له‌گه‌ڵ پاڵێوراوی کورد بۆ خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی.
سازدانى: که‌مال چۆمانی
ح. س. سۆران ئه‌مڕو دانیشتووی شاری تارانه . چه‌ند ساڵ پێش بو به ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری کورد له هه‌ولێر و تازه‌ش پاڵاوتوویانه بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی 2008 ، که بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له مانگی 10 ی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه بچێ . له سه‌ر داوخوازی زۆر له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات ، ئه‌نجومه‌نی شاری بۆکانیش ، بۆ رێزلێنان له هه‌وڵ و تێکۆشانی په‌نجا ساڵه‌ی مامۆستا سۆران ، له له‌و شاره که زێدی ئه‌وه ، شه‌قاقمێکیان ناو ناوه به ناوی " شه‌قامی سۆران" و بڕیاریش وابو ، له شارۆچکه‌ی "ره‌به‌ت" ته‌ندیسی (په‌یکه‌ری نیو ته‌نه ) لێ دروست بکه‌ن ، به‌ڵام نازانین ئه‌و کاره کراوه ، یا په‌کی خراوه !؟. سۆران بێجگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری له‌نده‌ن ، له كۆلێژه‌كانی ( Trinity, St George , Stanford) و ...له شاری له‌نده‌ن ،له ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووه و وه‌ك پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی، له تاران كار ده‌كات و له نیو سه‌ده به‌ر له ئێستاوه ، وه‌ك شاعیر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی كوردی و زمانگه‌لی دیکه‌و خاوه‌نى 28 کتێبه.
که‌مال چۆمانی: ئەم ماوەیە وا بڵاوکرایەوە کە "ح.س.سۆران" پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵى جیهانى، دەکرێت لەسەر ئەمە زانیارى زیاتر بدەیتە خوێنەران.؟ ح. س. سۆران: ره‌نگه بزانن که هه‌ر که‌س کاندیداتۆری خه‌ڵاتی نۆبێل بێ ، ده‌بێ خه‌ڵک داوخوازی بکه‌ن، تا ئه‌و که‌سه بپالێورێ ، نه‌ک خۆی داوخوازی بکا . به‌م پێیه چه‌ند ساڵ بو ، ده‌مبیست زۆر له دۆستان ده‌یانویست من بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته پێشنیار بکه‌ن ، که وا دیار بو ، وه‌ک حه‌وت خانی رۆسته دژوار بو و بۆیان جێبه‌جێ نه‌ده‌بو . به‌ڵام ئه‌مساڵ ، هه‌ر وه‌ک خۆت له هه‌واڵه‌کان دا خوێندووته‌ته‌وه ،توانیبوویان ناوم بنووسن ، که زۆر سپاسیان ده‌که‌م .له‌سه‌رم پێویسته ئه‌مه‌ش بدرکێنم ،که خه‌ڵکی کوردستانێش له ته‌واوی پارچه‌کانه‌وه ، زۆر لایه‌نگریان له‌م هه‌واڵه کرد .هه‌ر له به‌ر ئه‌وه ، ئه‌م خه‌ڵاته ببه‌مه‌وه یا نا ( که ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بۆ کوردێکی یه‌ک لاقه‌بای وه‌ک من، فره که‌مه) ، ئه‌م لایه‌نگریه به‌بڵاوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، به خه‌ڵاتی به‌رز و ره‌سه‌نی کورد داده‌نیـم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی نۆبێل نایگۆڕمه‌وه . ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌هه‌زار بیشی به‌مه‌وه ، گه‌لی کورد برویه‌تیه‌وه ، نه‌ک من . با ئه‌مه‌ش روون که‌مه‌وه ، که پێشم وایه زۆر که‌سی شیاوتر له من له نێو کورد دا بۆ ئه‌م کاره بو ، به‌ڵام هه‌ر چۆن بێ ، دووباره سپاسیان ده‌که‌م .
که‌مال چۆمانی: بەڕێزتان لە تاران دادەنیشن، دەکرێت بزانین بە شێوەیەکى گشتى بارودۆخى کوردەکانى رۆژهەڵات لە چى دایە؟ ح. س. سۆران: بۆ خۆتان هه‌مو رۆژێک هه‌واڵه‌کانی رۆژ هه‌ڵات له تی.ڤی ، رادیۆ ،رۆژنامه و مێدیاکانی دیکه ده‌بیستن و ده‌خوێننه‌وه ، که هه‌ر چی بڵێم دووپاته‌یه ، کورتی دێنێ وئه‌و گشته کاره‌ساته به‌ربڵاوه ، له‌م نووسراوه کورته دا به هیچ کلۆجێک نه ده‌گونجێن و نه جێیان ده بێه‌توه !!!. ده‌بێ کتێبێکی په‌ژاره‌نامه‌ی زله به جوێ بنووسم. واش بزانم ، خۆتان زۆر له نووسراوه‌کانی خۆم له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌خوێننه‌وه .
