۴\٥\٢٠١٠
له هاوخه‌باتییه‌وه
بۆ ته‌خوین.
جه‌لال چوارتایی
- به‌شی دووه‌م -
کاک نه‌وشیروان ده‌خوازێت به جۆرێک خۆڵ
بکاته چاوی خوێنه‌ره‌وه که هیچ ڕاستییه‌ک نه‌بینێت و هه‌موو گوته‌کانی
تاڵه‌بانیش به تۆمه‌تبارکردن پێناسه ده‌کات و وه‌های دهێنێته پێش
چاوی خوێنه‌ر که ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ تۆمه‌تبارکردنه و
هیچ کرده‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ڕووی نه‌داوه ، وه‌کو له‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا
ده‌ڵێت :-[ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی له پلینۆم دا له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و خودی خۆم کردویه‌تی سنوره‌کانی ره‌خنه‌ی سیاسی به‌زاندوه و
سه‌رئه‌کێشێ بۆ تۆمه‌تبارکردنێکی سه‌رتاسه‌ری که ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌کێکیشیان
راست بێ، هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌که و لایه‌نگرانی په‌لکێشی دادگا
ئه‌کات و ره‌نگه روبه‌روی حوکمی له سێداره‌دانیشیان بکاته‌وه].
له بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات ، چونکه له زۆر جێگه و له زۆر
شوێندا هه‌م دیارده‌کان بینراوه و هه‌م باسیشکراوه که ده‌یان کرده‌وه‌ی
نابه‌جێ ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌جێش باجێکی
زۆری به‌دوادا هاتووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان . تۆ بڵێی کاک نه‌وشیروان
مسته‌فا نکۆڵی له‌وه بکات که به فه‌رمانی تاڵه‌بانی سوپای پاسدارانی
گه‌یانده دوورترین ناوچه‌کانی گه‌رمیان و ئه‌نجامه‌که‌شی به
جینۆسایدی کوردان کۆتایی پێهات به‌نێوی ئه‌نفال و ته‌واوی باشووری
کوردستان وێرانکرا ؟
ئه‌ی هه‌ر خودی کاک نه‌وشیروان نه‌بوو که ده‌یگوت شاری هه‌ولێر یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی
شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و پارتییه و با هه‌رچی زووتره شه‌ڕ بکه‌وێته هه‌ولێره‌وه
؟ که ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ش جگه له‌وه‌ی که خوێنی هه‌زاران کوردی
تێدا ڕژا له هه‌مان کاتدا ده‌رگاش ئاوه‌ڵاکرا بۆ هه‌موو داگیرکه‌رانی
کوردستان که کێشه‌کانی نێوخۆیان له باشووری کوردستاندا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه
.
خۆ ئه‌گه‌ر هیچ گوته‌یه‌کی تاڵه‌بانی ڕاست نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و گوته‌یه‌ی
ڕاسته که ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا درکاندی
له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه سۆسیالیست و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان . چونکه ئه‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی
ده‌کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له که‌سه سۆسیالیست و کۆمۆنیسته‌کان ده‌کرد و
ده‌یگوت هه‌ر یه‌که‌یان به ستوونێکی(عه‌مود) کاره‌بایدا هه‌ڵده‌واسم .
ده‌بوو کاک نه‌وشیروان هۆکاری لێڵبو‌ونی جۆگه‌که‌ی ئاشکرا بکردایه که
له سه‌رچاوه‌که‌وه‌یه نه‌ک پاکانه بۆ لێڵبوونه‌که بکات ، چونکه هه‌موو
ئه‌و گوتانه‌ی که تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی‌دا درکاندی له‌سه‌ر
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له
پشت هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌وه بوو خودی تاڵه‌بانی بووه و به‌بێ فه‌رمانی
تاڵه‌بانیش هیچ به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌یده‌توانی ئه‌و
تاوانانه ئه‌نجام بدات . باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستییه
ئازادکردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان بوو . چونکه کاتێک تاڵه‌بانی
بڕیاری ئازادکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌ی ده‌رکرد ئه‌وا له
توانای هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی‌دا نه‌بوو هه‌تا پرسیاری هۆکاری
ئازادکردنه‌که‌شی بکات .
کاتێک تاڵه‌بانی هه‌موو ده‌نگی که‌رکوکیه‌کانی خسته ژێر پێوه و
ئیداره و ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکی ته‌خشان و په‌خشان کرد به‌سه‌ر عه‌ره‌ب
و تورکماندا ئه‌وا له توانای هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی‌دا نه‌بوو هه‌تا
وشه‌ی "بۆچی؟"ش بڵێن . چونکه دیکتاتۆریه‌تی تاڵه‌بانی گه‌یشتۆته ئه‌و
ئاسته‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش نه‌توانن
په‌نجه به ئاودا بکه‌ن له ئاستی تاڵه‌بانی‌دا نه‌خوازه بگات به‌وه‌ی
که ڕێگربن له به‌رده‌م بڕیاری په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران و شه‌ڕی
ناوخۆیی و ڕه‌شه‌کوژی نه‌ته‌وه‌که‌مان‌دا!!!!
