|
١\٢\٢٠١١
له ده‌یان شاری
جیهاندا دژ به سزای له سێداره‌دان و به‌رگری له زیندانیانی سیاسی
خۆپیشاندان کرا.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ده‌یان حیزب و لایه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و
ریکخراوه‌ی مه‌ده‌نی دژ به سزای له سێداره‌دان و به‌رگریکه‌ر له
ئازادی زیندانیانی سیاسی له‌وانه‌ش سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان، له
29 ی جانیوه‌ری 2011 دا، دژ به شاڵاوی له سێداره‌دانی زیندانیان و هه‌ڵسوڕاوانی
سیاسی هه‌روه‌ها ئه‌شکه‌نجه‌دان و گرتن و زیندانیکردنی چالاکه‌وانانی
کرێکاری‌و خوێندکاری و مه‌ده‌نی له ئیران و کوردستان له لایه‌ن رژێمی
درنده‌و دژه ئازادی ئیسلامی ئێرانه‌وه، له ده‌یان ووڵات و شاری گه‌وره‌ی
جیهان له‌وانه‌ش هه‌ولێر و سلێمانی، ده‌یان خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه
ورێپێوان و سیمینار به‌رێوه‌چوون.
له هه‌ولێر له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی رژێمی ئیسلامی ئیران
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌رێوه‌چوو که له لایه‌ن چه‌ندین
ریکخراو ولایه‌نی سیاسی و هه‌ڵسوراوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و دژ به‌سزای
له‌سیداره‌دان ریکخرابوو. به شیعاری"ئه‌ی رژێمی سێداره، ده‌رچۆ له‌م
شاره" و به‌رده‌بارنکردنی کونسوڵخانه‌ی ئیران دژ به‌م تاوانانه‌ی رژێم
ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری. هه‌روه‌ها له سلیمانی له لایه‌ن که‌مپینی نا
بۆ سێداره‌وه له دوه‌م چالاکی خۆیدا له 29 ی جانیوه‌ریدا له
کتێبخانه‌ی گشتی سیمناریکی سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان بۆ یاسر
گوڵی، به‌ختیار موسته‌فاو سامی داود سازدا.
له ئه‌فغانستان له شاره‌کانی کابول و هیرات و مه‌زارشه‌ریف
خۆپیشاندانی گه‌وره دژ به گرتن و له سێدره‌دانی هاوڵاتیانی ئه‌فغانی
و ئیرانی له لایه‌ن رژێمی ئیسلامییه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ناره‌زایه‌تییه
جیهانیه‌دا دژ به‌سزای له سێداره‌دان به‌رێوه‌چوو.
له به‌ریتانیاش له له‌نده‌ن و گلاسگۆ خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
به‌رێوه‌چوو. له له‌نده‌ن له مه‌یدانی ترافاڵگار سکویر له لایه‌ن چه‌ندین
لایه‌ن و ریکخراوی ئیرانی و هه‌ره‌ها به‌شداری سه‌نته‌ری دژی له
سێداره‌دان، خۆپیشاندان ئه‌نجامدارا، که تیادا چه‌ندین لافته‌و
پلاتکارت و وێنه‌ی قوربانیانی له سێداره‌دان و زیندانیان و شیعار دژ
به سزای له سێداره‌دان و رژێمی ئیسلامی به‌رزکرابوونه‌وه. هه‌روه‌ها
چه‌نین ووتارو قسه‌وباس له لایه‌ن هه‌ڵسواراوان و ریکخه‌رانی
چالاکییه‌که‌و لایه‌نه‌کانه‌وه پێشکه‌ش کران، که تێیدا رژێمی ئیسلامی
ئیرانیان ریسوا کرد و خوازیاری کۆتایهێنان بوون به‌م تاوانانه له
لایه‌ن ئه‌م رژێمه درنده‌یه‌وه. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی خه‌ڵکیان ده‌کرد
بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی و ئیمزاکردنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی دژ به
سزای له سێداره‌دان.
له شاری گۆتینبرگی سوید هه‌ر به‌م بۆنه‌یوه له لایه‌ن چه‌نین حیزب و
لایه‌نی ئیرانی و سویدییه‌وه لا ناوه‌ندی شاردا رێپێوانێک سازدرا که
زیاتر له 250 که‌س به‌شداریان تێدا کرد، له ناو رێپێوانه‌که ده‌یان
لافیته‌و وێنه‌ی قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و لافیته‌و شیعاری
جۆراوجۆر دژ به سزای له سێداردان و رژێمی سێداره‌ی ئیران به‌رزکرابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه به‌رده‌وام ده‌یان شیعار ده‌وترانه‌وه
له‌وانه بروخی رژێمی تیرۆریستی ئیران، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی،
وه‌ستاندنی سزای له سێداره‌دان.
به‌هه‌مان شێوه له شاره‌کانی به‌رلین، کۆلن، فرانکفۆرت، تۆرینتۆ،
ڤانکۆڤه‌ر، لاهای ستۆکهۆلم، ئۆسلۆ، هامبۆرگ، بوروس، لیپزیک، زویرخ و
باسنگانی فه‌ره‌نساو چه‌ندین شاری تر، خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه و چه‌ندین
چالاکی جۆراوجۆری ناره‌زایه‌تی به‌رێوه‌چوو.
شایانی باسه هه‌ر له‌م راستایه‌دا حکومه‌تی هۆڵه‌ندی وه‌ک ناره‌زایه‌تیه‌ک
دژ به له سێداره‌دانی زه‌هرا به‌هرامی له لایه‌ن رژێمی ئیرانه‌وه
هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیران‌دا هه‌ڵپه‌سارد.
له راستیدا ئه‌م ناره‌زایه‌تیه جیهانیه دژ به سزای له سێداره‌دان
و بۆ به‌رگری له زیاندانیانی سیاسی له ئیران، هه‌نگاوێکی گرنگ بوو له
راستای به‌هێزکردن و یه‌کگرتووکردن و پته‌وکردنی زیاتری بزووتنه‌وه‌ی
دژی له سێداردان له ئیران و عیراق و ئه‌فغانستان ته‌واوی وڵاتانی
ناوچه‌که، له پێناو وه‌ستاندن و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م سزا قێزه‌ون و
به‌ربه‌رییه. له‌هه‌مان کاتدا بووه سه‌نگه‌رێکی پته‌و وسه‌رکه‌وتوو
بۆ هه‌ر ناره‌زایه‌تی و چالاکییه‌کی تر له داهاتووداو نه‌خشێکی کاریگه‌ری
ده‌بێت له راستای هاوکاری وهاوخه‌باتی له نیوان هه‌موو هێزه‌کانی دژ
به سزای له سێداره‌دان به‌م پێیه‌ش هه‌رچی زیاتر به‌هێزتربوونی
بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان له ناوچه‌که‌دا.
سه‌نته‌ری دژی له‌سیداره‌دان
30\1\2011
anti.execution@gmail.com
www.antiexecution.org
|