که‌مال چۆمانی: پێتوانییە کوردانى رۆژهەڵات پێویستییان بە قیادەیەکە بۆ ئەوەى وەک کوردانى باکوور رۆژانە و لە گشت بۆنەکان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایەتى دەرببڕن؟ ح. س. سۆران: به‌ڵێ ، پێم وایه به‌ره‌یه‌کی یه‌ک گرتوی ساز و پته‌ویان زۆر پێویسته ، تا بتوانن ده‌نگی داوخوازی ماف و داوخوازیه‌گشتیه‌کانی دیکه‌یان به رێک و پێکی و به بێ دڵه‌خورپه‌ی " له ترسان و له برسان " ده‌ربڕن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ببێ ، به چه‌شنی ئازاد قسه‌کانیان بکه‌ن . ئه‌گه‌ر له هه‌زاره‌ی سێش دا نه‌توانن به راشکاوی ، بیر وڕای خۆیان ده‌ربڕن ، ئه‌ی که‌ی ده‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن ؟
که‌مال چۆمانی: ئێوە پەیوەندییەکانتان لەگەلَ ناوەندە رۆشنبیرى و سیاسییەکانى تاران و ئێران چۆنە، نوخبەى رۆشنبیرى فارس و ئێرانى چۆن لە کورد و قەزییەکەى دەڕوانن؟ ح. س. سۆران: په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌ره زۆر نزیکم له‌گه‌ڵ نێوه‌نده رۆشنبیریه کوردیه‌کانی تاران و کوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌یه ،به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆم له ته‌ک نێوه‌نده ناکوردیه‌کاندا نیه . تاجێگه‌یه‌ک ئاگادارم ، زوربه‌ی ناکورده‌کان ( عه‌جه‌مه‌کان) ،پێیان وایه کورد له هه‌ر کوێیه‌ک بێ ( ته‌نانه‌ت له ئه‌ستێره‌ی میڕڕیخیش) هه‌ر ئێرانی ره‌سه‌ن و خولله‌سه ،به داخه‌وه هێندێک له زه‌لامه کورده‌کانیش ، به لای که‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌م بۆچوونه سه‌یره دووپاته ده‌که‌نه‌وه ! . ئیدی نازانم ، بۆ وێنه ، خه‌ڵکی شاری گوڵبون له باکوور ، به کامه پێوه‌ر ئیرانین ؟ ئه‌و کاته خه‌ڵیفه ئه‌دۆغان هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێ !!!
که‌مال چۆمانی: لە یەکێک لە نامەکانتدا بۆ مێدیاى کوردستانى گەورە، داوا دەکەییت وەک پێویست ئاوڕ لە تەواوى بەشەکانى کوردستان بدرێتەوە نمونەى کرمانشان و کەلهوڕ و لەک دەکەیت، ئایا هیچ وەڵامێکت دەستکەوت، پێتوانییە ماسمێدیاى کوردى کەوتووەتە ژێر هەژموونى سۆرانى و کرمانجى؟ ح. س. سۆران: راسته ، من پێم وایه و " هه‌ر واشه" ، سی له‌سه‌دی نه‌ته‌وه‌ی کورد هان له ناوچه‌گه‌لی کرماشان ، ئیلام و با بشڵێم لوڕستان . له قه‌ڵه‌م خستنی ئه‌و سی له‌سه‌ده ، که ده‌بێته له بیربردنی نزیکه‌ی 15 میلیۆن که‌س (که زوربه‌ی لوڕن) ، به ره‌پێڵگه‌یه‌کی لاواز داده‌نرێ .به‌ڵام ، هه‌روه‌ک ده‌زانی ئێستا مێدیاکان ، سه‌رنجی پتر ده‌ده‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ناوچه له‌بیرکراوه‌کانی دیکه ، وه‌ک پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستانی گه‌وره و خوراسان . ناشلێم هه‌ر وتن ، نووسین و گازنده‌کانی من ئه‌م بارودۆخه‌ی گۆڕا ، به‌ڵام توزێکیش بێ شوێن دانان نه‌بو . خۆشم زۆر د‌ه‌چمه ئه‌و ناوچانه و له‌گه‌ڵیان ئاوێته ده‌بم و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م . ئه‌و هێژێمۆنیه کرمانجی و سۆرانیه ، که ده‌فه‌رموی ، ئێستا زۆر کز بوه .