تاڵه‌بانی هێنده که‌سێکی نه‌شاره‌زا نییه که حساب بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه
نه‌کات که ده‌ینێت ، هه‌ر هه‌نگاوێکیشی نابێت زانیویه‌تی چه‌نده کاره‌سات
هێنه‌ره و قه‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددیه‌کانیشی چه‌نده ، ئه‌نجامی
ئه‌و زانینه‌شی بووه که به‌ر له‌وه‌ی هانگاونانه‌کانی بخاته واری
کردارییه‌وه و کاره‌ساته‌کان ڕووبدات ، ملی یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپای
گرتۆته به‌ر و سه‌رپه‌رشتی ڕووداوه‌که‌شی به یه‌کێک سپاردووه که
زۆر به زیاده‌وه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت تاوه‌کو له دوا ڕۆژدا
بیکاته چه‌کێک و دژ به خودی ئه‌و که‌سه به‌کاری بهێنێته‌وه ئه‌گه‌ر
ئه‌و که‌سه بخوازێت له فه‌رمانه‌کانی لابدات .
تاڵه‌بانی هیچ کاتێک حه‌زی به که‌سانێک نه‌کردووه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی
بیروبۆچوونێکی ئازاد بن و بتوانن موداخه‌له له ڕووداوه‌کاندا بکه‌ن ،
به‌ڵکو هه‌میشه له هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکدا بووه که ته‌واو
کۆیله‌یه‌تی بۆ خودی خۆی په‌سه‌ند بکه‌ن و هه‌موو داخوازیه‌کانیشی بۆ
به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن . که باشترین نموونه‌ش پێشوازیکردنی ئه‌م زاته
بووه له فایلداره‌کان به چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه ، چونکه ده‌زانێت که
که‌سانێک ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و ئاسته نزمه‌ی که خاوه‌نی فایلبن ئه‌وا
هیچ کاتێک خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها نابن که ده‌ست بخه‌نه کار
و باره‌کانی ئه‌م سکرتێره‌وه .
کاتێک تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌کانیشی به
کاک نه‌وشیروان سپاردووه هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه که کاک نه‌وشیروان ته‌واو
بکاته کۆیله‌ی خودی خۆی و په‌ندی گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاسی له‌سه‌ر
جێبه‌جێ بکات له‌کاتی هه‌ر سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌یه‌کدا و کاره‌ساته‌که
بخاته‌وه پێش چاوی .
لێره‌دا یه‌ک پێشنیار دێته پێشه‌وه بۆ کاک نه‌وشیروان :-
ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان بخوازێت هه‌م خۆی له کۆیله‌یه‌تی تاڵه‌بانی
ڕزگار بکات و هه‌م ڕوو سووری نێو کۆمه‌ڵگاش بێت ئه‌وا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵه‌بانی‌دا خۆ ڕاگربێت و له ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانیشدا
بوێر بێت و چاوپۆشی له نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌دا نه‌کات که
به گوته‌ی خودی کاک نه‌وشیروان هۆکاری کوشتنی سه‌دانهه‌زار مرۆڤی کورد
بووه ، وه‌کو له وه‌ڵامی ئه‌م گوته‌یه‌ی تاڵه‌بانی‌دا[له‌ناو
خۆشمان‌دا، بێ ئاگادارى سکرتێرى گشتى و نیوه‌ى (م.س)و ناوه‌ندى کۆمه‌ڵه‌ش،
بڕیارى کوشتنى خه‌ڵکى له‌شارو له‌لادێ ده‌رده‌کرد.] په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێک
ڕاستی لاده‌دات به نێوی (ئه‌شی کوژێ و بۆیشی ئه‌گری) و ده‌ڵێت :
[ئه‌بو هه‌ر که‌سێ ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه تاڵه‌بانی قسه‌ی وای نه‌کردایه!
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی که تاوانبار بکات به کوشتنی چه‌ند
که‌سێ له شار و له لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ به‌رپرسه له
کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد که به درێژایی ساڵانی 1961 – 1975 و 1975
– 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟] .
ئه‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که
هه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسی تاڵه‌بانی بریتی بووه له کورد کوشتن و
تێکدانی ماڵی کوردان ، هۆکاره‌که‌شی له گوته‌کانی کاک نه‌وشیروانه‌وه
ده‌رده‌که‌وێت که تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ندی ژێر به ژێردا بووه له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ران به گشتی و جاش و به‌عسیه‌کانیش به تایبه‌تی .
