١٨\٣\٢٠١٣
لە راپه‌ڕینەوە تا
کۆڕەو.

جەلال محەمەد
بەشی چوارەم - ئەو ماچەی کە
کوشندەترین ژەهر بوو بۆ گەل:
هێشتا ئاواره‌یی کوردان دانه‌مرکابوویه‌وه و جیهانی هه‌ژاندبوو، ده‌نگی
گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان هاتبوویه پاڵ کوردان و فشارێکی زۆریان له‌سه‌ر
حکومه‌ته‌کانیان دروستکردبوو، کەچی له‌و کاته‌دا سه‌رانی به‌ره‌ی
کوردستانی ڕێچکه‌ی به‌غدای عروبه‌یان گرته‌به‌ر و ده‌نگی ئازادیخوازانی
جیهانیان بنپێ خست و بە ماچکردنی دیکتاتۆره کوردکوژه‌که‌ی به‌غدا ڕه‌وایه‌تییه‌کی
ته‌واویان دایه سه‌رکوتکردن.
زلهێزەکانی جیهان بۆ یەکەمین جار هاتبوونه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ده‌بێت
پشتیوانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له کوردان بکرێت، که‌چی له‌و کاته‌دا هه‌ر
یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی که‌وتنه داکۆکیکردن له سه‌دام و دژایه‌تیکردنی
پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ، به‌م شێوه‌یه:
تاڵه‌بانی گوتی: گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیمان ناوێت، سه‌دام خۆی
گره‌نتییه.
بارزانیش هه‌مان لێدوانی دا‌و گوتی: پشتیوانی ده‌ولیمان ناوێت، سه‌دام
خۆی پشتیوانە بۆ کوردان.
تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌ر به پیاهه‌ڵدان به سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌که‌یدا
نەوەستان، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیشیان بۆ ئه‌وه بوو که کۆتایی به
ڕاپه‌ڕین بێنن و فشاره‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر داگیرکه‌ری عێراقی
که‌م بکه‌نه‌وه، چونکه هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که بۆ جاری دووەم
ڕاپەڕین دەستی پێکردبوویەوە و هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانیش ئەو
ڕاپەڕینەیان بە ئاژاوەگێڕی ناو دەبرد و ئه‌م لێدوانانه‌یان ده‌دا:
بارزانی گوتی: (ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌که‌ن و به گژ میریدا ده‌چن
له ژنه‌کانیان که‌متر و ترسه‌نۆکترن، چونکه هه‌ر کاتێک میری ڕوویان
تێبکات له پێش ژنه‌کانیانه‌وه هه‌ڵدێن).
له چاوی بارزانییه‌وه ژن هه‌م که‌من و هه‌م ترسه‌نۆک، به‌ڵام ئه‌و
پیاوانه‌ی که سه‌رتاپای ژیانیان لە هه‌ڵهاتن و ئاشبه‌تاڵیدا به‌سه‌ر
بردبوو یاخود لە جاشایەتی و ئەنفالکردندا گوزەراندبوو ئه‌وا هه‌م خه‌بات
کار بوون و هه‌م چەکداری شۆڕشگێڕ.
ئه‌ی تۆ بڵێی له نێوان ئه‌و ژنه گه‌ریلایانه‌ی که به‌گژ داگیرکه‌راندا
ده‌چنه‌وه و ئه‌و پیاوانه‌ی که کێشی فایله‌کانیان له کێشی خۆیان
زیاتر بوو کامیان که‌متر و ترسه‌نۆکتر بووبێتن؟
ئەوانەی ئیمڕۆ پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و
مەیدانەکان بە چۆڵی ناهێڵنەوە ئەو ئافرەتانەن کە بە گوتەی بارزانی هەم
کەمن و هەم ترسەنۆک ، ئەوانەی پەلکێشی داگیرکەرانیشیان کرد و بە
ماچکردنی دیکتاتۆرەکان کوردیان سوک کرد ئەو پیاوانەن کە بارزانی بە
پارێزەری گەلیان دادەنێت!
تاڵه‌بانی گوتی: (ئه‌مریکا بنکه‌ی ئینچه‌رلیکی له تورکیا دامه‌زراندووه
بۆ پشتیوانیکردنی کوردان، ئه‌گه‌ر سه‌دام سه‌ره‌ڕۆیی بکات و هێرش بێنێت
ئه‌وا سه‌ری پان ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له ئاژاوه‌گێڕی
نه‌وه‌ستن ئه‌وا ئه‌مریکا هیچ هاوکارییه‌کتان ناکات. له‌به‌رئه‌وه
داواکارم لێتان که کۆتایی به ڕاپه‌ڕین بێنن و چیتر ئاژاوه‌گێڕی
مه‌که‌ن).
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوتانه‌ی تاڵه‌بانیش هه‌مان ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی
بارزانی بوو، ئەو ناوەڕۆکەش بە ئاژاوەگێڕ پێناسەکردنی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی
بێده‌نگی بوو.
ئه‌م لێدوانانه‌ش ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و کەمکردنەوەی
فشارەکانی سەر عێراق بوو ، دەنا وه‌کو ئیمڕۆش ده‌رده‌که‌وێت ویستی سه‌رکردەکان
ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد، بەڵکو ویستی
سەرکردەکان بە خه‌ونی نێو هۆنراوه کردنی ئامانجەکانی ڕاپەڕین و خۆ لە
باوەش هاویشتنی تورکە ئەردۆغانیە فاشیەکان بوو .
چاوه‌ڕوانیمان چی بوو له ڕاپه‌ڕین و چیمان به‌ده‌ست هێنا؟
ئه‌وه‌ی که ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ده‌کرد خه‌ونێکی له مێژینه بوو ، ئه‌و
خه‌ونه‌ش ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و ساڕێژکردنی برینەکان بوو. به‌ڵام
گێلێتی ئێمه له‌وه‌دا بوو که چاره‌نووسی خۆمان دایه‌وه ده‌ستی ئه‌و
که‌سانه‌ی که سه‌رتاپای ژیانی ڕابردوویان له چاوه‌ڕوانیدا به‌سه‌ر
بردبوو، چاره‌نووسی خۆمان دایه‌وه ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی که شۆڕ‌شیان
پێنه‌ده‌کرا و شۆڕ‌شیان پێتێکده‌درا.
چاره‌نووسی خۆمان بە کەسانێک سپارد کە هیچ بڕوایەکیان بە گەل نەبوو،
ئەنجامی ئەو بڕوا نەبوونەشە کە هەموو گرفتەکان بە هەڵواسراوی مانەوە و
هه‌زاران ئافره‌تی باشوور تیرۆر کران و تاڵان‌کردنی هەموو داهاتی نه‌ته‌وایه‌تیشی
بەدوادا هات.
_________________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/leraperinewetakorew3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/leraperinewetakorew2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/leraperinewetakorew1.htm
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|