له کۆنفڕانسی عه‌ره‌بان مه‌ترسن.. له خوێندن به دوو له‌هجان بترسن.!
موحسين جوامێر
بێگومان، کۆنفرانسی په‌رله‌مه‌نتارانی عه‌ره‌ب که له نێوان 11 ـ 13 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌سترا، چونکه له ماڵی کوردان بوو، ده‌کرێ بکرێته ده‌رفه‌تێک بۆ پێوه‌ندی به‌ستن و گه‌ياندنی په‌يامی کورد وه‌ک گه‌لێک و کوردستان وه‌ک خاکێکی خودان که‌سايه‌تیی خۆی، بۆ کوردنه‌ناسان. هه‌ر هیچ نه‌بێ زانيارييه‌ک له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌که‌يانه‌وه وه‌رده‌گرن؛ به‌دووريش نازانرێ چينێکی دۆست و يار له‌نێوياندا په‌يدا بن، که هه‌ميشه پێويستمان پێیانه. يه‌ک به‌خۆم، کاتێ گوێم له هێندێکان ده‌گرت، بیرم بۆ ئه‌وه ده‌چوو که هێشتا که‌سانێک هه‌ن وا ده‌زانن ئیمه کوردی عه‌ره‌بین، وه‌ک چۆن پیشان ده‌وترا ( أکراد الفرس )، واته شاره‌زاييه‌کی ئه‌وتۆيان له‌باره‌ی کورده‌وه نه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له‌م جۆره کۆنفرانسانه ده‌گرن، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بکه‌وينه به‌ر شاڵاوی عه‌ره‌بايه‌تی و شه‌قڵی کوردايه‌تيمان بکه‌وێته مه‌ترسييه‌وه و ڕه‌نگوڕووی هه‌ڵبزڕکێت، ئه‌مه‌يان هه‌ستێکی له‌بار و حه‌زه‌رێکی ڕه‌وايه، وه‌لێ به‌ر له‌وه‌ی له زه‌بری دۆست و دوژمنان بترسين، ده‌بێ حسێبی ئه‌وه بکه‌ين ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پوازێک هه‌بێ، ئه‌وه له‌نێو داری ئێمه‌ی کورد و زمانی ئێمه‌دايه، که ئه‌گه‌ر زوو فريای نه‌که‌وين، نه به‌کوردی ده‌ژین و نه به‌کورديش ده‌مرين، بگره به سۆرانێتی، بادينێتی و نازانم به چی و چیی تر ده‌ژین و ده‌مرين .! بۆيشی هه‌يه نه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌يان به يه‌ک گه‌ل ناسی، له داهاتوودا ـ که له به‌غدا کۆنفراسيان به‌ست ـ به خێڵ و گه‌لانی جۆراوجۆرمان بناسن، نه‌ک به کورد.
ئه‌وه‌نده‌ی بانگه‌وازی ئه‌ندامێکی ـ گوايه کارا ـ ی کۆڕی زانياریی کورد، بۆ چوار له‌هجه‌ی کوردی ـ يا ڕاستتر چوار زمان ـ که پێش ماوه‌يه‌ک خوێندمه‌وه، مه‌ترسیی هه‌يه، يان ئه‌وه‌نده‌ی خوێندن به بادينی و سۆرانی مه‌ترسيی هه‌يه، چل کۆنفرانسی عه‌ره‌ب و چوارسه‌دی عه‌جه‌مان، ئه‌وقاس مه‌ترسییان نييه.. چونکه فره‌له‌هجه‌یی له خوێندندا شیرازه‌ی يه‌ک زمان له‌يه‌کدی هه‌ڵدهپچڕێنێ و له بناغه‌وه گه‌ل هه‌ڵده‌ته‌کێنێت. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ک، سه‌ده‌يه‌ک به زمانێکی بيانی بخوێنێ، وه‌ک تورکی، زۆر سه‌لامه‌تتره له‌وه‌ی به دوو له‌هجه؛ خۆی بخافڵێنێت؛ هه‌روه‌ک ئێسته کوردان خه‌ريکن دۆڵ و زورنای شێوه‌زاران لێ ده‌ده‌ن.
بێجگه له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر تۆ دوو له‌هجه‌ی خوێندنت هه‌بێت، ئه‌وه که‌سايه‌تیت وه‌ک تاکێکی کورد، به‌رانبه‌ر به ميلله‌تانی ديکه، زۆر لاواز دێته به‌رچاو، واتا کورد نیت، حاڵ خاڵی نييه له‌وه‌ی يان سۆرانییت، يان بادينیی، يان کرمانجیی، يان فه‌يلیی و ئانژی زازاکیی .. بژمێره هه‌تا بیست و يه‌ک ديالێکتی سه‌ره‌کی، بێجگه له هی بنه‌کی! پێم وايه هه‌نووکه ئێمه له‌م دووڕێیانه‌داين، يان ده‌ست به زمانی يه‌کگرتوومانه‌وه ده‌گرين که تا ئێسته هه‌مانه، ئه‌وسا کوردين، ياخود به‌پێی ناوی له‌هجه‌کان؛ ببين به گه‌لانی نوێ، هه‌روه‌ک له ڕۆژی 2008/03/12 دا له سه‌ر شاشه‌ی کوردستان تێڤێدا، له ته‌ک خه‌به‌رێکی نووسراودا، به لاتینی نووسرابوو : ( کرمانجی ).
له سه‌روبه‌ندێکدا په‌رله‌مه‌نتارانی عه‌ره‌ب له پايته‌ختی کوردان‌دا کۆ ده‌بنه‌وه و ئێمه‌ش که‌يفمان به‌وه دێت که وه‌ک يه‌ک ميلله‌تی کورد سه‌يرمان ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێک کورد وا خه‌ریکن له‌م به‌ينه‌دا ئيعلانی له‌دايکبوونی زمانی خۆيان ده‌که‌ن له کوردستان و داوا ده‌که‌ن له‌پاڵ زمانی سۆرانیی ئیمپريالیزمدا، ئيعترافيان پێ بکرێت، هه‌روه‌کوو بيستوومه ! ئه‌وجا گه‌لێک ئاوا خۆخۆر، زمانخۆر و ئه‌وه‌نده خۆی پێ هیچ بێت، بۆ له گرێدانی کۆنفڕانسی بيانيان ده‌تۆقێت و خه‌ريکه ئيفلیج ده‌بێت ؟!
2008/03/14 mohsinjwamir@hotmail.com
|