له فوئاد قه‌ره‌داخی و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر کامیان ڕاست ده‌ڵێن ؟ ئاشکراکردنی دیوه شاراوه‌کانی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه، با ڕاستییه‌کان نه‌شارینه‌وه بۆئه‌وه‌ی مێژوو ئێخه‌مان نه‌گرێت! من و کۆمه‌ڵه و نه‌وشیروان مسته‌فا.
عارف که‌ریم
سه‌رنجێکی پێویست : له‌م وتاره‌دا ئه‌گه‌ر وشه‌ی ( شه‌هید ، خوالێخۆشبوو ، مه‌رحوم ، کاک ، مامۆستا ) هه‌مووجارێک به‌کار نه‌هات له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوانه‌ی زیاتر له‌جارێک دووپات ده‌بنه‌وه ، مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێ من مه‌به‌ستێکم هه‌یه ! نه‌خێر هه‌ڵبه‌ته من ڕێزوحورمهتم بۆ هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه که ناویان هاتووه ، بێگومان هه‌موو ئه‌وانه له‌تای ته‌رازوودا وه‌کوو یه‌ک ناوه‌ستنه‌وه و که‌سایه‌تییه‌کان له‌ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌یه‌ک ناچن و جیاوازییان هه‌یه. ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره ( 411 ، 412 ) ڕۆژی 6 ، 9 / 04 / 2008 دیدارێکی له‌گه‌ڵ کاک فوئاد قه‌ره‌داخیدا ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی . هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی میدیا ژماره 334 ڕۆژی 15/ 04 / 2008 چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئه‌نجامداوه ده‌رباره‌ی هه‌ندێ پرس ، له‌وانه‌ش دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی . مانگێک زیاتر تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر دیداره‌کاندا و من چاوه‌روانی ئه‌وه‌م ده‌کرد که‌سێک یان که‌سانێک له‌وانه‌ی له‌ژیاندا ماون و له‌نزیکه‌وه ئاگاداری دامه‌زراندن و ململانێکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌ن ، بێنه‌مه‌یدان و هه‌ندێ له‌ئه‌زموونی خۆیان باسبکه‌ن و زانیاری زیاتر بده‌نه خوێنه‌رو ڕه‌وشنبیر و ئه‌ندامانی کۆنی کۆمه‌ڵه و ئه‌م بابه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و ڕزگاریبکه‌ن له ده‌ستێوه‌ردان و یاده‌وه‌ری و گێرانه‌وه‌ی تاکه‌که‌سی ، داخه‌که‌م له‌وانه‌ی من ده‌یانناسم و کاتی خۆی له‌وه‌جبه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م به‌شدارییان کردووه له دامه‌زراندن ، کارکردن ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ناکۆکی و ململانێکان و دواجاریش جیابوونه‌وه له کۆمه‌ڵه ، که‌سیان ده‌نگی لێوه‌نه‌هات ، ئه‌وانه ئاگاداری به‌شێکی ئه‌و مێژووه‌ن و ده‌توانن هاوکاری بکه‌ن له‌پاراستنی بۆئه‌وه‌ی له‌ناونه‌چێت و نه‌فه‌وتێت . له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ندێک له دیوه شاراوه‌کانی مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه و فاکته‌ره جیاجیاکانی ڕێگه‌خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی ئاشکرابکه‌م ، به‌تایبه‌تی ساڵه‌کانی 1970-1975 و هه‌روه‌ها که‌مێک له ساڵه‌کانی 1967-1970 . جگه‌له‌وه ده‌مه‌وێ باسێکی کورتی ئه‌و 13 مانگه بکه‌م که من له سوریا ( شام ) بردمه‌سه‌ر ، دواتریش هؤکاری دوورکه‌وتنه‌وه‌و وازهێنانم له یه‌کێتی و کۆمه‌له ڕوونبکه‌مه‌وه ، مه‌به‌ستم له دیوه شاراوه‌کان ئه‌وشتانه‌یه که‌تاکو ئێستا باسنه‌کراون و به تۆزلێنیشتویی ماونه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه که‌سانێک هه‌بن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌یانه‌وێ باسی لێوه‌بکه‌ن ، یان کۆمه‌له‌و لاپه‌ڕه کۆنه‌کان بۆ ئه‌وان هیچ مانا‌و به‌ها و نرخێکی نه‌ماوه و خواخوایانه هه‌ر بیربچێته‌وه و که‌س باسی نه‌کات . لێره‌دا ڕووی ده‌م به‌ته‌نها له فوئاد قه‌ره‌داخی و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر نییه که ورد ورد دێمه سه‌ر ئه‌وانیش ، هه‌رچی به‌لای منه‌وه گرنگه سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌کانی ئه‌وان ، ڕای خۆمی له‌سه‌ر ده‌ڵێم و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌م . مێژوونووسینه‌وه یان گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌مێکی کۆنی 30-40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بێ ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵدابێت و به ئه‌مانه‌ت و ویژدانه‌وه باسیان لێوهبکهیت ، ده‌بێ ته‌واو بێلایه‌ن بیت و یارییان پێنه‌که‌یت و خۆت دوور ڕاگریت له ئیجتیهاداتی شه‌خسی ، نابێ شهرموموجامهلهشی تێدابێت و ڕاستییه‌کان ، دیارده‌کان و شته‌کان چۆنبوون وه‌ها باسیان لێوهبکهیت و نهیانشێوێنی ، تا له‌کۆتاییدا شتێکی پوختوجوان پێشکه‌ش به خوێنه‌ر ونه‌وه‌ی داهاتوو بکه‌یت . به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ڕۆژێک دێت مێژوو دێتهزوبان و ڕاستییه‌کان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و به‌رۆکت به‌رناده‌ن و خۆیان ده‌سه‌لمێنن . ڕه‌نگه هه‌ندێک که‌س پێیان وابێت لێدوان له‌ڕاستی گێچه‌ڵی زۆر له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ و ناچارت ده‌کات بکه‌ویته ناو موهاته‌راتی سیاسییه‌وه و کاره‌کان ناشیرین بکه‌یت و تێکیانبدهیت ، منیش به پێجه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ، پێموایه نووسه‌ر و ڕه‌وشه‌نبیر ، توێژه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌توانن ژیرانه خه‌تی سوور تێپه‌رێنن به بیئه‌وه‌ی زوبانی زبر به‌کاربهێنن و که‌رامه‌تی ئه‌وانیتر بڕوشینن ، که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌وه زیاتریان ناوێت. من به‌شبه‌حاڵی خۆم که ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ڕۆژگاره‌کانی پێش و دوای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه ، بۆئه‌وه‌نییه ده‌ستکه‌وت و بهرژههندییهکی تایبه‌تی خۆم بپارێزم به‌تایبه‌تی له ماڵویرانی و ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ری به‌ولاوه هیچیترم بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و له‌به‌ری خه‌بات و تێکۆشان و قوربانیدانی ڕابوردووی خۆشم نه‌خواردووه ، دیسان نایشمه‌وێ له نووسین و لێکدانه‌وه‌کانمدا که‌سێک برینداربکهم ، چ کۆنه‌کان که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان هه‌موو هه‌ڤاڵ و هاوڕێی تێکۆشانی یه‌کتر بوین و ههندیکمان زۆرمان به‌سه‌ریه‌که‌وه هه‌بوه و چ فوئاد قه‌ره‌داخی و فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر که دوو براده‌ری نزیکن بهمن و له نزیکه‌وه یهکدهناسین و پێکه‌وه کارمان کردووه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خودی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه کرد بۆ چوونه ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه . له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێ به‌ویژدانه‌وه بدوێم و بێمه مه‌یدان و چی ڕاسته و له‌بیری مندا ماوه ئه‌وه هه‌ڵڕێژم و به‌بیری زۆر که‌سیشی بهێنمه‌وه که دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه به‌هاوکاری و پشتیوانی زۆرکه‌س بووه و مێژووه‌که‌شی هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که کاریان تێداکردووه . به‌نده‌ش یه‌کێکم له‌وانه‌ی له‌ڕۆژه سه‌خته‌کانی ڕابوردوودا ، به‌تایبه‌تی ڕۆژه سه‌ره‌تاییه‌کان ، خۆم بۆ ماندوو کردوه و یه‌کێکیشم له قوربانییه‌کانی . جگه‌له‌وه له‌م وتاره‌دا به پێویستی نازانم ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه به‌رم که کردار و ڕهفتاریانم به‌دڵ نه‌بووه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ناوی لایه‌کی سیاسی یان ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت هات ، ئه‌وه بۆ سوکایه‌تیپێکردنی ئه‌وان نییه چونکه مه‌به‌سته‌که گێرانه‌وه‌ی مێژوویه‌کی کورتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه و هیچیتر . به‌پێویستی ده‌زانم پێش چوونه ناو گه‌رمه‌ی باسه‌که ، کورته‌یه‌ک بنووسم له‌سه‌ر مێژووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له‌دوای ڕووخاندنی کۆماری مه‌هاباد و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بیبه‌ستمه‌وه به مێژووی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی کوردستانه‌وه . له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا ، ئێران گۆڕانی گه‌وره‌گه‌وره‌ی به‌خۆوه دی ، له ساڵی 1941 دا ئینگلیزه‌کان له خوارووی ئێرانه‌وه و له‌شکری سووری شووره‌ویش لهژورووی ئێرانه‌وه هاتنه ناوه‌وه ، ڕه‌زا شا دوورخرایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ، خه‌ڵکی کوردستان و ئازه‌ربایجان ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه و که‌وتنه خۆیان . له‌ساڵی 1942 دا کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد ( ژ . ك) له‌شاری مه‌هاباد دامه‌زرێنرا . ساڵی 1944 پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌چێته ناو کۆمه‌ڵه‌وه و دواتریش ده‌بێته سه‌رۆکی . له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ری شووره‌وی ( جه‌عفه‌ر باقرۆف ) ناوی کۆمه‌ڵه گۆردرا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و هه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆک . له 22/کانوونی دووه‌می 1946دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له مه‌هاباد کۆماری دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند و له تشرینی دووه‌می 1946دا ڕوخێنرا ، پێش ڕوخانهکه مامۆستا هه‌مزه عه‌بدوڵڵه به نوێنه‌ری حزبی شیوعی کوردستان ( شۆڕش ) چووه مه‌هاباد و له‌وسه‌ره‌وه به نوێنه‌ری مه‌رحوم بارزانی مسته‌فا گه‌ڕایه‌وه کوردستان و به‌و شێوه‌یه‌ی بارزانی ده‌یویست و پێی باش بوو له 16/08/1946دا پارتی دیموکراتی کوردی دامه‌زراند . مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که پێشتر سکرتێری لقی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بوو له سلێمانی ، که‌رکوک ، کفری ، به ناوی ( ڕزگاری ) و دواتریش که ناوی لقه‌که‌ی گۆڕی بۆ حزبی دیموکراتی کوردستان ، نه‌چووه ڕیزی ئه‌م حزبه‌وه ، به‌ڵام وه‌کوو گوێگر به‌شداریکرد له کۆنگره‌که‌یان به‌بێئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه . دواجار له‌ساڵی 1947دا چوونه ڕیزه‌وه . ساڵی 1950 هه‌مزه عه‌بدوڵڵه گیراو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له کۆنگره‌ی دووه‌مدا 1951 کرا به سکرتێری حزب . ساڵی 1952 پارتی بوو به دوو به‌شه‌وه ( مه‌رکه‌ز ) ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ( به‌ره‌ی پێشکه‌وتوو ) هه‌مزه عه‌بدوڵڵه . دوای ساڵێک هه‌ردوولایان یه‌کیانگرته‌وه به‌ناوی ( پارتی دیموکراتی یه‌کگرتووی کوردستان ) به‌ڵام ململانێکه هه‌ر به‌رده‌وام بوو . له‌دوای شۆڕشی 14/ته‌مموزی 1958 بارزانی و بارزانیه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق ، ئه‌وانه‌ی چوون به پیر بارزانیه‌وه له پراگ ی پایته‌ختی چیکۆسلۆڤاکیا مه‌رحوم( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د . نوری ئه‌حمه‌دی ته‌ها ، عوبێدوڵڵه و محه‌مه‌د سادق ) بوون و به ڕێگای میسردا پاش دیتنی سه‌رۆک جه‌مال عه‌بدولناسر گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق . ئه‌وکاته بارزانی هه‌ر پشتگیرێ له هه‌مزه عه‌بدوڵڵه ده‌کرد و له ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دڵنیا نه‌بوو . به‌ڵام که هه‌مزه عه‌بدوڵڵه ویستی پارتی به‌ره‌و حزبی شیوعی عێراقی به‌رێت و بیکاته به‌شێک له‌وان ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دژی وه‌ستایه‌وه و قه‌ناعه‌تی به بارزانی هێنا که ده‌ست له هه‌مزه به‌ربدات بۆیه بارزانی له شه‌وی 30/ی حوزه‌یرانی 1959 دا به‌خۆی و چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه ده‌چێته باره‌گای حزب له شه‌قامی المتنبی - به‌غدا ، به‌کۆمه‌ڵێک قسه‌ی ڕه‌ق و هه‌ڕه‌شه کلیله‌کانی باره‌گا وه‌رده‌گری و ته‌سلیمی باڵه‌که‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی ده‌کات و پێیانده‌ڵێ : بڕۆن به‌یانیان لهسهردهربکهن ، واته له‌سه‌ر هه‌مزه . ئه‌وسا مه‌کته‌بی سیاسی پروپاگانده‌ی زۆریان بۆ بارزانی ده‌کرد و به‌ناو و ناوبانگی ئه‌وه‌وه خه‌ڵکێکی زۆریان له‌ده‌وری خۆیان و حزب کۆکردبۆوه . به‌رپرسانی سۆڤیه‌ت به‌ده‌رکردنی هه‌مزه دڵته‌نگ و ناره‌حه‌ت بوون و گله‌ییان له بارزانی کرد و پێیان وابوو که ئه‌م هه‌نگاوه له خزمه‌تی ڕۆژئاوایه و ئه‌ویش بۆی ڕوونکردنه‌وه که ڕێگه‌نادات حزبه‌که‌ی بکرێت به لقێکی حزبی شیوعی عێراقی و له‌هه‌مانکاتدا بۆ دڵنه‌وایی سوڤیه‌ت دکتۆر ( موراد رزم ئاور ) که ئه‌فسه‌رێکی کوردی سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌د بوو ، که‌سێکی سه‌ر به سۆڤیه‌تیش بوو ، له‌گه‌ڵ خۆی برده کۆنگره‌ی چواره‌می حزب ( 1960 ) و له‌وێ هێرشی زۆری کرده سه‌ر ئه‌ندامانی کۆنگره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیشان بدات و له‌هه‌مانکاتدا دکتۆر مورادی کرده ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزب که هه‌راوزه‌نایه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه . ڕه‌هبه‌رانی سۆڤیه‌ت هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ( 1960 ) بارزانی‌یان بانگهێشتی مۆسکۆ کرد به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگ و جێژنی ئۆکتۆبه‌ره‌وه و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرد‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان گه‌رم و به‌هێزکرد . په‌یوه‌ندی کورد‌و حکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم تاده‌هات خراپتر ده‌بوو به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بارزانی دهنگوباسی پیلانێکی پێگه‌یشت که بۆ کوشتنی سازکرابوو ، بۆیه له به‌هاری 1961دا گه‌رایه‌وه بارزان . له 11/ی ئه‌یلولی 1961دا شۆڕشی کورد هه‌ڵگیرسا دژی حکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، پارتی و بارزانی خۆیان بۆ ئاماده نه‌کردبوو ، پارتی پێشی به خه‌ڵکه‌که گرت و بڵاوه‌ی پێکردن له هه‌ردوو ده‌ربه‌ندی بازیان و ده‌ربه‌ندیخان ، به‌ڵام دوایی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسان شۆڕشه‌که بکه‌وێته ده‌ستی هۆزوخێڵهکان ، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان به ناچاری کادره‌کانی خۆیان نارده ده‌ره‌وه بۆ گوند‌و لادێکان بۆ سه‌رله‌نوێ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو و له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی حزبدا . یه‌که‌م په‌یوه‌ندی که‌له‌گه‌ڵ ئیران‌دا دروستی کرد به‌بێ ئاگاداری بارزانی ، مه‌کته‌بی سیاسی بوو . ساڵی 1962 ئێران سه‌رهه‌نگ ( عقید ) عیسا (عیسی) په‌ژمانی به ده‌زگایه‌کی بێسیمه‌وه نارده کوردستان و له مه‌کته‌بی سیاسی باره‌گای خست. ڕۆژی 08/02/1963 به‌عسییه‌کان و قه‌ومییه‌کان کۆدهتایهکیان به‌سه‌ر عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا کرد و حوکمیان گرته‌ده‌ست و تاهیر یه‌حیا بوو به سه‌رۆک وه‌زیران . پێشتر مه‌کته‌بی سیاسی ئاگاداری کۆده‌تاکه بوو چونکه داوای یارمه‌تییان له کورد کردبوو . ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساڵی 1962 نامه‌یه‌ک بۆ تاهیر یه‌حیا ده‌نووسێ و ده‌ڵێ : و من الجوهری ان تعترفوا مسبقا بالحکم الذاتی لاقلیم کوردستان وان یعلن ذلک من اول البیانات التی ستصدرها حکومه الثوره . واته شتی جهرههری ئه‌وه‌یه پێشه‌کی ددان بنێن به ئۆتۆنۆمیدا بۆ هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی شۆڕش له‌یه‌که‌م به‌یانیدا کهدهریدهکات ئه‌مه ئاشکرا بکات . له‌م باره‌یه‌وه بارزانی به - دانا ئاده‌م شمیدت - خاوه‌نی کتێبی - جوله بین الرجال الشجعان-(گه‌شتێک به‌نێو پیاوانی ئازادا) ده‌ڵێ : به‌عس به‌ڵێنی حوکمی زاتی پێداین ، به‌ڵام به‌ڵێنی نوسراو نه‌بوو ، له‌سه‌ر کاغه‌ز ئیمزا نه‌کرابوو . له 18/11/1964 دا عه‌بدولسه‌لام عارف کۆده‌تایه‌کی به‌سه‌ر به‌عسییه‌کاندا کرد‌و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و ئه‌وانی به - الحرس اللاقومی - پاسه‌وانی نانه‌ته‌وه‌یی ( ناڕه‌سه‌ن ) ناوزه‌د کرد . له 31/01/1964 دا سه‌رۆک عه‌بدولسه‌لام عارف په‌یوه‌ندی کرد به مه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه له ڕێگه‌ی پارێزگاری سلێمانی عبد الرزاق حاجی مه‌حموده‌وه . حزبی شیوعی عێراقی و حزبی نیشتمانی دیموکراتی ( کامل الچادرچی ) پشتگیری‌یان لهمهکرد و هانی بارزانی‌یان ده‌دا بۆ گفتوگۆ . له ڕۆژی 10/02/1964دا حکومه‌ت به‌یانی شه‌ڕ ڕاگرتن و به‌ڵێنی چاره‌سه‌رکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردی ڕاگه‌یاند و بارزانیش پشتگیری لێکرد . خرۆتشوف یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی ته‌لگرافی پیرۆزبایی نارد . مه‌کته‌بی سیاسی له‌دوای ده‌رکردنی هه‌مزه عه‌بدوڵڵه له سکرتێری حزب ناکۆکی قووڵی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بارزانیدا ، به‌ڵام ده‌ریان نه‌ده‌بڕی ، ئه‌وان له نیسانی 1964دا کۆنفرانسێکیان له ماوه‌ت گرت به‌بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا که عیسا پهژمانیشی لێ‌بوو ، ئیراهیم ئه‌حمه‌د له‌و کۆنفرانسه‌دا وتی : من مه‌لا مسته‌فام به به‌یانێک کردۆته مه‌لا مسته‌فا و به به‌یانێکیش ده‌یکه‌مه‌وه به هیچ ! جگه‌له‌وه مه‌کته‌بی سیاسی به‌یانێکی به عه‌ره‌بی ده‌رکرد به ناوی ( اتفاقیه المشیر – بارزانی اصلح ام استسلام ؟ ) واته ڕێککه‌وتنه‌که‌ی عه‌بدولسه‌لام و بارزانی ، پێکهاتنه یاخود ته‌سلیم بوونه ؟ . پاش ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی بریاری ده‌رکردنی بارزانی دا له‌حزب و له ڕادیۆکه‌ی خۆیانه‌وه بڵاویانکرده‌وه ، حکومه‌تی ئێران هه‌ندێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گه‌یانده ماوه‌ت که مه‌کته‌بی سیاسی پیمهغرور بوو . له‌ولاشه‌وه بارزابی کۆنگره‌یه‌کی له نزیک ڕانیه به‌ست و ژماره‌یه‌کی زۆری له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ده‌رکرد و به‌هاوکاری حکومه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف چوونه سه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی و دوای شه‌ڕ و پێکدادانێکی که‌م ههڵیانبرین بۆ دیوی ئێران . بارزانی له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی ئێران ، مه‌کته‌بی سیاسی ( جگه له ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) به‌خشی و له حوزه‌یرانی 1965 دا هاتنه‌وه ناوچه‌ی شۆڕش ( دۆڵه ڕه‌قه‌ی ئاکۆیان لای عه‌باسی مه‌مه‌ند ئاغا ). له‌کۆتایی ساڵی 1965دا بارزانی خه‌به‌ر ده‌نێرێ بۆ عه‌باس ئاغا که مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌کانی ئاگاداربکات شوێنه‌کانیان بگوێزنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی تر که ئه‌و خۆی بۆی دیاری کردبوون . له یه‌که‌م ڕۆژی 1966 دا مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌کانی به‌یارمه‌تی عه‌باس ئاغا و حاجی برایمی چه‌رمه‌گا ناوچه‌ی ئاکۆیان جێده‌هێڵن و ڕووده‌که‌نه به‌غدا و دواتریش ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌تارانه‌وه به فرۆکه ده‌گاته‌وه به‌غدا . له 29/06/1966دا دکتۆر عه‌بدولره‌حمان به‌زاز به‌یانی 29 ی حوزه‌یرانی ده‌رکرد که‌له 15 خاڵ پێکهاتبوو ، زۆر که‌متر بوو له ئیداره‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان ، هه‌ردولا بارزانی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پێی ڕازیبوون که دواجار به‌زاز - دوای ئه‌وه‌ی فشاری زۆریان خسته سه‌ری- لێی په‌شیمان بووه‌وه و وتی : ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیار نییه له‌مه چونکه من له پشتی ئه‌و بهیانهوهم. پێش به‌یانه‌که مام جه‌لال و مه‌رحوم حلمی عه‌لی شه‌ریف چاویان که‌وت به سه‌رۆک کۆمار عه‌بدولره‌حمان عارف . له 17/07/1968دا به‌عسییه‌کان به ئاگاداری ئه‌مه‌ریکا کۆدهتایهکیان له دژی عه‌بدولره‌حمان عارف کرد و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و ئه‌ویان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد و له 30/07/1968دا جارێکی‌تر کۆده‌تایه‌کی ناوخۆییان کرد به ئاگاداری ئینگلیزه‌کان بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی حسابه‌که‌یان. له ئازاری 1970دا حکومه‌تی به‌عس ڕێککه‌وت له‌گه‌ڵ بارزانیدا پاش چه‌ند جه‌وله‌یه‌کی گفتوگۆ که ئاکامه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی 11ی ئازار بوو ، به‌یانه‌که به گرنگترین و گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ژمێردرێ که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئۆتۆنۆمی بوو بۆ گه‌لی کورد. حکومه‌تی به‌عس پشتی کرده پارتی - باڵی مه‌کته‌بی سیاسی - و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتێ: ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکن ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتن ( جماعه موالیه للسلطه ) . باڵی مه‌کته‌بی سیاسی خه‌ریکی خۆنزیکخستنهوه بوو له بارزانی ، بارزانیش ئه‌وانی به‌خشی و مه‌رجی دانا که ناوی حزبه‌که‌یان بگۆڕن ئه‌وسا خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بێنه‌وه ناو پارتی ، ئه‌مانیش ناوی خۆیان گۆڕی بۆ پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان و هاتنه‌وه ناو پارتی چونکه پارتی له‌مه زیاتر هیچ شتێکی تری ئه‌وانی قه‌بووڵ نه‌بوو . ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه کورته‌یه‌ک بوو له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد که پڕی بوو له ئاژاوه و هاژوهوژو ناکۆکی و ململانێی سیاسی سه‌ختی جۆراوجۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی. به‌درێژایی ئه‌و کاتانه سۆڤیه‌ت ، ئه‌مه‌ریکا ، ئینگلیز ، ئێران ویستوویانه بێنه ناو ڕووداوه‌کانه‌وه و خۆیانی تێههڵقورتێنن و ده‌ستی تێوه‌رده‌ن و هه‌رجاره‌ی لایه‌کیان گۆڵی له لایه‌که‌ی تر کردووه له‌سه‌ر حسابی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی ، کوردیش بۆئه‌وه‌ی پیلانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژ نه‌گێرن ناچار له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌که ملی ناوه بۆ پرۆژه و نه‌خشه‌کانی یه‌کێک له‌م زلهێزانه و به‌قسه‌ی کردوون و ئیتر جاری واش هه‌بووه گوێی نه‌داوه‌تێ و به‌زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو بووه ، نموونه‌ی ئه‌مه ڕێککه‌تننامه‌ی جه‌زائیری 1975 ی نێوان حکومه‌تی به‌عس و شای ئێران بوو . ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوم هێنان زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کاریان کردووه نه‌ک له‌به‌ر چاوی کاڵی کورد ، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی کورد که‌وتۆته ناو موعاده‌له سیاسییه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه ، ئه‌وا به‌ناچاری گه‌مه‌ی سیاسی خۆی کردووه و ویستوویه‌تی جێی خۆی بکاته‌وه و شتێک بۆخۆی بپچڕی ، جاری وا هه‌بووه سه‌رکه‌وتوو و جاری واش هه‌بووه ژێرکه‌وتوو بووه . ئه‌وه‌ی کۆسپی گه‌وره‌یه بۆ کورد چ له‌وه‌وپێش و ج ئێستا ، زیاتر باری جیۆپۆلیتیکی کوردستان و دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته‌یه به‌سه‌ر چه‌ند ده‌ڵه‌تێکی لهیهکنهچوودا له ڕووی سیستمی ئابوری و سیاسی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که‌ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی کورد خه‌تاو تاوانیان نییه و له‌ڕێی ڕاست لایاننه‌داوه !! نه‌خێر ئه‌وان به‌شی یه‌که‌میان به‌رده‌که‌وێ ! . به‌یانی11/ی ئازاری 1970 تینوگوڕێکی دا به پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی . له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یانه‌که به ماوه‌یه‌ک باڵی پارتی ( م.س ) ، هه‌روها لقی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه و ڕیکخراوه‌کانی خواره‌وه ، بنکه‌و باره‌گای خۆیان پێچایه‌وه و ڕوویانکرده به‌غدا و شاره‌کانی خوارووی عێراق ، گوایه نه‌وه‌ک بارزانی ده‌ستیان لێبوهشێنێ ، ژماره‌یه‌ک له‌مانه که‌ئه‌ندامی لق بوون ، پێشتر لووتبه‌رز ، شه‌ڕانی ، له‌خۆباییبوو ، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تڕ و سێبه‌ری خۆیاندا ده‌کرد و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه یان که‌سێکی لاواز به جۆرێک قسه‌ی بکردایه ، په‌لاماریان ده‌دا و پێیانده‌وت بڕۆ ! هه‌ی لهمهلایی مهلاییتر !! ئه‌مانه له‌دوای تێکهڵبوونهوهکه ، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕابوردوی خۆیانه‌وه ، هه‌ر یه‌که‌یان بوون به نۆکه‌ر و پیاوی خه‌ڵکانی سه‌ر به پارتی وه‌کوو : عه‌لی عه‌بدوڵڵه ، خاڵه حاجی ، عه‌بدولی سوران و که‌وتنه ته‌نازول و ماستاو ساردکردنه‌وه و ڕکهبهرایهتیکردنی ئێمه‌مانان . ئه‌مانه سه‌لماندیان که گزگل و ترسنۆکن !!! کاک فوئاد قه‌ره‌داخی جوامێرترین و ئازاترین ئه‌ندامی لق بوو که ئه‌مانه‌ی قه‌بووڵ نه‌بوو ، به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه وازی لهئهندامهتی لق هێنا و له‌ماڵه‌وه دانیشت . یه‌کێک له‌وانه کاتی خۆی تازه هاتبووه سوید ، میوانداری کردم له ماڵی خۆیان و هه‌تا به‌ره‌به‌یان وشه‌مان ده‌گۆرییه‌وه ، پێیم وت : تۆ کارێکی وه‌هات نه‌کردووه جارێکی تر جێگات ببێته‌وه له کوردستاندا ! تۆ سقوطت کرد ! وتێ : بۆچی ؟ وتم: له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌کوو تۆ، سیاسه‌تمه‌دار ، مێژوونووس ، نووسه‌ر ، سیاسییه‌کی موخه‌زره‌می سه‌رده‌می پاشایه‌تی و قۆناخه‌کانی دواتر....تاد قه‌بووڵت کرد تێکه‌ڵ به پاراستن و خاڵه حاجی ببی و به‌دوای قنگی که‌سێکی نه‌خوێنده‌واری وه‌کوو ئه‌ودا ڕابکه‌یت !!! وتی: ئاخر من ئه‌وکاته مه‌لا مسته‌فام به ره‌مزی بزووتنه‌وه‌که ده‌زانی . وتم: قسه‌وباس له‌سه‌ر مه‌لامسته‌فا نییه !! تۆ که‌سایه‌تی سیاسی خۆت شکاند ! که‌س له ئێمه‌مان ڕای وانه‌بووه دژایه‌تی بارزانی و پارتی بکه‌ین ! به‌ڵام هه‌موو شت به خوێ و خوێش به‌مانا !!! شوێنی تۆ مه‌کته‌بی سیاسی بوو نه‌ک پاراستن !!!! پێش ڕێککه‌وتنی بارزانی و حکومه‌ت (1970 ) شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو ، واته ساڵه‌کانی 1967- 1970 که‌وای له کۆمه‌ڵیک گه‌نج کردبوو سه‌ر بنێن به‌یه‌که‌وه و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕین ، چونکه به‌ڕاستی میلله‌ت بێزار بوو له یه‌کتری کوشتن و خهتاکهشیان ده‌خسته پاڵ باڵی پارتی ( م . س ) . ههرلهوکاتانهدا کۆمه‌ڵه گه‌نجێک که‌وتبوونه ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی کوباو سه‌رکرده‌که‌ی ( فیدل کاسترۆ ) ، هه‌روه‌ها شۆڕشگێڕی ناوداری ئه‌وسه‌رده‌مه ( ئارنستۆ شی گیڤارا ) که خۆی پزیشکێکی ئارژه‌نتینی بوو ، شانبه‌شانی فیدل کاسترۆ هاوکاریکرد له شۆڕشه‌که‌ی کوبادا ، تا له‌ساڵی 1959 دا حوکمی باتیستایان ڕووخاند و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و دواتریش پاش چه‌ند ساڵێک ده‌ستی هه‌ڵگرت له هه‌موو ده‌ستکه‌وت و پله‌وپایه‌یه‌کی خۆی و ڕوویکرده بۆلیفیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ تاقیکردنه‌وه‌ی کوبا دووپاتبکاته‌وه ، به‌ڵام له‌ساڵی 1967 دا له‌شاری فالیفراندی له بۆلیفیا له‌ناویانبرد . یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌ی ئاهه‌نگی ڕێزلێنان و ستایشکردنی ڕێکده‌خست له به‌کره‌جۆ به‌بۆنه‌ی شه‌هیدکردنی گیڤاراوه ، مام جالال بوو ، خۆیشم یه‌کێک بووم له به‌شداربوان . دیسان له‌و ساڵه‌دا – 1967 - خه‌باتی چه‌کدارانه کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه که مه‌لا ئاواره ( عه‌بدوڵڵه ی موعینی ) و براکه‌ی ، سلێمانی موعینی و ئیسماعیلی شه‌ریفزاده سه‌رکردایه‌تییان ده‌کرد به‌ڵام پاش شه‌هیدبوونیان ، چالاکییه‌که درێژه‌ی نه‌کێشا . ساڵه‌کانی 1967- 1970 گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌خۆوه دی به‌هۆی شه‌پۆلێکی ماویزم که ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ( به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا ) و ناوچه‌که‌ی گرتبۆوه . ( به‌بڕوای من ئه‌مه شۆڕشی لاوان نه‌بوو وه‌کوو کاک فوئاد قه‌ره‌داخی باسیده‌کات ، چونکه نه‌یتوانی گۆڕانکاری له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا بکات ، ئه‌مه ته‌نها چالاکی و هه‌ڵچوونێکی چه‌پ بوو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ، واده‌زانم شۆڕش مانایه‌کی فراوانتری هه‌یه ! ) . له‌ساڵی 1967 دا یه‌کێک له ڕههبهرهکانی ( سازمان انقلابی حزب توده ایران ) که‌ڕێکخراوێکی ماوی بوون و بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ یان کردبووه ڕێبازی خۆیان هاته سلێمانی به‌ناوی دکتۆر جه‌لاله‌وه و خۆێشی پزیشک بوو ، ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی ( کورش لاشائی ) بوو ، ئه‌م پیاوه که‌سێکی جوامێر‌و بلیمه‌ت و ڕه‌وشت به‌رز بوو ، سێ مانگ لای من میوان بوو ، هه‌ر لای منیش فێری زوبانی کوردی بوو . من له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند وشه‌یه‌کی فارسیم ده‌زانی ، به‌ڵام دوایی سوودی زۆرم له زوبان و هه‌ڵسوکه‌وت و بیری ئه‌و وه‌رگرت . ئه‌وانه‌ی به‌گه‌رمی سه‌ردانی ئه‌ویان ده‌کرد له ماڵی ئێمه چه‌ند که‌سێک بوون له‌وانه کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین یه‌کێکیان بوو . ساڵی 1968 له‌باتی تاکه که‌سێک ، چه‌ند که‌سێک له ڕێکخراوی ناوبراو هاتنه کوردستان و ئه‌مجاره‌یان له به‌کره‌جۆ لای مام جه‌لال میوان بوون تاساڵی 1970 و ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌بوو دکتۆر جه‌لال ( کورش لاشائی ) . کاک ئیسماعیل ( ایرج کشکولی ) کاک قوباد ( خسرو صفائی ) له‌گه‌ڵ کاک مراد ،کاک صه‌فا ، کاک هاشم که ناوه ئهسلییهکانیان نازانم . ڕه‌هبه‌ری گه‌وره‌ی ڕێکخراوه‌که وه‌کوو من بیستبێتم ( مهدی خان بابا تهرانی ) بوو که‌له ئه‌وروپا مابووه‌وه و نه‌هاتبووه کوردستان ، سه‌رده‌مێک ئه‌و ڕادیۆی فارسی له په‌کین – ی پایته‌ختی چین ده‌برد به‌ڕێوه . ئه‌م براده‌رانه که هاتبوونه کوردستان له ده‌روێشه سه‌رگه‌رم و دڵسۆزه‌کانی ما‌و بوون ، هه‌ندێکیان یان هه‌موویان چاویان به ماوتسی تۆنگ که‌وتبوو . هه‌ر له‌وساڵه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستیکرد به وه‌رگێرانی وته‌کانی ما‌و ( کتێبه سووره‌که ) هه‌روه‌ها کتێبولکهکهی خه‌لیفه‌که‌ی ما‌و ( لین پیاو ) له‌سه‌ر شه‌ڕی پارتیزانی ، جگه‌له‌وه مه‌رحوم شازاد جه‌میل سائیب ئیمتیازی گۆڤارێکی مانگانه‌ی وه‌رگرت به ناوی ڕزگاری و نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی بوو . وتار و بابه‌ته‌کانی گۆڤاری ناوبراو چه‌پڕه‌وانه بوو ، بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ ی تیادا بڵاوده‌کرایه‌وه جگه له ڕه‌خنه و ته‌علیق و نووسینی جۆراوجۆر له‌سه‌ر پارتی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی که ئه‌وسا ئێمه‌ی جه‌لالی هه‌موو له ململانێدابوین له‌گه‌ڵیاندا . ڕێکخستنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پارتی ( باڵی م.س ) ، به‌شێکیان ماویزم و بیروباوه‌ڕی چه‌پیان قه‌بووڵ نه‌بوو ، ئه‌و زه‌مانه‌ش هه‌ندی کوتله پهیدابوبون له‌دژی ئه‌م بیروباوه‌ڕه نوێیه و چه‌ند جارێکیش ململانێکان ئاژاوه‌و شه‌ڕی لێکه‌وته‌وه که ئێره جێی باسکردنیان نییه . به‌بڕوای من فاکته‌ری سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماویزم له کوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هاتنی گروپه‌که‌ی سازمان انقلابی حزب توده ایران که توانییان سه‌رنجی مام جه‌لال ڕابکێشن به‌لای خۆیاندا و بیگۆرن بۆ که‌سێکی ماویست ، دواتریش نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆمه‌ڵێک له کادره ڕۆشنبیره‌کانی ڕێکخراو و لیژنه‌ی ناوچه‌و لقی سلێمانی بوونه هه‌ڵگری ئه‌م بیروباوه‌ڕه ، به‌نده‌ش یه‌کێک بووم له‌وانه . فاکته‌ره‌کانی تر که فوئاد قه‌ره‌داخی ناوی بردوون وه‌کوو شه‌هیدبوونی گیڤارا ، شۆڕشی ڕۆشنبیری چین ، ناکۆکی فیکری و سیاسی سۆڤیه‌ت و ئه‌لبانیا وحزبه ماوییه‌کان له ئه‌وروپا ، ناکۆکی نیوان باڵی م.س و حزبی شیوعی به‌هه‌ردو باڵه‌که‌یه‌وه ، ده‌رچوونی چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌و ڕێبازه بۆ لقی پارتی م.س ، درووستبوونی ئه‌ڵقه‌یه‌کی ڕۆشنبیری له ئه‌ندامه ماوییه‌کانی لق و ناوچه‌ی سلێمانی ، ناکۆکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی م.س له‌گه‌ڵ ماویسته‌کانی لقی سلێمانی . ئه‌م فاکته‌رانه هه‌موو لاوه‌کین و به بڕوای من هۆی سه‌ره‌کی نه‌بوون . وه‌کوو پێشتر باسمکرد له‌دوای مانگی ئازاری 1970 کۆمیته‌ی ناوه‌ندی باڵی م.س و ئه‌ندامانی لق و به‌شێک له ئه‌ندامانی ناوچه‌و ڕێکخراوه‌کان په‌ڕیبوونه به‌غدا و هه‌ندێکی تریان له سلێمانی وشاره‌کانی تر مابوونه‌وه . بێگومان ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری باڵی م.س به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌کان که نه‌یانده‌زانی چیبکه‌ن دڵته‌نگ و ناره‌حه‌ت بوون چونکه پێیان وتبوون ( بڕۆن که‌یفی خۆتانه چیده‌که‌ن بیکه‌ن ! ) . لقی سلێمانی و ژماره‌یه‌کیتر له نزیکه‌کانی خۆیان کوتله‌یه‌کیان درووستکردبوو دژی م.س ، تووڕه‌و یاخی بوون ، به توندی ڕه‌خنه‌یان ده‌گرت له مه‌کته‌بی سیاسی و قسه‌یان پێده‌وتن و واتێگه‌یشتبوون له سیاسه‌تدا گه‌ره‌نتی هه‌یه و نه‌ده‌بوایه وه‌زعه‌که وای لێبهاتایه که ئه‌وان به چاوی خۆیان بینییان !! کوتله‌که برێتی بوو له : نه‌شیروان مسته‌فا ئه‌مین ، مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت ، شازاد جه‌میل سائیب ، حه‌مه سابیر ( ئاوه‌ڵ زاوای مام جه‌لال) ، ره‌فعه‌ت مه‌لا ئه‌وره‌حمان ، حه‌مه چاوشین . من هه‌ندی له قسه‌کانی ئه‌وسای نه‌وشیروان مسته‌فام بیر ماوه که لێیم ده‌بیست له به‌غدا و ئێره جێی هه‌ڵڕشتنی نییه . له‌ولاشه‌وه مام جه‌لال گروپێکی درووست کردبوو ، هه‌ندێ ئێواره له نوسینگه‌یه‌ک له ( شارع فلسطین – به‌غدا ) وانه‌ی ده‌وته‌وه و له‌سه‌ر( قۆناخی رزگاری نیشتمانی ، شۆڕشی دیموکراتی نوێ ، شه‌ڕی پارتیزانی ) ، قسه‌ی ده‌کرد و تێکڕای باسه‌کان تیۆری و بیروباوه‌ری ماوتسی تۆنگ بوون ، هه‌رچه‌ند بچوومایه‌ته به‌غدا ده‌چوومه ئه‌و شوێنه‌و گوێم ده‌گرت ، ئێوارهدرهنگانێکیش خه‌ڵکانی هه‌مه‌جۆره‌ی کۆن و نوێ ، سه‌ر به‌م گروپ ، یان ئه‌و تاقم ، له کتێبخانه‌ی ( الفکر الجدید- به‌غدا ) کۆده‌بوونه‌وه که شه‌هید شه‌هاب و براده‌رانی سازمان انقلابی ایران ده‌یانبرد به ڕێوه و له‌وێ سهریاندهنا به سهرییهکهوه و بیروڕا ئاڵوگۆر ده‌کرا . خه‌ڵکانێکی تر ، نهئهملا و نهئهولا ده‌یانوت چیبکه‌ین ، ئه‌مانه هه‌مووی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که حزبی به‌عس جێی بڕوا نه‌بوو ، که‌سیش لێی ڕوون و ئاشکرا نه‌بوو ئاخۆ بارزانی وپارتی نه‌خشه‌و پیلانیان چۆنده‌بێ بۆ داهاتوو . ئه‌وکاتانه هێشتا هه‌ردو باڵه‌که‌ی پارتی یه‌کیان نه‌گرتبۆوه ، له‌ولاشه‌وه پ.د.ک باڵی بارزانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک حزبییان په‌یره‌و و پیاده ده‌کرد له‌کوردستاندا و ڕازی نه‌بوون له‌خۆیان به‌ولاوه حزبێکی تر به ئاشکرا له گۆڕه‌پانه‌که‌دا چالاکی سیاسی بکات . حزبی شیوعی عێراق- لقی کوردستان ، بهههردوباڵهکهیهوه ده‌یانویست سوود له‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگرن و به‌کاری بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان . ئاله‌م که‌ین و به‌ینه‌دا بیری دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی نوێ سه‌ریهه‌ڵدا کهلهداهاتوویهکی دووردا پاش ڕه‌گ و ڕیشه داکوتان و ڕاکێشانی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیدا ، ببێته حزبی پێشڕه‌و و په‌یڕه‌وی شه‌ڕی پارتیزانی و خه‌باتی درێژخایان و به‌ره‌یی بکات ، مه‌بده‌ئه‌کانی شۆڕشی دیموکراتی نوێ جێبه‌جی بکات و خزمه‌تی قۆناخی شۆڕشی ڕزگاری نێشتمانی پێ‌بکات ، نیشتمان پاک بکاته‌وه له دوژمن و تێبکۆشی له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی . ده‌وڵه‌تێک بۆ هه‌موان و له‌خزمه‌تی هه‌موان . من ئه‌وکاته له‌سلێمانی مابوومه‌وه ، زۆر به‌وردی و به‌ڕوونی ئاگاداری په‌یوه‌ندییه‌کان و بیرگۆڕینهوهکان و دانیشتنه‌کان نه‌بووم ، به‌تایبه‌تی من کارمه‌ندی زانکۆی سلێمانی بووم و ناوبه‌ناو به‌کاری زانکۆ ده‌چوومه به‌غدا و پاش چه‌ند ڕۆژێک ده‌گه‌ڕامه‌وه ، جگه‌له‌وه من ئه‌ندامی لق و ناوچه‌یش نه‌بووم ، نه‌خه‌وم پێوه‌ده‌بینی و نه حه‌زیشم لێی بوو ، به‌ڵام به حوکمی قاڵبوونم له‌کاری سیاسی‌دا ، خه‌ڵکێکی زۆرم ده‌ناسی له‌مام جه‌لاله‌وه هه‌تا خواره‌وه . کاتێکیش ئه‌و براده‌رانه بریاری دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یان دا ، من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرا و ئێمه بوینه وه‌جبه‌ی دووه‌می دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه .
ده‌رباره‌ی خاڵه گرنگه‌کانی دیداره‌که‌ی فوئاد قه‌ره‌داخی که سه‌رنجی منیان ڕاکێشا.
