|
دارا ئه‌حمه‌د
له په‌راوێزی دیمانه‌یه‌کی (بێکه‌س حه‌مه‌د قادر)ی سکرتێری پارتی نیشتمانی کوردستان.
دارا ئه‌حمه‌د
(پارتی نیشتمانی به‌ریتانیا) ره‌گه‌زپه‌رسترین و نامرۆییترین پارته له به‌ریتانیا و تێکڕای جیهان، به کورتییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که له فه‌رهه‌نگدا ده‌گوترێ (نه‌خۆشیی ئینگلیزیی)، ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و پارته هه‌موویان ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه. سه‌یره کاک (بێکه‌س حه‌مه‌د قادر) تازه به تازه دێ پارتێک به‌و ناوه داده‌مه‌زرێنی بۆ کوردستان، دیاره ناوی هه‌ر گروپێک دابڕاو نییه له نێوه‌رۆکه‌که‌ی، ئه‌زموونی به‌کارهێنانی ئه‌و ناوه‌ش زۆر کۆنه و له هه‌موو ووڵاتان به ره‌وشت و بیرۆکه‌ی رامیاریی ره‌گه‌زپه‌رستیی ده‌ناسرێته‌وه.
لێره‌دا ئێمه زۆر کارمان به‌وه‌وه نییه .. بۆ خۆیان ئازادن . به‌ڵام له‌و دیمانه‌یه‌دا وه‌ک له زۆر جێگای وه‌ڵامه‌کانی کاک بێکه‌س ده‌رده‌که‌وێ که ره‌خنه‌ی زۆری هه‌یه له‌باری رامیاریی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی، ته‌نانه‌ت له جێگایه‌ک ده‌ڵێ : (کوڕە لە کوردستان کوا یاسا هەیە سەرەتا خەریک بوو هەموومان بگرن وەک ئەوەى ئینقلابمان لە حکومەت کردبێت، هەر زوو بانگى ئاسایشیان کردین و دواتر بارە |