١٩\٩\٢٠١٠
لێژنهى
لێکۆلینهوهی بارزانى دەبێ لابدرێ و دادگایى بکرێ!

سامان کەریم
پارتى دیموکراتى کوردستان، بەناونیشانى نوێنەرێکى واقعى بزووتنەوەى
کوردایەتى تەواوى سیما و خەسڵەتى ئەم بزووتنەوەیە نەک نیشان دەدا لە
هەلسوکەوت و کاروبارى کردهیی سیاسى و ئیدارى و ئابوورى و ڕۆژانەى
حوکمرانىدا، بەڵکو نوێنەرى سەرسەخت و بێ مونافسى بزووتنەوەى
کوردایەتییە. پارتى دیموکراتى کوردستان دوێنى ڕیکەوتى 15 سێبتمبەر
2010، لەپەیوەند بەکەیسى تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمانەوە، ڕاگەیاندنێک
وەک ئەنجامى بەرایى لیکۆلینەوەى لێژنەى لێکۆلینهوه بلاودەکاتەوە، کە
بەراستى شایانى ئەم حیزبەیە و دروست بەبالاى ئەم حیزبە دەخوا.
پارتى دیموکراتى کوردستان وەک نوێنەرى چینى بورژوزاى لە کوردستان و
دەسەلاتەکەى لە ناوچەکانى هەولێر و دهۆک وەک دەسەلاتى گەورە
سەرمایەدارنى کوردستان، بە دروستى لە مەوقعیەت و جیگا و ڕیگاى خۆى
گەیشتوە. بەدروستى دەتوانێت نوێنەرێکى سەرسەختى سەرمایەى مۆنۆپۆل بێت و
ئەمەریکاو تەواوى وولاتانى زلهیزى سەرمایە لە ئێستادا میدالیاى ئەم ڕۆل
بینیەى پێدەبەخشن. پیرۆزى بێ.
پارتى دیموکراتى کوردستان، زۆر باش لە کاروکردەوەیدا نەک تەنها وەک
دیکتاتۆریکى حیزبى بەلکو وەک ئیمپراتۆریک کارەکانى جیبەجیدەکا. رۆشنە
ئیمپراتۆر بڕیارەکانى ڕەتناکرێتەوە مەگەر لابخرێ. پارتى دیموکراتى
کوردستان و سەرکردایەتى ئەم حزبە کەلەسەر گهندهڵیی پارەى کەلەکە بووى
خەلکى کوردستان و تالانکردن بوونە خاوەنى گەورەترین سەرمایەى دنیا، بیل
گەیتس دەبی شەفاعەتیان لا بکا، بۆ بەرێخستنى پارەو پول و نۆژەنکردنەوەى
مایکرۆسۆفت، و هەروەها لە ڕیگاى سیستەمى شەریکردنى گەورە لیپرسروان و
جەنەراڵە خانەنیشینەکانى ئەمەریکاوە دەیەوێت بەهەشتێک بۆ
گەورەبەرپرسانى حزبەکەى و گەورە سەرمایەدارنى کوردستان بخولقێنێت و
خەڵکى هەولیرو دهۆک و ئامیدى و ئاکرێ و شێخانیش لە دۆزهخی سەرکوت و
بێدەنگکردن و هەژارییدا بژین.
ئەمە پەیامو ناوەرۆکى واقعى ڕاگەیاندنى لێژنەکەیە. دیارە ڕاگەیاندنەکە
بۆ سەردەشت نییە، ئەو لە ژیاندا نەماوە، ئەگەرچى ئەو جاریکى دیکە
لەلایەن لێژنهى بارزانیەوە تیرۆر دەکریت، بەڵکو ئامانجى پارتى
دیموکرات هیرشکردنێکى ملهوڕانەیە نەک تەنها بۆ سەرکرێکاران و زۆربەى
هەرە زۆرى خەلکى هەژار و تەنگ دەست، بەڵکو بۆ نەیارانى سیاسى خۆى و
هاوپەیمانانیشى لە هاوپهیمانیی کوردستانییدا.
لێژنەى لێکۆلینهوه، لێژنهى لهسێدارهدانی
مردوەکان و شاردنەوەى راستییهکانە.
ڕاگەیاندنى ئەم لێژنەیە چەند تەوەرەیەک دەگریتە خۆ بەلام گرنگترینیان،
بەخەڵکى کوردستان وە بەتایبەت بە خەڵکى هەولێرو ناوچەکانى ژێر دەسەلاتى
پارتى دەلێت ناڕەزایەتى نەک قەدەغەیە، بەڵکو تاوانە و تاوانبار دەکرێ
بە تیرۆریست و جەماعەتى ئەنسارولئیسلام. بەتایبەت لە بەرانبەر
تیرۆکردنى سەردەشتدا هەرکەس دەنگ هەڵبڕیت ئەوە ئهنسارولئیسلامییه و
تیرۆریستە یان لەوانەیە لایەنگریان بێ. ئەمە ماناى سەرکوتى ڕا دەربڕینە
و دەمداخستنى کۆمەڵگایەکە... بەلام بڕواتان بێت ئەگەر بۆماوەیەک بخوات
هیچ هێزیک نییە لە دنیادا بتوانیت هەتاسەر بمنێت بەهەمان سیاسەتەوە،
کۆمەلگاى کوردستان تینوى ئازادییه، تاسەر ئەمە قبوڵ ناکا.
