزب تێده‌گا و، له‌هه‌مان کاتدا نمایشیشی ده‌کات ، ئیدی گه‌وره
ڕۆژنامه نووسه و ، ده‌یبه‌ن له وڵاتانی خۆرئاوا بۆئه‌وه‌ی ڕایبهێنن
ده‌یخه‌نه ناو خوله‌کان.
ڕووداوی تیرۆرکردنی "سۆران" بۆمان نمایش ده‌کات ، له پشت هه‌ر وشه‌یه‌کی
ئازدا له‌م هه‌رێمه کۆڵێک بکوژ هه‌ن و، له‌ودیوی هۆشیاری تاکه‌کان که
لێره‌دا "سۆران" وێنای ده‌کرد ، مردن ئاماده‌گی هه‌یه ، هه‌روه‌ها
بوێر بوون ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتن ، له‌ناو بردنه. لێره‌شه‌وه که ئێمه
چاو‌دێر، بینه‌ر ئاسا له بارودۆخی پاش ڕووداوه‌که ڕاده‌ماین ، جۆرێک
ساردی ، خۆماتکردن ته‌نانه‌ت له نێو توێژی ڕۆژنامه‌نووساندا هه‌بوو و
هه‌یه و، دیاره بۆ بایکۆت / پڕۆتستۆکردنی ئه‌م کاره‌ساته
تاوانکارییه ده‌بوایه ئه‌وان هه‌ڵوێستی جدی و، کارایان هه‌بوواییه .
هاوکات جێگای ئاماژه بۆدانه خودی گۆڤاری "لڤین"هه‌رچه‌نده هه‌وڵێکی
باشیدا بۆ فراوان بوونی گه‌یشتنی ڕووداوه‌که به هه‌موو لایه‌کدا ته‌نانه‌ت
ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ،دیار ئه‌مه‌ش له‌سه‌ریه‌تی چونکه وه‌ک خاوه‌ن مه‌سه‌له‌که‌و،
هاوجێش وه‌ک به‌رپرسیاریه‌تێکی مۆڕاڵی له‌سه‌ری بوو که به‌شێوه‌یه‌کی
جدیانه‌تر له‌ڕووداوه‌که بکۆڵێته‌وه و، مه‌یدانیانه هه‌وڵی خۆی
بخستبایه گه‌ڕ. هاوکات ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین و گوێبیستمان ده‌بێت ،
که دڵنیام تیمی گۆڤاری "لڤین"خۆشیان به‌رگوێیان که‌وتووه که ئه‌مه‌یان
وه‌ک خه‌وش له‌سه‌ره که ئه‌وان هاوسۆزی، ده‌ست له‌پشتدانی ڕه‌وتێکی
ئیسلامی کوردیان له پشته‌و، ئه‌مه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که پێشتر ئه‌وان
له گه‌ڵ ڕێکخراوێکی خوێندکاری که سه‌ر به یه‌کێک له حیزبه
ئیسلامیه کوردیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه کاریان کردووه‌و ، ئێسته‌ش
به ئه‌نقه‌ست ده‌ست بۆ بابه‌ته هه‌ستیاره‌کان ، ئه‌وه‌ی حه‌رام/یاساغه
به‌لای ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ، ده‌بات . لێره‌دا به "لڤین"ده‌ڵێم به‌ڕاستی
کاتی ئه‌وه‌هاتووه ، به‌ره‌ئتنامه‌ی خۆی بنووسێت و نمایشی بکات ، له‌گه‌ڵ
ئه‌و خاوه‌ن بۆچوونانه‌دا خۆی یه‌کلایبکاته‌وه ، ئه‌مه‌ش دواجار به‌هێزکردنی
پێگه‌ی"لڤین"به‌وه‌ش که خۆی به کاره‌کانیه‌وه به‌رزه ، باڵاتری
بکات له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانین بۆ
ئه‌وه بچین ، که گۆڤاری "لڤین" چونکه له چه‌ند ڕاپرسیه‌که‌دا که
جێگای باوه‌ڕه ،وه‌ک یه‌که‌مین ، پڕفرۆش‌ترین گۆڤاری کوردی له هه‌رێمی
کوردستاندا ده‌ستنیشان ، هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌مه‌ش یه‌کڕاست بۆ ته‌رزه
