له
ئه‌تاتورکه‌وه تا ئیلکه‌ر باشـبوغ.
هۆشیار
مه‌لائه‌وڕه‌حمان
کـێن ئه‌وانه‌ی که
له پشـتی بیرۆکه‌ی کوشتنی کورده‌وه‌ن له تورکیادا.
کوشتنی ئه‌وی دی،واتا خۆکوشتنی هه‌میشه‌یی خۆت.
سیمۆنه ڤایل
پێش
هاتنی تورکه بێ نیشتیمانه‌کان له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ ئاسیای
بچوک،دانشتوانه ڕه‌سه‌نه دێرینه‌کان ئه‌وێ نه‌بوونه هه‌ڵم و
نه‌فڕیتن....!
سه‌رچاوه مێژوویه‌کان ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندووه،
که پێش هاتنی تورکمه‌ن ( تورک*) ه سه‌لجوقیه‌کان دانیشتوانه
ڕه‌سه‌نه‌که‌ی{ ئاسیای بچوک} تورکیای ئێستا له نه‌ته‌وه‌کانی کورد و
گورج و ئه‌رمه‌ن وئاسوری ونه‌ستوری و ئه‌رنائوت نه‌بوونه هه‌ڵم
نه‌فڕیتن،
به‌ڵکو ووڵاته‌که‌یان که‌وته به‌رشاڵاوی داگیرکه‌رێکی دی به‌ناوی
تورکمانه سه‌لجوقیه‌کان که پێشتر له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ڕۆمه‌بێزه‌نتیه‌کاندابوون .
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌مێژوویه‌کان ده‌ریان خستووه ئه‌وه‌یه که ئاسیای بچوک
600ساڵ له پێش مێژووی زایینه‌وه هه‌میشه شوێنی ململانێی ده‌وڵه‌تی
میدو یۆنانیه‌کان بووه و شه‌ڕی( ماراتۆن ساڵی12/9/490 پ.ز ) یه‌کێکه
له‌و شه‌ڕانه‌ی که یۆنانیه‌کان به‌سه‌ر ماده‌کان زاڵ بوونه.
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژوویی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کردووه که پێش ساڵی
1009 تورک بوونی له‌م ووڵاته‌دا هه‌بووبێ ،به‌ڵکو سه‌ره‌تای هاتنی تورک
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی گه‌زنه‌وی له‌ساڵی 1030
که‌هاوکاتی ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسیه‌کانه له به‌غدا.
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له له‌شکری تورک کرد
که به شه‌ڕی ( مه‌روێ.دانداکان) کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی
غه‌زنه‌وی هێنا.
تورکه
بێ نیشتیمانه‌کان که عه‌وداڵی خاکێک بوون تا بیکه‌نه نیشتیمانی
هه‌میشه‌ییان و بۆ هێنانه‌دا ئه‌و ئامانجه‌یان درێژه‌یاندا به‌شه‌ڕ،
ئه‌مجاره‌یان خۆیان بۆ شه‌ڕی بێزانسه فه‌له‌رۆژهه‌ڵاتیه‌کان
ئاماداکرد.
تورک ئه‌و کاته خۆشیان ماوه‌ی دوسه‌د ساڵێک بوو ببوونه موسڵمان(
سه‌رچاوه‌نوسراوه‌کان ئسلام بوونی تورک ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ 980زایینی،
به‌ڵام تورکمه‌ن و ئازه‌ره‌کانی ئێستای ئێران له پێش تورکه
ئوغۆزه‌کان به‌سه‌دساڵێک ئایینزای شیعه‌یان وه‌رگرتووه)
سه‌رده‌مه‌که‌ش ڕێکه‌وتێکی له‌با‌ربوو بۆ تورکه‌کان ،
چونکه سه‌رده‌می داڕووخانی زلهێزه ئایینیه‌کان بوو. له‌لایه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی له عێراق و جیهانی ئیسالامیدا
گه‌یشتبووه سه‌ره‌تۆپکی گه‌نده‌ڵی و له‌و لاشه‌وه رۆمه‌بیزه‌نتیه‌کان
ده‌مێک بوو شه‌ڕی ئایینی له‌گه‌ڵ ئسلامدا که‌لاله‌ی کردبوو.