یه‌که‌م/ فوئاد قه‌ره‌داخی پێی وایه مێژووی درووستبوونی کۆمه‌ڵه پشت به دۆکومێنت نابه‌ستێت و گێڕانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ کۆمه‌ڵه کراوه و کارێکی هه‌ره‌وه‌زی به‌باش ده‌زانی بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه . من له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی دوایی فوئاد قهرهداخیدام سه‌باره‌ت به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی که پێک‌بێت له که‌سه‌کانی وه‌جبه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م بۆئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کۆببێته‌وه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی باشتریش هاوکاری بکات له نووسینه‌وه‌ی مێژووه‌که و رزگاریبکات له ئیعتیباراتی سیاسی و مه‌یلی شه‌خسی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و کینه‌و ڕق و لاف و گه‌زافی تایبه‌تی . به‌ڵام ده‌رباره‌ی نووسین و دۆکومینت ، فوئاد ده‌زانێ کۆمه‌ڵه له‌وکاته‌دا ڕێکخستنێکی زۆر نهێنی بوو ، خاوه‌نی ده‌ستوورێکی به‌رگ سوور بوو که من دانه‌یه‌کیم لابوو له سلێمانی ، دواتریش بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌بوو به‌ناوی ئاڵای شۆڕش ، ململانێکانیش له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه ، به‌شێک بوو له چالاکییه‌کان . ئیتر نازانم فوئاد قه‌ره‌داخی مه‌به‌ستی چییه له دۆکومێنت و نووسراو؟ . دووه‌م/ ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه ، فوئاد ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی من لێره‌دا باسی ده‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران نییه به‌ڵکو کۆمه‌ڵه‌ی ( مارکسی – لێنینی کوردستان – عێراق _ ه ) و دوای ده‌رچوونی من و چه‌ند هاورێیه‌کی تر له‌کۆمه‌ڵه که به عێراقچی ناوزه‌د کراین ، داش عێراقی لێکرایه‌وه . له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێم : ئه‌و ده‌ستووره‌ی لای من بوو ناوی ( کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لێنینی کوردستان ) بوو ئیتر ئه‌گه‌ر پێشتر ، له‌سه‌ره‌تادا و له به‌غدا ناوه‌که جۆرێکی تر بووبێت ، ئه‌وه من ئاگام لێی نییه ، ئه‌مه له لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه کوردستانی نه‌بوایه ، من کارم تێدانهدهکرد ، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایکرد که ئێمه بکه‌وینه ململانێوه له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌ی فوئاد قه‌ره‌داخیدا که دواتر دێمه‌وه سه‌ری . به‌ڵام دوایی که کۆمه‌ڵه چۆته شاخ و داش عێراقیان خستۆته سه‌ر ناوه‌که‌ی و په‌یڕه‌وی مارکسیزم لێنینیزم و بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ نه‌کراوه ، ئه‌مه‌یان ڕاسته و من وکاک فوئاد لێره‌دا یه‌کده‌گرینه‌وه . له‌به‌شێکی تری دیداره‌که‌دا فوئاد قه‌ره‌داخی حه‌زی به دامه‌زراندنی به‌دیلێک کردووه وه‌کوو کومه‌ڵه ، به‌ڵام به بێئه‌وه‌ی خۆی له باڵی (م.س) بپچڕێنێ و ده‌ڵێ : له‌لام سته‌م بوو حزبێک له‌سه‌ره‌تای هه‌رزه‌کاریمه‌وه کارم تێدا کردبوو ، له ڕۆژگاری نه‌هات و نووچداندا پشتی تێبکه‌م ، پێم وابوو ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و حزبه ئه‌مه‌کدار نه‌بم .......... هتد له‌گه‌ڵ ڕێزمدا ، من تێناگه‌م چۆنچۆنی فوئاد قه‌ره‌داخی ، که خۆی به چه‌پ و مارکسی ده‌زانێ ، خۆی له دوو حزبدا ، یه‌کێکیان بۆرژوازی و ئه‌وی تریان مارکسی کۆده‌کاته‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه و زۆر چاک زانیویه‌تی که مارکسیزم لێنینیزم بیروباوه‌ری ماوتسی تۆنگ په‌یڕه‌و ده‌کات ، جگه‌له‌وه ئه‌و کاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا یه‌کێک له ره‌خنه‌کانی لای من ئه‌وه‌بوو که گوایا مام جه‌لال ئاماده نییه ڕه‌خنه له ڕابوردووی خؤی بگرێت ! ئایا ئه‌مه‌ی فوئاد ده‌یڵیت لێدان نییه له ته‌لی عاتیفه ؟ ئایا ئه‌مه پابه‌ندبوون ناگه‌یه‌نێت به پارتی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه ؟!! من به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارتی ناوبراوم بهچاکدهزانی له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: : یه‌که‌م / بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ما له‌کوردستاندا و له‌جێی ئه‌و ئاشتی به‌رقه‌رار بوو . دووه‌م / پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان ڕزگاری بوو له حکومه‌ت ، هه‌روه‌ها له حزبی به‌عس که بڕوای به کورد‌و کوردستان و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد نه‌بوو . سێیه‌م / ده‌رگایه‌ک کرایه‌وه که خه‌ڵکانی ڕۆشنبیری ناو حزبه‌که خۆیان بیر له شتی باش بکه‌نه‌وه و نه‌فره‌ت له شته‌خراپه‌کانی ڕابوردوو بکه‌ن ، کێ بزانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه یه‌کێک له‌و ئاکامانه نه‌بێت . چواره‌م / زه‌مینه‌یه‌ک خولقا له کوردستاندا بۆئه‌وه‌ی بیری چاک گه‌شه‌بکات و خه‌لک چاوی بکرێته‌وه و خۆی په‌روه‌رده بکات ، ئه‌مه له زه‌رفی شه‌ڕی ناوخۆدا زه‌حمه‌ته . ده‌رباره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌و و مه‌حمودی مه‌لاعیزه‌ت په‌شیمان بوونه‌وه بێنه ناو کۆمه‌ڵه‌وه چونکه ناوهێنانی ئاشکرای مارکسیزم لینینیزم بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ یان قه‌بووڵ نه‌بوو ، هه‌روه‌ها تێبینییان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی گروپه‌که‌ی شه‌هاب ، جگه‌له‌وه گوایا به بێ‌ئاگاداری ئه‌وان کاری ڕێکخراوه‌یی کراوه و ئه‌مانیان لێ ئاگادار نه‌کردووه ، واته نه‌وشیروان و مه‌حمود . فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادریش که باسی نه‌وشیروان ده‌کات ده‌ڵێ : که‌ئه‌و زانی مام جه‌لال به‌شداره وتی : من بهشدارنابم . پێش هه‌موو شتێک ده‌بوایه فوئاد قه‌ره‌داخی ناوی ههأسوڕاوهکهی گروپی شه‌هابی بهانیبا بۆئه‌وه‌ی بزانرێ ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌وشیروان و مه‌حمود پڕبه‌پێستی ههڵسوڕاوهکهیه یان نا ؟! ده‌رباره‌ی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ، هه‌موو ئه‌و بیانوانه‌ی سه‌ره‌وه ڕێی تێده‌چی ، چونکه ناوبراو له ژیانیدا ، نه چه‌پ بووه ، نه مارکسی و ماویش بووه ، زه‌مانێکیش که بیری ماوی قه‌بووڵ بووه له‌به‌ر ئه‌وه بووه که مۆدێل بووه و چاوی له مام جه‌لال کردووه! ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌ی بۆچی دوایی دژی وه‌ستانه‌وه؟!!!!! . جگه‌له‌وه که پێی وتراوه مام جه‌لال له کۆمه‌ڵه‌دایه و ئه‌ویش قوشقی بووه ، ئهوهلهبهر ئه‌وه بوو که ئه‌وسا نه‌وشیروان و گروپه‌که‌ی ڕێک نه‌بوون له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی و مام جه‌لالدا ، جگه‌له‌وه ئه‌و و مه‌حمود هه‌میشه حه‌زیان به‌وه‌بوو که ڕیشسپی و ڕابهربن و هه‌موو شته‌کان له‌خۆیانه‌وه ده‌ستپێبکات! . لهپاڵئهمانهدا من هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ترم هه‌یه که‌ڕه‌نگه جیاواز بێ له‌وانه‌ی کاک فوئاد و کاک فه‌ره‌یدون و بتوانم سه‌رنجی خوێنه‌ری پێڕابکێشم ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌وکاته ( دوای 11ی ئازاری 1970) نه‌شیروان مسته‌فا هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و کاروچالاکیانه‌ی که‌هه‌یبوو له لقی سلێمانی پارتی _ باڵی م.س _ به‌تایبه‌تی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و گۆڤاری ڕزگاری ، هه‌مووی له‌ده‌ست ده‌رچوو ، نه‌وشیروان به ته‌نها مایه‌وه ، جگه‌له‌وه به‌ره‌وڕووی کێشه‌یه‌ک بووبۆوه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخستن که به‌و چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کرا و بۆی نه‌ده‌خرا به‌لایه‌کدا و ئه‌مه وای کردبوو ئه‌و دڵته‌نگ و ناره‌حه‌ت بێت و تووشی حاڵه‌تێکی ده‌روونی خراپ ببێت و زۆرێش ده‌رنه‌ده‌که‌وت ، که‌پارتی باڵی م.س خۆی ههڵوهشآندهوه و گه‌ڕایه‌وه ناو پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی ، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی م.س سه‌ردانی بارزانی‌یان کرد ، له‌وانه مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو ، دواتریش به‌یه‌کجاره‌کی له‌باره‌گای ئه‌و دایانکوتا . نه‌وشیروان مسته‌فاش یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان و ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک له‌وێ دایکوتا . من جارێکیان سه‌فه‌رێکی حاجی هۆمهرانم کرد و سه‌ردانێکی سه‌رپێی ئه‌وم کرد . نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر له‌وێ نه‌مایه‌وه و له پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌وێی جێهێشت و چوو بۆ شاره‌زوور بۆ ماڵی مام ره‌زای مامی ، دوای ماوه‌یه‌ک له‌وێش خۆی پێنه‌گیرا و هاته‌وه بۆ سلێمانی و ناوبه‌ناو سه‌ردانیم ده‌کرد ، پاش ماوه‌یه‌ک سلێمانی جێهێشت و چوو بۆ ماڵی خوشکی له‌به‌غدا و له‌وێش هه‌ر ده‌مبینی و سه‌رده‌مێکیش که دکتۆر فوئاد جه‌لالی زاوای له میسر ده‌بێت ، ئه‌میش سه‌فه‌رده‌کات بۆ ئه‌وێ و هه‌ندێ نامه‌ی مام جه‌لالی پێده‌بێ بۆ ئه‌بو فڵان و ئه‌بو فیسار و که پاش ماوه‌یه‌ک له‌وێش گه‌رایه‌وه ، قسه‌ی به‌وانه ده‌وت و ده‌یوت: ئه‌بو..........کانی مام جه‌لال هیچیان بۆ نه‌کردم آ!!!!! . ئه‌گه‌ر سه‌رم لێتێکنهچووبی له ساڵی 1972 دا به‌یه‌کجاره‌کی چووه نه‌مسا و من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی له به‌غدا به‌ڕێمانکرد . پێش ئه‌وه مه‌ڕحوم حلمی عه‌لی شه‌ریف ئێواره خوانێکی سازکرد له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌و به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یه‌وه ، منیش به‌شدار بووم. لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم که نه‌وشیروان مسته‌فا له حاڵه‌تی هه‌ڵچوون و داچوونێکی به‌رده‌وامدابوو و ده‌یویست برواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( ئه‌و قه‌ت ئه‌مه‌ی لای من باسنه‌کردووه ) به‌ڵام وامدهخوێندهوه ، جگه‌له‌وه له‌ڕووی که‌سایه‌تی سیاسییه‌وه ئه‌و هه‌موو ژیانی هه‌ڵچوون و داچوون بووه و که‌سێکی ئارام نه‌بووه ، زوو زوو توڕه‌ده‌بێت و چی به‌سه‌ر ده‌میدا بێت ده‌یڵیت ، زوو زوویش سارد ده‌بێته‌وه و وه‌کوو جاری جارانی لێدێته‌وه ، زوو زوو ده‌ڕوخێ و یاخیده‌بێت و کاره‌که‌ی جێده‌هێڵێ و زوو زوویش دڵی دێته‌وه جێی خۆی . ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایا مام جه‌لال له کۆمه‌ڵه‌دا بووه و ئه‌میش وتوویه‌تی : له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وی تێدایه ، منی تێدانیم........ ئه‌مه ڕێی تێده‌چێ ! به‌ڵام من به فه‌ره‌یدون و خوێنه‌ر ده‌ڵێم که نه‌وشیروان مبستهفا له‌مێژه‌وه خۆی به قوتابییه‌کی مام جه‌لال ده‌زانێ و چه‌ند جارێک ئه‌مه‌ی لای من وتووه له کاتی خۆیدا ، له‌به‌رئه‌وه بڕواناکه‌م ڕۆژێک له ڕۆژان بیری له‌وه کردبێته‌وه پاشقول له مام جه‌لال بگرێ یان چاڵی بۆههڵکهنێ ! ئه‌وه‌نده‌ی من نه‌وشیروان بناسم که 44 ساڵ زیاتر ده‌کات ، ویستوویه‌تی له سێبه‌ری مام جه‌لالدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و ئه‌وکارانه بکات که خۆی بهباشیدهزانێت . جگه‌له‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆری نووسیوه ، به‌ڵام نهم بیستووه که خاوه‌نی دیراسه‌و به‌رهه‌مێکی (نیشتمانی یان چه‌پ و مارکسی یاخود نه‌ته‌وه‌یی ) بێت ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی . ئه‌و وه‌کوو مام جه‌لال حه‌زی به کوردایه‌تییه ، هه‌روه‌ها دیموکراتی بۆ عێراق و به‌هێزکردنی برایه‌تی کوردوعه‌ره‌ب ، دواتر مسۆگه‌رکردنی هه‌ندی ماف بۆ کورد . به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه ، وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی مام جه‌لاله که نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه‌که‌یدا ( له‌که‌ناری دانووبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ - دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی کوردستان 1975- 1978 ) له لاپه‌ڕه 42 دا ده‌ڵێ : جارێکیان له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌کیدا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیای بکه‌م له‌وه‌ی من هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنه کۆنه‌که‌ی خۆم ماوم ، سه‌ره‌تای نامه‌که‌م به‌م شیعره‌ی سالم ده‌س پێ‌کرد : ئه‌ی قیبله‌ی مورادم ئاخۆ با ڕۆژگاران جارێ له‌که‌س ئه‌پرسی حاڵی غه‌یبی تاران به‌و سوێنده‌ی که خواردم : من هه‌ر ئه‌وه‌م که دیوتم حاشا بکه‌م فه‌رامۆش ، میثاق و عه‌هدی جاران! له‌دێڕی دووه‌می به‌یتی یه‌که‌مدا وشه‌ی تاران م گۆڕیبوو به شاران.
خاڵێکی‌تر که قه‌ره‌داخی ده‌یوروژێنێ ، ناسنامه‌ی ڕێکخراوه‌که و سنوری کارکردنی بوو. ئایا ڕێکخستنه‌که ناسنامه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی ده‌بێت یان ناسنامه‌یه‌کی ئینته‌رناسیۆنالیستی؟ ئایا ستراتیژی ڕێکخراوه‌که کارکردن ده‌بێت بۆ درووست‌کردنی حزبێکی عێراقی یاخود کوردستانی ، ڕزگاری هه‌موو کوردستانه یان کوردستان له چوارچیوه‌ی عێراقدا ؟ ده‌رباره‌ی ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌ی من بیرم مابێ ، ته‌م ومژ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌بوو ، کۆمه‌ڵه ڕێکخراوێکی ماوی بوو بڕوای به خه‌باتی ناسیۆنالیستی و چینایه‌تی هه‌بوو ، تێده‌کۆشا بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ له‌به‌ر ڕۆشنایی تایبه‌تمه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد پیاده‌بکات له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا به‌ڵام زیاتر کوردستانی عێراق . هه‌روه‌ها خهباتیدهکرد بۆئه‌وه‌ی حزبێکی کوردستانی دابمه‌زرێنێ له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی پێشتر له‌م وتاره‌دا باسم لێوه کرد .
ده‌رباره‌ی خاڵه گرنگه‌کانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر که سه‌رنجی منیان ڕاکێشا.
پێشه‌کی ده‌مه‌وێ ئه‌وه به فه‌ره‌یدون بڵێم که‌ئه‌و وه‌کوو که‌سێکی نامۆ به ( کۆمه‌ڵه ، بیری چه‌پ ، مارکسیزم _ لێنینیزم بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ ) خۆی پیشانده‌دات و ڕاده‌کات له ناوبردنی زاراوه‌ی مارکسی ، شیوعی، حزبی شیوعی و زیاتر وه‌کوو که‌سێکی سهرمایهدارو ده‌ڵه‌مه‌ند و پاره‌دار قسه‌ده‌کات و ده‌یه‌وێ هه‌موو لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان ڕازیبکات وه‌کوو: پارتی دیموکراتی کوردستان . یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ، عومه‌ر فه‌تاح . من ئه‌مه به‌هه‌ڵه ده‌زانم چونکه کاک فه‌ره‌یدون ، مه‌وقیعی ئێستای هه‌رچییه‌ک بێت ، نابێ په‌نابه‌رێته به‌ر سیاسه‌تی ڕازیکردن و بازبدات به‌سه‌ر ڕاستییه‌کاندا که برێتییه له مێژووی دامه‌زراندنی ڕێکخراوێک به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان ، کۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌کان ، كه‌سه‌کان ، بریاره‌کان ، دابه‌شکردنی کار و ناوی به‌رپرسه‌کانی شاره‌کان ، ناکۆکییه‌کان وئینشیقاقهکان و ناوی ئه‌وانه‌ی له‌وه‌جبه‌ی یه‌که‌م و دووه‌مدا کاریانکردووه .....تاد نابێ ئه‌و خۆی وه‌کوو پاڵه‌وانی فیلمێک پیشانبدات و خه‌تێکی ڕاست وچه‌پ به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بهێنێ ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ، ده‌بێ ئه‌و وه‌کوو که‌سێکی بێلایه‌ن باس له مێژووی دامه‌زراندنی کؤمهڵه بکات و پێی نه‌نگ نه‌بێت که بڵێت : کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان‌مان دامه‌زراند ، نه‌ک بڵێ: کۆمه‌ڵه یان کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانمان دامه‌زراند . له‌به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا فه‌ره‌یدون مه‌وقیعی مام جه‌لالی له کۆمه‌ڵه‌دا ڕوون نه‌کردۆته‌وه ( ڕیش سپێ بووه؟ ، دامهزرێنهربووه وه‌کوو ئه‌وان؟ ، ئه‌ندام و دۆست بووه؟ ) ته‌نها ده‌ڵێ : له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵه گه‌نجێک بووین و پێویستیمان به که‌سێکی ناسراو هه‌بوو له‌گه‌ڵماندابێت چوین په‌یوه‌ندیمان به مام جالالهوه کرد . هه‌روه‌ها دوو کۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که له‌ماڵی ئه‌وان له( به‌غدا- ڕاغبه خاتون) ئه‌نجامدراوه و باسی ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵه و ده‌ستووره‌که‌ی کراوه که فوئاد قه‌ره‌داخی یه‌کێک بووه له به‌شداربووه‌کان ، به‌ڵام فه‌ره‌یدون (که دوای فوئاد قه‌ره‌داخی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کردووه له گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی میدیادا ) به‌لای ئه‌مه‌دا ناچێت و باسی لێوه‌ناکات . له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستانه‌و دروست بۆ ڕابوردوو بکه‌یت ، پێویسته له هه‌موو لایه‌که‌وه سه‌یری که‌سه‌کان و شته‌کان و دیارده‌کان بکه‌یت و چی ڕاسته ئه‌وه بڵێیت و هه‌ر شته هه‌قی خۆی بده‌یتێ ، ئه‌گه‌ر له نووسیندا بێلایه‌ن نه‌بیت و خۆت ڕزگار نه‌که‌یت له موجامه‌له و خاتر و خۆتر ، ئه‌وا کاره‌کان ئه‌نجامی باش ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه و زۆری تێکده‌چێ . له شوێنێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ئه‌وه باسده‌کات که ئه‌وان بیریان له ڕێکخراوێکی نوێ کردۆته‌وه که له هی ڕێکخراو و حزبه‌کانی تری کوردستان نه‌چێت ، گوایا خه‌ڵکانی رۆشنبیر‌و ڕه‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تکێش به‌رده‌وام سووته‌مه‌نی بوون ، به‌ڵام دووربوون له بریارێکی سیاسی و بۆچوونیان وه‌رنه‌گیراوه و زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تی جووڵانه‌وه‌کانی کورد شێخ و مه‌لا بوون و بریاری سیاسی‌یان داوه ، هه‌وه‌ها بڕوایان وابوو که پارتی به هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه ناتوانن هیچ بکه‌ن ...... من به فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ده‌ڵێم: له‌وه‌تی کوردایه‌تی و شۆڕش هه‌یه له کوردستاندا ڕۆشنبیر و ڕه‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تکێش به‌به‌رده‌وامیی سووته‌مه‌نی بوون و ڕاوبۆچوونیان وه‌رنه‌گیراوه و هێچ حسابێکیشیان بۆنه‌کراوه ، نه‌ک هه‌ر ئهمهوبهس جاری وا هه‌بوه ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیش حسابی بۆ نه‌کراوه و له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک په‌لاماردراوه و سووکایه‌تی پێکراوه و دهرپهڕێنراوه ، نموونه‌ی ئه‌مه عه‌لی محه‌مه‌د عه‌سکه‌رییه ( عه‌لی بچکۆل ) براده‌ره‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدون خۆی که له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له پاکستان خۆی گرته‌وه . دیسان به‌بیری کاک فه‌ره‌یدونی دێنمه‌وه ، هه‌تا ئێستایش سه‌رکردایه‌تی له‌کوردستاندا له‌ده‌ستی شێخهکاندایه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌موو ناکۆکی و ململانێکانیش له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ ، به‌درێژایی ساڵه‌کانی رابوردوو ، هه‌مووی له ملی ئه‌واندایه . چه‌ند خاڵێکی تری گرنگ ماوه که په‌یوه‌ندییان به دامه‌زراندنی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌وه نییه ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌می دامه‌زرێنه‌رێکی کۆمه‌ڵه ( فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ) ده‌رچووه ، ئه‌وا ناچارم کورته‌یه‌کیان له‌سه‌ر بنووسم . یه‌که‌م / ده‌رباره‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ، فه‌ره‌یدون وا خۆی پیشان ده‌دات ئه‌و ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوه له سه‌رخستنی به‌ره‌ی کوردستانی و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئه‌وا به‌ره درووست نه‌ده‌بوو . من پێم وایه ڕاستییه‌ک هه‌یه که نابێ بیشارینه‌وه و په‌یوه‌ندی به هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و هیمه‌تی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م یان ئه‌و حزبه‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به درووستکردن و سه‌رخستنی به‌ره‌ی کوردستانی ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی مندان ، شتێکی وه‌هام به‌رچاو نه‌که‌وتووه پیشانی بدات ئه‌گه‌ر فڵانه که‌س نه‌بوایه ئه‌وا به‌ره‌ی کوردستانی سه‌رکه‌وتنی به‌خۆوه نه‌ده‌بینی!! . ئه‌گه‌ر نه‌ختێک بگه‌رێینه‌وه بۆدواوه ئه‌وه‌مان به‌بیردێته‌وه که ئێرانییه‌کان له ڕۆژی 7_8 11/1986 دا مام جه‌لال و مه‌رحوم ئیدریسیان برده تاران و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان پێ ئیمزا کردن و دواتریش لایه‌نه‌کانی جود ، ورد ورد له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه ، هه‌تا له ئایاری 1988 دا به‌ره‌ی کوردستانی ڕاگه‌یه‌نرا و میساق و په‌یره‌وی ناوخۆکهیان بڵاو کرده‌وه و کاریان پێ‌کرد . به‌کورتی و به کوردی ده‌توانم بڵێم شه‌قی زه‌مانه به‌ره‌ی کوردستانی درووستکرد نه‌ک ئازایه‌تی ئه‌م حزب ، ئه‌و ڕێکخراو یان ئه‌و تاکه‌که‌س . دووه‌م / ده‌رباره‌ی پاره په‌یداکردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ، ئه‌و ده‌ڵێ کهلهمنداڵییهوه کاسپی کردووه و له به‌ندیخانه‌ش به‌قه‌ده‌ر سێ ئه‌ندازیار پاره‌ی چنگکهوتووه و دواتریش خانووی خستۆته ڕههنهوه و له‌بانکی فڵان و فیسار پاره‌ی قه‌رز کردووه و کاری پێوه‌ده‌کات . من وه‌ڵامێکی کورتی فه‌ره‌یدون ده‌ده‌مه‌وه و زۆرناچمه ناو ئه‌م باسه‌وه و کاری من نییه . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، فه‌ره‌یدون یه‌که‌م که‌سه که‌له‌و قسانه ده‌کات و لهکهسیترم نه‌بیستووه ! ، من به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌کاتی خۆیدا دوو جار گیراوم و دوایی پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌ناو خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داردا خۆم بینیوه‌ته‌وه ، که‌سم نه‌دی کاسپی بکات و چوار عانه په‌یدابکات و خۆیشم وه‌کوو ئه‌وان بووم و به‌ده‌ستی سپی له زیندان هاتمه ده‌ره‌وه . به‌ڵام بۆ خاڵی سێیه‌م له‌سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون دام و پێم باشه سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی و حزبه کوردستانییه‌کان ، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 65 ساڵه‌وه‌یه ئیستیقاله بده‌ن و برۆنه ماڵه‌وه و ئێخه له ئێخه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌نه‌وه که ده‌میان لێکردوونه‌ته‌وه و له‌پشتی که‌سانێکیش نه‌وه‌ستن که سه‌رکردایه‌تی نوێ وه‌رده‌گرن . با ئه‌مه ببێته کولتورێکی نوێ و ڕێگه به خه‌ڵکی گه‌نج و ڕۆشنبیری تر بدرێت بێنه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و جڵه‌و بگرنه ده‌ست . نیلسۆن ماندێلا پاش 27 ساڵ زیندانی ، ده‌سه‌ڵاتی باشووری ئه‌فه‌ریقای ناچارکرد ڕژێمی نه‌ژادپه‌رستی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و وڵاتێکی دیموکراتی بۆ باشووری ئه‌فه‌ریقا ڕابگه‌یه‌نێ ، هه‌ر ئه‌و وحزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خه‌باتی زۆربه‌ی پێستڕه‌شه‌کان وایان له فرێدرێک ولیام دوکلێرک کرد ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت پاش سێ سه‌ده له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌مینه‌ی سپی. خۆیشی له‌ساڵی 1994تا 1999 سه‌رۆک کۆمار بوو ، دوایی به حوسن و ره‌زای خۆی ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئه‌وانه‌ی خوار خۆی جێهێشت و گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری تۆمارکرد له مێژوودا .