بۆ چوونێک ده‌مانبات که ڕه‌نگه هه‌بن و ، گه‌ره‌کیان بێت به‌ربه‌ست،
گرفت بخه‌نه به‌رده‌می و، له گۆڕه‌پانه‌که‌دا دووری بخه‌نه‌وه ،
هاوکات لایه‌کیتره‌وه هه‌ترشچوونی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد،
ئه‌هلی ، سه‌ربه‌خۆدا بابه‌تێکیتره‌وه و، ده‌کرێت بمانگه‌ینێته
ئامانجێک که هێشتا زه‌مینه سازی جڤاک، تاکی کورد نه‌سازاوه که
تێبگات ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌گه‌ری ، ڕه‌خنه‌گر،سه‌ربه‌خۆ دواجار
بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیفلیج بووی وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردیه که
له‌هه‌موو ڕووێکه‌وه داته‌پیو، خه‌سیووه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ر لایه‌ن ، گروپ، حیزبێک ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام
دابێت ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه بگرێت ، دواجار
هه‌ر به باڵابوون ، قازانجی ئه‌م بزاڤه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌گه‌ری
ئازاد ده‌شکێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌ن ، گروپه زێتر تووشی هیسترا
ده‌بن و، به‌ری خۆریش به بێژینگی کون ناگیرێت. هاوکاتیش ئه‌م کرداره
تیرۆرکارییه له‌شارێکی وه‌ک که‌رکوکدا ،ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌رچه‌نده
ئه‌م شاره له له‌نێوان ململانێیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و، قومارله
نێوان گه‌ڕانه‌وه و، نه‌گه‌ڕانه‌وی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا و ، به‌کۆڵ
هه‌ڵگرنتی ته‌رمی ماده‌ی درۆینه‌ی140 ی ده‌ستووری. هاوجێش ئه‌وه ده‌رده‌خات
که به‌رپرسانی ئه‌م شاره که زۆرینه‌یان کوردن و، پۆسته هه‌ستیاره‌کانیان
له به‌ر ده‌سته ، که دابه‌شبوون له نێوان حیزبه کوردییه‌کان ،
ململانێکی ملهوڕانه و، پشت شکێن له‌جێی ئه‌وه‌ی شه‌ریفانه بێت ده‌که‌ن
. ئه‌مه‌ش دواجار له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا و، جگه له‌مه‌ش په‌یامێکی
خودی ئه‌م به‌رپرسانه‌شه که ئێوه‌ی خۆ به ڕۆژنامه‌نووس بۆتان نییه
باس له گه‌نده‌ڵیی ، فه‌سادی، نابه‌رپرسیاریه‌تی ئێمه بکه‌ن ، هه‌تا
گریمان به‌یانی که له‌سه‌ر قفلی بۆڕیه نه‌وه‌ته‌کان دانیشتین !.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م وتاره باسکردنه له‌مردنی که‌سێک ، وه‌لێ جیا له
مردنی ئاسایی ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵی مردنه بۆلاوێک سازکرا که پیشه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسی بوو ، که به‌لای ئێمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی
پیشه بێت ، جۆرێکه له نمایش‌کردنی کارێکی مۆڕاڵی، به‌رپرسیاریه‌تی.