هه‌ربۆیه‌به‌رگه‌ی شه‌ڕی تورکه سه‌لجوقیه‌کانیان نه‌گرت
که‌به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌شکری رۆم په‌رته‌وازه کرا و
ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌که‌شیان به‌سه‌پۆتاژێک به‌دیل گیرا له شه‌ڕی
مه‌لازگه‌رت له‌ساڵی 1074 * زۆربه‌ی خاکی ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌یان
له‌ده‌ست دا.
ئه‌م کورته‌یه پیویست بۆ روونکردنه‌وه‌ی ناونیشانه‌که‌ی سه‌ره‌وه،
که‌بۆچی ره‌گه‌زی تورک شه‌ڕخوازو ره‌گه‌زپه‌رستن.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌به‌وه‌ش بکرێ له ناو میلله‌تی تورک سه‌دان
نوسه‌رو رووناکبیری مرۆڤ دۆست هه‌ڵکه‌وتوون وه‌کو کۆمه‌ڵناسی
به‌ناوبانگی تورک ( ئیسمایل بێشکجی) و ده‌یان نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندی
تورک که به درێژایی ژیانیان ره‌خنه‌یان له‌م ڕژێمه بێ وێنه‌یه
گرتووه.
یه‌که‌م نوسه‌ری شه‌هیدی کورد که‌له‌ئاکامی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌م ڕژێمه
مامۆستایه‌کی سه‌ره‌تایی کورد به‌ناوی (محمد شه‌ریف فرات)
که‌له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی جه‌نراڵ وسه‌رۆک کۆمار ( جه‌مال گورسه‌ل)
به‌ده‌ستی عه‌شیره‌ته‌که‌ی خۆی کوژراو لاشه‌که‌شی بزر کرا ته‌نها
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کتێبێکی نوسیبوو تێیدا ره‌خنه‌ی له ره‌فتاره‌کانی
سه‌رۆک کۆمار جه‌ماڵ گورسه‌ل گرتبوو سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له ی کورد.
لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌تاوانباری جه‌نراڵه‌کانی سوپای تورک پێویست
به‌وه ناکات به‌راوورد له‌نێوانیاندا بکه‌ین تابۆمان ده‌رکه‌وێ
کامیان کوردکوژتربوونه،
چونکه‌هه‌موویان له‌ئه‌تاتورکه‌وه تا ئیلکه‌ر باشبوغ هه‌ڵگری یه‌ک
بیروبۆچوونن سه‌باره‌ت به کورد ته‌نها جیاوازیه‌که له‌کاتی حوکم
ڕانیاندایه.
هه‌موویانده‌ڵێن ئه‌م سوپایه نه‌وه‌ی سوپاکه‌ی مه‌ته‌خان وفاتیح
وئه‌تیلایه، که‌له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه شاڵاوی هێناو ئه‌وروپای
رووناک کرده‌وه‌و مرۆڤایه‌تی فێری شارستانیه‌ت و ژیانی سه‌ربه‌خۆیی
کرد‌و مێژووی سه‌له‌نوێ نووسیه‌وه، ئه‌مه قسه‌ی ( ئۆر گه‌نه‌راڵ
جه‌مال توراڵه له‌ساڵی 1966).
جه‌لال به‌یاریش له شاره‌کانی دیاربه‌کرو ئه‌ڵه‌زغ گوتی له‌م
ووڵاته‌دا رۆژئاوایی ورۆژهه‌ڵاتی نیه،
هه‌موو ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی یاساکانی ئه‌م کۆماره‌بن . ئه‌وه‌ی پێی وایه
جیاوازه له تورک به بۆچوونی من ده‌بێ زۆر مه‌منون بێت به ژیانی
کۆیلایه‌تی، ئه‌گه‌ینا له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ده‌ری ده‌کێشین.
