![]()
![]()
|
له نامه‌یه‌کدا بۆ ناوه‌ندی چاک فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌رمه‌نیه‌کان تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به جینۆساید ده‌ناسێنێت .
دوای ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سه‌ر به‌په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکی رۆژی 10/10/2007 تاوانی کوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌کانی به ژینۆساید ناساند ، که له‌سالی 1915 به‌ده‌ستی تورکه لاوه‌کان ئه‌نجام درا ، ناوه‌ندی چاک په‌یوه‌ندی و خؤشحالانه‌ی خۆی بۆ ئه‌م بڕیاره و ئه‌و ڕێکخراوه ئه‌رمه‌نیانه ده‌ربڕی که‌وه‌ک ناوه‌ندی چاک به دوای دۆزی کۆمه‌لکوژیه‌کانی گه‌له‌که‌یانن . تا ئێستا وه‌ڵامی کۆمیته‌کانی چاک له ( سوێد و هۆڵه‌ندا ) به فه‌رمی دراوه‌ته‌وه‌و سوپاسی ئه‌و هه‌لوێسته‌یان کردوین وهاوسۆزی و پالپشتی خۆیان بۆ گه‌لی کورد ده‌ربڕیوه و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد کراوه ، ئه‌وان وه‌ک ژینۆساید ده‌یناسێنن. شایه‌نی باسه ناوه‌ندی چاک ماوه‌یه‌که ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێک کردوه له زۆربه‌ی وڵاته‌کان بۆ به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ، له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌کانی هۆلۆکۆستی جوله‌که و ئه‌و رێکخراوه ئه‌رمه‌نیانه‌ی که خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی چاک / سوێد ١٧/١٠/٢٠٠٧
فه‌رمون ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌ی به‌رپرسی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌رمه‌نه‌کانه که بۆ ناوه‌ندی چاکی ناردوه .
سوپاس بۆ هاوده‌نگی و پشتیوانی‌تان. ئێمه له فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌رمه‌نیه‌کان له سوێد، پێشوازی هه‌موو جۆره هاوده‌نگێک و پشتیوانێک له‌و شێوه‌یه ده‌که‌ین که کوکوژی مرۆڤ ڕیسوا ده‌کات، هه‌ره‌وه‌کو کوکوژی کورده‌کان له شاری هه‌ڵه‌بجه. پرۆسه‌ی ناسینی کۆکۆژی ئه‌رمه‌نیه‌کان له ساڵی 1915 هێشتا کۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیه که لایه‌نێکی زۆر ئاگای له‌و پرسه‌یه‌یه، که ده‌خوازن کرداری کۆکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان و کریستیانه‌کان له لایه‌ن تورکیای ئوسمانیه‌وه، حکومه‌تی ئێستای تورک و لایه‌نه به‌شداره‌کانی تر ناچار بکه‌ن که داوای لێبوردن بکه‌ن.
سڵاوی دۆستانه ڤاگان ئاڤێدیان به‌رپرسی فدراسێۆنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌رمه‌نیه‌کان له سوێد
Hej!
|