هاوکات ئێمه ئه‌م جۆره مردنه هه‌ر له ڕووی فیزیکیه‌وه نابین ،
ڕاسته "سۆران" و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تیرۆرده‌کرێن به
جه‌سته نامێنن، لێ ده‌بنه پێشه‌نگ و ئه‌وانیتر چاویان لێده‌که‌ن و
رووح به‌رزانه له بیرماندا ده‌گه‌شێنه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێکه له
قوربانیدان بۆ مرۆڤایه‌تی ، به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری بوون ، کۆمه‌ڵگایه‌کی
کراوه ، که‌جارێکیتریش که سانێکیتر تووشی ئه‌م مه‌ترسیه ، هاوکات گه‌ر
مردنیش بێت ، شکۆمه‌ندانه‌یه ، ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش دواجار ڕووبه‌ڕووی
ئه‌وه‌مان ده‌کاته‌وه که تێبگه‌ین ، له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که مه‌ترسی
بۆ سه‌ر نووسه‌ر، ڕووناکبیر، ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد دا هه‌بێت
، ئه‌وه له پاڵیدا بانگه‌شه‌کردن بۆ دیموکراسی، مافی مرۆڤ،ئازادی
ڕاده‌ربڕین به‌درۆده‌خاته‌وه و،جگه له‌مه‌ش دواکه‌وتووی ئه‌م جڤاکه
دووپاتده‌کاته‌وه .لێره‌وه‌ش له کڕۆکی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ین که له هه‌وڵی
به مێگه‌ل کردن و، له ئاشکردنی هه‌موو باوه‌ڕ، فیکرێک و، تواندنه‌وه‌ی
له بۆته‌ی عه‌قڵیه‌تی خۆیدا و، هاژوشتنی میلله‌تێک گاڕان ئاسا ،
ئاماده‌یه هه‌موو کارێک بکات ، ئه‌مه‌ش بۆچوونه‌کانی گه‌ر حه‌زره‌ت بۆ
بڵندی مرۆڤێک به‌کار بێت ، حه‌زره‌تی میشێل فۆکۆ به‌ڕاست وه‌گه‌ڕ ده‌خا
و، ڕه‌حمه‌تێک له ڕاستبێژی بۆ ده‌چێت . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێگاگرتن
له‌ڕای ئه‌ویترو، ده‌مکوتکردنی ئه‌میتر، وێناکردنێکه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
نمایشی ده‌کات ، که به‌ره‌و دیکتاتۆری تاککڕه‌وه‌ی،توندڕه‌وه‌ی ده‌چێت.
ئه‌م ته‌رزه بۆچوونانه‌ش ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه
زێتر له‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک و، له زه‌مه‌نی
جیهانگیری بچێت ، خۆی له ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کی، عه‌شیره‌تگه‌را و،
دواکه‌وتووی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه ، که له‌وێدا هیچ له ئه‌ندامه‌کانی
خێڵ بۆیان نییه ، به‌رانبه‌ر به سه‌رۆک خێل ناڕه‌زایی ، ڕه‌خنه‌یه‌ک
ده‌رببڕن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژین که هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتنی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسێک و،
هاوکات ڕوودانی جۆره که‌رنه‌ڤاڵێکی بارگاوی به مه‌رگ ، خه‌فتناک ،
ترسناکانه له‌م هه‌رێمه‌ی ئه‌واندا که ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنێن
و،دواجار به‌رز نه بوونه‌وه‌ی ئاپۆڕه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ، ئه‌وه‌مان
بۆ نمایش ده‌کات و، هاوکات به‌ڕاستی وه‌گه‌ڕ ده‌خا ، که ئه‌م هه‌موو
ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، هه‌مووی قسه‌ی له
گیرفان ده‌رهێنراوه و، له که‌فی سه‌ر ئاو ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دواجار
وابه‌سته‌یی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی توند وتۆڵ بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
حیزبیه‌ی هه‌یه نمایش ده‌کات. خۆ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بێژم من هه‌ر باسی ئه‌و
هاوڕێ ڕۆژنامه‌نووسه ناکه‌م "یه‌حیا به‌رزنجی" که له خۆپیشاندانه‌که‌ی
شاری که‌رکووکدا که‌وتبووه ژێر ڕه‌حمه‌ت، چه‌پۆکی ئاپۆڕه‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه
و، به تیرۆرستی تێگه‌یشتبوون!.
هه‌روه‌ک شایه‌نی ئاماژه پێدانه که له‌وانه‌یه خوێنه‌ر ، به‌رانبه‌ر،
ئه‌وتیرمان وه‌ها تێنه‌گات که ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵات ، "حیزبه
کوردیانه که‌رنه‌ڤاڵی تیرۆرکردنی سۆرانیان ئه‌نجام دابێت " و،
تاوانباریان بکه‌ین ، به‌ڵکو ئێمه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێژین که ده‌سه‌ڵات
وه‌ک ئه‌رکێکی به‌رپرسیاریه‌تی، مۆڕاڵی هاوکات وه‌کو ئه‌رکێکیش له‌سه‌ریه‌تی
پارێزگاری له سنووری دانیشتووه‌کانی ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی خۆی بکات ، ده‌نا
ئه‌م هه‌موو بانگه‌شه‌یه بۆ هه‌بوونی ئازادیه‌کی ته‌واو و، هه‌رێمکی
ئازاد و، باوه‌ڕ بوونی خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به بنه‌ماکانی دیموکراسی
، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ته‌نیا کاوێژ کردنه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌کرێ به سووکه‌ڵه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک حه‌قیقه‌تێک
ڕام بکه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ک له دواجاردا ڕوون بوو که
بکوژانی "سۆران" گروپ/تاقمێکی کوردین ، ئه‌وه جێگای ئه‌رخه‌یان بوونه
، چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک سروشت/خۆڕسکانه‌ی گشت ده‌سه‌ڵاتێک له
دونیادا ،حه‌ز به مۆنۆپۆلکردنی تاکه‌که‌س له قاڵبی جڤاکدا ، ده‌کات.