که‌مال چۆمانی: هەڵوێستەتان چییە لەسەر تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسانى کوردستانى باشوور و ئەو هەڕەشانەى لێیاندەکرێت؟ ح. س. سۆران: پێنووسی رۆژنامه نووس زمانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنووسه بشکێ ، وه‌ک ئه‌وه وایه زمانی خه‌ڵک ببڕرێ . رۆژنامه نووسی دڵسۆز و به‌رپرس سه‌رمایه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که و ده‌بێ به گیان و دڵ بپارێزرێ . چون ئه‌وه رۆژنامه نووسه ، که ده‌توانێ وه‌ک " تێڕمۆستات" ، کۆمه‌ڵگه کۆنتڕۆڵ بکا . له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وتو دا ، زۆرتر خه‌ڵک له ترسی له قاودانی رۆژنامه نووس ، خۆیان له گه‌نده‌ڵکاری و خوارو خێچی ده‌پارێزن ، نه‌ک له خۆفی خودا ، یاسا یا ئاوه‌ز . هه‌ڕه‌شه‌ش کارێکی چه‌وت و ناجوامێرانه‌یه ، جا هه‌ر که‌س ، له هه‌ر کوێیه، له هه‌رکه‌سی بکا .
که‌مال چۆمانی: لەیەکێک لە بابەتەکانتدا، باسى لێکچووەکانى نێوان "خودا و کورد" دەکەیت، یەکەم لێکچواندنن دێڕە شیعرێکى شێرکۆ بێکەست وەرگرتووە کە دەڵێت "کورد و خوا لەیەکدەچن، هەردووکیان بێشەریک و بێکەسن" شێرکۆ لە کوردستانى باشوور تووند وەڵامى درایەوە و کە نابێت خودا لەگەلڕ هیچ شتێک بشوبهێندرێت، لە دەوڵەتێکى ئیسلامى وەک ئێران چۆن پێشوازى لەو لێکچواندنەى تۆ کرا، مەبەستت لە لێکچواندنەکە چى بوو؟ ح. س. سۆران: من ئه‌م هۆنراوه‌ی ئه‌و هۆنه‌ره به‌ڕێزه‌م نه‌خوێندوه‌ته‌وه ،به‌ڵام هه‌ر له‌م رۆژانه دا دیسان که بیستم ، هێندێک له تورکانی پۆست فاشیست ( نه‌ک تورکی وه‌ک کاک ئوڕهان و ئه‌وانه ) ، فه‌رموبوویان ، زوربه‌ی گونده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوه‌کانیان تورکین ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ، ئه‌وێش تورکستانه ( تورکیایه ) . منیش زۆرم پێ سه‌یر بو و سه‌رسام مام ، وتم به‌س جێ و رێی نزیکه‌ی 50 میلیۆن کورد له‌م جیهانه به‌رینه دا کوێیه ، خۆ ئه‌وان خودا نین " لا مه‌کان " بن . که‌سێک ، که پێنووسه‌وان یا به باوی ئێسته با بڵێین کیبۆرده‌وانه ، یا نابێ ئه‌و کاره پیرۆزه بگرێته ئه‌ستۆ ، یا ئه‌گه‌ر گرتی، نابێ خۆی له وتنی راستی بپارێزی و له هه‌ر کوێه‌یه‌که‌وه بای بێ شه‌ن بکا . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌شی له‌به‌ر چاو بێ ، له نێو چوارجێوه‌ی ئاخه‌فتنی سه‌رده‌می شوانی دا قسه نه‌کا و هه‌ر چی بۆچوونی هه‌یه به راشکاوی بیلێ ، به‌ڵام سنووری سووری رێز ، به چه‌کی وشه‌کانی نه‌رووخێنێ . ئه‌و شته‌ش که من نووسیبوم ، زۆریان پێ راست و شاز بو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌ره‌وپیری هاتن .