بەلام تەوەرەیەکى دیکە لە ئەنجامەکانى ئەم گالتەجاریى و سیناریۆ
سازیەدا ئەوەیە، کە ئەم لێژنهیە، تۆمەت ئاراستەى ئینسانێک دەکات کە
تواناى پارێزگارى کردنى لەخۆى نییە. ئەمە ئیعدامکردنى کەسایەتى
سەردەشتە بە مردویى و لەراستىدا فەرهەنگى پارتى دیموکراتى کوردستان هەر
ئەوەیە. هەڵدانەوەى قەبرو، فڕاندنى حەستەى مردو، کوشتنى زیندانى و
ئەسیر، تەسلیمکردنى ئۆپۆزیسیۆن. من دڵنیام ئەگەر ئەو ئەنجامە زەڕەیەک
راستى تیدا بوایە هیچ پێویست نەبوو پارتى دیموکرات و لێژنەکە ئاشکراى
بکات، وەکۆمەلگاش زۆر سادە لە ڕانەگەیاندنى دەگەیشتن و بۆیان دەردەکەوت
کە مەسەلە چییه.
پارتى دەیەوێ بەم ڕیگایە مەسەلەکان تیکەلاو بکا. دەیەوێت نیشانى بدات
کە سەردەشت پێشتر ئەنێار بوەو پەیوەندى هەبوە، بەلام وادیارە خۆى
دابڕاندوە لێیان و کارەکەى بۆ نەکردون.. لەم رێکاوە نەک تەنها دەیەوێت
گشت کەیسى سەردەشت لە چوارچیوەى بەرپرسیاتى خۆى دەربکێشت، بەڵکو
تاوانبارى دەکا و فڕىى دەداتە سەر ئەنێارولئیسلام لە ڕیگاى دروستکردنى
سیناریۆیەکى گالتەجارانەوە کە زیاتر لە پیشەسازى فلیم سازى هۆلیۆد
دەچێت... بەلام لیرەدا پارتى سەڕەراى هەر هیرشو ملهوڕیەک کە دەیکاتە
سەر خەلکى کوردستان، لەهەمانکاتدا، ناشیبونى خۆى نیشان داوە، چونکە پیش
خەلکى کوردستان، خەلکى دینا وە ڕیکخراوە جیهانیەکان دەزانن کە سەردەشت
عوسمان و تەواوى خێزانەکەیان نەک هەردورن لەو گروپە تیرۆریستیانەوە
بەڵکو هەمیشە لە ریزى دژایەتى ئەواندا بوون، پارتى ئەمە لەهەموو لایەن
و کەسیک باشتر دەزانێت. بەلام پارتى وادیارە چاڵەکەى قوڵەو بۆى
پڕناکرێتەوەو ناچار بوە پەنا بەرێ بۆ ئەنسار و تیرۆریستەکان بۆئەوەى لە
چاڵ’کەى دەریبهێنن...
پارتى ناتوانیت ئەم کلاوە بخاتە سەرى خەڵک وە پێویستە بەشیوەیەکى رۆشن
تاوانبارى ڕاستەقینە ئاشکرا بکات. ئەویش لە رێگاى هەڵوەشانەوەى لێژنهى
شاردنەوەى راستیەکانو رازى بونى بە لێژنهیەکى سەربەخۆو هەروەها
دادگایکردنى ئەو لێژنەیە چونکە راستیەکانى شاردۆتەوەو ڕیگاى لە خەلکى
کوردستان ونکردوەو هەروەها تۆمەتى دروستکردوە بۆ سەردەشت عوسمان.
کریکارانى کوردستان وە خەلکى ئازادیخوازو دژ بە ئیمپراتۆریەت
لەهەرکوێیەکى دنیا بن پیویستە لەبەرانبەر ئەم هێرشە ریسوایەى پارتىدا
بیدەنگ نەبن و بەرهەرشیوەیەک خەلکى شارەکانى کوردستان وە خەلکى
کوردستان لەدەرەوە وە ئازادیخوازانى دنیاو ڕیکخراوەکانى بۆیان دەکرێت
برژینە سەر جادە بە خۆپیشاندان یان مانگرتن یان ناردنى فاکسى
ناڕەزایەتى بۆ پارتى و بۆ حکومەتى بەغدا دریغى نەکەن.
16\9\2010
zaryak@yahoo.com
|