من و کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان.
له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵه‌دا من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرا ، به‌ڵام ئاگاداری چالاکییه‌کانی دامه‌زرێنه‌ره‌کانی نیم له به‌غدا که برێتیبون له شه‌هید شه‌هاب شێخ نوری ، کاک فوئاد قه‌ره‌داخی ، کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و کاک فازیل مه‌لا مه‌حمود . یه‌که‌م دووکه‌س که ناسیمن و چاوم پێیانکه‌وت ، کاک ئاوات زه‌کی عه‌بدلغه‌فور و شه‌هاب شێخ نوری بوو له شاری سلێمانی . له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌هاب باسی پێداویستییه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وه‌هاو سروشتی قۆناخه‌که‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وسا و داهاتوومان کرد ، هه‌ر زوو ئه‌وه‌م لا گه‌ڵاڵه بوو که بایه‌خدانێک هه‌یه به من و پێیان خۆشه لێیان نزیکبوومه‌ته‌وه و ئاماده باشی خۆم پیشانداوه بۆ کارکردن . من خۆیشم دڵم خۆش‌بوو به ڕێکخراوێکی وه‌ها (نهجهلالی و نهمهلایی ) و هه‌مو جارێک له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌موت خوا بکات ئه‌مه درێژه‌دان نه‌بێت به ڕێکخستنه کۆنه‌کان و شه‌ڕی کورد کوشتن دووپات نه‌بێته‌وه . من ئه‌مه‌م به کاک شه‌هاب وت ! و له‌وه‌ڵامدا ڕوونیکرده‌وه که شتی وانییه و کۆمه‌ڵه ، ڕێکخراوێکی کوردستانییه و له سه‌رانسه‌ری هه‌موو کوردستاندا خه‌باتده‌کات و خه‌ڵکی هه‌مه‌جۆره‌ی وه‌کو ( پارتی، جه‌لالی، شیوعی ، کاژ‌یک ) کاری تێداده‌کات و باوه‌شی بۆ هه‌موو که‌سێکی تێکۆشه‌ر گرتۆته‌وه و دژی هیچ لایه‌کیش نین . من زوو لهوهگهیشتم که ڕێکخراوه‌که خۆی هاڵگرتووه 10تا 15 ساڵ خه‌باتی نهێنی بکات و گه‌وره‌ترین ژماره له‌خه‌ڵکی کوردستان له خۆی کۆبکاته‌وه و گۆشیان بکات به بیری شۆڕشگێرانه و دواتریش که به‌رگه‌ی لێدان و شه‌قی زه‌مانه‌ی گرت ئه‌وسا خۆی ئاشکرابکات و بێته مه‌یدان . شه‌هید شه‌هاب که‌سێکی جوامێر‌و تێکۆشه‌ر ، پاک و خاوێن ، وره‌به‌رز ، ساده و بێ فیز و هه‌وا بوو ، هه‌تا دووساڵیش هه‌رچه‌ند بچوومایاته به‌غدا سه‌ردانیم ده‌کرد چونکه ئه‌سا ئه‌و له‌وێ کارمه‌ند بوو ، ئیتر یان مه‌وعیدمان داده‌نا ، یان پێکه‌وه به پاسی نه‌فه‌رات ( تروحه‌کان ) نه‌ک تاکسی ، ده‌چوینه چایخانه حهسیرهکانی به‌تاوین ، له‌وێ چایه‌ک به 5- 10 فلس بوو ، ئه‌گه‌ر برسیشمان بوایه له‌فه‌یه‌کی 40-50 فلسیمان ده‌کڕی و به‌سه‌ر پێوه ده‌مانخوارد و دهستماندهکرد به قسه‌کردن و وشهگۆڕینهوه ، به ڕێکه‌وت جارێکیان کاتمان به‌ده‌سته‌وه بوو ، شه‌هید ئاراممان بینی که له ڕۆژنامه‌ی هاوکاری کاریده‌کرد ، هه‌ر ئه‌وکاتانه ناو به‌ناو مام جه‌لالیشم ده‌بینی کهبهگهرمی پێشوازی لێده‌کردم . بۆئه‌وه‌ی نه‌چمه ناو ورده‌کاری زۆره‌وه ، ده‌مه‌وێ تێکۆشان و کارکردنی کۆمه‌ڵه بۆ چه‌ند قۆناخ و شێوه دابه‌ش بکه‌م : یه‌که‌م / چالاکی مانگه‌کانی یه‌که‌م و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و درووست‌کردنی ئه‌ڵقه‌ی ڕۆشنبیرێ و ململانێکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بروایان به خه‌باتی کوردستانی نه‌بوو . دووه‌م / قۆناخی پێش شهڕدهستپێکردنهوه له‌ساڵی 1974 دا و ململانێی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستندا . سێیه‌م / قۆناخی نووچدان و هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی کورد‌و په‌لاماردانی کۆمه‌ڵه له‌لایان حکومه‌تی به‌عسه‌وه . ئه‌گه‌ر له‌یه‌که‌مه‌وه ده‌ستپێبکه‌م ، ئێمه ، ئه‌وانه‌ی دیار‌و چالاک بووین و زۆربه‌مان ئێستا خه‌تی ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌رماندا هێناوه‌و که‌سیش ناومان نابات ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بووین : ئاوات زه‌کی عه‌بدولغه‌فور ، پرشنگ مه‌مه‌ند ( خوشکی کاک حه‌مه مه‌مه‌ندی دانساز ) دلێر تاهیر (برازای عومه‌ر ده‌بابه) عه‌بدوڵڵه حاجی سه‌عید ، جه‌مال عه‌لی باپیر ، ئیبراهیم خه‌لیل ، عارف که‌ریم . چالاکی مانگه‌کانی یه‌که‌م برێتی بوو له ڕاکێشانی خه‌ڵکیی بۆ ناو ئه‌لقه ڕۆشنبیرییه‌کان، من چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کم هه‌بوو که هه‌فتانه چاوم پێیاندهکهوت و به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی داماننابوو ، قسه‌و لێدوانمان ده‌کرد که زیاتر بۆ فێرکردن و ڕۆشنبیرکردنی ئه‌وان بوو ، ئه‌وکاته کێشه‌ی کچێکمان هه‌بوو که براکه‌ی ده‌یویست ڕێگه‌ی لێبگرێ و کارمان لهگهڵنهکات ، نامه‌یه‌ک ئاماده‌کرابوو به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌وه که خۆم بردم بۆ براکه‌ی بۆ شووێنی کاره‌که‌ی ، قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد و نامه‌که‌ی خوێنده‌وه و هه‌ر له‌وێ نامه‌که‌م سووتاند . له‌لایه‌کی تره‌وه ( نه‌ختێک دره‌نگتر ) سه‌رقاڵی گرووپه یاخیبووه‌که‌ی دژ به مه‌کته‌بی سیاسی بووین که پێشتر ناویانم برد‌و ئاوات عه‌بدولغه‌فور په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌کردن بۆئه‌وه‌ی خۆیان ساخ بکه‌نه‌وه به هاتنه ناو کۆمه‌ڵه یان نا ، له‌دواجاردا نه‌وشیروان مسته‌فا، شازاد جه‌میل سائیب، محمد سابیر ( ئاوه‌ڵ زاوای مام جه‌لال )بریاریاندا بێنه ناو کؤمهڵهوه و ئه‌وانی تریش ، مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت ، ره‌فعه‌ت مه‌لا ئه‌وره‌حمان ، حه‌مه چاوشین ، به‌ره‌و پارتی ڕۆیشتن و هه‌ندێک له‌وانه بوونه ئه‌ندامی لقی پارتی ، ئه‌مه ئه‌و کاته‌یه که هه‌ردو باڵه‌که‌ی پارتی یهکیانگرتبۆوه . نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندی فه‌ردی هه‌بوو به کۆمه‌ڵه‌وه، ئاوات زه‌کی عه‌بدولغه‌فور هاتوچۆی ده‌کرد بۆ ماڵه‌وه ، ده‌ستووری کۆمه‌ڵه‌ی بۆ برد و پیشانیدا و دواتریش ئاگاداریدهکرد له هه‌موو ده‌نگوباسێکی کۆمه‌ڵه . به‌ڵام حه‌مه سابیر و شازاد سائیب هاتنه ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه‌و کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کردین . ناکۆکی و ململانێکانی ترمان له‌گه‌ڵ عێراقچییه‌کان بوو که پێکهاتبوون له : فوئاد قه‌ره‌داخی ، فازیل مه‌لامه‌حمود ، ئه‌شره‌ف شه‌ره‌ف تاڵه‌بانی ، ئه‌وره‌حمان حاجی مه‌لا سدیق . حه‌سه‌ن حه‌مه‌خان ، ئه‌کبه‌ر عه‌لی ( زاوای ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانی ) . له‌ناو ئه‌مانه‌دا ته‌نها فوئاد قه‌ره‌داخی که‌سێکی له‌سه‌رخۆو ڕۆشنبیر بوو و خۆی دوورده‌گرت له موهاته‌رات و قسه‌ی بێتام ، من چه‌ندین جار بیروڕام له‌گه‌ڵ گۆڕیوه‌ته‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ئازاری یه‌ک بده‌ین ، براده‌رێکی تر هه‌بوو ، دکتۆر عه‌بدوڵڵه ده‌باغ ، (پێشتر مامۆستا له کۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی و ئیستاش له زانکۆی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو) زۆردۆستی من بوو ، دڵنیانیم له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه کاریده‌کرد یان نا ، چونکه قه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌مانه‌دا نه‌مده‌بینی ، جارجار له‌گه‌ڵ ئاوات عه‌بدولغه‌فور ده‌مبینی ، ناوبه‌ناو بهماشێنهکهی خۆی ده‌رۆیشتین بۆ شوێنێکی چۆڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ( که‌زیاتر سه‌رچنار بوو ) ، له‌وێ له‌سه‌ر کورسییه‌کی ره‌ق و ته‌قی چایخانه‌کانی ئه‌وێ داده‌نیشتین و ده‌ستمان ده‌کرد به وشه گۆڕینه‌وه ، جارجاریش شه‌وان ده‌هات بۆ ماڵی ئێمه و له‌وێ ده‌مایه‌وه و هه‌تا دره‌نگانێ قسهماندهکرد به‌بێئه‌وه‌ی دڵی یه‌ک بیه‌شێنین ، ئه‌میش که‌سێکی ڕۆشنبیر بوو ، عێراقچێتی ده‌کرد . به‌ڵام براده‌ره‌کانی تر قسه‌ی بێتامیان ده‌کردو هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی مام جالالیان کردبوو به چه‌ک و له ئێمه‌یان پێده‌دا ، هه‌ندێکیان ده‌یانوت : مام جه‌لال ئاماده نییه ڕه‌خنه له‌خۆی بگرێت ، بۆرژوازییه و بروای به مارکسیزم لێنینیزم بیروباوه‌ڕی ما‌و نییه ، له‌ماڵه‌وه سه‌گ ڕاده‌گرێ و به‌خێوی ده‌کات ، ئاماده نییه لاڕوومه‌تی منداڵێکی باوک هه‌ژار ماچ بکات . فازیلی مه‌لا مه‌حمود که به دوای ئێمه‌وه بوو ده‌یوت: من به‌زۆر مام جه‌لال سواری تروحه‌کان ده‌که‌م له به‌غدا ، تاکسی نه‌بێ ئه‌و سواری نابێت ، چێشتخانه‌ی ناودار نه‌بێت نانی لێناخوات، مام جه‌لال قه‌ت نابێته چه‌پ ......و زۆریتر . به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م براده‌رانه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ژیانا ماون ، هیچیان پێنه‌کرا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا !!. هه‌وڵوته‌قه‌لای ئه‌وان بۆئه‌وه‌بوو ئێمه که‌سپ بکه‌ن و به‌ره‌و قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقمان به‌رن که بڕوامان پێیان نه‌بوو چونکه له‌وکاته‌دا حزب و ڕێکخراوی تر ناوی نه‌بوو .... ئه‌گه‌ر وانییه ، ناوه‌که‌ی چی‌بوو ؟ کوانێ به‌یانی دامه‌زراندنه‌که‌ی ؟ کوانێ به‌یانی ههڵوهشآندنهوهکهی ؟ کوانێ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزب و ڕێکخراوه ؟ له کۆتاییساڵی 1972 دا دیراسهیهکم نووسی له‌سه‌ر شۆڕشی دیموکراتی نوێ به‌ناوی (شۆڕشی نوێی گه‌ل ) که ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمدایه ، وتاره‌که‌مان نارد بۆ شه‌هید ئارام که له ڕۆژنامه‌ی هاوکاری کاریده‌کرد ، ئه‌ویش ناوه‌که‌ی خۆمی لێ لابرد و به‌ناوی هوشیاره‌وه بڵاوی کرده‌وه له ژماره‌کانی 145-150 ( ڕۆژنامه‌ی هاوکاری ) به شه‌ش ئه‌ڵقه و ڕیکخستنه‌کانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه سوودی زۆریان لێوه‌رگرت . له‌پێشه‌کی وتاره‌که‌دا ڕوونمکردبۆوه که ئه‌وه باسێکی تیۆرییه و ڕووی ده‌م له هیچ حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی نییه ، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که دوان له‌براده‌ره جه‌لالییه‌کانی خۆم که یه‌کێکیان ئێستا له‌که‌سه نزیکه‌کانی مام جه‌لاله ، سه‌رجاده‌یان پێگرتم و وتیان : ئێستا کاتی نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بیروباوه‌ڕانه نییه !! منیش له‌ڕاستیدا زۆر تووڕه بووم و وتم : ئاخر من له به‌کره‌جۆ به‌ده‌م هه‌ڵوه‌شاندنی گیپهوه فێری نه‌بووم !، من له‌ماڵی خۆم فێری بووم ! . ئه‌وانیش بێده‌نگ بوون و ڕۆیشتن چونکه له‌وانه‌بوون که‌کاتی خۆی به‌شدارییان ده‌کرد له ئه‌لقه ڕۆشنبیرییه‌که‌ی مام جالال له به‌کره‌جۆ به به‌شداری براده‌رانی سازمان انقلابی حزب توده ایران . ده‌بوایه شه‌رمیان بکردایه !! له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتاره‌که‌م لقی چواری پارتی ده‌یانویست بزانن کێ نووسه‌ره‌که‌یه‌تی . پێم وابێ براده‌ره خێرخواکانی خۆم به‌ڕه‌یان له‌مزگه‌وت داخستبوو ، پێیان وتبوون ، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه من که‌تمه ژێر چاودێری ده‌زگای پاراستنه‌وه ، به‌رده‌وام خه‌ڵک به‌دوای منه‌وه بوو ، ته‌نانه‌ت به‌رماڵی خۆشمان که‌سێکی بۆدانرابوو ، بۆیه ئه‌گه‌ر بمویستبا بۆ کارێک بڕۆمهدهرهوه ، ئه‌وا بهسهرباندا به ماڵه دراوسێکاندا دهچوومهدهرهوه . ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکانی سه‌ر به‌و ده‌زگایه کهبرادهری منیش بوون ، له‌پڕ به‌بێ ئاگاداری من و به‌بێ مه‌وعید ده‌هاتنه ماڵه‌وه بۆلام و ده‌یانویست بزانن به چییه‌وه خه‌ریکم !! . هه‌ر له‌وکاتانه‌دا ده‌زگای پاراستن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ستکه‌وتبوو که ژماره‌یه‌کی زۆر له قوتابیان به‌تایبه‌تی قوتابیانی زانکۆ خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی ماون و ئاڵوگۆڕی کتێب ده‌که‌ن له‌ناو یه‌کدا و پێیان وابوو ئه‌مه شتێکی به‌ده‌مه‌وه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه ده‌یانویست خه‌ڵک بچێنن له‌ناوماندا ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون . به‌ڵگه بۆ قسه‌کانم فڕاندنی کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بوو ( کارگێڕی ئێستای مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک ) کهبردیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و ئێمه‌یش له‌ڕێگای ڕێكخراوه‌کانی قوتابیان ، مامۆستایان ، کاسبکاران ، ئافره‌تان هه‌روه‌ها له ناوه‌نده‌کانی زانکۆ و په‌روه‌رده کردمانه هه‌راو ده‌نگه ده‌نگ هه‌تا ئازادیانکرد . پاراستن له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌ستی زۆر ده‌رۆیشت به‌هۆی کۆمه‌ک و هاوکاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ، ناوجه‌رگی پارتی خواردبوو ، پارتی ته‌نها قاوغه‌که‌ی مابۆوه و له‌و ڕۆژانه‌ی دواییدا بارزانی خۆیشی ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی نه‌مابوو به‌سه‌ر له‌شکرو حزبه‌که‌یدا و هێزی ده‌ره‌کی زیاتر بریاری له‌ده‌ستدا بوو ، پاراستن ئه‌وکاته ده‌یویست خۆی بکات به هه‌موو کۆڕ‌و مهجلیسیکدا ، به‌هه‌موو ماڵێکدا ، به قوتابخانه‌و زانکۆ‌دا ، ته‌نانه‌ت به مزگه‌وته‌کاندا ، ده‌یویست زانیاری جۆراوجۆر کۆبکاته‌وه ، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو ده‌یتوانی مه‌حزه‌ر جه‌لسه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی ده‌ست بکه‌وێت . حزبی به‌عس شاخ و گوێی لێڕوابوو و نه‌یده‌توانی که‌ناڵه‌کان بدۆزێته‌وه . هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ساڵی 1974دا ، حزبی به‌عس قورسایی خۆی خسته سه‌ر ئه‌وانه‌ی که پاراستن بوون و له شاردا مابوونه‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری لێ ئیعدام کردن . من دوان له‌وانه‌م بیر دێته‌وه له شاری سلێمانی ، مه‌رحوم ره‌ئوف مسته‌فای پارێزه‌ر و مه‌رحوم ساڵح هێتله‌ر. ساڵح له‌گه‌ره‌کی ئێمه‌بوو زو زو سه‌ردانی ده‌کردم بۆ ماڵه‌وه ، ئه‌و لای من به کاژ‌یک و منیش لای ئه‌و به جه‌لالی ناسراوبوین ، که‌چی که‌قسه‌ی ده‌کرد ، ده‌مزانی شتێکی لێ ون بووه و به دوایدا ده‌گه‌رێ !!! له‌سه‌ره‌تای 1973دا ده‌بوایه ئیمه هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین له‌سه‌ر حزب و ڕێکخراوه‌کان ( پارتی دیموکراتی کوردستان ، کاژ‌یک ، حزبی شیوعی عێراقی ، بهههردوباڵهکهیانهوه _ لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی و قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ، حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی ، ئینجا خۆمان _ کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان ) به‌بیرم دێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان به نووسین و ڕاپۆرت بوو ، من ڕاپۆرتێکی دوورودرێژم نووسی له‌سه‌ر حزبه‌کان ، به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕوام وابوو که ئه‌وان له‌به‌ره‌ی میلله‌تدان و نابێ له خانه‌ی دوژمن‌دا حسابیان بۆ بکرێت و بکرێنه ناکۆکی سه‌ره‌کی ، و ئه‌م بۆچوونه ڕای هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه بوو نه‌ک من به ته‌نها . که‌گه‌یشتمه سه‌ر کۆمه‌ڵه‌یش پێمداگرت له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه نابێ درێژه‌دان بێت به پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان چونکه کاره‌کان هه‌موو ئاڵۆزده‌بن و تێکده‌چنه‌وه و ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌وا من نامه‌وێ ئه‌ندام بم له‌م ڕێکخراوه‌دا ! جگه‌له‌وه به‌بێ ئه‌و ڕاپۆرته‌ش من ڕام وابوو که ده‌توانین سوود له که‌سایه‌تی مام جه‌لال وه‌ربگرێن و له‌گه‌ڵماندا بێت ، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شتێک نه‌بێت و هه‌موو ملکه‌چی سه‌رکردایه‌تییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ و بریاری ناوه‌ند بین نه‌ک تاکه‌که‌س !!!!!! نهم بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ لێره‌دا ئه‌وه ڕوونبکه‌مه‌وه که من چ ئه‌وسا چ ئێستا شتێکم له‌دژی شه‌خسی مام جه‌لال یان سه‌رکرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵه یان ی.ن.ک نه‌بوه و نییه ، به‌ڵام به ئازادی له‌دایک بووم و که‌سێکی ئازادم و ده‌مه‌وێ ڕێز بۆ بیروڕای خۆم و به‌رامبه‌ره‌که‌م دابنێم و چی خێری گه‌له‌که‌مانی تێدایه ئه‌وه بڵێم ، من دوای ده‌ستکه‌وت و قازانجی شه‌خسی خۆم نه‌که‌وتووم ، له‌گه‌ڵ دیکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتی باوک سالاری و تاکه که‌سیدا ئیداره ناکه‌م و ناتوانم بژیم ، له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه لهخۆگرتندام ، دژی گه‌نده‌ڵی و که‌سانی گه‌نده‌ڵ و ناپاکم به هه‌موو شێوه‌کانی ، کولتووی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزادانی نابه‌جێ ڕه‌تده‌که‌مه‌وه و ئه‌وانه‌ی به‌م کاره‌ش هه‌ڵده‌ستن به که‌سانی نه‌خۆش و خێڵه‌کی و نه‌خوێنده‌وار له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌م........ ! له‌دوای ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ستم کرد سه‌رو زگی که‌سانێک له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا هاتۆته ژان ، بۆیه ده‌ستبه‌جی یه‌کێکیان هاته‌لام بۆ ماڵه‌وه و ( ده‌ستووره‌که‌ی کۆمه‌ڵه ، لیستێک به‌ناوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ، ده‌مانچه‌یه‌ک و هه‌ندێ شتی تر ) که‌لای من بوون هه‌مووی وه‌رگرته‌وه و دایان بهزاندمه شانه‌یه‌کی خواری خواره‌وه و پێمیان وت : برۆ خۆت بینا بکه‌ره‌وه ! وتم: بۆچی من دیواری خشتم ؟!! فه‌رموو ئه‌وه خۆتان وکۆمهڵهکهتان! ، من خوا حافیز ! دوای ئه‌مه چهندکهسێکم تێوه ئاڵا و قه‌ناعه‌تیان پێهێنام که جێیان نه‌هێڵم و له‌گه‌ڵیاندا بمێنمه‌وه. ئیتر له‌و کاته‌وه من گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه درێژه‌دانه به به ڕێکخستنه کۆنه‌که و ئه‌وان خه‌ڵکی وه‌کوو منیان نه‌ده‌ویست که‌ڕه‌خنه بگرێت و ڕاست بڵێت و هه‌ر ئه‌م کاروکرده‌وانه وایکرد که ڕۆژێک له ڕۆژان مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا درووشمه‌کانی کۆمه‌ڵه بپێچنه‌وه‌و دواتریش ڕێکخراوه‌که هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و که‌سیش نه‌یتوانی وشه‌یه‌ک بڵێت!!! . ساڵی 1989 چوومه ئێران ، مه‌کته‌بی سیاسی ده‌رگای زیندانی بۆ من و هاوسه‌ره‌که‌ی مه‌لابه‌ختیار ( ڕووناک ) کرده‌وه له قاسمه ڕه‌ش ، ئه‌وکاته من ده‌نگم له‌پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌دا بوو که داوای ئازادییان ده‌کرد بۆ مه‌لا به‌ختیار. مه‌لا به‌ختیار له‌و زیندانه‌دا بوو . هه‌رله‌و کاته‌دا کۆمه‌ڵه پلنیۆمێکی به‌ستبوو ، به‌زۆربه‌ی ده‌نگ بریاری ئیعدامکردنی مه‌لا به‌ختیاریان دابوو . من هه‌واڵه‌که‌م پێگه‌یشته‌وه و پێم وتن : نه‌گبه‌تی نا ! ئێوه چین تا ئه‌و بریاره بده‌ن !! مام جه‌لال بریار ده‌دات و دووهه‌فته‌ی تر نابات مه‌ڵا به‌ختیار به‌رده‌بێ !! ئه‌وان گاڵته‌یان به قسه‌که‌ی من ده‌هات و 10 ڕۆژی نه‌برد مه‌ڵا به‌ختیار ئازادکرا ! لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم که کۆمه‌ڵه له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌دا ، نه‌ی توانی ببێته ڕێکخراوێکی عه‌قائیدی و خۆی ڕزگاربکات له ده‌سه‌ڵات و بریاری تاکه که‌س ، خه‌باتی کۆمه‌ڵه خه‌باتێکی ده‌روێشانه بوو هیچیتر . ده‌توانم بڵێم له‌سه‌دا حه‌فتای ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه کتێبێکیان نه‌خوێندبۆوه له‌سه‌ر بیری چه‌پ .
