په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٢\٢٠١١

لەپێناو عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئاشتی.

 


ناڕەزایەتییەکان لەسەر ئاستی جیهان دژ بە سیاسەتی لیبڕالیزمی نوێی سەرمایەداری جیهانییە کە بووە بە هۆی(گرانی، گەندەڵی، بێکاری و زوڵمی کۆمەڵایەتی)وچەندە ئەو هۆکارانە لە وڵاتێک کەڵەکەی بکات، توڕەیی قوربانییەکانی دەتەقێتەوە وەک لە(سیاتل، پاریس، ئەسین، مەراکش، روما)و وڵاتانی رۆژهەڵاتی باشووری ئاسیاو گەیشتە تونس، میسر و ئەردەن و یەمەن.


کارتێکردنەکانی ئەم قەیرانە جیهانگیرە لە شارەکەمان رەتگیداوە و گەیشتووەتە دوا کوێرە دێی لەسەر ئەم زەمینە.


لەپێناو چاکسازی و سەلماندنی ئەوەی کە ئێمە وەک مرۆڤ شایانی ئەوەین بە کەرامەت و برایەتی و دادپەروەری پێکەوە پژین و رێگری لە پاشماوەکانی بەعس و تیرۆریستەکانی قاعیدە و هێزە راستڕەو و کۆنەپارێزەکان بگرین و بۆ ئەوەی رەوڕەوەی ئەزموونەکەمان بۆ پێشەوە ببەین، بە ئەرکی خۆمان دەزانین ئەم داخوازی و پێشنیارانە رابگەیەنن:


1- شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان راستەوخۆ سەرپەرشتی عەلوە، گەراج و باخچە گشتییەکان و پاکژکردنی شار بکەن.
2- بانزینخانەکەی مەنزەرییە بخرێتە کار.
3- جێگیرکردنی هەموو دامەزراندنە کاتییەکان.
4- پشتیوانیکردنی جووتیاران بە ئامێرو کەرەستە پێویستەکان و بانزین و گاز بە نرخێکی رەمزی پێیانبفرۆشن.
5- کرێی مانگانەی کارەبا لە 10هەزار دینار تێنەپەڕێنێت.
6- بەعسی، موستەشار،جاش و ئەوانەی لە دەزگاکانی رژێمی روخاو کاریان کرد لە بەرپرسیاری حزبی و حکومییەکان لابدرێن.
7- داوای بڕێک لە داهاتی دەروازەی مەنزەرییە بۆ ئیدارەی شار بکرێ.
8- تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بۆ هەر کەسێک تا ئێستا لەم مافە بێبەشە.
9- لێپرسینەوە لەگەل گەندڵکاران و بەرتیلخۆران کە پلەوپایەکانیان لەناو حزب و حکومەت بەکاردەهێنن بۆ دەوڵەمەندی لەسەر حیسابی گەل.
10- بەهێزکردن و باشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی بۆ هاولاتیان لە نەخۆشخانەی گشتی.
11- کەمکردنی بیروکراسی لە فەرمانگە حکومەتییەکان.
12- نۆژەنکردنی وێستگەی ئاوی شارەکەمان کە لەگەل گەشەی دانیشتوان بگونجێ.
13- بەهێزکردنی چاودێری لەسەر نرخ و چۆنایەتی کاڵاکان.
14- کاراکردنی دەزگا چاودێرییەکانی حکومەت و هەڵسوکەوتی شەفاف لەگەل هەموو ئەو زانیاریانە کە پەیویەندیان بە پڕۆژەو لایەنە داراییەکانەوە هەیە.
15- هەڵوەشاندنی بڕیاری وەرگرتنی"باج" لەو کرێکارانە کە بە مەبەستی کارکردن بۆ شارەکەمان دەهاتن.
16- دامەزراندنی بنکەی خزمەتگوزاری لانەوازان و بەتەمەنچوان.
17- گەراندنەوەی هەموو زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
18- وەرگرتنی خوێندکارانی شار لە کۆلیجەکانی خانەقین و هەوڵ بدرێ بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
19- کارکردن بۆ جێبەجێکردنی دەسبەجێی ماددەی140لە دەستووری عیراق و کۆتاییهێنان بە پاشماوەی عەقڵییەتی شۆفێنیستی دژ بە کوردستانیان.
20- پەرچدانەوەو مەحکومکردنی بەکارهێنانی چەکی بکوژ بەهەر بیانوویەک دژ بەوانەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
ئێمە بانگەوازی جەماوەری شار و رێکخراوە مەدەنی و دیموکراتەکان دەکەین بۆ گردبوونەوەی ئاشتیانە لە رۆژی 25/2/2011، کاتژمێری 2 لە گۆڕەپانی کرندی.

________________________________________________
تێبینی: ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە هیچ دەزگایەکی راگەیاندن قبووڵ ناکەین گرتبوونەکەمان بە گرتبوونەوەیەکی هیچ حزبێک ناوبنێن.
 

 

لێژنەی بەرگری لە بەرژەوەندیی گشتی لە خانەقین
بۆ پەیوەندیکردن: سەلام عەبدوڵڵا 07700595583