که‌مال چۆمانی: ئێوە رایەکى جیاتان هەیە دەربارەى زمانى ستانداردى کوردى و تیپى لاتینى بە باشتر دادەنێنن پێتانوانییە ئەو زاراوە و تیپەى ئێستا لە باشوورى کوردستان لە رۆژنامە و مێدیاى کوردى بەکاردێت زەمینەى خۆشکردووە بۆ بە ستانداردبوونى، هەر وەک لەماوەى رابردووش نوخبەیەکى رۆشنبیرى کوردى ئەو داوایەیان کردبوو؟ ح. س. سۆران:: ئه‌وانه‌ی فه‌رمووت‌وایه و حاشاهه‌ڵگر نین ، به‌ڵام ئێسته ئێمه له سه‌رده‌می کامپیوتێر و ئینتێڕنێت دا ده‌ژین ، خۆ بارودۆخ وه‌ک جاران نیه ، ئیدی کارێکی وامان به ده‌زگای تایپی ئاسایی و به پێنووس نیه . بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین له شارۆچکه‌ی خونجێلانه‌ی جیهانی دا وه‌پاش نه‌که‌وین ، ده‌بێ به پیتگه‌لێک بنووسین که هه‌مو کامپیوتێری جیهان ، ناسیاوی بن . ده‌ڵێن قسه قسه دێنێ ، من پتر له 20 وڵات چووم . له زۆر وڵات ، نه ده‌توانی به فۆنتی کوردی (عاره‌بی) بنووسی نه بخوێنیته‌وه ، یا ئه‌گه‌ر بشبێ فۆنته‌کان وه‌ک به‌نی ئاڵۆسکاو تێک ده‌چن . ئێمه ده‌بێ ئه‌لفوبێیه‌کمان هه‌بێ ، که له کن هیچ کامپیوتێرێک غه‌واره نه‌بێ . ده‌نا وه‌ک له قه‌راغ چۆمی ئامازۆن گیرمان کردبێ وایه و له خه‌ڵکی جیهان په‌ڕ و دوور ده‌که‌وینه‌وه و نا توانین خۆشمان په‌یوه‌ندی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگرین . من ئه‌لفوبێیه‌کی کوردی لاتینم نووسیوه ، که به ته‌واوی کیبۆڕدی ستانداردی جیهان ده‌نووسرێ و هه‌مو کامپیوتێرێک ده‌یخوێنێته‌وه . پێویستی به دابه‌زاندنی فۆنت و کیبۆڕدی تایبه‌ت نیه ، پاکی پیتی ئاسایی لاتینن ،وه‌ک ئینگلیسی . ئێستاش بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئاڵوگۆڕه زۆر بارودۆخێکی باشه ، چون هێشتا به‌داخه‌وه ، به‌و چه‌شنه زمانی کوردی سه‌قام گیر نه‌بوه .بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بیرۆکه‌یه با بڵێم ، خۆت ده‌زانی هه‌ر له ناردنی ئه‌م پرسیارانه‌دا ، دووچاری کێشه‌ی فۆنت بوین و چاره‌یه‌ک نه‌بو ، وای لێهات چه‌ند رۆژ ناردنی ئه‌م وه‌ڵامانه به دوا بکه‌وێ . ئه‌گه‌ر پیتی ستانداردی لاتینمان ببوایه ، ئه‌وه روی نه‌ده‌دا . دیاره ئه‌م بۆچوونه هه‌ر سه‌باره‌ت به فۆنت بو ، سه‌باره‌ت به زمانی یه‌ک گرت‌و ، باسێکی دیکه‌یه و هه‌ویرێکه ، که ئاوی فره زۆر ده‌وێ . به‌ڵام با ئه‌وه بلێم ، زوربه‌ی وڵاتگه‌ل وه‌ک کوردستان چه‌ند زاراوه‌یان هه‌یه ، که‌چی زمانێکی ستانداردیشیان ( یه‌ک گرتووشیان) هه‌س ، که زۆرتریان تێی ده‌گه‌ن ، وه‌ک وڵاتی ئێران .
که‌مال چۆمانی: بەڕێزتان لەیەکێک لە چاوپێکەوتنەکانتان دەڵێن "سۆزى نەتەوایەتى، وەک رێنسانسێکى مەزنى کەم وێنەى نەتەوەیى دادەنێن لەمڕۆى کوردستاندا" پێتوانییە ئەوە بۆ کوردستانى باشور بێبنەمایە. چی بکرێت بۆ ئەوەى هەست و سۆزى نەتەوایەتى لاى تاکى کورد لە باشوور زیندوو بکرێتەوە. هەستناکەییت بەعس و حکومەتەکانى تر‌ى عێڕاقى بە درێژایى مێژوو نەیانتوانى وەک یەکێتى و پارتى تاکەکان و بەتایبەت گەنجەکان لە هەستى نیشتمانى و نەتەوەیى بکەن؟ ح. س. سۆران: هه‌مو شت به پێی کات و جێگه تۆفیر ده‌کا و ده گۆڕرێ . ره‌نگه تۆش له‌مه‌دا هاوبیری من بی ، که ئه‌و خه‌بات ، گیانبه‌خت کردن و هه‌وڵه ، له کوردستانی باشوور دراوه ، پتر له ئه‌فسانه ده‌چێ و له که‌م به‌شی کوردستان ، خه‌ڵک وا تێکۆشاون ، بۆ وێنه ته‌ق و ره‌وه گشتیه‌که ، که له (خڕووجی) مووسا سه‌رنجڕاکێش و زه‌مه‌نتر بو . به‌س ئه‌و هه‌ستانه‌وه‌یه ، له باشوور نه‌ک هه‌ر روی داوه ، به‌ڵکه له دوندی خۆشیا بوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌فه‌رموی له‌وێ کوردشۆری کراوه ، ره‌نگه دو دانه هۆی سه‌ره‌کی هه‌بێ : 1- کاتێک مرۆڤێکی به‌هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بن ده‌ست ، به هه‌مو یا هێندێک له ئاواته‌کانی ده‌گا ، ئه‌و هه‌سته تۆزێک یا زۆر داده‌مرێ . وه‌ک ئه‌وینی لاوێک سه‌باره‌ت به کیژێک ، که له پاش به هاوسه‌ربوون ، ئاوری ئه‌وینه که ده‌بێته پشکۆی خۆشه‌ویستی منداڵ و ره‌نگه جارجار بشبێته بۆڵه‌مڕ . بۆ وێنه زۆرتر هۆنه‌ران کاتێ هێشتا ئافره‌ته که‌یان نه‌گوێستوه‌ته‌وه هۆنراوه‌ی به سۆز به دڵداره‌که‌یاندا هه‌ڵ ده‌ڵێن ، نه‌ک کاتێک خێزانی خۆیانه و له باوشیان گرتوه . ره‌نگه ماموه‌ستا مه‌وله‌وی و ناڵیش ،سه‌باره‌ت به خاتو عه‌نبه‌ر و حه‌بیبه خاتوون هه‌ر وا بووبن ، ئه‌و هۆنراوانه‌یان کاتێک وتوه ، که هێشتا وه‌ک ژن و مێرد ، به یه‌ک نه‌گه‌ی‌ون . 2- یه‌کیش ره‌نگه هۆی ئه‌وه‌بێ ، که زۆر له‌و شتانه‌ی خه‌ڵک چاوه‌روان بوون ، به دینه‌هاتوه یا شتی نه‌رێی ( مه‌نفی) وایان دیوه ، که وای به‌سه‌ر هێناون . دیاره هی واش هه‌ر هه‌ن ، که هێشتا ئه‌و سۆزه‌یان هه‌ر مابێ .
بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بکه‌ین ، خه‌ڵک به لای که‌مه‌وه، هه‌روه‌ک جاران به هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستای گه‌وره‌م، حاجی قادر دڵیان پڕبێ و هه‌ستی کوردایه‌تیان بێته‌وه‌کوڵ ، وه‌ک دڵۆپێکی جکۆله له زه‌ریای مه‌زنی گه‌لی کورد ، له به‌رپرسگه‌لی رێزدار داوا کارم ،هه‌تا ده‌رنگ نه‌بوه به‌ر به‌و شتانه بگرن که خه‌ڵک له کوردایه‌تی دوور ده‌خاته‌وه و وه‌ڕه‌سیان ده‌کا . ئه‌وان به پشتیوانی ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌ریه ، له سه‌ر کورسی دانیشتوون ، کاتێ ئه‌و هێزه پووچه‌ڵ ببێته‌وه ، خودای نه‌کرده ، وا ده‌گلێین که په‌نجا ساڵی دیکه وه‌ک خۆمان لێ نایه‌ته‌وه و وه‌ک حولله‌سێ دێینه‌وه سه‌ر سێ . به‌رپرسی کورد که زوربه‌یان له ئه‌شکه‌وت و موغاره‌وه ، هاتوونه‌ته سه‌ر کورسی ، ده‌بێ تۆفیریان ببێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که به کاڕتێل بازی پێگه‌یون . سه‌رۆک گه‌لی کورد ده‌بێ چاو له گاندی مه‌زن بکه‌ن ، یانی وه‌ک هه‌ژارترین تاکی کورد ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن ، تا له خزمه‌ت گه‌ل دا روسوور بن و خۆشیان سه‌ربکه‌ون . بۆ پاراستنی دۆزی راست وێژی ، له هه‌مو وڵاتێک ، هه‌مو که‌س له بارودۆخی وڵاته‌که‌یان شاد و دڵخۆش نین ، به‌ڵام شت دار وله‌له و سنوورێکی هه‌یه .