جه‌ماڵ گورسه‌لیش که خاوه‌ن بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵ کوژی کورده هه‌میشه
ده‌یگووت با 5000 یا 1500 کورد له شوێنێکا کۆبکه‌ینه‌وه پێکه‌وه
بیانکوژین بۆ چاوترساندنی ئه‌وانی تر ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی له ساڵی
1959جێبه‌جێ کرد.
پێشتریش عیسمه‌ت ئینونو 11جار ئۆپه‌راتسۆنی( ئه‌نفال ئاسا) ی دژی کورد
ئه‌نجامدابوو که ژماره‌ی قوربانیه‌کانی خۆی ده‌دا له 35هه‌زار کورد و
هاوزه‌مان ئینونو به‌یه‌که‌م که‌س ده‌ژمێردرێ که داهێنه‌ری چاره‌سه‌ری
جه‌لادانه‌ی خستۆته به‌رده‌م ئه‌تاتورک.
له‌ناو هه‌موو جه‌نراله خوێنڕێژه‌کانی تورک‌دا جه‌مال گورسه‌ل که
پاشان خۆی بووه سه‌رۆک کۆماریش هه‌ره‌شه‌کانی خۆی به‌رانبه‌ربه کورد
ناشارده‌وه وته‌نانه‌ت رۆژنامه ئه‌وروپیه‌کانیش هه‌واڵیدڕه‌نده‌یی
گورسه‌لیان بڵاو ده‌کرده‌وه،
له رۆژنامه‌یه‌کی سویسریدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م تورکه شاخاویانه
دانه‌کاسرێن گۆمی خوێنیان لێ هه‌ڵده‌به‌ستم..
جگه له‌وه تێزی نکوڵیکردن له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد که ئێستاش له
به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌کانی کۆماره‌که‌داو له‌بواری په‌روه‌رده‌ی
نیشتیمانیدا کاری پێده‌کرێ له شاکاره‌کانی ئه‌م جه‌نراله‌یه که‌ده‌بێ
به‌سه‌رهه‌موو ده‌زگاکاندا بڵاوبکرێته‌وه وخوێندنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن
ڕۆشنبیرانی تورکه‌وه به‌قازانجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورک ته‌واو
ده‌بێ،
که‌ده‌ڵێت ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی به‌شی رۆژهاڵاتی ووڵاته‌که‌مان که
گوایه زمانه‌که‌یان له زمانی تورکی جیاوازه‌و خۆشیان به‌ره‌گه‌زێک
جیاواز له تورک ده‌زانن.
به‌ڵگه مێژوویه‌کانی ئێمه سه‌لمێنه‌ری تورکێتی ئه‌وانه،
به‌ڵگه‌ی زانستیش پاڵپشتمانه که له سه‌ر رووی زه‌وی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
یا ره‌گه‌زێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی کوردبوونی نیه، ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر
هاونیشتیمانی ئێمه‌ن به‌ڵکو هاوخوێنی ئێمه‌شن،
ئه‌وجیاوازی زمانه که دروست بووه له‌ئاکامی هه‌ڵه ی ئیداره‌ی
خۆمانه‌وه بووه،
چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌ڕاستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیابن له ئێمه،
ئه‌وا ئێمه به‌شێک له ووڵاته‌که‌مان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین که ئێستا
ئه‌وانی له‌سه‌رده‌ژین وپاشان ناتوانین به‌شه‌کانی تریشی
به‌یه‌کگرتوویی بپارێزین.