دیاره ئه‌مه‌ش خواستێکه به کوشتنی ئه‌م و، ده‌مکوتکردنی ئه‌ویتر
دێته‌دی ، ئه‌مه‌ش کڕۆکی گشت ده‌سه‌ڵاتێک نمایش ده‌کات و، به‌نموونه‌ش
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و، به‌مه‌ش ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئه‌وه‌یه که له‌نێو ده‌سه‌ڵاتۆکه‌ی
کوردی‌دا هه‌ر له دێره‌وه، "چاو لێ سوور کردنه‌وه، وه‌ده‌رنان،
تڕۆکردن،شوێنبزرکردن و، دواجار کوشتن / تیرۆرکردن" هه‌بووه و، وه‌ک
کوولتوورێکی بۆماوه‌یی و، له سه‌ر پێ وه‌ستانی ئه‌م هه‌موو جه‌للاد
مشه‌خۆر خۆماڵیانه‌ی بۆ کوشتنی ئه‌ویتر ئاماده‌ن ، ماوه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش
دواجار گووتاری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه . ئه‌رێ
گه‌لۆ نموونه‌گه‌لی تیرۆرکردن /کوشتن ، ڕاونانی ئه‌و پێڕه منه‌وه‌ر/ڕووناکبیرانه‌ی
سه‌رده‌می مه‌لیک مه‌حموود ، که زه‌قترینیان تیرۆرکردنی جه‌مال عیرفان
، ئه‌مه‌ش به بیانووی به‌یانکردن/وه‌شاندنی ڕیپۆرتاژ ئاسا چیڕۆکێک و،
هه‌روه‌ها ڕاونانی حه‌مدی، پیره‌مێردی نه‌مر...، ئایا ئه‌مانه
ئامینێک بۆ ڕاستبێژیمان ناخوێنن . لێروه‌ش ئه‌گه‌ر جه‌مال به عیرفانیه‌تی
سه‌رده‌می خۆی گێڕابێته‌وه ، به‌وه‌ی به‌رپرسانی کوردی دیووه که
تاڵان /بڕۆیی ده‌که‌ن و، ئه‌ویش به گێڕانه‌وه‌ی بۆ ئێمه ئه‌رکی
مۆڕاڵی رووناکبیریه‌تی خۆی ڕاپه‌ڕاندبێت ، ئه‌وه سۆرانیش به‌هه‌مان
شێوه داوێنپیسی ، گه‌نده‌ڵی ئه‌وانی دووپاتکردۆته‌وه . شایه‌نی
گوتنه وه‌شاندنی ڕیپۆرتاژێک به نێوی "سۆزانیه‌کان که‌رکوک داگیر ده‌که‌ن"
و، بێرترین ڕسته‌ی "به به‌ڵگه‌وه ناوی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی سه‌ربازی
و حیزبیانه‌ی کوردمان له لایه که هاموشۆی سۆزانیه‌کان ده‌که‌ن" ،
سۆرانی مینا هاوشانی جه‌مال ده‌کوژن. ئه‌گه‌رچی ئێمه داتایه‌کی وامان
له‌لا نییه که به دروستی حه‌کایه‌تی کوشتن/تیرۆرکردنی هه‌موو ئه‌و
ڕووناکبیر، نووسه‌رانه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه ، به‌وڵام ئه‌وه‌نده به‌سه
که بزانین له هه‌موو دیرۆکی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه کرداری
کوشتنی ڕووناکبیران هه‌بووه /ده‌بێت. ئه‌مه‌ش دواجار خه‌مێکیتر بۆ
کڵۆڵی جڤاکی کوردی زیاد ده‌کات ، به‌وه‌ی که ڕوناکبیره بوێره‌کان له
پاڵ هه‌ڵگرتنی خه‌مێکی ڕۆشه‌نبیری ، خه‌می کوشتنی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و،
ئه‌مه‌ش له‌ودیوی ترسه و، هه‌نگاونانیشه بره‌و مردنێکی بوێرانه ، جه‌م
پڕ له شانازی .