که‌مال چۆمانی: پێتوایە لەماوەی چەند ساڵى داهاتوو هێزە رۆژهەڵاتییەکان بکەون خۆیان بۆ بەرپاکردنى شەڕى چەکدارى، وەک دەبینین "حدکا" بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە شۆڕشى چەکدارى ناکاتەوە لە ئێستادا. حیزبەکانى تریش هەر خەریکى ئینشیقاقن. "پژاک" خەریکى شەڕى چەکدارییە کەچى حیزبە رۆژهەڵاتییەکان دژایەتى دەکەن.؟ ح. س. سۆران: پێم وایه ، له هه‌زاره‌ی سێ دا ، کورد ده‌بێ زوربه‌ی هێزی خه‌باتی له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی کوردستان مۆڵ بدا ، هه‌ر به‌چه‌شنی کۆسۆڤۆ ، ئۆتێسیا ، ئه‌فغازستان و ئه‌وانه . رێگه ئه‌وه‌یه ، که به خه‌باتی فه‌رهه‌نگی ، هێمنانه و دێمۆکڕاتیک و به‌ره‌وژوور بردنی پلله‌ی زانست و زانیاری کۆمه‌ڵگه ، ئاگادار کردنی خه‌ڵک و ئه‌و چه‌شنه شتانه و به یارمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ، مافی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ . سه‌باره‌ت به له‌ت و کوت بوون ، به کوردی مانایه‌کی دیکه‌ی له‌ت بوون ، " شکانه " . به‌ڵام به خۆشیه‌وه له‌وه‌ده‌چێ ، به‌ره‌و یه‌ک گرتنه‌وه بڕۆن و رێگه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه و به‌س . هه‌ر وه‌ک له پیش دا وتم ، من هه‌گیز ئه‌ندامی هیچ حیزب و لایه‌نێکی رامیاری نه‌بووم و پێم وایه ، پێنووسه‌وانی هه‌ر گه‌لێک ده‌بێ هی ته‌واوی ئه‌و گه‌له بێ ،نه‌ک هی لایه‌نێکی تایبه‌ت ، له‌به‌ر ئه‌مه ئێستا وه‌ک ناونجی قسه ده‌که‌م و کورد وته‌نی " ناونجیش دڵی گوشاده " . هه‌ر چۆن بێ داوای سه‌که‌وتن بۆ ته‌وای دڵسۆزان و خزمه‌تگزارانی کورد و کوردایته‌ی ده‌که‌م و نامه‌وێ لێره‌دا ، هه‌ڵوێستی لاینه‌نگری یا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لا‌یه‌نێک دا بگرم . ئه‌مه‌ش بڵێم کورد هه‌میشه ئاشتی خواز بوه و قه‌ت هۆگری گێره و کێشه نیه ، به‌ڵام په‌رژینی قایم بێ ، ته‌نانه‌ت پڵنگیش هێرش به‌رێته سه‌ر سه‌ر که‌روێشک ، هه تا بیبکرێ له‌سه‌ر خۆی ده‌کاته‌وه و به‌ری پێ ده‌گرێ .
که‌مال چۆمانی: تۆ باسى کوردستانى گەورە دەکەیت لە هەموو نووسینەکانیشت بە کوردستانى گەورە دەست دەکەیت بە نووسین و قسەکردن، تاڵەبانیش دەڵێت "خەونى شاعیر و نووسەرانە" پێتوایە کوردستانى گەورە خەون بێت؟ ح. س. سۆران: هه‌میشه کانی هه‌ڵوێستی نووسه‌رو هۆنه‌ر له‌گه‌ڵ رامیار ، له دو سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه هه‌ڵ ده‌قوڵێن . رامیار ده‌بێ له کاری دا تاکتیکی هه‌بێ ، به‌ڵام پێنووسه‌وان پێویستی به تاکتیک نیه و باشیشی نازانێ . نووسراوه‌ی خێڵی پێنووسه‌وان ، فرمێسکی رۆحیانه. به‌ڵام هه‌رچۆن بێ ، کورد وته‌نی " ویستن توانینه " ، له سه‌رده‌مێکیشدا ، له ئامریکای ژێر ده‌ستی ئینگلیس، کانادا و ده‌یان وڵاتی ژێر ده‌ستی ئافریقایی ، ئاسیایی و ته‌نانه‌ت ئورروپاییش ، هێندێک له رامیاران ، ده‌یانوت سه‌ربه‌خۆیی خه‌ون و خه‌یاڵه ، به‌ڵام دیمان که وا نه‌بو و ئه‌گه‌ر ئه‌و به ناو خه‌ون و خه‌یاڵانه‌یان له‌بیر ببردایه‌ته‌وه ، ره‌نگه‌ئێستا له باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان له نیو یۆرک ، زیاتر له 20 به‌یداغ نه‌بو . دیمان که گاندی نه‌مر ، چۆن خه‌ون و خه‌یاڵی نزیکه‌ی یه‌ک و نیو میلیارد که‌سی به خه‌باتی هێمنانه‌ی بنه‌وه‌شت هێنا دی ، ده‌نا ئێستا نه هیندووستان ، نه به‌نگلادیش ، نه پاکستان بو . هه‌مو هه‌ر بیلامانێ ئێستاش هه‌ر نۆکه‌ری ئینگلیس بون ، ماموه‌ستا قانع وته‌نیش " نۆکه‌ری و سه‌ر دانه‌واندن ، کاری نا مه‌ردانه‌یه " هه‌ر له سه‌د ساڵی رابوردو دا ، ره‌نگه زیاتر له سه‌د وڵات سه‌ربه‌خۆ بوون ، بۆچی ئه‌م شته بۆ کورد خه‌ون و خه‌یاڵه ؟ ئه‌وانیش بارودۆخی ناله‌بارترله کوردیان بوه ، به وته‌ی کوردی گۆرانی خۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌له ژێر دارێک دا نه‌خه‌وتوون و بێژن " زه‌ردالو بێره گه‌لو " . فه‌رهه‌نگه‌که له مێشکیان دا سه‌قامگیر بوه ، ویستویانه ، خه‌باتیان کردوه و سه‌رکه‌وتوون .