محمد شریف فرات که پێشتر ناوی هاتووه له‌م نوسینه‌داکه ڕه‌خنه‌ی
له‌م تێزه گرت وپوچه‌ڵی کرده‌وه به‌هه‌فته‌یه‌ک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی
کتێبه‌که‌ی شه‌هیدیان کرد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته بووترێ ئه‌وه‌یه که‌به هیچ شێوه‌یه‌ک
گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگا کورد کوژه‌دا نه‌هاتووه
له‌سه‌رده‌می لاوه‌تورکه‌کانی اتحاد الترقیه‌وه تا ئه‌م رۆژگاره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئیلکه‌ر باشبوغ،
ئه‌وه درۆیه‌کی گه‌وره‌یه له‌مرۆژانه‌دا له هه‌ندێ رۆژنامه‌ی
کوردی‌دا هه‌واڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه سه‌رۆکی سوپاسالاری تورک
ئیلکه‌ر باشبوغ بیری له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد
کردۆته‌وه،
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له بیری ئه‌م جه‌نراڵه‌داله‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی
قوتابخانه‌که‌یدا یه‌ک نایاته‌وه وناڕاسته، چونکه باشبوغ له
رێوشوێنی( مه‌راسیم) وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی سوپا له یه‌شاربه‌یوک
کانیت هه‌مان بۆچوونه‌کانی ئه‌تاتورک وفه‌وزی چه‌خماخ وگورسه‌لی
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد‌و یه‌کێتی خاکی نیشتیمان و یه‌ک زمان و
یه‌ک ئاڵا دوپاتکرده‌وه.
چۆن ده‌کرێ باس له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه مه‌سه‌له‌ی کورد
بکرێته‌وه له کاتێکدا هێشتا به‌ڕه‌سمی له تورکیادا به پێی یاسا
کورد خۆیی وزمانه‌که‌شی قه‌ده‌غه‌ن ( بڕوانه یاسای ژماره90 یاسای
سه‌ره‌کی کۆماری تورکیا)،ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و کاته‌ده‌کرێ باس
له‌چاره‌سه‌ر بکرێت که سیسته‌می کۆماره‌که‌ی که‌مالیزم له ڕه‌گه‌وه
هه‌ڵکێشرێ فڕێ بدرێته زبڵدانی مێژووه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌گوترێ ده‌زگای( میت)یش گه‌یشتۆته سه‌ر
ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌بی به‌ڕێگه‌ی سیاسی وئاشتیانه
چاره‌سه‌ر بکری،
به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی سوپا به‌ئاشکرا ڕێگری له‌وه‌و له چه‌ندین
مه‌سه‌له‌ی ترده‌کات له‌وانه مه‌سه‌له‌ی قبرس مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌ن
مه‌سه‌له‌ی له‌چک( حیجاب) مه‌سه‌له‌ی و ئه‌ندامبوونی تورکیا له
ئه‌وروپادا،که‌ده‌یه‌وێ به پێی ئامۆژگاریه‌کانی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆی بێ.
له کاتێکا گه‌ر به‌راووردێکی تورکیا بکرێت له چاو ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپاوه له ئاستی دواکه‌وتووترین وهه‌ژارترین ده‌وڵه‌تانی
ئه‌روپادایه.
له‌م لاشه‌وه سوپا بۆمانه‌وه‌ی خۆی مه‌سه‌له‌که‌ی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی (
هێلکه ومریشکه‌که لێکردووه) بۆ تورکیا، واتا هه‌تا بیرۆکه‌ی بوونی
سوپا مه‌رجێک بێت بۆ مانه‌وه‌ی تورکیا، تورکیا ناتوانێ تاکه یه‌ک
هه‌نگاوی دروست بنێت به‌ره‌و ئاشتی چ به‌رانبه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی کورد‌و
مه‌سه‌له‌کانی تر.
که‌واتا نه‌مانی کێشه‌کانی تورکیا یه‌کسانه به‌نه‌مانی سوپـاکــه‌ی.