هه‌ڵوێست له پرۆژه‌که‌ی حکومه‌تی به‌عس.
هه‌ر له ساڵی 1973 دا نامێلکه‌یه‌کی ده‌ست خه‌ت هاته خواره‌وه بۆ ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر خۆماڵیکردنی نه‌وت ( تامیم النفط ) که پێشتر حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکی کردی به ده‌ستکه‌وتێک و بریاری له‌سه‌ر دابوو ، نامیلکه‌که بۆ دیراسه‌کردن بوو له‌ڕیزه‌کانی ڕێکخستندا ، من زوو زانیم که‌ئه‌وه خه‌تی مام جه‌لاله ، به‌ڵام قسه‌م نه‌کرد ، پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک پرسیم : کێ ئه‌مه‌ی نووسیوه ؟ ، وتیان ئه‌وه له‌سه‌ره‌وه هاتۆته خواره‌وه !..... وتم: ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه ، حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ( به‌عس ) به ناکۆکی سه‌ره‌کی داده‌نێین وململانێی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین ، ئێستا چۆن چۆنی به شان و باڵی خۆماڵیکردنهکهی ئه‌ودا هه‌ڵبده‌ین و چۆن ئه‌و دوو شته پێکه‌وه کۆبکه‌ینه‌وه ؟! ئه‌وان نوێنه‌ری بۆرژوازی ده‌وڵه‌تن و خۆماڵیکردنهکهش له‌قازانج و خزمه‌تی توێژێکی تایبه‌تدایه و به ده‌ستکه‌وتێک ناژمێردرێ بۆ میلله‌ت .... من ئێستا‌و ئه‌وسا نه‌چوومه ژێری و به‌توندی ڕه‌خنه‌م لێگرت ، چونکه به‌عسم ده‌ناسی . له‌مه‌شیاندا براده‌ران سه‌رو زگیان هاته ژان ! له سوریاش که ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خسا ، ئه‌مه‌م دایه‌وه به ڕووی مام جه‌لالدا . ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌زۆر شتی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌رتا ، ئه‌وانه‌ن که ئیفلاسی سیاسی‌یان کردووه و پڕن له به‌تاڵ . حزبی به‌عس له‌کۆتایی شه‌سته‌کاندا گؤڤارێکیان هه‌بوو به ناوی ( الثوره العربیه ) که تایبه‌ت بوو به ئه‌ندامه‌کانیان وجارجار دزه‌ی ده‌کردو له به‌غدا ده‌ست براده‌ره جه‌لالییه‌کان ده‌که‌وت و منیش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ستم ده‌که‌وت و ده‌مخوێنده‌وه ، له‌م گۆڤاره‌دا شتی ئاشکراو زه‌قی زۆری تێدابوو له‌سه‌ر کورد‌و حزبه کوردییه‌کان و سه‌رکردایه‌تی کود ، له‌یه‌کێک له ژماره‌کانیدا سنووری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان و خاکی عه‌ره‌ب-ی ده‌ستنیشان کردبوو ، گوایا له شاخه‌کانی زاگرۆسه‌وه ده‌ستپێده‌کات هه‌تا ده‌ریای گه‌وره‌ی ئه‌تڵه‌س . ئه‌مه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نی که ئه‌وان بڕوایان به کورد‌و نیشتمانه‌که‌ی ( کوردستان ) نه‌بووه . هه‌ر بۆیه من هه‌موو دۆستایه‌تی و نزیکبوونهوهیهکم له گه‌ڵ به‌عسدا به یاریکردن به ئاگر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا !!
بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بۆ ناو شؤڕشی کورد.
له‌ساڵی 1974دا شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه له نێوان پارتی و حکومه‌تدا ، سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه ( ده‌تگوت ڕۆن و هه‌نگوینیان بۆ ڕژاوه ) ، پریاریاندابوو گه‌وره‌ترین ژماره له ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵه ببه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ناو شۆڕشی کورد و قسه‌ی زلیان ده‌کردو ده‌یانوت پێویسته ئیلتیحام به جه‌ماهیره‌وه !!!! بکه‌ین و میلله‌ت له‌کوێ بێت ده‌بێ ئێمه‌یش له‌وێ بین و هاتن هه‌رچی ده‌نکه جۆیه‌کی پاشای خواردبوو له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه ده‌ره‌وه و به‌م کاره‌یان تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تر بوون ، له‌منیان ده‌پرسی : خۆت ئاماده کردووه ؟ پێیانم وت: پێشکه‌ون واهاتم ! به‌ڵام من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی نه‌چوومه ده‌ره‌وه ، چونکه ده‌مزانی له‌وه‌زیاتر کهدهبینه ئه‌رک و بار به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه ، هیچی ترمان پێناکرێ، له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌دان که‌سی سه‌ر به پارتی وا تێگه‌یشتبوون بۆ گه‌شتوگوزار و سه‌یران ده‌چنه ده‌ره‌وه و زۆرێک له‌مانه خۆیان له‌ته‌ل دابوو ، مه‌نجه‌ڵه یاپراخ و کفته و کوبهیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبووه ده‌ره‌وه ، گوایا پاش هه‌فته‌یه‌کی تر ئاڵای سه‌رکه‌وتن ده‌شه‌کێته‌وه و به ده‌هۆڵ و زورنا لێدان خۆیان ده‌که‌نه‌وه به ناو شاردا و کلکی ئه‌وانه‌ش ده‌بڕن که نه‌هاتبوونه ده‌ره‌وه و له‌قه‌بی جاشیان پێده‌ده‌ن!!! . ئه‌م عه‌قلیه‌ته خێڵه‌کییه دواکه‌وتووه هه‌تا ئێتایش چاره سه‌ر نه‌کراوه و مه‌بده‌ئی ( له‌گه‌ڵ مندایت کوڕی باشیت ) (له‌گه‌ڵ مندا نیت ، له‌خانه‌ی دوژمن‌دا حسابت بۆده‌که‌ین )!!!هه‌تا ئێستاێش هه‌ر باوه. براده‌ره‌کانی خۆشمان ئیلتیحامیان به جه‌ماهیره‌وه نه‌کردو به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕانه‌وه و ئه‌م جاره‌یان گله‌ییان نه‌بوو ! ساڵی 1974 به که‌وتن و نووچدانی شۆڕشی کورد کۆتایی هات ، حکومه‌تی عێراق پاش زه‌ره‌رو زیانێکی ماڵی و گیانی ، په‌نای برده به‌ر سه‌وداو سازشکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێرانداو پێشتریش شتێکی له‌م بابه‌ته‌ی دابوو به گوێی پارتیدا ( مه‌به‌ست سازشکردنهکهیه ) باڵام پارتی گاڵته‌ی پێهاتبوو ! . سه‌رۆکی جه‌زائیر هاواری بۆمیدیه‌ن که میوانداری سه‌رانی ئۆپیکی ده‌کرد له جه‌زائیر ، بوو به ناوبژیوان له نێوان سه‌ددام و شای ئێران‌دا و توانی هه‌ردووکیان پێکه‌وه دابنێ و له 6/ی ئازاری 1975 دا ڕێکیانبخات و ئه‌ندامانی ئۆپیک- یش ئاگاداربکات . بێگومان ئه‌م ڕیککه‌وتنه هه‌روا به ڕێکه‌وت و کوتوپر نه‌بوو ، پێشتر قسه‌ی له‌سه‌ر کرابوو ، نه‌خشه‌یان بۆ کێشابوو ، چونکه پێش ئه‌وه سه‌رۆکی میسر انور السادات و ڕۆژنامهبووسی ناودار محمد حسنین هیکل ئاگاداری مه‌رحوم سامی عه‌بدولره‌حمان یان کردبوو که شتێکی وه‌ها به ڕێوه‌یه . ساڵی 1975 ساڵیکی ڕه‌ش و شووم بوو له میژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردا ، هه‌رچی سه‌رکردایه‌تی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌بوو که خۆی له 50 هه‌زار چه‌کدار زیاتر ده‌دا ، له شه‌و و ڕۆژێکدا وه‌کوو به‌فر توانه‌وه و سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسا نه‌یده‌زانی چی به خه‌ڵکه‌که بڵێن!! ، ئه‌مه کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره بوو به‌سه‌ر کورد هات ، هه‌ره‌سه‌که ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر و به‌هێز بوو ، خه‌ڵک له‌داخانا خۆیدهکوشت ! مه‌رحوم بارزانی له چاوپێکه‌وتنێکی ڕوژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ محمد حسنین هیکل و ئه‌میری تاهیری، شتێکی تازه‌ی پێنه‌بوو ده‌رباره‌ی به‌رگری و درێژه‌دان به شۆڕش و تێکۆشان . به‌لێشاو ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپا و پۆلیس و ئامیر ( هێز و به‌تالیۆنه‌کان ) ، سه‌رلق و سه‌رپه‌ل و پێشمه‌رگه‌کان به‌چه‌که‌کانیانه‌وه ده‌گه‌رانه‌وه و خۆیان ته‌سلیمی حکومه‌ت ده‌کرده‌وه ، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌یش به‌شێک بوون له‌و خه‌ڵکه .
په‌لاماردانی کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه.
ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌مانزانی ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی ئێمه‌یه و به‌عس خۆی ئاماده ده‌کات بۆ لێدانمان ، ئه‌گه‌ر چی به‌عس شتی له‌سه‌ر ئێمه نه‌ده‌زانی ، به‌ڵام حسابی خۆمان ههرکردبوو . زۆری پێنه‌چوو دوو ئاندامی چالاکی ئێمه ، دلێر تاهیر - قوتابی زانکۆ ( برازای عومه‌ر ده‌بابه ) و جه‌مال عه‌لی باپیر له‌لایه‌ن ئاسیشه‌وه ڕاونران و ویستیان بیانگرن ، به‌ڵام ئازایایانه ده‌چوون و خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه . پاش ماوه‌یه‌ک ئاسۆی شێخ نوری یان گرت و بردیان بۆ لێکۆڵینه‌وه . له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م گرتنانه‌دا قاوه قاوێک په‌یدا بوو گوایا مام جه‌لال نامه‌یه‌کی به دۆستێکی خۆیدا ناردووه بۆ به‌غدا و ده‌ستی حکومه‌ت که‌وتووه و حه‌مله‌ی گرتنهکانیش له‌دوای ئه‌و نامه‌یه‌وه بوو . کاتی خۆی به‌درێژی ده‌رباره‌ی ئه‌و نامه‌یه قسه‌یان بۆکردم که چه‌ند زه‌ره‌ری دا !. گرتنه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوو ، له‌جارێکی تردا ئه‌نوه‌ر زۆراب و دارا شێخ نوری گیران . هه‌رله‌و کاتانه‌دا ڕۆژێک مه‌رحوم شازاد جه‌میل سائیب که پێکه‌وه کارمانده‌کرد و دۆست و براده‌رێکی نزیکی من بوو ، هات بۆلام و وتی : ئه‌زانی براده‌ران خۆیان شاردۆته‌وه و به نیازن بچنه ئێران و له‌وێوه برۆن بۆ سوریا و داوای 300 دینار ده‌که‌ن ! وتم : کێ وکێن ؟ وتێ : شه‌هاب شێخ نوری ، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ، عه‌لی محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری ( عه‌لی بچکۆل ) ، ئه‌رسه‌لان بایز ، ئاوات زه‌کی عه‌بدولغه‌فور ، جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحد . منیش وتم : له‌م کاته‌دا چوونی ئه‌وان بۆ ئێران و ئاوا به‌کۆمه‌ڵ شتێکی باش نییه! . کاک شازاد به‌ده‌ست بوو ، خێرا پاره‌که‌ی په‌یدا کرد و بۆیانی برد . هه‌ڵمه‌تی ڕاونان و گرتن به‌رده‌وام بوو ئیتر به‌عس ئێمه‌ی به پاروویه‌کی چه‌ور ده‌زانی و به‌دوامانه‌وه بوو ، زۆری پێنه‌چوو چه‌ند که‌سێکی ترمان لێ‌گیرا له‌وانه ئه‌گه‌ر سه‌رم لێتێکنهچووبێ ، حه‌مه‌ی عه‌تێ و که‌مال عه‌لی ( کهمالێ ئه‌له ) بوو . له‌تشرینی دووه‌می 1975دا پاسپۆرتێکم ده‌رهێنا و کاره‌که زوو خۆی دا به ده‌سته‌وه . پێشتر سه‌رؤکی زانکۆ ناردی به‌دوامدا و به‌ڵێنی لێوه‌رگرتم که سه‌فه‌ر نه‌که‌م ئه‌وجا ئه‌مری ئیجازه‌که‌م بۆ ده‌رده‌کا چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر لهکارمهدهکان چووبوونه ده‌ره‌وه و دوایی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق کرابوون و زانکۆ پێویستی به کامه‌ند هه‌بوو .
ئه‌مری گرتنی من و حه‌مه‌سه‌عیدی برام و سه‌فه‌رکردنم بۆ سوریا.
