له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان یه‌ک بوونی خیتابی سیاسی کورد له هه‌موو شتێ له‌پێشتره .
مه‌هدی کاوانی شۆڕش حاجی قه‌ڵای پێشمه‌رگه‌ی پێشتری شاخ و نوسه‌رو ڕووناک‌بیری ئێستا له بابه‌تێکی که له ژماره(341ی29/07/2007)ی هاوڵاتی بڵاوکرابۆوه له ژێر ناونیشانی(سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به عیڕاق و کوردستان وڕۆڵی کورد له‌م بواره‌دا)، تیشکی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی که له کاتێکا هه‌نده‌ک به‌ره‌و پێشڤه‌چوون له ئه‌و پێشهاتانه‌ی که له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکی له عیڕاق به‌دی ده‌کرێ له سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شکردنی هه‌رێمایه‌تی و که‌متر قسه‌کردن له سه‌ر یه‌کیه‌تی گه‌لی عیڕاق له زاری هه‌ندێ پڕۆفیسۆرو سیاسه‌تمه‌داری تا ڕاده‌یه‌ک خاوه‌ن بڕیار که‌چی ئه‌و ئه‌جندایه له لایه‌ن به‌ریتانیه‌کانه‌وه هیچ قسه‌وباسێکی له سه‌ر نه‌کراوه و پێ ده‌چی به‌ریتانیه‌کان به قسه‌ی کاکه شۆڕش وه‌ک پێشتر ئاسا له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی جیۆلۆپه‌تیکی ناوچه‌که وه‌ک خۆیان بن . به قسه‌ی ئه‌و،جۆره سیاسه‌تی وه‌ها به خراپ له سه‌ر باری کورد ده‌که‌وێته‌وه چونکه به‌ریتانیه‌کان کارتێکردنیان له سه‌ر بڕیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکی هه‌یه به حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نزیکه‌ی نیوانیان و ئه‌و به‌شداری کردنه‌یه‌یان شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له شه‌ڕه‌کانی چیکسلۆڤاکیای پێشوو و ئه‌فگانستان و عیڕاق و جه‌نگی دژه تیڕۆڕو ئی تریش . هۆکاره‌که‌شی بۆ لاوازی دبلۆماسی کوردی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانی له گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ر بردۆته‌وه‌وه . ڕاستی قسه‌کانی شۆڕش ده‌کرێ بسه‌لمێندرێ پاش گۆڕینه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر به لۆزان و تا ڕووخانی سه‌دام . به‌ڵام به تێگه‌یشتنی خۆم ،ماوه‌کانی دوای ڕووخانی سه‌دام تا وه‌کو ئێستا ئه‌جندای به‌ریتانی له مه‌ڕ گۆڕینی سیاسیانه‌ی عیڕاق چ به ئا چ به نا دیار نیه بۆ خۆشی کاک شۆڕش گوتویه‌تی تا ئێستا به‌ریتانیه‌کان لێدوانیان له سه‌ر ئه‌و وه‌زعه نه‌داوه . ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دواوه . هه‌ر که‌سێ په‌رتوکه‌که‌ی د.