٢١\١١\٢٠١٥
له
ده‌رگای شه‌نگاڵه‌وه چوونه ناو باسێكی فراوانتر.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
كاتێك داعش كۆبانی داگیر كرد و هێزه‌كانی
پاراستنی گه‌ل قاره‌مانانه به‌رگریان كرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانی پێك هاتو له پارتی و یه‌كێتی و حیزبه‌كانی تر به
هانایانه‌وه چون و پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و هێزه سه‌ربازیه‌كانی
كوردانی باكور هاوبه‌شیان كرد جێگه‌ی دڵخۆشیه‌كی زۆری ئێمه‌و مانان
بوو كه كوردان ئاوا ناكۆكیه‌كان به‌لاوه ئه‌نێن و هاوكاری یه‌كتر
ئه‌كه‌ن و به هانای یه‌كتره‌وه ئه‌چن. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی
لێئه‌كرا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو له كوردستانی گه‌وره‌دا
دروست ببێت به‌ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دوور له ناوی
حیزبه‌كان، زۆر كاتیش له دنیادا زه‌روره‌ت ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندووه و
شتێكی مه‌حاڵیش نه‌بوه واته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دووژمنێكی سه‌ره‌كیدا هاو
خه‌باته ناكۆكه‌كانی یه‌كخستووه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ی شه‌نگال خه‌ریكه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌شكێته‌وه,
ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی هێزه ناكۆكه‌كانی
ناو كوردستان حه‌قیقه‌تێك ئه‌زانین ئه‌ویش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
١- شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان له نێوان حیزبه‌كاندا كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند
ساڵی ڕابردوودا بینیمان به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی كوردستاندا نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی بوه‌و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بووه.
٢- ئه‌وه‌ی ئه‌یبیستین و ئه‌یبینین لایه‌ك لایه‌كی تر تاوانبار ئه‌كات
به جاشێتی ووڵاتانی دراوسێ و كلكایه‌تی كردنی بۆیان له ڕاستیدا
له هیچ حاڵه‌تێكدا كه‌سیان له‌و جاشایه‌تیه‌وه دوورنین و هه‌موو كه‌سێكی
ساده‌و دوور له سیاسه‌ت ئه‌وه تێئه‌گات كه پارتی هاوسۆزی
توركیایه‌و یه‌كێتی هاوسۆزی ئێرانه‌و حیزبه ئیسلامیه‌كانیش جاشی
سعودیه و ووڵاته سونی و شیعه‌كانی ده‌وروبه‌رن.
٣- په‌كه‌كه له سه‌رده‌می پێش گیرانی عه‌بدوڵا ئوجه‌لانه‌وه‌و تا
ئێستاش حیزبه‌كانی باشوری كوردستانیان به هیچ نه‌زانیوه‌و ئه‌سڵه‌ن
عه‌بدوڵا ئوجه‌لان نه‌مام جه‌لال و نه كاك مەسعودی به سه‌ركرده‌و
پێشڕه‌و نه‌زانیوه‌و ئه‌مانیش چ پارتی به ته‌نیاو چ پارتی و یه‌كێتی
هه‌مووكات هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه شه‌ڕی په‌كه‌كه بكه‌ن و له سنوری
كوردستانی باشووریان ده‌ربكه‌ن، ئه‌مانه وه‌ك سێ حیزبی ناسیۆنالستی
سه‌ربه‌یه‌ك نه‌ته‌وه هه‌ر هه‌مان گرێی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و
قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات و پاوان كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانه.
ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ش هه‌رئه‌وه بێت ڕه‌نگه هه‌ق به‌لای یه‌كێتی و
پارتیه‌وه بێت كه حیزبێكی به‌شێكی تری كوردستان نه‌هێڵن ده‌ست
بخاته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه و ده‌سته‌ڵاتیان لێ وه‌ربگیرێت، هه‌رچه‌نده
هه‌موو ناكۆكی و ئاژاوه‌كان به زه‌ره‌ری كورد و كوردستان ئه‌شكێته‌وه
به‌ڵام له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و مافه نه‌ده‌ن به‌و كه‌سه كه
ده‌ست بكێشێته سنوری ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مان. له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر
یه‌كێك له پارچه‌كان توانیویه‌تی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست
بهێنێ و ببیته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت مافی خۆیه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریه
هاوكاری ڕزگاری پارچه‌كانی تر بكات، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌گه‌ر
پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات یان باكور داوایان لێنه‌كرا بێت له لایه‌ن
پێشمه‌رگه‌كانی باشوره‌وه دیاره مافی ئه‌وه‌یان نیه بێنه شه‌ڕه‌كانیانه‌وه‌و
له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی ئه‌وانیش نیه‌و گله‌ییشیان لێناكرێت.
ئه‌مه‌وێ پرسیاری ئه‌وه بكه‌م: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كامه‌یه ستراتیژی حیزبێك له حیزبه‌كانی باشور كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای نه‌ته‌وه‌یی داڕێژرابێت، هه‌ر یه‌كێتی و پارتی نه‌بوون هێزیان
كۆكرده‌وه به‌ره‌و قه‌ندیل بۆ لێدانی په‌كه‌كه، ئه‌ی ئێستا خێره
یه‌كێتی به‌شانوباڵایاندا هه‌ڵئه‌ده‌ن، دیار و ئاشكرایه له دژی
پارتی ئه‌وه ئه‌كه‌ن، بۆیه لێره‌دا به ئاشكرا ئه‌ڵێم ئه‌م حیزبانه
بارته‌قای خۆیان نه‌ك یه‌كێكیان هه‌موویان خیانه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای نه‌ته‌وه كردوه, له‌سه‌رده‌مێكدا به‌غدا توانای نه‌بو نه‌ك
شار شارۆچكه‌یه‌كیش له كوردستانی ڕزگاركراو دوای ڕاپه‌ڕین بگرێته‌وه
به‌ڵام پارتی بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌كێتی ده‌بابه‌ی سه‌دامی برده
هه‌ولێر ، بۆ یه‌كێتی دوژمنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وبو؟ یا ته‌نها شه‌ڕی
ئه‌وان یه‌كێتی و پارتی له پێناو ده‌سته‌ڵاتدا بو نه‌ك له پێناوی
نه‌ته‌وه‌ی كوردا، به‌هه‌مان شێوه كاتێك یه‌كێتی گه‌شتبوونه سنوره‌كانی
ئێران، ئه‌وه ئێران بوو تۆپ بارانی پارتی كرد و هاوكاری یه‌كێتی
كرد و تا پارتیان كرده‌وه به هه‌ولێردا، ئه‌م په‌نا بردنه به‌ر
دوژمنێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێدانی حیزبێكی هاوخه‌بات له پێناوی یه‌ك
مه‌سه‌له‌دا به نیسبه‌ت هه‌ر لایه‌كیانه‌وه له خیانه‌ت به‌ولاوه
هیچی تری پێ ناوترێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌كانی
تریش، ئه‌وه یه‌كێتی بوو ڕێگه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و جبه‌خانه‌ی
تۆپه‌كانی دا تا بگه‌نه هه‌یبه‌ت سوڵتان و له‌وێوه بنكه‌و باره‌گاكانی
حیزبی دیموكراتی ئێران بوردومان بكه‌ن. ئه‌وه پارتی بو هه‌ڵسوراوانی
كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی له خۆپیشاندا گرت و له به‌ندیخانه‌كانی
ئاسایشیان توند كردن كه دژ به ڕه‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ له سێداره‌دانی گه‌نجانی كورد و دژ به تاوانی ناڕه‌وای ئه‌وان