لێره‌وه پێویسته بڵێین ، ئه‌گه‌رچی "سۆران" پاشبه‌ندی ناوه‌که‌ی مامه
حه‌مه بوو، لێ تاوه‌کو شه‌هیدیش کرا مامه حه‌می نه‌کرد ، ئاخر ئه‌و
بوێر بوو بۆیه شه‌هید کرا، بۆیه هه‌ر گیز نابینین خامه نووستووه
چاو شۆڕه‌کان بکوژرێن . هاوکات جێگای هه‌ڵوه‌سته کردنه ئه‌م هه‌موو
خامه "کوشکێشکه‌رانه" ی هه‌ن و، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به گروپه
تیرۆرسته‌یکانن ، که ده‌ستیان ده‌ژێته هه‌زارانی وه‌کو"جمیل ڕۆژبیانی"
و "عه‌بدولخالیق مه‌عروف" و"سۆران" و هتد ، که له توانایان دا نییه
به وشه به‌رسڤی وشه بده‌نه‌وه ، ترسنۆکانه و، له‌ئاستنه‌ویاندا
هانا بۆ گوله ده‌به‌ن. ئه‌وه‌شی جێگای لێووردبوونه‌وه و، تێڕامانه
که ده‌بینین حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکی عه‌نتیکه ، گاڵته
ئامێزانه‌ی داوه ، به‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، ڕۆتینات نبڕبکرێت. دیاره ئه‌م
خواست، ئاواته‌ی حکوومه‌ت گه‌ر هه‌ر به‌زاره‌کیش بێت ، ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی
توندوتۆڵی به‌کایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه هه‌یه ، واتا له‌وێوه ده‌توانێت
ده‌ست به بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه بکا ، ده‌سه‌ڵاتی چوارم که "ڕاگه‌یاندن"ه
و، له‌ترۆپکیشیدا ڕۆژنامه‌گه‌ری ، ڕه‌خنه‌گر،سه‌ربه‌خۆ، ئازاد بوارێکی
ته‌واوی بۆ فه‌راهه‌م بکرێت و، به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه و، به‌بێ هیچ
گوشارێکی لایه‌ن، ده‌سه‌ڵاته‌کان کاره‌کانی خۆی ڕابپڕێنێت. هاوکات به
ئاوات خواستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و، پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک بۆ بنبڕکردنی
دیارده‌ی ڕۆتین، گه‌نده‌ڵی له نێو دام وده‌زگاکانی حکوومه‌تدا .
بێئاگای و که‌مته‌رخه‌می و، خۆ نه‌بانکردن، لنگاو قوچکردنی خودی ئه‌م
حکوومه‌ته ده‌رده‌خا . که پێی واییه گه‌نده‌ڵی ته‌نیا له بواری
ئیداریدا هه‌یه ، ده‌نا ئه‌و له ڕیگای ڕاوێژکاره ، کاوێژکارانیه‌وه
ده‌زانێت که ئه‌م وڵاته به‌رله‌وه‌ی فه‌ساد، گه‌نده‌ڵی ئیداری هه‌بێت
، فه‌سادی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و، پێویسته له سه‌روه‌وه بۆ
خواره‌وه‌دا به گژ ئه‌م تاعوندا بێینه‌وه و،ئه‌مه‌ش بێ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی
چواره‌م "ڕاگه‌یاندن" که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه چاودێربێت ، به‌سه‌ر
هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی که له‌ناوکایه‌ی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه . ئه‌مه‌ش که
نه‌بوو له‌م هه‌رێمه‌دا یان ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر باوه‌ڕی پێی نه‌بێت
، ئیدی ده‌بێ له جێی سه‌ڵاوات لێدانێک بۆ گیانی پاکی به ساوایی
مردووی ئه‌م بڕیاره‌ی حکوومه‌ت و، ئه‌م هه‌موو خۆ به ڕووناکبیره له‌م
هه‌رێمه‌دا، هه‌مووی به‌یه‌که‌وه ئایه‌ته‌لکورسیه‌ک بخوێنین .
