لێره هیوا نه‌ماوه
رۆیشتووه ، ته‌نیا که‌ڵاوه‌ی قین ماوه.

مسته‌فا رابه‌ر
ئه‌م دروشمه‌ی سه‌ره‌وه به خه‌تێکی درشت
له‌سه‌ر دیواری باڵه‌خانه‌یه‌کی شاری (که‌لکه‌تا) ی هیندستان
نووسراوه.
چاوه‌ڕیکردن بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌ڕێکردن.
چاوه‌ڕێکردن هه‌تا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن ، چاوه‌ڕێکردن هه‌تا
بارودۆخه ئالۆزه‌کان هه‌موار ده‌بن.
چاوه‌ڕێکردن هه‌تا باران دائه‌کات تا دانه‌وێله تۆ‌و کراوه‌کان چه‌که‌ره
ده‌که‌ن هه‌تا هه‌رزن بۆ برسیه‌کان پێده‌گات ، چاوه‌رێ کردن هه‌تا ئه‌و
خه‌ڵکه باش تێ ده‌گه‌ن هه‌تا ده‌زانن چۆن ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌هیچ
شتێکیان که‌م نیه ئه‌وانه‌ی به‌گوپی پڕه‌وه ده‌ئاخفن به‌ئاشکرا
قرقێنه لێ ئه‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی لێویان قسه‌ی زبر‌و زلی لێده‌باری چۆن وشه‌کانیان
به گوێچکه‌ی به‌شمه‌ینه‌تو ماڵ داگیرکراوه‌کان ده‌رشێننه‌وه .
ئاخاوتن ، وشه‌کان و هیچیتر به‌رده‌وام کاوێژ کردنه‌وه‌ی ووشه‌کان.
گوێگرتن له هیچ بیستنی هیچ مه‌گه‌ر ده‌نگێکی کز‌و لاواز به‌ئه‌سپایی
بڵێ ژیان گه‌نده‌ڵه داهاتوو تۆپیووه .
قسه‌کانی پاشا وه‌کو ڕنۆکی خوێناوی وان له نه‌رمه‌ی گۆشتا روئه‌چن وکو
ده‌می گویزان خوێنیان لێ ده‌چۆڕیته‌وه که‌ش و هه‌وای شه‌ڕی نه‌گریس و
بۆن بۆگه‌نی قسه‌کانی پاشا وولاتیان ته‌نیوه سالانێکی دورو درێژی ده‌وێ
هه‌تا درۆیه‌کان ئاشکراده‌بن چاوه‌رێکردن بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه
ڕێکردن.
ڕێبده‌ین تا هێزه‌کانی ئه‌ودیوی سروشت بریاری خۆی ئه‌دات بیه‌لین هه‌تا
پیاوه زڕته‌که‌کان وه‌کو ورچه گه‌مژه‌کان سه‌ما بکه‌ن پیاوه گه‌نده‌له‌کانی
تریش قامکیان ڕا‌وه‌شینن هه‌ره‌شه له مرۆڤه راستگۆیه‌کان بکه‌ن و
تاوانیان وه‌پاڵ بده‌ن.
چاوه‌ڕێکردن ژه‌هرێکی کوشنده‌یه مه‌رگێکی له‌سه‌ره‌خۆیه به
قولایی گیاندا ڕۆ ده‌جیته‌خوار ، چاوه‌ڕێکردن دیوی ناوه‌وه‌ی کلۆرایی
ته‌رمه‌کان ده‌کرۆژیت.
چاوه‌ڕیکردنی په‌ک خستن و شێواندنه ، هه‌ڵمژینی ووزه و توانایه چاوه‌رێکرن
توانایه‌کی ترسناکه بۆ له‌ناوبردن.
ده‌ی بجولێ:
واگام بینه هێزم بده‌رێ . ئارامم لێهه‌لگره چاوه‌کانم بکه‌وه با
ماسولکه‌کانم تووندبن با ده‌رونم جووله بکات . با له‌بن و بۆتکه‌وه
بنه‌ماکان بگۆرین له‌و سست و خاویه بێزارم ئازار زرنگانه‌وه‌ی هه‌ناومی
سنوردار کردوه ، شڵوخاوی بونمی سڕیوه‌ته‌وه من زۆرم له‌و ده‌رون به‌زیوانه
دیوه خه‌ڵکێکی زۆریش ده‌ناسم دوا رۆژیان دۆڕاندوه.
بجولێ : هانم بده با به‌ره‌نگاری ترس ببمه‌وه لێگه‌ری با ڕق و توڕه‌یی
شه‌که‌تی و ماندویه‌تیم بتوێنیته‌وه. لێگه‌ری با هاوارکردن دیواره‌کانی
ئه‌و دیواری که‌مته‌رخه‌میه بروخێنیت .. چیتر توانای چاوه‌ڕێکردنم نه‌ماوه
، چاوه‌ڕێکردن نه‌خۆشیه‌کی درێژ خایه‌نه.
چاپته‌ری بیست له کورته رۆمانی
THe Blind Kingdom
نوسینی خاتو دوکتۆر( ڤیرۆنیک تجه‌و - له‌دایکبوی ١٩٥٥ ) نوسه‌رو شاعیر‌و
رۆمان نوس و هونه‌رمه‌ندێکی هه‌ڵکه‌وتوی ره‌ش پێستی ئه‌فریقایه له
فره‌نسه ده‌ژی.
وه‌رگیری له فه‌ره‌نسیه‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی خاتو پرۆفیسۆر (مه‌یس
چانیس ئلین) ئه‌ویش نوسه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتوی ره‌ش پێستی ئه‌فریقیه له
پاریس ده‌ژی .
مسته‌فا رابه‌ر ... کردویه به‌کوردی له ده‌رفه‌تێکدا بلاوی ده‌کاته‌وه
.
|