_____________________________________________________
*
(Marathon) ناوچه‌یه‌که‌له رۆژهه‌ڵاتی ووڵاتی یۆنان،که
ئه‌سیناییه‌کان به‌ڕاکردن گه‌یشتنه سوپاکه‌ی داریوش و حه‌وت که‌شتیان
پێ جێهێشتن. به پێی‌گێڕانه‌وه‌کانی هیرۆدۆت.یۆنانیه‌کان به‌ڕاکردن
پالاماری له‌شکری ماده‌کانیان دا نه‌یانهێشت فریای ئه‌وه‌بکه‌وه‌ن
سواری ئه‌سپه‌کانیان بن به پیاده‌یی تێکشکێنران. ئێستاش ماراپۆن بۆته
ترادیسیۆنێک جۆره وه‌رزشێک که‌له بنه‌ڕه‌ته‌وه له و ناوچه‌یه‌ی
یۆنانه‌وه هاتووه، هاوکات سه‌لمێنه‌ری نه‌بوونی تورک ده‌سه‌لمێنێ له
ئاسیای بچوکدا.
*
(Ataturk) پێش ئه‌وه‌ی سوێندخۆره‌کان ناوی پیاوه نه‌خۆشه‌که
به‌سه‌رده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا دا‌ببڕن، ئه‌تاتورک له ساڵی 1905 که‌بۆ
شام دوورخرابووه وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ناوداره‌کانی لاوه‌تورکه‌کان
له‌ده‌فته‌ری تێبینیه‌کانیدا باسی گه‌نده‌ڵی بێکه‌ڵکی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی ده‌کات که هیج سیمایه‌کی ده‌وڵه‌تی تیانیه و پیویستی به
ناپلیۆن پۆناپارتێکه،مسته‌فا که‌مالیش به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی
یاوه‌ره‌کانی لاسایی ناپلیۆنی ده‌کرده‌وه و چه‌ندین پۆزی پۆرتره‌یتی
ناپلیۆنی لێداوه وله بڕیاردانی شه‌رو دیسپلینه‌کانیشیدا که‌لله‌ڕه‌ق
و توند‌و تیژ بوو ،شه‌ڕو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌دا له‌سه‌رووی هه‌موو
به‌ها‌کانی ژانیه‌وه بوو. به‌ڕاده‌یه‌ک ئاشقی ئاکاره‌کانی ناپلیۆن
ببوو تا شانازی نازناوی باوکی کیان پێ به‌خشی 1934له پاداشتی
ژیربێژیه فه‌لسه‌فیه‌که‌ی( Ne mutlütürkim diyene ) چه‌ند
به‌خته‌وه‌رم که تورکم.له‌ڕاستیدا ئه‌مه کڵاوێک بوو کرایه سه‌ر تورک
له جیاتی به‌خته‌وه‌ری به‌د به‌ختی کرد. گه‌ر له‌به‌ر ئاریشه لۆگیکی
نه‌بوایه ده‌کرا ناونیشانی ئه‌م نوسینه به‌م جۆره بوایه له
ناپلیۆنه‌وه بۆ باسبوغ
* (
TSK) تورک سیلاحلی قوه‌تله‌ری( هێزه چه‌کداره‌کانی تورک)ئه‌م
دامه‌زراوه‌یه له ڕاستیدا خۆی ده‌وڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه بودجه‌که‌شی
سه‌ربه‌خۆیه په‌یوه‌ندیه‌کی ژیاری به‌ده‌سه‌ڵاته
سڤیله‌پرۆڤیزۆریه‌که‌وه نیه یه‌که‌مین سوپایه‌له جیهاندا که‌بانکی
تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌میشه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کان ده‌دات،
دیارده‌کانی ده‌وڵه‌تی( قوول) به‌ناخیدا ڕۆچووه هه‌رکاتێ ده‌سه‌ڵاته
سڤیله سه‌فیله‌که سه‌باره‌ت به‌یه‌کێ له‌کێشه‌کان شتێکی گه‌ڵاڵه
کردبێ ئه‌م پێچه‌وانه‌که‌ی پێ چاک بووه بۆ نمونه ساڵی 1993
له‌سه‌رده‌ستی تۆرگۆت ئۆزال دانزیک بوونه‌وه‌یه‌ک به‌ئاراسته‌ی کۆتایی
هێنان به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردا ،به‌شه قوولاییه‌که‌ی ئه‌م سوپایه بۆ
به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی هه‌وڵه‌که‌ی ئۆزال له ( به‌نگۆل) 33 سه‌ربازی
تورکیان کوشت ولاشه‌کانیشیان سووتاند به جل وبه‌رگ وپۆشاکی گه‌ریلا
ئاساوه، ئه‌م سوپا نه‌فره‌ت لێکراوه چه‌ندێ خوێنی کوردی ڕشتووه دوو
ئه‌وه‌نده زیاتر هی تورک نزیکترینیان که حاشاهه‌ڵنه‌گره
ته‌قینه‌وه‌که‌ی ( Güngüran) ناوه‌ڕاستی شاری ئه‌ستنبوڵ بوو که‌له‌گه‌ڵ
ته‌قینه‌وه‌کدا چه‌ند گولله هاوه‌نێکیشیان سره‌وانده خه‌ڵکه‌بریندارو
سه‌رلێشێواوه‌که.