هه‌وه‌ها جێگای خۆیه‌تی ڕووبکه‌ینه سه‌ندێکایه‌ک ، که خۆی به ماڵی
ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێت و، له‌هه‌مان کاتیش‌دا لافی ئه‌وه لێده‌دات که
بۆ مافه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کۆشێ و، له‌م پێناوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
دامه‌زراوه، بپرسین. ئایا کاتێک یه‌کێک له ئه‌ندامه‌که‌تان که
خۆشتان پێتان وابوو کارا/ چاڵاک بوو، ده‌کوژرێت ، به‌لای ئێوه هه‌رته‌نیا
ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی به‌سه بۆ پڕۆتستۆکردنی کردارێکی
تیرۆرستی له‌م جۆره ؟ ئایا ئێوه نابێ به شێوازێکی توند،هاوکات مه‌یدانیانه
له ڕووداوه‌که بکۆڵنه‌وه و ، داوای به دادگا گه‌یاندنی بکوژه‌کانی
ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بکه‌ن ، که‌یه‌کێک بوو له منداڵه‌کانی خێزانی
ئێوه‌دا ، هاوکات بۆ ئه‌وه‌ی زێتر ببنه جێگای بڕوای کۆی ڕۆژنامه‌نووسانی
کوردستان . ده‌بێ ئه‌وه بزانین که هێشتا کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌وه
مه‌ده‌نیت نه‌فراژیاوه و، به‌جۆرێک کاره‌کان به شێوه‌یه‌کی عه‌نتیکه
، بازاڕی دابه‌شکراوه ، هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رکی ئێوه‌یه له
ده‌رهه‌ق به پێشه‌ڵکردن،سووکایه‌تی و، دواجار کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان
به ده‌نگ بێن ، ده‌نا تووشی لۆمه‌یه‌کی بێباکی مێژووی ده‌بنه‌وه، که
قه‌ت به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه و، لێخۆش‌بوونیش له مێژوودا نییه .
هه‌رچه‌نده دڵنیام که سه‌رۆک، کارگێڕانی سه‌ندێکاکان کاره‌کته‌ری
حیزبن و، به‌فه‌رمانی سه‌رووی حیزب کارده‌که‌ن ، لێ که خۆتان به
داکۆکیکه‌ر، خومخۆر ، به‌په‌رۆش بۆ سه‌ندنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێن
ونمایش ده‌که‌ن ، ده‌بێ وه‌ک هاوڕێ، دۆستیش سه‌یری ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه
بکه‌ن که نایه‌نه‌وێت حیزبی بن و، هه‌وای باره‌گای حیزب هه‌ڵمژن ،
هاوکاتیش لافی سه‌ربه‌خۆ بوون لێ ده‌ده‌ن . ده‌نا به شێوه‌یه‌کی
زۆردارانه که دڵنیام به هه‌موو منداڵێکی حیزب ده‌کرێت ، که جۆره
که‌سانی له‌م ته‌رزه ڕۆژنامه‌نووسانه له‌به‌ر سێبه‌ری ماڵه‌که‌تان که"
سه‌ندێکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان"ه ، ده‌ربکه‌ن و چاویان لێ سوور
بکه‌نه‌وه و ده‌ریان بپه‌ڕێنن مادام ناتوانن له مافه‌کانیان به ده‌نگ
بێن و پێشه‌ڵکردنه‌کانیان بایکۆت بکه‌ن . هه‌مدیسانیش ئه‌و ته‌رزه خۆ
به ڕووناکبیر زار ته‌ژینه له قسه‌ی فشۆڵ که به به‌ریاندا به‌رینه
" ته‌نانه‌ت له نێو خودی ئه‌م سه‌ندێکایه‌دا هه‌ن " له مانای
ڕووناکبیر بوون داده‌ماڵرێن و، ڕووت ده‌بنه‌وه ، ئیدی با ئه‌یه‌تلکورسیه‌ک
به‌یه‌که‌وه بۆیان بخوێنین .
هه‌ولێر
arezhazez@yahoo.com
|