له سه‌ره‌تای کانونی یه‌که‌می 1975دا من و حه‌مه‌سه‌عید ی برام له‌یه‌ک ڕۆژدا نۆره هاته سه‌رمان و خۆمان شارده‌وه ، دواتر بیستم که حه‌مه سه‌عیدیان ڕه‌وانه‌ی لادێ کردوه بۆ لای خزمه‌کانمان و له گه‌وڕی ئاژه‌ڵ و ڕه‌شه وڵاخدا شاردبوویانه‌وه و دووساڵێک به‌م شێوه‌یه ژیانی بردبوهسهر تا پێشمه‌رگه سه‌ری هاڵداو یه‌کتریان دۆزییه‌وه . کێشه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لێنینی کوردستان له‌وکاته‌دا ئه‌مانه‌بوو : یه‌که‌م/ نهبهتهمابوو ، نه خۆی ئاماده کردبوو ئاوا زوو به‌ر زلله‌ی رۆزگارو شه‌قی زه‌مانه بکه‌وێت و به‌زۆر بیهێننه مه‌یدان ، کۆمه‌ڵه هێشتا ساوا و ناسک بوو . دووه‌م/ هێچ نه‌خشه‌و پیلانێکی نه‌بوو بۆ ڕۆژی ته‌نگانه و هه‌ر به‌وه‌دا ده‌گه‌یشتن به‌خه‌ڵک بڵێن: مشوری خۆت بخۆ ! نۆره هاته سه‌رت ! له‌به‌ر ئه‌وه نه‌که‌سی پێدهشاردرایهوه و نه که‌سیشی پێ به‌خێو ده‌کرا ، نهناوچهیهکی ئازاد و نه بنکه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌یش هه‌بوو خه‌ڵک ڕووی تێبکات ، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌باتی ئه‌وکاته هه‌تا بڵێی سه‌خت بوو ، هه‌موو که‌س به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت . هه‌موو که‌سیش ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوو خه‌ڵک بگرێته خۆی و بیشارێته‌وه ، بۆیه به ناچاری بریاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم دا به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌مری ئینفیکاک بۆ من ده‌رچووبێ که زۆر گرنگه بۆ ئه‌و کارمه‌نده‌ی سه‌فه‌رده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش بوو که پاسپۆرتم ده‌رهێنا. ئه‌وکاتانه من ژمێریاربووم له کۆلیجی کشتوکاڵ و 5000 پێنج هه‌زار دینار له قاسهکهمدا هه‌بوو ، ههرئهوڕۆژهی خه‌به‌ره‌که‌م وه‌رگرت ، بۆ دوای نیوه‌ڕۆ په‌یوه‌ندیم کرد به عه‌میدی کۆلیجه‌وه که دوو کارمه‌ند له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ تا ده‌ورو ته‌سلیمی پاره‌که‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌م به ناوی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشمان هه‌یه‌و ده‌بێ بیگه‌یه‌نمه به‌غدا ، ئه‌وان هاتن به‌ئیمزای خۆیان پاره‌که‌م بۆ خه‌رج کردن ، زۆری هی ئه‌و کرێکارانه بوو که له کێڵگه‌کانی کۆلیجی کشتوکاڵ کاریانده‌کرد . خۆشم له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی ڕاکردنم پێنه‌بوو ، له‌و پاره‌یه سلفه‌یه‌کی 150 دیناریم بۆ خۆم کرد‌و پاش چه‌ند ساڵێک پاره‌که‌م بۆ ڕه‌وانه کردنه‌وه . دوایی بیستمه‌وه سه‌رۆکی زانکۆ ،که به‌عسی بوو ، ده‌چووه هه‌ر جێگایه‌ک ، باسی ئه‌و پاره‌یه‌ی منی ده‌کرد . شه‌وی 4/5 -11/1975 چوومهبهغدا ، بلیتی ئوردونم بڕی و به بێ ئه‌مری ئینفیکاک به‌ره‌و رطبه که‌وتمه ڕی و له‌وێ ڕایانگرتم و ده‌یانویست بمگێرنه‌وه، بهڕیکهت قۆمیسهررێکی پۆلیسی عه‌ره‌بی ئاشنا که‌کۆن له‌سلێمانی بوو و به‌هۆی خزمێکمه‌وه ده‌مناسی ڕزگاری کردم و پاسپۆرتهکهمی مۆرکرد . کهلهخاڵی پشکنینی کۆنتڕۆڵی عێراق په‌ڕیمه‌وه خاکی ئوردون، هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵم هه‌ڵکێشا و به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردون که‌وتمه رێ و له‌وێشه‌وه بۆ شام ( دیمه‌شق ) ی پایته‌ختی سوریا . ئه‌مه یه‌که‌مجاربوو ژیانی من ڕاوبنری و له دنیایه‌کی ئاواره‌دا خۆم ببینمه‌وه . ئه‌وکاته تازه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دامه‌زرابوو که ده‌یکرده کۆتایی مانگی نیسان و یه‌که‌م به‌یانیان له رادیۆی دیمه‌شق بڵاوکرایه‌وه . له‌شام چوومه میوانخانه‌یه‌کی هه‌رزان به‌ها و ده‌ستم کرد به په‌یوه‌ندیکردن ، یه‌که‌م وه‌جبه‌ی خه‌ڵک که‌هاتن بۆلام ، عادل موراد ، عه‌لی سنجاری ، مونذر نه‌قشبه‌ندی بوو و هه‌واڵی مام جه‌لالم لێیان پرسی ، وتیان سه‌فه‌ری کردووه و به‌م زوانه ده‌گه‌رێته‌وه ، دووبراده‌ری تریش هاتن بۆلام ئیبراهیم عه‌بد عه‌لی و به‌هزاد که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌بوون . به‌درێژایی ئه‌وکاتانه‌ی من له‌سوریا بووم ، میوانخانه‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی ( فندق البرج الفضی ) که‌به‌ره‌وڕووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرابۆوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به ( کار ، په‌یوه‌ندی ، میوانیی ) یه‌کێتی دێنه شام و له‌وێ دایاندهبهزاندن و مه‌سره‌فیان ده‌کردن و پاره‌ی ڕێگاو بلیتی ته‌یاره‌شیان بۆ خه‌رج ده‌کردن ، به‌ڵام من له‌سه‌ر حسابی خۆم ده‌ژیام و که‌س فه‌رمووی چایه‌کیشی لێنه‌کردم !! ده‌یانویست تۆڵه‌ی ره‌خنه‌کانی ڕابوردوو بکه‌نه‌وه !!! ڕۆژی دووه‌م نامه‌یه‌کی دوورودرێژم نووسی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له ڤیه‌ننا که وێنه‌یه‌کی له‌به‌ر ده‌ستمدایه و دوا دهنگوباسی ئه‌و کاته‌ی کوردستان ، پهلاماروشاڵاوهکانی به‌عس ، ته‌عریب و ته‌بعیس و ڕاگوێزان و .....تاد بۆ نووسیبوو ، له‌به‌شێکی نامه‌که‌دا ( پاش ئه‌وه‌ی گوێم هه‌ڵخست لێره‌و له‌وێ ) نووسیبووم : مام جه‌لال واده‌زانێ مه‌لیک ماوه و وه‌کوو شه‌سته‌کان بیرده‌کاته‌وه و گله‌یی زۆری له‌سه‌ره و گوێ ناداته براده‌ره‌کانی خۆمان ......تاد ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م کارانه به‌رده‌وامبێ ، ئه‌وا من به‌ره‌و خه‌لیج ده‌رۆم و لێره نامێنمه‌وه . نه‌وشیروان وه‌ڵامێکی منی دایه‌وه و له‌به‌شێکیدا ده‌ڵێ: ئێمه هه‌ریه‌که‌مان به ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌م یان زۆر گۆڕاوین و که‌سمان وه‌کوو جاران بیر ناکه‌ینه‌وه و تۆیش په‌له مه‌که ، من خۆم به‌م زوانه دێمه سوریا. له‌گه‌ڵ نووسینی نامه‌که‌مدا له‌وه گه‌یشتبووم که مام جه‌لال به ئاره‌زووی خۆی کارده‌کات و حساب بۆ که‌س ناکات ! بۆیه که‌سانێکی کۆکردبۆوه ، ده‌یویست قوتی بکاته‌وه به‌سه‌ر ئێمه‌دا که ڕه‌نگه بهدهیهکی ئێمه‌مانان ماندوو نه‌بووبن و قوربانییان نه‌دابێ . من که‌له‌ساڵی 1958 دا چوومه‌ته ڕیزی کوردایه‌تی و دوو جار گیراوم و قوربانیم به‌خویندن داوه ، پاش ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر دراومهته مه‌حکه‌مه‌ی ( امن الدوله ) و دواتریش وازم له‌وه‌زیفه‌و ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تی خۆم هێناوه و خێزانه‌که‌مان برسێ کردووه و له‌به‌ری خه‌باتی خۆم نه‌خواردووه و وپێنج ساڵیش له‌سلێمانی کارم بۆ کۆمه‌ڵه کردوه‌و به‌ردی بیناغهمان داناوه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ماڵه‌که‌مان له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه وه‌کوو بنکه‌و باره‌گایه‌ک وابوو ، جێی( کۆکردنه‌وه‌ی خۆراک ، ده‌رمان ، جلوبه‌رگ ، کۆبوونه‌وه ، حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵک ، چاپخانه) ...تاد بووه و بهدراژایی ئه‌و ساڵانه نانێکی خۆمان کردوه به دووکه‌رته‌وه.......له‌به‌رئه‌وه من قه‌بووڵم نه‌بوو ئه‌وانه سه‌رکرده‌ی داهاتووی من بن !!! له‌ڕاستیدا که‌من ئهونامهیهم بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا نووسی ، نه‌مده‌زانی ئه‌و ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌ری یه‌کێتییه و ئه‌وه‌نده‌ی تر خوێنم ده‌ڕژێته کاسه‌وه! . من وه‌کو دۆست و براده‌رێکی کۆن ئه‌وه‌م بۆ نووسیبوو ، چونکه پێشتریش له کوردستان نامه گۆڕینه‌وه له نێوان من و ئه‌ودا هه‌رهه‌بووه. جگه له‌وانه من که‌سێکی دووڕوو نه‌بوم و ئه‌وه‌ی له پشته‌وه ده‌موت ، به ڕووبه‌ڕووش ده‌موت ، بۆیهدواتر هه‌ر له شام ئه‌و قسانه‌م دایه‌وه به ڕووی مامجهلالداو ئێستایش ئاماده‌م ڕووبهرووو ببمه‌وه و دووئه‌وه‌نده‌ی تری بخه‌مه سه‌رو هه‌مووی دووپاتبکه‌مه‌وه! . دوای ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک منیان گواسته‌وه بۆ خانوویه‌ک که چه‌ند که‌سێکی تری لێ‌بوو له‌وانه ئیبراهیم عه‌بد عه‌لی ، ئیبراهیم عه‌زۆ ، به‌هزاد ( که‌زۆر دڵنیانیم له ناوی باوکی ) . له‌و ڕۆژانه‌دا مام جه‌لال گه‌یشته‌وه شام ، چووم بۆ باره‌گای ( التجمع الوطنی العراقی ) تا له‌وێ چاوم پێی بکه‌وێت و قسه‌ی بۆ بکه‌م ، بینیم سارده‌و خوار سه‌یرده‌کات ، ده‌تگوت سواڵکه‌رێک له قاپێکهی ده‌دا و داوای نانی لێده‌کات ! وه‌کوو جامێک خۆڵودۆ بکه‌ن به‌سه‌رمدا وه‌هابوو ، ئه‌و مامجهلالهی کاتی خۆی له به‌غدا به پێکه‌نینه‌وه به‌ره‌وپیرم ده‌هات و باوه‌شی پیاما ده‌کرد ، بینیم ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه نه‌بوو و خواخواییبوو قسه‌کان ته‌واو بکه‌م و له کۆڵی ببمه‌وه ، ورده شه‌ڕێک له ناوچه‌وانی ده‌باری به‌ڵام دهرینهدهبری ، به‌ڵێ که‌وتمه قسه‌کردن و ورد ورد هاتمه سه‌ر کاک شه‌هاب و هاوڕێکانی که به‌ره‌و ئێران ڕۆیشتبوون و گیرابوون ، وتم : پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ومه ڕێ بۆ شام ، چاوم به کاک سالار عهزیزو هه‌ندێ براده‌ری تر که‌وتووه و وتیان به‌ڵکو له ڕیگای مامۆستا ئیبراهیـم ئه‌حمه‌ده‌وه که ئێستا له‌تارانه ، شتێکیان بؤبکهیت تا ته‌سلیم به عێراق نه‌کرێنه‌وه . له‌وه‌ڵامدا هاته‌وه به گژ ده‌مما و وتی: ئه‌سڵه‌ن شتی وا نییه !! کێ ده‌ڵێ ئه‌وانه له ئێرانن ؟ وتم : من ده‌ڵێم و کاک شازاد به ئاگاداری من پاره‌ی بۆ په‌یداکردوون و بۆی بردوون ! وتی: شتی وانییه !! ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه‌که‌یدا ( له‌که‌ناری دانووبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ ) لاپه‌ڕه 48نوسیویه‌تی گوایا نه‌یانزانیوه ئه‌مان گیراون هه‌تا حکومه‌تی ئێران له پێنجوین ته‌سلیمی عێراقی کردنه‌وه ، ئه‌مه‌یان ئه‌سڵ وئه‌ساسی نییه و قسه‌ی گیرفانی خۆیه‌تی ! من زوو پێش ته‌سلیمکردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌م ئاشکراکرد لای مامجه‌لال !!!! . دوای تهسلیمکردنهوهش ده‌بوایه یه‌کێتی بێده‌نگ بوایه و هیچیان نه‌وتایه و نه‌کردایه ، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه هاتن کردیان به هه‌راو ده‌نگه ده‌نگ و به‌یانده‌رکردن !! که‌ئه‌وه هه‌ڵه بوو .
بۆچی 13 مانگ له شام مامه‌وه و زووتر به‌جێم نه‌هێشت.
که‌من گه‌یشتمه شام ئه‌وه‌م لا گه‌ڵاڵه بوو بوو ، شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان ده‌بێ شۆڕشی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌بێت که خه‌باتده‌که‌ن له‌دژی حکومه‌تی به‌عس ، به‌جیاوازی بیروڕاشهوه ، ڕای من وه‌هابوو ئه‌گه‌ر قه‌حبه‌یه‌ک ڕازی بێت دژایه‌تی به‌عس بکات ، ده‌بێ باواشی بۆ بگریته‌وه و هاوکاری بکه‌یت ، ئینجا نه‌خوازه که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌ربه‌م حزب یان ئه‌و حزب ، دیسان ئه‌وه لای من گه‌ڵاله بوو بوو که ڕێگه نه‌ده‌ین جه‌لالی و مه‌لایی زیندوو ببێته‌وه ، یان زیندووی بکه‌ینه‌وه ، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ دووپات نه‌بێته‌وه ( به‌خێرێ ئێستا مامه تازه به‌تازه خه‌ریکه ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌کات که من 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌ڕم له‌سه‌ر ده‌کرد !!). له‌لایه‌کی تره‌وه بینیم ی.ن.ک وه‌کوو ڕیکخراوێکی نوێ دامه‌زراوه و په‌یامێکی نوێی پێیه جیاوازتر له په‌یامه کۆنه‌کانی سه‌رده‌مه کۆنه‌کان و بانگه‌شه‌ی دیموکراتی ده‌کات و ده‌یه‌وێ کولتوری فره حزبی بهێنێنه گۆره‌پانی تێکۆشان و مژده و به‌ڵێن ده‌دات به خه‌ڵکی کوردستان ، ئازاد بن له هه‌ڵبژاردن و دیاریکریدنی ڕێبازی سیاسی خۆیان و درێژه به خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان بده‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی بڕوایان پێیه‌تی . ئه‌مه لای من مانای دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی سیاسی و دیموکراتی بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان که دڵی منی خۆشده‌کرد . ئه‌وه‌ی نامێلکهی( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی ؟ ) بخوێنێته‌وه ، تێده‌گات که یه‌کێتی شتی باشی داڕشتووه و مژده‌ی باش ده‌دات به خه‌ڵک . به‌ڵام داخه‌که‌م ئه‌مه ته‌نها ناونیشانێک بوو بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕش و خراپ به‌کاریانهێنا وبهناونیشانێکی تر ده‌ستیان پێکرده‌وه کهبرێتی بوو له‌وه‌ی به‌زووترین کات بگه‌نه‌وه کوردستان و به خه‌ڵکه‌که بڵێن ئێمه پاڵه‌وانی میلله‌تین و ئه‌وانی تریش.......و هێچ !!! . ئه‌م سیاسه‌ته پێی ده‌ڵێن سیاسه‌تی بهرزفرێن و خۆبه‌زلزان که‌له ساڵی 1964 وه بوو به میرات بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد و هه‌زاره‌های له‌سه‌ر به‌کوشت درا هه‌تا ساڵی 1997 و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه ، ئه‌وا به‌یه‌کدادان و خوێن ڕشتن جارێکی تر و ده‌یان جاری تر مومکین بوو چونکه کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵه‌کییه و عه‌قڵی خێڵه‌کی ده‌یبات به‌ڕێوه و هه‌تائێستاش هیچ به‌رپرسێک په‌یره‌وی سیاسه‌تی هاوچه‌رخ ناکات!!! . جگه‌له‌مانه هه‌ندێ براده‌ر ، به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا پێیان وابوو که سوریا گۆره‌پانی تێکۆشانه و له‌وێوه خه‌ڵک تاقیده‌کرێته‌وه‌و لهفیلتهر ده‌درێت و ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێته‌وه !! به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه من بروام به ڕه‌وانکردنه‌وه یان ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش نه‌بوو له سوریاوه بۆ کوردستان و پێم وابوو ئێمه هه‌موو میوانین له سوریا و ڕۆژێک له‌ڕۆژان هه‌موومان دهگهرێینهوهبۆ کوردستان و ئیتر ئه‌وێ گۆره‌پانی سیاسه‌ت و تێکۆشانه و له‌وێ تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌ست پێده‌کات و سه‌رکرده‌ی نوێ ده‌ستنیشان ده‌کرێت نه‌ک له شامه‌وه بریاری بۆبده‌یت . له‌سه‌ره‌تادا تا ماوه‌یه‌کی درێژ که‌س به‌رپرسی که‌س نه‌بوو له‌شام وبهڕهڵاییهک هه‌بوو ، له‌و دواییانه‌دا ده‌ستکرا به ڕێکخستن ، من ئه‌فسه‌ره‌کانم ڕێکده‌خست . ئه‌وکاته شام کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی له‌یه‌کنه‌چووی لێ‌بوو ، پێش من کاک ئه‌نوه‌ر ( فه‌رهاد) شاکه‌لی ، کاک ئیبراهیم عه‌زۆ ، کاک ئیبراهیم عه‌بد عه‌لی ، له‌ده‌ستی به‌عس هه‌ڵاتبوون و خۆیان نه‌دابوو به‌ده‌سته‌وه و سنووری عیراق و سوریا و بیابانه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان به‌پێ بڕیبوو هه‌تا گه‌یشتبوونه شام ، که‌ئه‌وه بۆخۆی به‌شێکه له تێکۆشان . مام جه‌لال فه‌رهاد شاکه‌لی کردبوو به به‌رپرسی باره‌گای دێرکی نزیک قامیشلی لای سێگۆشه‌که‌ی عیراق،سوریا،تورکیا که ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی لێ‌بوو . ئیبراهیم عه‌زۆ و ئیبراهیم عه‌بد عه‌لی ده‌چوونه شوێنێک بۆ مه‌شقی سه‌ربازی له‌ده‌ره‌وه‌ی شام . ئه‌م سێ که‌سه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌بوون. خۆشم ئه‌وکاته و ڕۆژانی دواییش ، ڕۆژی چه‌ند سه‌عاتێکم ده‌برده‌سه‌ر له کتێبخانه‌ی نیشتمانی شام و بهکهسیشم نه‌ده‌وت که هاتوچۆی ئه‌وێ ده‌که‌م بۆئه‌وه‌ی چاوسوور و له‌خۆبایی بووه‌کان (که‌یه‌کێکیان نه‌وشیروان مسته‌فابوو) گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن و لێمی تێکنه‌ده‌ن چونکه که‌سم نه‌ده‌بینی له‌براده‌ره‌کانی خۆمان هاتوچۆی ئه‌و کتێبخانه‌یه بکات . جگه‌له‌وه پێشیان خۆش نه‌بوو خه‌ڵک خۆی فیربکات . زۆری پێنه‌چوو کاک سه‌لامی مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌یشته شام و ئه‌ویشیان له میوانخانه گواسته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ی لێبووین . پاش ماوه‌یه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا له ڤیه‌نناوه گه‌یشته شام و له میوانخانه‌ی ( البرج الفضی) میواندارییان کرد ، هاتنه‌که‌ی ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بوو ، پێده‌چوو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێ که ئه‌و یه‌کێکیان بوو ! به‌ڵام رۆژانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌بوو . دواتر ئه‌و به یه‌کجاره‌کی هاته‌وه سوریا . ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌شام بوون ماوه‌یه‌کی زۆربوو په‌رت و بڵاوبوون ، هه‌رکه‌سه به ئاره‌زووی خۆی به‌رنامه‌ی داده‌نا بۆ کاتبردنهسهری خۆی ، ژماره‌یه‌ک له‌وانه ئه‌فسه‌ری سوپا و پۆلیس بوون و به‌یه‌که‌وه ده‌ژیان ، هه‌ندێکی تر مووچه‌خۆر و دکتۆر و ئه‌ندازیار و کاسبکار و خه‌ڵکی جۆراوجۆر بوون ، ژماره‌یه‌ک له‌وانه خه‌ریکی قه‌حبه و نێربازی و قومارکردن و خواردنه‌وه بوون و ده‌تگوت بۆ ئه‌وه هاتوونه‌ته شام و ئه‌مانه‌یان کردبووه پیشه ی خۆیان ، ژۆر شت ده‌بیسترایه‌وه به‌ڵام که‌سێک نه‌بوو ئاگاداریان بکاته‌وه و پێیانبڵێت عه‌یبه ئه‌مه مه‌که‌ن ! جگهلهکورد و که‌سانێکی ناسراوی وه‌ک دکتۆر مه‌حمود عوسمان ، شه‌مسه‌دین موفتی ، ژماره‌یه‌کی تر له عه‌ره‌بی عێراقی له شام کۆبوبونه‌وه و ڕێکخراوی جوراوجۆرویان هه‌بوو وه‌کوو به‌عسییه‌کانی سه‌ر به سوریا ، ناسرییه‌کان و شیوعییه‌کان و جه‌یشی شه‌عبی و هه‌ندێکی تر . به‌شێکی زۆر له چالاکییه‌کانی ئه‌وسای مام جه‌لال له ناو ئه‌مانه‌دا بوو ، هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی سوریا ، زوو زوو بهسهریدهکردنهوه و هاتوجۆی گه‌رمی شوێنی کار و مالهکانیانی ده‌کرد و له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵده‌ستا و داده‌نیشت وده‌عوه‌ت و دهعوهتکاریش له نێوانیاندا هه‌بوو . ماڵی مام جه‌لال بو بو به ناوه‌ندێک بۆ په‌یوه‌ندی ، ده‌نگوباس، فه‌رمانده‌رکردن، ڕاگه‌یاندن، کۆبوونه‌وه ...تاد ژماره‌یه‌ک له‌براده‌رانی یه‌کێتی ڕۆژانه مام جه‌لالیان ده‌بینی ، قسه‌یان ده‌هێناو قسه‌شیان ده‌برد ، ژماره‌یه‌کی تر ڕۆژانه یان ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌کرد یان له قاپێکهی ئه‌ویان ده‌دا ، ناوبه‌ناویش کۆڕومهجلیسی ئێواران هه‌بوو که مام جه‌لال به بێئهوه ئیداره‌ی نه‌ده‌کرد و ئیتر له‌وێ کاسه‌یان له که‌لله‌سه‌ری زۆر که‌سدا ده‌شکانده‌وه و قور به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی بکه‌وتایه‌ته ناو ناوان !!! جگه‌له‌مانه من به‌شبه‌حاڵی خۆم مام جه‌لالم وه‌ها ده‌خوێنده‌وه که نایه‌وێ به هیچ جۆرێک کۆمه‌ڵه به به‌شێک له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بزانێت و نه‌ک هه‌ر ئه‌مه ، گاڵته‌یشی پێده‌هات و ئه‌گه‌ر سهم لێتێکنهچووبی لای دکتۆر مه‌حمود عوسمان وتبووی ئه‌مانه منداڵه ورتکهن !! و له‌گیرفانی خۆمدان !! بێگومان نه‌وشیروان مسته‌فاش که دوژمنی سه‌رسه‌ختی کۆمه‌ڵه و بیروباوه‌ڕی چه‌پ بوو ، به‌گه‌رمی و ده‌روێشانه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی مام جه‌لالدا بوو ، تا ئه‌و جێیه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌یان له‌سوریا ده‌رپه‌ڕاند و دواتریش له‌شاخ ڕێکخراوه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و چۆنیان ویست وایان لێکرد . من خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی کرامه ناکۆکی سه‌ره‌کی و له‌به‌ر من زۆرشتی تریان بیرچووبۆوه ، ده‌یانویست به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌ستم پێ به‌رزبکه‌نه‌وه ، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ خۆم ئاماده بکه‌م بۆ هه‌موو هێرش و سووکایهتیپێکردنێک و سزادانێک ، مام جه‌لال به‌ئاشکرا به‌منی ده‌وت : ده‌مانه‌وێ وه‌کوو جاران بیت ! . مام جه‌لال مه‌ناعه‌تی نه‌بوو ، نه‌ک کۆمه‌ڵه ، به‌ڵکوو ده‌یان ڕێکخراوێ تر بێته ناو یه‌کێتییه‌وه ، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی به‌رگێ جه‌لالی له‌به‌ربکات و فه‌رمانه‌کانی ئه‌و جێبه‌جێبکات . ئه‌مه ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌که‌یان بوو که دایانڕشتبوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ . به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ سوریا ، کاره‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز‌و خراپ بوون چونکه : یه‌که‌م / له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاتی خۆی په‌یوه‌ندی فه‌ردی به‌کۆمه‌ڵه‌وه هه‌بوو ، سه‌عاتێکیش خۆی ماندوو نه‌کردبوو بۆ کۆمه‌ڵه و کوردستانی جێهێشت و دوایی مام جه‌لال له ڤیه‌ننا هانییه‌وه و دایمه‌زراند به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و دواتریش کردی به سکرتێری کۆمه‌ڵه ! ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌و خۆی به سێبه‌ری خودا ده‌زانی له‌سه‌ر زه‌وی ، چاوسوور ، خۆبه‌زلزان ، مه‌غرور ، به‌رچاوته‌نگ ، بێوه‌فا ، قسه‌ڕه‌ق ، ڕق ئه‌ستوور ، دوڕوو...تاد من ئه‌م پیاوه‌م وه‌کوو (حسن البنا) ده‌هاته پێش چاو که‌کاتی خۆی له میسر ئیخوانی درووست کرد و ورد ورد ده‌یویست جێی خه‌لیفه‌ی ئیسلامی بگرێته‌وه و خه‌ڵک به‌یعه‌تی پێ‌بکات ، تالهدوایین جاردا به‌هۆی کاره توندڕه‌وه‌کانیه‌وه سه‌ری خۆی خوارد . من 30ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتوومه که نه‌وشیروان مسته‌فا به که‌ڵکی سیاسه‌ت نایه‌ت ، بچی لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه بکات سوودی زۆر زیاتره . دووه‌م / له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانسته سیاسیه‌کانی خوێندبوو له زانکۆی به‌غدا ، که‌چی وه‌کوو سه‌ره‌ک هۆزێك ، کوێخایه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد و ڕێزی له خۆی نه‌ده‌گرت و یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردی به موڵکی خۆی ده‌زانی و ئه‌وانی تریش به مووچه‌خۆری خۆی . سێیه‌م / ئه‌و چاوساخ و ڕاوێژکارێکی توندڕه‌وی مام جه‌لال بوو ، له زۆر شت‌دا ئه‌وی به‌هه‌ڵه‌دا ده‌برد و لێکدانه‌وه‌کانی به‌که‌ڵکی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌ده‌هات که ده‌بوایه له‌سه‌ر بنه‌مای ( کێ ده‌یه‌وێ خه‌بات بکات دژی ڕژێمی دیکتاتۆر به خێر بێت) بنیات بنرایه . ئه‌و بروای به ( کێ سه‌رکردایه‌تی ئێمه‌ی قه‌بووڵه و به‌فه‌رمانی ئێمه کارده‌کات به‌خێربێت ) هه‌بوو . ئه‌مه وایکرد ماڵی مه‌لامسته‌فا و بنه ماڵه تووڕه ببن و خه‌ڵکێکی زۆر له یه‌کێتی جیا ببنه‌وه و ڕێکخراوی نوێ سه‌ر هه‌ڵبدات و بێته مه‌یدان و دواتریش شه‌ڕی ناوخۆی لێبکه‌وێته‌وه. مام جه‌لال له‌سه‌ره‌تادا زۆر توند نه‌بوو له‌گه‌ڵ مندا ، به‌ڵام دوایی زانیم که کاک نه‌وشیروان و هه‌ندێکیتر چۆنه‌ته بنکڵێشه‌یه‌وه و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵمدا ناخۆشی بکات، چونکه ئه‌م قسانه‌ی ده‌دایه‌وه به ڕووی مندا که ئه‌ساسی نه‌بوو ، دروست کراوبوو ، ئه‌م و ئه‌و چپاندبویان به گوێیدا : تۆده‌ته‌وێ حزبی شیوعی بۆ من دروست بکه‌یت!! ، تۆ هه‌ر خه‌ریکی نوستنی!! ، تۆ له به‌یروت موناقه‌شه‌ت له‌گه‌ڵ فڵان که‌س کردووه که جاسووسێکی عێراقه!! ، قسه‌کردن له‌گه‌ڵ تۆدا عهقیمه و گه‌لێکی تر!! . بێگومان من کاتی خۆی وه‌ڵامی ئه‌مانه‌م هه‌موی داوه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌تی دروستکردنی حزبی شیوعی ، چونکه من ئه‌وه‌نده‌ی خۆم ده‌ناسم (له حزبێکی شیوعیدا کارم نه‌کردووه ) . من له‌وه‌تی چاوم له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا کراوه‌ته‌وه هه‌ر کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی بیرم کردۆته‌وه و ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕێکی تریشم هه‌ڵبژاردبێ ، ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێبکه‌م و هێچیتر . لهمێژیشهوه له‌وه گه‌یشتووم کورد تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه و کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌لگایه‌کی جوتیارییه.