ولید حمدی (الکرد وکردستان في الوثایق البریطانیة/دراسة تاریخیة وثائقیة) بخوێنێته‌وه ئه‌وه ده‌زانی که سیاسه‌تی به‌ریتانی ئه‌وکات پابه‌ند بوو به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له ناوچه‌که و نه‌وتیش به پێش هه‌مویان که‌تبوو و بۆ خۆشی یه‌کێ له هه‌ره هێزه زلهێزو بڕیار به ده‌سته‌کانی هاوپه‌یمانانی ئه‌و سه‌رده‌م بو که سوێند خۆره‌کانیان پێ ده‌گۆتن . تا قسه له سه‌ر گه‌شه‌کردنی ئه‌تا توورک وه‌ک هیزێکی تازه‌و نوێ و به توانا نه‌هاتبووه گۆڕێ، واته له سه‌ین و به‌ینی کاته‌کانی سیڤه‌رو پیشتریشیه‌وه ده‌نگ و باسه گه‌رمه‌کان له سه‌ر دروست کردنی دوو ده‌وله‌تی کوردی و ئه‌رمه‌نی بوو له لایه‌ن سوێند خۆره‌کان له سه‌ر که‌لاشه‌کانی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی داشه‌کاوی عوسمانی تا وه‌کو له ڕێگه‌یه‌وه تورکه‌کان به ته‌واوه‌تی په‌ک بخرێن و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژیان لێ نه‌کرێ . به‌ڵێ تا ئه‌و کاتی سیاسه‌تی به‌ریتانیا ڕووی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ کورد بوو به‌ڵام که که‌مالیزم وه‌ک هێزێکی به توانا خۆی چه‌سپاندو کۆتایی به ئیمپڕاتۆڕیه‌تی عوسمانی هێناو کۆمه‌ڵه گۆڕانکاری به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا کرد‌و بۆ به‌ریتانیه‌کانیش پاش ئه‌و هه‌موو کێشه‌و ململانێیانه‌ی نێوانیان و تورکه‌کان که ولایه‌تی موسل به عیراق نه‌به‌ستنه‌وه‌و بگه‌رێته‌وه سه‌ر خاکی تورکیا و له دوا جاریشدا که تورکه‌کان زانیان به‌ریتانیا کاری خۆی هه‌ر ده‌کا ،هه‌ردوکیان له گه‌ڵ یه‌کتری که‌تنه ناوپڕۆتۆکۆلێکی نهێنی تا ڕاده‌یه‌ک ئاشکه‌را که کاری له‌مه‌و دوایان بۆ ئه‌وه ده‌بێ نه‌یه‌ڵن به هیچ شێوه‌یه‌ک له هه‌ر شوێنێکی کوردستان کیانێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی دروست ببێ و ئه‌و ڕێ‌و شوێنه تا ڕووخاندنی سه‌دام به‌رده‌وامی به خۆوه دا ،جا بۆ به‌دوایه‌وه قسه‌و باسێکی تره .خۆ له سه‌ره‌تادا کورد‌و ئه‌رمه‌ن له ناو بازنه‌ی گرنگی سوێندخۆره‌کان له که‌مالیزم له پێشتر بوون . خۆ کورده‌کان ئه‌گه‌ر له به‌ر باری دوا که‌وتوویان له هه‌موو ڕوێکه‌وه‌و نه‌بوونی خیتابی سیاسی یه‌کگرتوو نه‌بوایه ئه‌وان له ناو معاده‌له‌ی گرنگی سوێند خۆره‌کان له که‌مالیه‌کان له‌پێشتر بوون.خۆ هێزی چه‌کدارو عه‌شایه‌ری کوردی ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کان به یه‌کگرتوویی بهاتبانه ژێر بار ئه‌وه ئه‌وان وێڕای که‌می هۆشیاری سیاسی و دواکه‌وتوییان له حاله‌تی ئاماده باشی داده‌بوون بۆ هه‌ر وه‌رچه‌رخانێک که له ڕێگه‌یه‌وه و به‌ستنی به‌ره‌یه‌کی سیاسی و چه‌کداریش له گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن و یۆنانیه‌کان ، معاده‌له‌که زیاتر به لای ئه‌وان دا ده‌شکایه‌وه بۆ پێک هێنانی ده‌وله‌تی نیشتمانی نه‌ک تورکه‌کان به جیا جیا هه‌ر جاره‌و یه‌کێکیان تێک بشکێنێ . مرۆش ده‌بی واقیعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دواکه‌وتوویی و نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م له چاو بگرێ . چونکه ئه‌گه‌ر به‌راوردی تورکه که‌مالیسته‌کانت له‌و بوارانه به‌رامبه‌ر به کورده‌کان بکردبایه ئه‌وا