له‌تیف ئۆمه‌ر پێشکه‌شه به‌و شاعیره‌ی هه‌میشه له‌ناو شینا نغرۆ بووه - هاوڕێم کاکه سابیری شاعیر -
داستانێکم له‌خه‌م چاندووه بۆ باوه‌شێك له‌گه‌ڵای زه‌رده‌خه‌نه
دارستانمان شین کرد خه‌ممان نه‌بوو به تنۆکێ له‌بارانی زه‌رده خه‌نه شاخمان شین کرد ژانمان نه‌بوو به‌ئارامی گیانی شه‌وێ
نغرۆی ده‌ریای شین بووین له نوقمی بێ حه‌سره‌ت بۆ له‌زه‌تی ئاسته‌م ماچێ
جێژووان شین بوو که‌مه‌ر ده‌ستێکی به‌ر نه‌که‌وت و سست ترسمان شین کرد لێووی تینوو گۆی مه‌مکێکی نه‌گه‌ست
وه‌ره گوڵم له نێو نیگایه‌کی شینا بتلاوێنم له‌دوای هه‌موو شین وه‌خته‌کان خۆشم ئه‌وێی
وه‌ره گوڵم تازه سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزی شینه له نێو‌و شینی خه‌مه‌کانمان
هه‌وری ئاسمانی سه‌ر سه‌رم به برووسکه‌ی شین دا ئه‌کات دڵ، شه‌ق ئه‌کات،گیان په‌رت ئه‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو شینه‌کانا ئه‌مڕۆ له‌دوێنێ زیاترم خۆشتر ئه‌وێی
من ڕا هاتووم له‌گه‌ڵ هه‌موو جوانی و نازی خه‌می شینما
بۆیه گوڵم که‌من خه‌مبم سه‌راپا گیان هه‌مووی خه‌م بێ ئیتر چۆن ئه‌م دڵ پر شینه‌م خۆشی ناوێی هه‌ر عاشقی خه‌مت نابێ.
25\11\2008
|