ڕۆژنامه‌یه‌ک به ناوی ڕێبازی نوێ.
له‌وکاتانه‌دا من هاتوچۆی به‌یروت م ده‌کرد و سه‌رپه‌رشتی چاپکردنی ڕۆژنامه‌یه‌کم ده‌کرد به ناوی ( ڕێبازی نوێ ) که زوبانحاڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو ، کاری منیش نه‌بوو چونکه قه‌ت له‌و بواره‌دا کارم نه‌کردبوو ! . پێشه‌کی ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌ر وتارێک من بمنوسیبا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ( بیروڕای جێاوازی تێدابوو که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌وان یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه ) ، ده‌ستبه‌جێ خه‌تێکی ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌ردا ده‌هێنا و ئه‌وانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌بژاردو ده‌یاندا بهمن که له به‌یروت چاپی بکه‌م و بیکه‌مه ڕۆژنامه . پێش ئه‌وه‌ی بچمه به‌یروت ، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال داده‌نیشتین و له‌سه‌ر مونتاجهکهی ڕێکدهکهوتین . ئه‌وکاتانه‌ی من ده‌چوومه به‌یروت شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو ( کاتی شه‌ڕه‌کانی – تل الزعتر – که سوپای سوریاش به‌شداری تێداکرد ) ، من له‌وێ کارم ده‌کرد ، شوێنی حه‌وانه‌وه‌م له حه‌مرای ڕۆژئاوای به‌یروت بوو، شوێنی کاره‌که‌شم له ناوچه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌سیحی بوو که شه‌ڕی زۆری تێدابوو . جاری وا هه‌بوو له‌به‌ر ده‌سڕێژ و گولله هاوه‌ن ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری جادهت بۆ نه‌ده‌کرا ، ڕۆژ نه‌بوو به ده‌یان که‌س له‌یه‌کتر سه‌رنه‌بڕن که لاشه‌کانیان له‌سه‌ر جاده فڕێده‌درا . دووجار له‌به‌ر شه‌ڕو ده‌ستڕێژ له چاپخانه‌که نوستم و هه‌موو له‌شم ڕه‌ش ده‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی مه‌ره‌که‌ب و کاغه‌زی پێس بوو ، شوێنی نوستنیان نه‌بوو . جارێکیشیان گرتمیان ، به‌ڵام که وتم لوبنانی نیم ، پاش یه‌کدو پرسیار ئازادیان کردم .ئه‌گه‌ر بشکوژرامایه وه‌کوو تڕی بن گۆم ده‌ڕۆیشتم! . کاره‌که‌شم هه‌تا بڵێیت زه‌حمه‌ت بوو چونکه له به‌یروت پێتی کوردی نه‌بوو ، ده‌بوایه له پێشانا هه‌موو وتاره‌کان سه‌رله نوێ به‌خه‌تی گه‌وره گه‌وره بنوووسمهوه (که‌کاتێکی زۆری ده‌ویست) بۆئه‌وه‌ی کابرای چاپخانه که‌له‌سه‌ر( لاینۆ تایپ ) کاری ده‌کرد له‌پیته‌کان بگات و به‌عه‌ره‌بی لێیبدا و منیش ڕاستی بکه‌مه‌وه و دوایی بیبه‌مه‌وه ماڵه‌وه و هه‌تا به‌ره به‌یان خه‌رێکی ڕهتووشکردنی بم و بیکه‌مه کوردی و چارێکی تر بۆ به‌یانی به ئۆفسێت ڕامدهکێساو گۆڕانکاریم له‌سه‌ر ده‌کرد . ئه‌وانه‌ی ئه‌وکاته کاری چاپه‌مه‌نییان کردووه یان شاره‌زای بوون ، ده‌زانن ڕۆژنامه‌یه‌ک چه‌ند که‌س کاری تێدا ده‌کرد هه‌تا ده‌بوو به ڕۆژنامه ، من ته‌نها هه‌فته‌نامه‌ی هاوکاری به نموونه ده‌هێنمه‌وه که ده‌یان که‌س کاری تێدا ده‌کردو هه‌فتانه بڵاو ده‌کرایه‌وه ، به‌مه‌رجێك پیته‌کانی به‌غدا هه‌مووی کوردی بوو !!! ئه‌م کاره‌ی من 13-17 ڕۆژی ده‌خایاند و دوایی ده‌گه‌رامه‌وه شام . له‌باتی ماندوو نه‌بوونی لێکردن ، په‌لاماریان ده‌دام و ده‌یان وت تۆ زۆرت پێچووه !! له جارێکیاندا چوومه‌وه به گژ ده‌می دکتۆر فوئاد مه‌عسومدا و پێیم وت : فه‌رموو ئه‌مجاره‌یان خۆت بچۆ بیکه ! من قه‌ت له‌مه باشتر نابم !! من ئه‌وه‌نده تینووی چوونه به‌یروت نیم ! له‌دوای وازهێنانی من ، یه‌کێتی و دکتۆر فوئاد که‌سێکی تریان چنگ نه‌که‌وت ئه‌م کاره‌یان بۆ هه‌ڵسوڕێنێ .
سه‌لام ئه‌حمه‌د ده‌بێته حیمایه‌ی مام جه‌لال و دوایی له ماڵه‌که‌ی ده‌ریده‌کات.
هه‌ر له‌و کاتانه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ، که‌له‌گه‌ڵ ئێمهدهژیا ، پێشنیاری کرد که سه‌لامی مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌کوو حیمایه له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا بێت و ئه‌ویش قه‌بووڵی کرد . دیاربوو پێشتر قسه کرابوو له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا . سه‌لام خۆی و جانتاکه‌ی گواستیه‌وه بۆ ماڵی مام جه‌لال ، له‌وێ ده‌نوست و کاری سه‌رپێیی بۆ مام جه‌لال ده‌کرد و زۆر مورتاح بوو ، هه‌رکه‌سێک بهاتایه‌ته شام ، هه‌ندێکیان ئه‌م چاوی پێیاندهکهوت و له‌منیان ده‌شارده‌وه نه‌وه‌ک ( زماندرێژی بکه‌م!!! ) ، بۆ نموونه هه‌ردو مه‌رحوم مامۆستا عه‌زیز مه‌حمود و جه‌ماله ڕه‌ش هاتنه شام به‌ڵام نه‌یان ویست چاوم پێیان بکه‌وێت ، به‌مه‌رجێک ههروکیانم ده‌ناسی ، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که بوون و به دیتنی ئه‌و جۆره‌که‌سانه دڵم ده‌کرایه‌وه ( کێ بزابێ چه‌ند که‌سی تر هاتبنه شام ومن نه‌مزانیبێ !! ) . له‌جارێکی تردا بیستم کاک شه‌کیب عه‌قراوی و مه‌رحوم ناهیده شێخ سه‌لام هاتوونه‌ته شام و چاویان به مام جه‌لال که‌وتبوو ، له‌مام جه‌لالم پرسی ئه‌وانه چیده‌که‌ن له‌شام ؟ وه‌کوو هه‌موو جارێکی‌تر هاته‌وه به گژ ده‌مما و وتی دێمه‌شق پایته‌ختێکی نێوده‌وڵه‌تییه و خه‌ڵک هاتوچۆی لێوه‌ده‌کات و ده‌ته‌وێ ڕێگه له خه‌ڵک بگرین و نه‌یه‌نه شام ! من چوزانم بۆچی هاتوون بۆ شام! . زۆری پێنه‌چوو مام جه‌لال تێکی دابوو له‌گه‌ڵ سه‌لامدا و ده‌ریکردبوو له ماڵه‌که‌ی خۆی ، به قه‌ولی ئه‌وسای سلام قسه‌یشی پێوتبوو . له‌ولایشه‌وه نه‌وشیروانی کردبوو به به‌رپرسی باره‌گای دێرک له ناوچه‌ی قامیشلی و ئه‌نوه‌ر( فه‌رهاد) شاکه‌لی خستبووه لاوه ، ماوه‌یه‌ک فه‌رهاد و نه‌وشیروان ململانێ‌یان کردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌رپرس بێت ، نه‌وشیروان پێی وتبوو ئاخر من ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رم ، ئه‌ی تۆ چیت !؟ . دوایی فه‌رهاد به دڵشکاوی هاته‌وه شام و له‌وێ دایکوتا و مام جه‌لال دڵی هێنابوه‌وه جێی خۆی و له‌جارێکی تردا پێم وابێ دیاری دابویه .
مه‌فره‌زه‌کانی یه‌کێتی له سوریاوه بۆ کوردستان.
به‌درێژایی ئه‌وکاتانه‌ی نه‌وشیروان له دێرک بوو دووجار مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه ڕێکخراو و ڕه‌وانه‌ی کوردستان کرانه‌وه ، به‌ڵام هه‌موویان ده‌ست قیاده موه‌قه‌ته که‌وتن و تیاچوون ، سێیه‌م جار نه‌وشیروان خۆی و ئه‌فسه‌ره‌کان و چه‌ند که‌سێکی تر له‌شیوه‌ی چه‌ند مهفرهزهکدا ڕۆیشتنه‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ر کێشه‌ی نێوان خۆیان نه‌گه‌یشتنه‌وه کوردستان و حهملهکهیان فه‌شه‌لی هێنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا . دوای ئه‌مه نه‌وشیروان له‌وناوه نه‌ما و گه‌ڕایه‌وه بۆ شام و ئه‌م نووچدانهی پێوه دیار بوو . پێش حه‌مله‌که سه‌ردانێکی ئه‌وم کرد له‌دێرک، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی بایه‌کی باڵی خۆم بده‌م و هیچیتر ،پێش منیش خه‌ڵکی تر چوبون به میوانی ، له‌وێ ناو نه‌ناو قسه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌کان ده‌کرد و باسی شۆڕشی نوێ و قۆناخی داهاتووم ده‌کرد ، هه‌روه‌ها باسی یه‌کێتی و برایه‌تی ڕیزه‌کانی خه‌بات و تێکۆشانم بۆ ده‌کردن ، من له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌یامه‌که‌ی یه‌کێتی قسه‌م ده‌کرد نه‌ک وه‌کو جه‌لالییه‌ک ! به‌تایبه‌تی به‌توندی دژی شه‌ڕی کورد کوشتن بووم و بۆئه‌وه کارم ده‌کرد که دووپات نه‌بێته‌وه . دوایی هه‌رله‌وێ پێیان وتم : کاتێک تۆ قسه‌ده‌که‌یت بۆ پێشمه‌رگه‌کان ، که‌سێک له‌پشتی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌که‌وه گوێت لێده‌گرێ !!!. ئه‌م کاره شارستانی نه‌بوو ، عه‌یب بوو ، چونکه ناسنامه‌ی سیاسی من له‌یه‌که‌م ڕۆژی درووستبوونی کۆمه‌ڵه‌وه وه‌کوو مانگی چوارده دیاربوو کهجهلالی و مه‌لاییم ڕه‌تده‌کرده‌وه و بڕوام به ڕێبازێکی سیاسی نوێ هه‌بوو . نامه‌وێ تڕومنه‌ت به‌سه‌ر که‌سدا بکه‌م ، به‌ڵام به شانازییه‌وه ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وکاته په‌یره‌وی په‌یامه‌که‌ی خۆی و مه‌بده‌ئه‌کانی شۆڕشی دیموکراتی نوێی و قسه‌کانی منی بکردایه ، ئه‌وا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست ده‌هێنا و خۆشی دوورده‌گرت له شه‌ڕی ناوخۆ و له‌وانه‌بوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا نه‌یه‌ت . به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوابوونی فه‌لسه‌فه و بیروبۆچوونی به‌که‌ڵک و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س و په‌یدابوونی ده‌یان ده‌روێشی وه‌کوو نه‌وشیروان مسته‌فا و له‌باربردنی شته‌باشه‌کان و ... و...و.... ئه‌وا کاره‌کان هه‌مووی تێکده‌چێ و له‌ده‌ست ده‌رده‌چی و به‌که‌س ناگیرێته‌وه !!! . ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ئه‌وه به بیری من دێنێته‌وه که له مانگی تشرینی یه‌که‌می 2004 دا له ژماره 84 ی ڕۆژنامه‌ی به‌رگریدا وتارێکم بڵاوکرده‌وه له‌ژێر ناوی ( تهکهتتولهکهی ناو پۆلیتبیرۆی یه‌کێتی نیشیمانی کوردستان بۆچی و به‌ره‌و کوێ ) . ئهوکاتهخۆشم له سلێمانی بووم . بێگومان به‌هۆی ئه‌م وتاره‌وه ڕۆژنامه‌که‌یان داخست به‌ناوی ئه‌وه‌ی پاره نییه و باش چه‌ند مانگێک که‌وته‌وه کار . وهزیرهخانی خوشکی شه‌هید ئارام خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بوو. له‌م وتاره‌دا ڕووی ده‌مم له نه‌وشیروان مسته‌فابوو ، ویستم پێی بڵێم : تۆ ورگی خۆت هه‌ڵده‌دڕی له‌سه‌ر مام جه‌لال ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و که‌سێک به جۆرێک قسه‌ی بکردایه و 30ساڵی ره‌به‌قه کار بۆ جه‌لالیزم ده‌که‌یت و یه‌کێکیت له کۆڵه‌که هه‌ره به‌هێزه‌کانی و خه‌لکی بۆ کۆده‌که‌یته‌وه و شه‌ڕی ( ئێران ، عێراق ، کۆمه‌ڵه‌و دیموکراتی ئێران ، حزبه کوردستانییه‌کانی باشوور ) ی بۆده‌که‌یت و کۆمه‌ڵه‌ی بۆ سه‌رده‌بڕی !!! . ئه‌وکاتانه مام جه‌لال سه‌رۆک کۆمار نه‌بوو ، پاره‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو ، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو ، وه‌کو ئێستا نزیک نه‌بوو له خێڵ و هۆزه‌کان ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی باش نه‌بوو ، یه‌کێتی وه‌کوو ئێستا دانهوهشابوو ، تهکهتتولات ناوجه‌رگی نه‌خواردبوو ...... ئێستا پاش ئه‌م هه‌موو ده‌روێشی یه تازه‌به‌تازه ده‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵات له مام و هێرۆخان بسێنیته‌وه ؟!!! باشتر نه‌بوو تۆ هه‌ر له مه‌کته‌بی سیاسی‌دا بمێنیته‌وه و کار بکه‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی خۆت بڕوات پێیه‌تی ؟!!! ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت من به ڕاشکاوی پێتانی ده‌ڵێم : تۆ‌و مامجه‌لال و کوتله‌کانی تر ، بهههرههمووتان یه‌کێتی تان سه‌ربڕیوه و له‌ده‌وری لاشه‌که‌ی هه‌ڵده‌په‌ڕن و مومکین نییه به‌م شێوه‌یه یه‌کێتی ڕزگاربکه‌ن له‌و کێشانه‌ی ده‌وری داوه ، ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش له‌ژیاندا نه‌مێنێ ، ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ته ئێوه یه‌کێتی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه ڕزگار بکه‌ن ، بێگومان من ده‌ستکه‌وتێکی تایبه‌تیم نییه له‌م قسانه و که‌سیش شک نابه‌م چه‌پڵه‌م بۆ لێبدات و خه‌ڵاتم بداتێ ، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ناسێ ، ده‌زانێ که هه‌تا ئێستایش بنه‌ماڵه که‌مان (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نجی هه‌موومان به‌با چووه) ، هه‌ر سه‌ربازێکی ونبووی ئه‌و میلله‌ته‌ین و ڕێگای خراپ ناگرینه‌به‌ر !!! بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌علیقێک ، قسه‌یه‌ک ، بۆڵه‌بۆڵێک ، ناڕه‌زایی یه‌ک هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م وتاره ، ئه‌وا ئاماده‌م ڕووبه‌وو ببمه‌وه و به‌په‌نابردنه به‌ر حیوار و دیالۆگ و مه‌بده‌ئی ڕێزلێنان له‌یه‌ک بیسه‌لمێنم که بۆچوونه‌کانی من قسه‌ی گیرفان نییه و مه‌نتیقی زۆری تێدایه !! له‌دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مستهفاو ئه‌فسه‌ره‌کان ناوچه‌ی قامیشلی یان جێهێشت و به‌ره‌و دیمه‌شق گه‌رانه‌وه ، ڕۆژێکیان کاک عه‌بدولره‌زاق میرزا عه‌زیز فه‌یلی که ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتییه هاته لام و وتی: ئه‌زانی زابته‌کان ته‌گبیریان کردووه له نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌ن ! من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کاره خراپانه‌ی ئه‌و له پشتی منه‌وه کردبووی ......که‌چی هێشتا ئه‌و قسه‌یه‌م پێ‌ناخۆش بوو . عهبدولرهزوق ده‌زانێ هه‌ڵوێستی من چی بوو که نامه‌وێ بیخه‌مه سه‌ر کاغه‌ز و خۆمی پێوه بابده‌م ! .
شه‌ڕه‌که‌ی مام و نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ فه‌رهاد شاکه‌لی و سه‌لام ئه‌حمه‌د.
که فه‌رهاد شاکه‌لی له قامیشلی نه‌ما و گه‌رایه‌وه بۆ شام ، په‌یوه‌ندی به سه‌لامی مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه کردبوو ( نازانم بۆ خه‌ڵکی تر ) گوایا هه‌ردوکیان دڵشکاون و به‌ڵکو ته‌گبیری گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان بکه‌ن به دزی یه‌کێتییه‌وه . ئهگبیرهکهیان ده‌م مام جه‌لال و نه‌وشیروان ده‌که‌وێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌وشیروان هاته‌لام و وتی: شتێکی وا هه‌یه ، ئایا فه‌رهاد په‌یوه‌ندی به تۆوه کردووه ؟ وتـم : نه‌خێر ! . هه‌مان ڕۆژ یان ڕۆژی دواتر چوبوون کلیلی مه‌ڵه‌که‌ی کاک عادل مورادیان وه‌رگرتبوو ، ئه‌و دوانه‌یان بانگ کردبوو بۆ ئه‌وێ ، مه‌گه‌ر خوا بزانێ چی‌یان پێکردوون !!!!! ئه‌م کاره کارێکی جوامێرانه نه‌بوو ، باشتر ئه‌وه‌بوو هه‌ر په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌که‌ن و مه‌سه‌له‌که‌ش زل نه‌که‌ن ، بابڕۆشتنایهتهوه ! چی ده‌بوو؟ چێیان ده‌کرد؟ ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ڕه‌خنه‌یان له مام جه‌لال ده‌گرت ! خۆ دنیا به‌وه کاول نه‌ده‌بوو ! ئینجا خۆش له‌وه‌دایه که مام جه‌لال کارێک یان شتێکی نابه‌جێ ده‌کات به‌رامبه‌ر به که‌سێک ، دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌ک په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێ به دیاری و قسه‌ی خۆش و ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تکاری دڵی ئه‌و که‌سه بهێنێته‌وه جێی خۆی ! فه‌رهاد و سه‌لام دوان بوون له‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپایان کردن .
فراندنی من له‌لایه‌ن موخابه‌راتی سوریاوه.