که‌مال چۆمانی: چۆن دەڕواننە ناوەندە رۆشنبیرى و رۆژنامەیى و سیاسییەکانى کوردستانى باشوور؟ ئەى تا چەند ئاگادارى ئەو مۆنۆپۆڵەى دەستەڵاتى باشوورن بەسەر کۆى کایەکانى جڤاکدا؟ ح. س. سۆران:: من چون له‌وێ نیم ، ره‌نگه له‌م به‌ستێنه دا ئاگاداری ته‌واوم نه‌بێ ، به کوردی ده‌ڵێن " دیتن باوه‌ڕ کردنه " ، مرۆڤ ناشبێ هه‌ر به گۆتره له ملی بدا . به‌ڵام ئه‌و شته‌ی تۆ ده‌فه‌روی له زۆر که‌سانم بیستوه و هاواریان ده‌چێته ئاسمان !!! .
که‌مال چۆمانی: "پەکەکە" ماوەیەکە داواى درووستکردنى یەکێتییەکى نەتەوەیى دەکات بۆ هەر چوار پارچەى کوردستان، پارتەکانى باشوور و رۆژهەڵات ئەمەیان تا ئێستا بە پڕاکتیکى قبوڵ نەکردووە، پێتانوایە ئەو یەکێتییە نەتەوەییە پێویست بێت؟ ح. س. سۆران: پێم وایه ، بێجگه له‌وی که یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دروسته ، پێویستیشه . ده‌ردی کورد له هه‌ر پێج پارچه‌ی کوردستان یه‌که و بۆ چاره‌کرنی پێویستیشی به یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه . ئێستا ئیدی به بوونی ئینتێڕنێت و ئه‌وانه ، سنوورێکی خۆڵین و به‌ردینی وه‌ک جاران له نێوان دا نیه و ئه‌و یه‌کیه‌تیه زۆر باش رێک ده‌خرێ ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه بۆ مافی کورد تێ ده‌کوشین ، یا بۆ شتی تاقه‌که‌سی و خێڵایه‌تی و تاقم بازی و شتی خۆمان .
که‌مال چۆمانی: لە بابەتێکتدا "ئاپۆ" بە رێبەرى رامیارى کوردستانى گەورە دادەنێیت؟ دەکرێت لەسەر ئەمە روونکردنەوەى زیاتر بدەیت، ئەى دەربارەى سەرکردەکانى باشوور چى دەڵێیت "مەسعود بارزانى، جەلال تاڵەبانى"؟ ح. س. سۆران: کاتێ ئاپۆ باسی مافی کوردستانی گه‌وره ده‌کا و له سه‌ر ئه‌وه چه‌ند ساڵه له گرتوخانه‌یه ، دیاره هه‌ڵگری ئه‌و ناسناوه‌یه . له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بینین به سه‌دان هه‌زار که‌س له ته‌واوی کوردستانی گه‌وره و جیهان خۆ پیشاندان ساز ده‌که‌ن و گۆرانی "سه‌رۆک ئاپۆ "ده‌ڵێن - ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌و شته‌مان دیوه ، به‌س به پێوه‌ری که‌پووله‌ی دێمۆكڕاتیک ده‌کرێ که‌سێکی وا به رێبه‌ری رامیاری کوردستانی گه‌وره دابنێێن . به‌ڵام سه‌رۆک گه‌لی باشوور ، قه‌ت داوای ئه‌وه‌یان نه‌کردوه . دیاره هه‌موومان رێزدار مام جه‌لال به سه‌رۆک کۆماری ئێڕاق ده‌ناسین و رێزدار کاک مه‌سعوود به هی باشووری کوردستان و له‌م به‌ستێنه‌ش دا داوای سه‌که‌وتن و روسووریان بۆ ده‌که‌م .
که‌مال چۆمانی: چى بکرێت بۆ دروستکردنى دەوڵەتى کوردى، ئەى پێتوایە دەوڵەتى کوردى لەسەر چ بنەمایەک بێت باشترە؟ ح. س. سۆران: ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردی دروست بێ ، وا باشه به چه‌شنی دێمۆکڕاتیک و وه‌رگرتنی ده‌نگی گشتی پیك بێ ، پێته‌خته‌که‌ی له کرماشان بێ ، به مسقاڵ بڕوای به به‌ڵێنی رووسیا هه‌ر نه‌بێ ، چون کورد بیره‌وه‌ری باشی له نزیکایه‌تی رووسیا نیه ، به‌ڵام پێویستیش نیه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بکا . ده‌سته‌ڵاتی کوردی پێویسته له سه‌ر بنه‌مای دۆستی و ئاشتی پارێزی جیهانی بێ ، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ر و جیرانه‌کان . دیاره ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتێکی کوردی وا پێک بێ ، ره‌نگه به پێی ئه‌وه‌ی ره‌گه‌ز ،فه‌رهه‌نگ و زمانه‌که‌ی له گه‌ڵ فارس زۆر نزیکتره تا تورک عاره‌ب ، ده‌سته‌ڵاتی دێمۆکڕاتیکی فارس ببێته هاوپه‌یمانی خۆڕسکی ( بالقوه) ی – ئه‌گه‌ر له سواری وشتر دابه‌زن و ده‌ستێک به ته‌نیا ته‌قه‌ی بێ ؟؟؟!!!، به‌ڵام من بۆ خۆم وه‌ک یه‌ک تاکی کورد ، لاگری سیستمێکی دێمۆکڕاسیم ، نه‌ک پادشایه‌تی ، ئایینی و ئه‌وانه .