له‌گه‌ڵ كچێكی كوردا كه ئه‌وه بوو به‌رده‌م قونسلخانه‌ی ئێرانیان
له هه‌ولێر گرت وله تۆڵه‌یا ئوتێلێكیان له ئێران سوتاند ، له‌به‌ر
ئه‌وه ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوانیان هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵای نه‌ته‌وایه‌تی
كوردی تیا نیه.جگه له‌وه نازانم به چ رویه‌كه‌وه پارتی توركیا
به دۆستی خۆی ئه‌زانێ كه رۆژانه ده‌رگای خستۆته سه‌ر پشت بۆ
تیرۆرستانی داعش له هه‌مو دنیاوه بێنه كوردوستانه‌وه‌و پێشمه‌رگه
بكوژن وخۆشی رۆژانه قه‌تلوعامی كوردانی پارچه‌كه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆی ئه‌كات ،هه‌روه‌ها یه‌كێتی به چ رویه‌كه‌وه ئێران به دۆستی
خۆی ئه‌زانێ كه حه‌شدی شه‌عبی كه دروستكراوی ئێرانه‌و له لایه‌نی
ئه‌وانیشه‌وه پرچه‌ك ئه‌كرێت و ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌ی كوردی پێ ئه‌كوژن
له خورماتو داقوق ، پاش هه‌موو ئه‌وانه ئه‌م شه‌ڕو یه‌كتر ڕسواكردنه‌ی
ئه‌م دواییه به بیانوی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ نیه
جگه له خۆڵ كردنه چاوی جه‌ماوه‌ری تین‌و برسی و بێ موچه‌و بێ
كاره‌باو بێ خزمه‌ت گوزاری كوردستان، ئه‌وه هه‌ر كێشه‌ی حیزبه‌كانه
سه‌رۆك له كامیان بێت و ده‌سه‌ڵات لای كامیان بێت كێشه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌ش
و ڕووت و برسی نان و گوزه‌رانه و قه‌یرانه‌كان له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه
ده‌نا كورسی ده‌سه‌ڵات هه‌ركه‌سی له‌سه‌ر دانیشێ ته‌نها مووچه‌ی
مانگێكی مامۆستایه‌ك ناهێنێ بۆ مامۆستا، ته‌نها دوو سه‌عاتی بێ
كاره‌بایی شه‌وێكی گه‌رمی هاوین چاره‌سه‌ر ناكات، ده‌با دزی نه‌وته‌كه
به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا به‌ش بكرایه بزانم كه‌سیان كه‌سانی
چه‌وساوه‌و سته‌م دیده‌یان به خه‌باڵا ئه‌هات.
گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال.
هێرشی سه‌ر شه‌نگال به پلانێكی توند و تۆڵی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی
بوه ته‌نها له‌به‌ر چاوی كاڵی كورد و ئێزیدیه‌كان نه‌بووه، شه‌نگال
ده‌روازه‌ی ڕزگاركردنی موسڵه، ڕزگار كردنی مایه‌ی دڵخۆشیه‌و له‌وه‌ش
دڵخۆشكه‌رتر نه‌بوونی زیانی گه‌وره‌یه به گیانی پێشمه‌رگه‌ی كورد،
لێره‌شه‌وه سنگ ده‌رپه‌راندن و ململانێیه‌كی نا دروست سه‌ری هه‌ڵدا،
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ به‌شداری كردووه و كێ ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌و
كێ نه‌یبینیوه، بۆ باسی فلان هێزی پێشمه‌رگه‌ی فڵان حیزب نه‌كرا،
ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ستن به كۆنه قینێكه‌وه، ده‌نا باوه‌ڕناكه‌م
هیچیان ئه‌وه‌نده كێشه‌ی گه‌وره بن، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی
حیزبه‌كانیش چه‌واشه‌كاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن و ڕاستیه‌كان بشارنه‌وه
و خه‌ڵكی هۆكاری تری په‌یوه‌ندی له‌به‌رده‌ستایه و فێڵی لێناكرێت،
له ڕۆژئاوای كه‌ركوكدا به‌رپرسێكی یه‌كێتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ
كرا له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه، یه‌كێك له پرسیاره‌كانی
په‌یامنێره‌كه ئه‌وه بوو كه ئایا پێشمه‌رگه‌ی ڕۆرژ هه‌ڵات به‌شداری