تاڵه‌بانی وه‌کو که‌سێکی هێجگار شاره‌زا له خوێندنه‌وه‌ی هزری کوردان
و فریودانیاندا توانیویه‌تی زۆرترین داخوازیه‌کانی داگیرکه‌ران جێبه‌جێ
بکات و گه‌وره‌ترین کار ئاسانیش بکات بۆ پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی کوردان ،
ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که داگیرکه‌ران له ڕێگه‌ی ئاگر و ئاسن و
ئابوورییه‌وه نه‌یانتوانیووه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئه‌وا تاڵه‌بانی
به‌نێوی کوردایه‌تی و چاندنی گه‌نده‌ڵی له نێو کوردان‌دا توانیویه‌تی
زۆر به سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامی بدات .
ئه‌گه‌ر ئه‌نفال کرده‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی سه‌ددام و به‌عسیه‌کان
بووبێت ، ئه‌وا هۆکار و ده‌ستی شاراوه خودی تاڵه‌بانی بووه و هه‌ر
به فه‌رمانی تاڵه‌بانیش ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی گوندنشینان گیرا ، ده‌نا
کاتێک ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌م ئه‌نجام درا و ته‌ڕ و وشک به هه‌ڤڕا
سوتێنرا ئه‌وا میلله‌ت وه‌ها به ئاسانی ملی خۆی نه‌ده‌خسته به‌ر
تیغی ده‌مه‌زه‌ردی به‌عسیه دڕنده‌کان و تاوه‌کو ته‌وابوونی هه‌ر هه‌شت
قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفال چاوه‌ڕوانی بکه‌ن و خۆیان ده‌رباز نه‌که‌ن ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی له خه‌ڵکه‌که گرت هه‌ر خودی
به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوون و به فه‌رمانی
ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانیش ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که ساواکییه‌کی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی
هانده‌دا که مادده هه‌شت به‌سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا
بسه‌پێنن بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌موو کورده ئاواره‌کان به
به‌عسیه‌کان .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بارزانی هاوپیشه‌ی‌دا
ئاژاوه‌یان خسته نێو هه‌موو ماڵێکی کورده‌وارییه‌وه و سه‌دان هه‌زار
دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کرده سوته‌مه‌نی شه‌ڕی داگیرکه‌رویست .
ته‌نانه‌ت کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی هه‌ر له چوارچێوه‌ی سنووری باشووردا
قه‌تیس نه‌ماوه و هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه ،
چونکه ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی
سازکرد و پیلانی تیرۆرکردنی قاسملووشی داڕشت و خستییه نێو داوی
دڕنده‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی خه‌ساند و سه‌دان
تێکۆشه‌ریشی لێ تیرۆر کردن و هه‌ر لایه‌نه‌شی کرد به چه‌ند له‌ته
حیزبێکه‌وه و پاشانیش ده‌یکردنه قۆشمه و نوکته‌ی نێو کۆڕه‌کانی و
ده‌یگوت (هێنده حیزبی دیموکراتم به‌خێو کرد ڕۆحم ده‌رچوو ، چی دیکه
توانای به‌خێوکردنی حیزبی دیموکراتم نه‌ماوه . ئه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات
له یه‌ک ساڵدا ده‌یکوژێت هێنده‌ی ئه‌و که‌سانه نییه که ته‌نها له
ڕووداوی هاتوچۆی یه‌ک ڕۆژی نێو شاری تاران‌دا ده‌مرن و زۆر گوته‌ی
دیکه‌ش) .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که که‌سانی به‌کرێگیراوی وه‌کو حه‌میدی حاجی
ده‌روێش و که‌مال بورقای و خه‌جۆ و شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی گه‌وره ده‌کرد
و ده‌یهێنانه مه‌یدان بۆ دادۆشینی کوردان .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که ده‌یخواست داواکاریه‌کانی تورکه
داگیرکه‌ره‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی تاوانبارانی وه‌کو
عوسمان و بۆتانه‌وه .
تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی سنووردار نابێت به کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد
له ساڵه‌کانی{ 1961 – 1975 و 1975 – 1991 و 1991- 2001} به‌ڵکو مل
ده‌نێت بۆ ئاشناکردنی هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان به هه‌موو
جێگه‌یه‌کی کوردستان و کوشتنی ئیراده‌ی کوردان و دروستکردنه‌وه‌ی
داگیرکه‌ری نوێ و کردنه‌وه‌ی هه‌زاران بنکه‌ی سیخوڕی جیهانی له
کوردستاندا . تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی سه‌دان په‌ڕتووکی پێویسته نه‌ک
ته‌نها هه‌ندێک گوته‌ی ژێر لێوی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|