که‌مال چۆمانی: چۆن ئەڕواننە حیزبەکانى کورد لە هەر چوار پارچەدا، ئایا حیزبەکان لە چوار پارچەکەدا لە ئاستى پێویستن؟ ح. س. سۆران: قوربان گیان بێ چاوێنی بن هێنده زۆرن ، که ته‌نانه‌ت پۆلێن کردنیان کارێکی ئاسان نیه ، تا ده‌گا به راڤه کردنیان . هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم :" وڵاتێکی گه‌وره‌ی زلهێزی وه‌ک ئامریکا ، به قه‌ت کوردستانی گه‌وره‌ی بن ده‌ست حیزبی نیه " . دیاره هه‌ر حیزبێک خزمه‌تگوزاری راسته‌قینه‌ی کوردستان بێ ، جێی رێزه و داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌که‌م . به‌ڵام ئێستا هه‌ر وه‌ک وتم ، له‌م بارودۆخه‌دا ، پێم وایه به‌ره‌یه‌کی یه‌ک گرتوی ته‌واو کوردستانی ، وه‌ک ئۆکیژێن پێویسته . دروست بوونی شتێکی وا گرنگه ، که هیچ قسه‌ی له‌سه‌ر نیه .
که‌مال چۆمانی: چ پەیامێکت هەیە بیگەینێت؟ چیمان نەووتوە تۆ دەتوانى زیادى بکەیت بۆ قسەکانت. ح. س. سۆران: په‌یامم ئه‌مانه‌یه ، باوه‌کو ده‌شزانم ناردنی ئه‌م په‌یامانه له لایه‌ن منه‌وه ، بۆ خوێنه‌رانی هێژا ، وه‌ک ناردنی ترێ ره‌شه‌یه بۆ ئالانی سه‌رده‌شت ، یا مازو بۆ بانه ، یه به‌ڕو بۆ ئیلام : 1- هه‌ر کوردێک له هه‌ر به‌ستێنێک داخه‌ریکه ، هه‌وڵ بدا ببێته ئه‌ستێره‌یه‌ک له کاکه‌شانی ئاسمانی کوردستانی گه‌وره و له خزمه‌ت دۆزی گشتی کورد دا بێ ، نه‌ک ببێته خزمه‌تگوزاری گیرفان ، بنه‌ماڵه ، خێڵ و حیزبی خۆی . 2- تا ده‌توانین زانست و تێکنۆلۆژی فێر بین ، چون زانست کارا ترین چه‌کی رامیاری بۆ رزگاری و ئازادیه . 3- له به‌ستێنی رامیاری دا ، قه‌ڵه‌م به‌سه‌ر خووخده‌ی ساکاری و زووباوه‌ڕی دا بکێشن و هه‌میشه له بیرمان بێ ، ئێمه‌ش گه‌لێکین جیاواز ، پێویستمان به وڵاتیكی سه‌ربه‌ست هه‌یه و ئه‌مه مافێکی ره‌وایه . 4- کارێکی وا بکه‌ین نزیکه‌ی 25 میلیۆن ژنی کورد بخه‌ینه گه‌ڕ و بێنه نێو کۆڕی تێکۆشان و خه‌بات – به‌ڵام به کرده‌وه ئه‌م کاره بکرێ ، نه‌ک هه‌ر به قسه‌ی کلۆر و دروشم دان . 5- قه‌ت نه‌بین به هۆره بۆ قه‌ڵه‌شه‌ندنی کۆته‌ی گه‌لی کورد . 6- ئه‌وینداری شێلگیری هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و دژی بیرۆکه‌ی شێڤێنیستی بین . بزانین ، کوردیش وه‌ک ته‌واوی نه‌ته‌وه کانه ، خوێنی له که‌س ره‌نگینتر نیه و له که‌سیش که‌متر نیه ، به‌ڵام نه نۆکه‌ری که‌س ده‌کا و نه ده‌شیه‌وێ ببێ به ئاغای که‌س.
|