پاراستنی سنوره‌كانی كه‌ركووكی له‌گه‌ڵ كردوون، به‌رپرسه‌كه ووتی
به هیچ جۆرێك پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ هه‌ڵات وجودیان له‌م ناوه نیه له هه‌مان
كاتی قسه‌كردنی ئه‌ودا هه‌ر له هه‌واڵه‌كانی هه‌مان تی ڤی دا باس
له پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی ڕۆژ هه‌ڵات ئه‌كرا و وێنه‌ی
پێشمه‌رگه‌كه‌و مه‌راسیمی پرسه‌كه‌ی نیشاندا كه له‌و سنوره‌ی ئه‌و
به‌رپرسه شه‌هید بوبو، بۆیه له‌م جیهانی ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئێستادا
درۆكردنی تی ڤی و به‌رپرسی حیزبی به‌ری كورته، له شه‌نگاڵ
پارتی نه‌یهێشتوه په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی تی ڤی و حیزبه‌كانی
تر بچنه ناوه‌وه، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه
وه‌ك هه‌ڵه‌كانی ڕێگه گرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی
وه‌زیره‌كانی گۆڕان له هه‌ولێر، به‌ڵام به‌ری ڕۆژ به بێژنگ نه‌گیراوه
و هه‌موو كه‌س ئه‌زانێت پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیش و پێشمه‌رگه‌ی په‌كه‌كه
و هێزی پاڵپشتی یه‌زیدیه‌كانیش بونیان هه‌بووه له‌وێ، هه‌رچه‌نده
من هه‌رگیز له توانا‌و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه كه‌م ناكه‌مه‌وه هی هه‌رچ
لایه‌ك بێت، به‌ڵام هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانی ڕۆڵێكی
گه‌وره‌یان بینیوه ئه‌گه‌ر پارتی بڵێ ڕزگاركردنی شه‌نگال ته‌نها
ئازایه‌تی و لێهاتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بووه هیچ هێزێكی
تری له‌گه‌ڵ نه‌بووه ئه‌وه درۆیه‌كی شاخداره و كه‌س باوه‌ڕی
پێناكات. به‌ڵام ئه‌مه‌وێت توانجێكیش له‌وه بده‌م كه گوایه پێشمه‌رگه‌ی
په‌كه‌كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر ویستوویانه هێرش ببه‌ن و شه‌نگال ڕزگار بكه‌ن
وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن و كه‌ناڵه دژه پارتیه‌كانی وه‌ك گۆڕان و ''ئێن
ئاڕ تی'' ده‌هۆڵی پشتگیری قسه‌كانیان ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌شیان به درۆیه‌كی
شاخدار ئه‌زانم. وه‌ك پێشتر ووتم پلانی ڕزگاركردنی شه‌نگال و دیاری
كردنی واده‌ی هێرش بردن له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانیه‌كانیه‌وه
بوه‌و پێشتر بێ كه‌ڤه‌ری ئاسمانی فڕۆكه‌كان ئه‌و كاره ئاسان نه‌بووه
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ڕاست ئه‌كه‌ن ئه‌وا ساڵێكه بۆ هێرشیان نه‌بردووه و
ڕزگاری بكه‌ن؟ چاوه‌ڕێی كێ بوون؟ كێ ده‌ستی گرتبوون؟ ئه‌ی كه‌وانیه
بۆچی هێرشه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هێرشی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان
هاوكات كرد.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی كۆبانی گیانی
ته‌بایی و یه‌ك ڕیزی هه‌موو هێزه كوردیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی
كوردستان به هه‌موو حیزبه ناكۆكه‌كانیشه‌وه لێكه‌وته‌وه به‌ڵام به
داخه‌وه ڕزگاركردنی شه‌نگال خه‌ریكه قڵیشی نێوان حیزبه‌كان گه‌وره‌تر
ئه‌كات. ئه‌مه‌یه شه‌ڕی خۆ سه‌پاندن و خۆ به‌زل زانین و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن
و به‌رانبه‌ر به هیچ نه‌زانین له پێناوی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه
حیزبیه ته‌سكه‌كاندا.
ahmad.mohammad@asiacell.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|