* (
ئیسماعیل بێشکجی) دکتۆربێشکجی یه‌کێکه له‌و مرۆڤه ڕاست بێژانه ی که
بێسڵه‌مینه‌وه له‌ده‌زگاداپڵۆسێنه‌ره‌کانی سوپا‌و
دادگاده‌سه‌نده‌خۆره‌که‌ی به‌درێژایی ته‌مه‌نی داکۆکی له
ڕاستیه‌کانکردووه به ڕاده‌ی مرۆڤدۆستی هێژا نیلسۆن ماندێلا له‌سه‌ر
داکۆکیکردن له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای کورد زیندانی کراوه.
بۆ چرکه ساتێکێش له ڕه‌خنه‌گرتن له سیسته‌می که‌مالیستی بێده‌نگی
نه‌نواندووه و له کتێبه‌کانیدا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له ڕوانگه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه شیکردۆته‌وه.بڕوانه( günes
dilteorisi ve kürt sorunu Türk tarih tezi) تێزی مێژووی تورک و تیۆری
زمانی خۆر و کێشه‌ی کورد.( Uluslararasi sümürge kurdistan) کوردستان
کۆڵۆنیه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیه. نوسه‌رو رۆشنبیرانی تر زۆرن که
به‌شێوه‌کی هه‌میشه‌یی ڕه‌خنه‌له‌سیسته‌می کۆماریکه‌مالیستی ده‌گرن که
هه‌میشه زیندان یا تاراوگه بۆته شوێنی ژیانیان ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه
ده‌سه‌لمێنێ که‌گه‌لی به واڕسک( غریزی) ڕه‌گه‌زپه‌رست و شه‌رخواز نین
به‌ڵکو په‌روه‌رده‌و بیرۆکه‌ی تورکچێتی که‌مالیستی نامرۆڤانه له
خشته‌یان ده‌بات مرۆڤی ناته‌باونه‌گونجاویان لێ دێنێته بوون.
*
کورد وگورج وئه‌رمه‌ن وئاسوری ونه‌ستوری له‌نه‌ته‌وه‌کۆنه‌کانی ئاسیای
بچوکن که پێش هاتنی تورکمان وتورکه ئۆغۆزه‌به‌گزاده‌کانیان نیشته‌جێی
ئه‌وێ بوون، تورک خۆشیان ئه‌م ڕاستیه چاک ده‌زانن به‌ڵام پاش زیاترله
1000ساڵ پێکه‌وه ژیان ته‌نها ژیانی کۆیڵه‌یه‌تی و به‌کۆمه‌ڵ کوشتنیان
پێ ڕه‌واده‌بینن.
____________________________________________________
سه‌رچـاوه‌کان:
جه‌مال گورسه‌ل.Bende
yazdim
ئه‌تاتورک...
Note defterim
زیا گۆک ئه‌ڵپ.
Türk tarih üygarligi
Iki ask arasinda ataturk
|