به‌یانییه‌کیان سه‌عات 10-11 ی سه‌رله‌به‌یانی له چاپخانه‌یه‌ک بووم به ناوی ( مطبعه کرم ) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیآڕێ له‌گه‌ره‌کێکی کۆنی دیمه‌شق ، سه‌یرم کرد له ناکاو دووکه‌س هاتنه ناو چاپخانه‌که‌و یه‌کێکیان به خێرایی ناسنامه‌که‌ی خۆی پیشاندا به بێئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌م ، وتی فه‌رمو با بڕۆین ! ده‌ستم دایه ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی بکه‌م ، ده‌ستمیان گرت و نه‌یان هێشت ته‌له‌فۆن بکه‌م و یه‌کێکیان لای ڕاست و ئه‌ویتریان لای چه‌پ ، بردمیانه ده‌ره‌وه ، سواری لاندرۆڤهرێکمیان کرد ، من له ناوه‌ڕاستدا دانیشتبووم و ئیتر زانیم ئه‌مانه یان پۆلیسی نهێنین یان موخابه‌راتن و له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی منیان نه‌به‌ستبۆوه ، به‌هه‌ر شه‌قامێکدا بڕۆشتنایه ده‌مزانی ڕوو له کوێدهکهن چونکه زۆر شارهزاێ شام بووم ، 3 مه‌که‌زی پۆلیسیان گێرام ، لهههرسێکیان نه‌یانده‌هێشت په‌یوه‌ندی بکه‌م ، پێشیان نه‌ده‌وتم بۆچی گیراوم، له‌پرسیاری منداڵانه به‌ولاوه وه‌کوو ناوت چییه و که‌ی هاتویته‌ته سوریا و چی ده‌که‌یت و.....تاد شتی تریان پێنه‌بوو . ئازاریان نه‌دام و قسه‌ی ناشیرینیان بهمن نه‌وت . ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ وه‌خت ، پاش 9 سه‌عات فراندن منیان سواری ماشێنێک کرد و به‌ره‌و ڕێگای به‌یروت که‌وتنه رێ و له‌پڕ خۆیانکرد به ساختمانی موخابه‌راتی سوریادا و دایانبهزاندم و بردمیانه ناو کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری ده‌ره‌جه‌دار له ژوورێکدا و هه‌رکه‌سه خه‌ریکی کاری خۆی بوو ، هه‌موو بهخێرهاتنمیان کرد به‌بێئه‌وه‌ی که‌سێک پرسیار بکات . له‌پاش سه‌عات و نیوێک ئه‌فسه‌رێکی سوپا هاته ژووره‌وه و ڕووی ده‌می کرده من و وتی جه‌نابی عه‌قید بانگت ده‌کات . پێکه‌وه به‌ره‌و ژووری عه‌قید ڕۆیشتین ( که جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی موخابه‌راتی سوریا بوو ) و پێشم که‌وت و له‌ده‌رگاکه‌ی دا‌و چووه ژووره‌وه و پێی دا به‌زه‌ویداو وتی گه‌وره‌م ئه‌وه جه‌نابی عارف- ه و دوایی کشایه دواوه و من چوومه ژووره‌وه و سڵاوم کرد ، کابرای عه‌قید له شوێنی خۆی هه‌ڵساو به‌ره‌و پیرم هات و وتی ( اهلا وسهلا سید عارف ) فه‌رموو دانیشه ، چی ده‌خۆیته‌وه ؟ داوای قاوه‌ی بۆ هه‌ردوکمان کرد و ماوه‌ی 15-20 ده‌قیقه لای دانیشتم و وتی به چییه‌وه خه‌ریکیت و کاره‌کانت چۆنه؟ منیش وه‌ڵامم دایه‌وه به‌باش و پێش ئه‌وه‌ی لای ئه‌و جێبهێلم وتێ : حه‌زمانکرد له‌نزیکه‌وه بتبینین و بتناسین ، بۆله‌مه‌ودوا ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌موو یارمه‌تیدانێکی تۆ و پێمان خۆشه ناو به‌ناو سه‌ردانمان بکه‌یت . منیش وتم خوا بکا ! ئیتر دوای ئه‌م شانۆگه‌رییه تێگه‌یشتم که‌مه‌سه‌له‌که بۆ کڕینی منه‌و هیچیتر . دوای ئه‌وه مام جه‌لالم بینی و زۆر تووڕه بووم و هه‌ر باسی بێئه‌خلاقی ئه‌وانه‌م ده‌کرد و قسه‌م پێده‌وتن . بۆ رۆژی ئاینده ئاغایه‌کی خۆشناوه‌تی که نه‌وشیروان مسته‌فا هێنابووی بۆ شام ئه‌وه‌ی گێرایه‌وه که مام جه‌لال سووکایه‌تی به من کردووه له باره‌گای کوردان له‌سه‌ر گرتنه‌که‌م و منیش به‌ته‌له‌فۆن گله‌یی زۆرم له مام جه‌لال کرد‌و وتم : ده‌زانی ئێمه قوربانی زۆرمان داوه وماڵمان وێران بووه و خێزانه‌که‌مان برسی کردووه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه تۆ سوکایه‌تیمان پێده‌که‌یت له به‌ر چاوی خه‌ڵک ! ئه‌مه کارێکی جوان نییه ! . ئه‌و وتی کێ پێی وتوی ؟ به‌ڵام من پێم نه‌وت چونکه بۆ من عه‌یب بوو ناو بڵێم ! دوایی خۆی به ئوسلوبی خۆی که‌سه‌که‌ی دۆزیبۆوه و ئه‌وه‌ی من بیستمه‌وه، پێی وتبوو ده‌بێ ئه‌و دڕکه له‌ژێر پێت ده‌رکه‌م!! . ئه‌م ئاغایه که‌سێکی ئازا نه‌بوو ، له‌پێش خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی 11/ی ئازاردا وه‌کو ئێمه جه‌لالی بوو به‌ڵام تهمهلوقی زۆردهکرد بۆئه‌وه‌ی پله‌وپایه بپچرێت بۆخۆی(کهدهستیکهوت) له‌دوای 11/ی ئازار و تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی هه‌ردو باڵی پارتی ، هه‌مان شتی کرد و پله‌وپایه‌ی حزبی و حکومی چنگکه‌وت ، له‌خۆی بایی بوبو، چاوی سوور بوبو ،شه‌و وڕۆژ به‌دوای کاک عه‌لی عهبدوللهوهبوو ، که‌منی ده‌بینی ڕووی ده‌کرد به‌ولاوه . ناو به‌ناو خاڵه حاجی ده‌هات بۆلای ، ئه‌م شه‌رمی نه‌ده‌کرد ڕایده‌کرد ده‌رگای ماشینه‌که‌ی بۆ ده‌کرده‌وه ، به‌بیرم دێت جارێکیان به ئه‌شره‌ف تاڵه‌بانیم وت : ئه‌م کابرایه زۆر بێ………ه . من که‌ڕه‌تێک بۆماوه‌یه‌کی کورت کارمه‌ند بووم لای ئه‌و ، چوومه ژووره‌که‌ی به‌ئیشێک ، دووکه‌سی سه‌ر به‌پارتی لا دانیشتبوو ، خێرا قسه‌ی گۆڕی بۆسیاسه‌ت و وتی : من دیفاع له جاشایه‌تی خۆم ناکه‌م !!! . وه‌ڵامم دایه‌وه و وتم: پێش خوێندنه‌وه‌ی به‌یانی 11/ی ئازار ئه‌م قسانه‌ت بۆ نه‌ده‌کرد؟ تۆ بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ، ئهوهبویت ! تۆ که‌سێکی ترسنۆکی ! ئه‌ویش وتی من تۆ نه دوژمنی خۆم ده‌زانم ! و ئیتر هه‌ر دوژمنایه‌تی منی ده‌کرد !!! دیسان له دیمه‌شق له مانگه‌کانی دواییدا پێش سه‌فه‌رکردنم ، کلکی له‌گه‌ڵ که‌سانێک گرێدابوو ، له‌پشته‌وه قسه‌ی به من ده‌وت ، دووجار به‌ره‌و ڕووی بوومه‌وه ، یه‌کێکیان به‌ته‌نها بوو ، خۆم ده‌زانم چۆن تهزاندوومه ! . نه‌وشیروان مسته‌فا هاته‌لام و وتی : ئه‌وه من هانیومه بۆ ئێره بۆیه وا مامه‌ڵه‌ی ده‌که‌ی ! . وتم : ده‌ستم خۆشبێت ! . که‌سێکی تر که ئێستا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه و پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه ، ئه‌ویشیان فێرکردبوو سوکایه‌تی بهمن بکات ، من ئه‌وم نه‌ده‌ناسی ، هاوڕێم نه‌بوو ، هیچ ناپیاوی و زهرهرێکیشم بۆی نه‌بوو . ناچاری کردم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه . من شاعیر نه‌بووم و قه‌تیش شیعرم نه‌نووسیبوو ، که‌چی به‌ختی ئه‌و به‌یتێک شیعری هه‌جوم بۆهات ، ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمدایه ، نزیکی 50 دێر ده‌بوو ، ههرلهڕێوه مه‌رحوم مولازم حه‌سه‌ن خۆشناو وێنه‌یه‌کی برد بۆ مام جه‌لال . ئه‌م به‌یته شیعره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش بوو بۆئه‌وانه‌ی فیر کرابوون له پشته‌وه قسه به من بڵێن .ئه‌گه‌ر شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له ژیاندا بوایه ئه‌وا خه‌ڵات و ئافه‌رینی ده‌کردم !!! دوای ئه‌م به‌یته شیعره مام جه‌لال تهدهخۆلی کرد و وتی ئیتر به‌سه ! تۆههقی خۆت کرده‌وه !!برادهرهکهیش که ئه‌م وه‌ڵامه‌ی پێگه‌یشته‌وه ، تێکچوو ، هه‌ژا ، ڕه‌نگی زه‌رد بوو ، ده‌له‌رزی … ئیتر مامجه‌لال و نه‌وشیروان ئاویانکرد به ئاگردا و وازیان هێنا .
نامه‌که‌م بۆ مام جه‌لال وههوڵو ته‌قه‌لای ئه‌م و ئه‌و بۆ پهشیمانکردنهوهم.
له‌سه‌روبه‌ندی هێرشه‌کاندا بۆسه‌ر من ، نامه‌یه‌کم نووسی بۆ مام جه‌لال و گله‌یی زۆرم کردبو ئه‌وه‌م ڕوون کردبۆوه ئه‌گه‌ر که‌سێک ، هه‌ڤاڵێک ، هاوڕێیهک ، براده‌رێک له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتی خه‌تایه‌ک ،هه‌ڵه‌یه‌ک ، تاوانێکی هه‌بێت ده‌بێ له‌گه‌ڵی دابنیشن و چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی بکه‌ن نه‌ک په‌لاماری بده‌ن و سووکایه‌تی پێبکه‌ن ، دیسان نووسیبووم که من پێنج ساڵ تێکۆشانم کردووه له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مری گرتنم ده‌ربچێت، که‌سێک عه‌یبێکی له مندا نه‌دۆزییه‌وه ! ئێستا ده‌تانه‌وێ عهیببارم بکه‌ن ؟! ، له‌به‌شێکی نامه‌کدا نوسیبوم ( به‌داخه‌وه من له حه‌دیقه‌ی حیوانات خۆم بینییه‌وه !! ) ، له‌به‌شی دوایی نامه‌که‌دا نوسیبوم که من به پاکی هاتوومه‌ته ڕیزی کوردایه‌تی و به پاکێش جێی دێڵم . ئه‌م نامه‌یه‌م دا به کاک هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که بردی بۆ مام جه‌لال . ئه‌مه ئه‌و کاته‌بوو که بریاری وازهێنانم دابوو ، بۆیه ئه‌ویش له10/10/1976دا وه‌ڵامێکی کورتی دامه‌وه و من به تێکۆشه‌رێکی دێرین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای کردبوو که به‌زووترین کات چاوم پێی بکه‌وێت تا پێکه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین ! . که‌مام جه‌لال زانی به‌ڕاستمه ، لێم نزیک بووه‌وه و که‌وته ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تکاری ، وه‌کوو منداڵێک ژیربکاتهوه و هه‌وڵی له‌گه‌ڵم ده‌دا که په‌شیمانم بکاته‌وه و نه‌ڕۆم ،ئه‌مه له کاتێکدا من به درێژایی ئه‌و 13 مانگه‌ی له‌شام بووم نه‌چوبومه ماڵی و ئه‌وێش له هه‌موو موناسهبهتهکاندا خه‌تی ڕاست و چه‌پی هێنابوو به‌سه‌ر مندا ، له‌ولاشه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا هاته شوێنی حه‌وانه‌وه‌م و هه‌وڵی ده‌دا له‌گه‌ڵـم که بمێنمه‌وه ، به‌ڵام تازه کار له کار ترازابوو . پێیم وت : تۆ نزیکترین براده‌ری من بووی له‌سوریا ، من و تۆ نان و نمه‌ک هه‌بوو له‌به‌ینماندا و ئه‌گه‌ر عهیبو عارێکیش له‌مندا هه‌بوایه ، ده‌بوایه تۆ یه‌که‌م که‌س بویتایه که بۆت بپۆشیمایه ، نه‌ده‌بوو دوژمنایه‌تیم بکه‌یت و په‌لامارم بده‌یت چونکه من دوژمنی تۆ نه‌بووم ، کارێکی باشت نه‌کرد که منت تووشی شه‌ڕ وگێچه‌ڵ کرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکدا که زۆریان هه‌ر ناناسم ،جگه‌له‌وه ئه‌وه‌م به‌بیر هێنایه‌وه که بنه‌ماڵه‌ی ئێمه زه‌ره‌رمه‌ندین و قوربانی زۆرمان داوه وئه‌و خۆی ئێمه ده‌ناسێ . له‌پێشاندا وتێ : خه‌تای خۆته ! وتم ڕاست ناکه‌یت ! ئه‌ویش تووڕه‌بوو ووتی: ده من بووم ! بڕۆ چ که‌لێ به‌رزه بیگره ! وتم : هه‌تا من له‌سوریا بم، یه‌کێتی چی بڵێ به‌سه‌رچاو ، به‌ڵام که لێره ترازام ( ده‌ستم دایه شقارته‌یه‌کی به‌رده‌مم ) ئه‌مه‌تان بۆ ناگوێزمه‌وه. ئه‌ویش خێرا خێرا ده‌یوت : باشه تۆ بۆچی هاتی بۆ شام ، بۆهاتی ... بؤهاتی وتم ڕاونراوم و بۆ تێکۆشان هاتووم و ئێوه رێم پێناده‌ن و خواحافیز،که‌سیش له‌ئێوه من به‌خێو ناکات . دواتر که زانی هه‌وڵ وتهقهلاکانی سوودی نییه نامه‌یه‌کی بۆ نووسیم و به عادل مورادا بۆمی ڕه‌وانه کردبوو ، له‌به‌شی خواره‌وه‌ی نامه‌که‌دا داوای عه‌فو وبه‌خشین ده‌کات . ڕۆژی سه‌فه‌رکردنیش له‌گه‌ڵ مولازم حه‌سه‌ن خۆشناو هاتبوونه فرۆکه‌خانه بۆ به‌ڕێکردنم ، به‌ڵام من به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماڵی مام جه‌لال بووم و دره‌نگ که‌وتمه رێ ، چاومان به‌یه‌ک نه‌که‌وت . خه‌ڵکانێکی تر که ڕێزیان هه‌بوو بۆمن و نێوانمان خۆش‌بوو ، تکایان ده‌کرد که نه‌ڕۆم و ده‌یان وت : ئه‌گه‌ر که‌سی باش بڕوات ته‌نها خراپ ده‌مێنێته‌وه ، له‌وانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵم کرد ، دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی- جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێستای عیراق که به‌ینمان خۆش بوو ، هه‌روه‌ها کاک ئیسماعیل ( ایرج کشکولی ) که یه‌کێک بوو له کادره پێشکه‌وتووه‌کانی سازمان ئینقیلابی حزب توده ایران و له خۆشه‌ویستیدا پێم ده‌وت سمه که‌چه‌ڵ چونکه سه‌ری ڕووتاوه بوو ! ، هه‌روه‌ها چه‌ند براده‌ری تر . له‌کاتی سهفهرکردنهکهشم هه‌ر وازیان نه‌هێناو ده‌یان ویست پێمه‌وه بده‌ن و به‌ناوی فازیل مه‌لا مه‌حموده‌وه هه‌ندێ نامه‌یان دامێ گوایا له خه‌لیج بۆیان بخه‌مه به‌ریده‌وه . نامه‌کان هی جه‌ماعه‌تی وحده القاعده ی حزبی شیوعی بوو ، ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو به‌ڵکوو ئه‌مه خوایه بمگرن و سه‌فه‌ره‌که‌م فه‌شه‌ل بهێنێ !! . به ئه‌بو عیماد ی مورافیقهکهی مام جه‌لالم وت کهنامهکانی دامێ :باشه له شام پۆست و به‌رید نییه ئاوا سه‌رودڵی من ده‌گرن ؟! عه‌یب نییه !!
هاتنی مه‌رحوم عومه‌ر ده‌بابه و کاک دلێری برازای بۆ دیمه‌شق.
پێش ئه‌وه‌ی بریاری سه‌فه‌رکردن و وازهێنان بده‌م ، له‌مانگه‌کانی ڕابوردوودا عومه‌ر ده‌بابه و دلێر ی برازای له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی سه‌ر به قیاده موه‌قه‌ته گه‌یشتنه شام ، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بچوایه‌ته ناوچه‌ی قیاده موه‌قه‌ته ، نه‌ده‌گه‌رایه‌وه و سه‌ری تیاده‌چوو ، ئه‌م کاره بۆ کاک عومه‌ر ده‌بابه حه‌ڵال بوو و ده‌شیان پاراست !!!! ئه‌و و جه‌وهه‌ر نامیق پێکه‌وه گه‌یشتنه شام . دلێر تاهیر قوتابی زانکۆ بوو له‌کۆلیجی علوم بوو ، یه‌کێک بوو له‌که‌سه چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵه و وه‌جبه‌ی یه‌که‌می قوربانیدان بوو که که‌س ناوی ناهێنێ . ئه‌و خوێندنی وازلێهێنا و خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه و ژیانێکی سه‌ختی ده‌برده‌سه‌ر. له‌سوریا چه‌ند مانگێک یارمه‌تییان دا به‌ڵام ئه‌و خۆی به ئه‌ندامی یه‌کێتی نه‌ده‌زانی و پێی وتبوون ئه‌گه‌ر وه‌کوو کوردێکی ئاواره یارمه‌تیم ده‌ده‌ن ئه‌وا قه‌بوڵمه ، ئه‌گه‌رنا ، من ئه‌ندامی یه‌کێتی نیم !! . یه‌کێتیش یارمه‌تییه‌که‌ی بڕی و ئه‌ویش به‌کرێکاری و ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆی ده‌ژیا تا دوایی بهقهرزوقۆڵهو یارمه‌تی ئه‌م و ئه‌و خۆی ڕزگارکرد له‌شام و خۆی گه‌یانده ئه‌وروپا . ئه‌وپاره‌یه‌ی ده‌درا به خه‌ڵک له‌ماڵی که‌سه‌وه ده‌رنه‌ده‌چوو ، تڕومنهتیشی تیا نه‌بوو ، بۆیه ده‌بوایه وه‌ک ڕیزلێنان له ڕابوردووی دلێر تاهیر ، یارمه‌تییه‌که‌یان نه‌بڕیبا.
سه‌فه‌رکردن بۆ خه‌لیج و ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌ت و نامه‌ی مام جه‌لال بۆمن.
له‌سه‌ره‌تای 1977 دا سوریام جێهێشت وکه‌وتمه رێ به‌ره‌و خه‌لیچ ، ئه‌وکاته ئه‌وروپام ده‌ناسی بۆیه خهلیجم هه‌ڵبژاردبوو ، بۆئه‌وه چوومه ئه‌وی که دایکوتم و له شوێنی خۆم نه‌جووڵێم ، ئه‌گه‌ر سیخوڕ‌و جاسووسه‌کانی سه‌فاره‌تی عێراقی (که هه‌موو شتێکیان له‌سه‌ر من ده‌زانی) وازیان بهانیایه و سه‌ریان نه‌کردایه‌ته سه‌رم ، ئه‌وا مومکین نه‌بوو ئه‌وناوه جێبهێڵم ! شه‌ش مانگی یه‌که‌م ژیانم زۆر ناخۆش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر پله‌ی گه‌رمای 55دا کرێکاریم ده‌کرد ، دواتر که چاوم کرایه‌وه و خه‌ڵکم ناسی ، کاری باشم بۆ خۆم په‌یداکرد . هه‌ڕه‌شه‌کانی سێخوڕهکان واێ کرد به‌ناوی خوێندنه‌وه خه‌لیج جێبهێڵم و به‌یه‌کجاره‌کی بچمه ئه‌وروپا . به‌درێژایی ئه‌وکاتانه‌ی له‌وێبووم ، نامه‌گۆڕینه‌وه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکدا له‌وانه دکتۆر که‌مال فوئاد و هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند که‌سێکیتر لێره‌وله‌وێ و لهجارێکیاندا هه‌ڵۆ بۆمی نوسیبوو گوایا مام جه‌لال وتویه‌تی ( هه‌ڵه‌یه‌ک بوو کردمان به‌رامبه‌ر به عارف ) و (به‌ده‌ساڵی تریش عارفێکمان بۆ دروست نابێته‌وه) ! ڕۆژی 2/05/1977 نامه‌یه‌کم له له‌نده‌نه‌وه پێگه‌یشت، کهکردمهوه نامه‌ی مام جه‌لال بوو ، ڕێزی زۆری تێدابوو بۆمن و به‌باش باسی من ده‌کات و نوسیبووی ، ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمت لێده‌که‌ین . پێشيهکێ سوپاسی گه‌رمی ئه‌وم کرد بۆ نامه‌که‌ی ، به‌بیرم دێت وه‌ڵامێکم بۆ بووسییهوه ، به‌ڵام پڕ به گله‌یی و له‌خواری خواره‌وه‌ش بۆیم نوسیبوو :
ئه‌گه‌ر حه‌یام هه‌بێت جارێکی تر سیاسه‌ت ناکه‌م ( والایام بیننا ! ).
من به‌و نامه‌یه کۆتاییم به ژیانی سیاسی خۆم هێنا له ڕێکخراوێکدا که بۆی ماندوو بووم و قوربانیم بۆدا پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه قه‌ناعه‌ت که خه‌بات و تێکۆشانی من زیندانی کراوه و ڕه‌نج و ئاره‌قی ناوچه‌وانیشم زه‌وت کراوه و ڕێگه‌م پێناده‌ن تێبکۆشم بۆئه‌وه‌ی خۆم بڕوام پێیه‌تی و ده‌بێ په‌یره‌وی فه‌لسه‌فه‌و ڕێبازی سیاسی ئه‌وان بکه‌م که وه‌کوو ده‌قی قورئانی لێهاتووه و نابێ ره‌تبکرێته‌وه . هه‌روه‌ها ده‌بوایه په‌یره‌وی تیۆری ( ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بێت ، له‌خانه‌ی دوژمن‌دا حسابی بۆ ده‌که‌ین )بکه‌م . ده‌بوایه باوک سالاری قه‌بوڵ بکه‌م و ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن له‌بیر خۆم به‌رمه‌وه ،به‌رژه‌وه‌ندی تاک له‌به‌رچاوبگرم ، بیر له هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستانه نه‌که‌مه‌وه بۆ ڕابوردوو و داهاتوو ، بهرههبهرهکهم نه‌ڵیم نابێ ئه‌مه بڵێێ ! نابێ ئه‌مه بکه‌یت ! 31 ساڵ تێپه‌ڕی ، که‌چێ هێشتا په‌شیمان نیم له به‌ڵێنه‌که‌ی خۆم ، ئیتر خه‌ڵک چۆن ته‌رجه‌مه‌ی ده‌کات و لێی تێده‌گات با بیکات . من کارم به‌وانه نییه چونکه ده‌زانم ئه‌وانه زۆریان ماوه تێبگه‌ن . پێش به‌جێهێشتنی سوریا چه‌ند رێگایه‌ک له‌به‌رده‌می مندا هه‌بوو که هه‌ڵیبژێرم : یه‌که‌م /گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و خۆ فڕێدانه باوه‌شی به‌عس . دووه‌م / ڕووبکه‌مه حزبێکی تر و له‌وێ درێژه به کاری سیاسی خۆم بده‌م . سێیه‌م / واز له سیاسه‌ت بهێنم به‌و مانایه‌ی نه‌بمه ئه‌ندام له هیچ حزبێکدا . من ئه‌وه‌ی سێهه‌مم هه‌ڵبژارد چونکه له‌مێژه‌وه له‌وه گه‌یشتووم که هه‌ڵه به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناکرێ !!!
ستۆکهۆڵم Kadir_arif@hotmail.com
|