ده‌تزانی ئه‌وان زۆر له پێش کورده‌کان بوون و بۆیه بردنه‌وه‌ی مه‌عره‌که‌ی سیاسی بۆ ئه‌وان که‌وته‌وه‌و په‌ڕاوێزکردنی به دواشیه‌وه به کورد بڕا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ژیرانه سه‌یری معاده‌له‌کانی ئێستا بکات ڕێک پێچه‌وانه‌یه . له ڕووی کورده‌وه هه‌ستانه‌وه‌ی سیاسی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه ، کوردی هه‌نده‌ران تا بڵێی زۆر‌و به جوله‌ن، ئه‌زموونی کوردی باشوور وێڕای که‌م و کورتیه‌کانی ته‌مه‌نی 15-16 ساڵێکی به‌ڕێکردوه. ڕژێمی عیڕاق له دکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دامی به‌توانا بوونه‌ته 20 پارچه‌ی دژ به‌یه‌ک و له‌وانه‌یه 20 ساڵی تریشی بوێ تا خۆیان ده‌گرنه‌وه‌و به هۆیه‌وه بتوانن ده‌ره‌قه‌تی کورد بێن ،ململانیی نێوان سوپا‌و که‌مالیزم وبه‌ناوعیلمانی هه‌ردوکیان له گه‌ڵ یه‌کتری و پێکه‌وه‌ش له گه‌ڵ دین هه‌م دیسان ئافاقێکی دیاری کراوی لێ ناکه‌وێته‌وه که به‌و زوانه بکه‌ونه‌وه سه‌ر سکه‌ی ئاسایی خۆیان . ئه‌مه‌ریکاو ئێرانیش سوریاشی بخه پاڵ ده‌بینن له گه‌ڵ یه‌کتری چۆنچۆنینه ، ئه‌گه‌ر کوردی وێ یان هه‌ر کورده‌ک به مه‌رحه‌بایه‌ک له ئه‌مه‌رکیا دژی ئێران بچێته پێشه‌وه ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا به ده جار ده‌ڵێ به سه‌رچاوان . له ناوچه‌که حالی حازر کورده وه‌ک هیزێکی کاریگه‌ر و ته‌واکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و هه‌تا به‌ریتانیش بخوێندرێته‌وه که ئه‌وان له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌میشه‌ییه‌کانیان له ناوچه‌که بچه‌سپێنن . فعله‌ن ئه‌گه‌ر کورد مڕاوه‌غه نه‌کا یان جه‌ساره‌تی خۆی زیاتر بکا وه‌ک که‌مالسته‌کان ئاسا هه‌موو کورده‌کان ڕێک خا ، ما ئه‌مری واقیع بۆ نایه‌ته پێشه‌وه . بۆ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نایه‌ته پێشه‌وه که هاوپه‌یمانان به به‌ریتانیاشه‌وه ناچار بکرێن که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناوچه‌که له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کوردی ڕێک خه‌ن . ئه‌منیش ده‌زانم ئه‌گه‌ر کورد به نایه‌کگرتویی و به ترس و له‌رزه‌وه له ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که بنواڕێ و پێشڤه‌چوونی زیاتر به ده‌ست نه‌هێنێ ئه‌وا وه‌ک سه‌رده‌می سیڤه‌رو لۆزان معاده‌له‌کان دووباره به دژیان پێجه‌وانه ده‌بیته‌وه . ئه‌وه‌ی ئێستاکه من له ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشور مه‌زنده ده‌که‌م هه‌ر وه‌ک چۆن هاوپه‌یمانان ئه‌جندای دیاری کراویان پاش ڕووخانی سه‌دام نه‌بووه ،ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ئه‌جندایه‌کی دیاری کراویان بۆ کێشه‌ی کورد پێ نیه کاخوانه‌کینێ به چ ئاراسته‌یه‌کی ده‌به‌ن یان ڕێکتر بڵێین چۆنچۆنی بزاڤی کوردی باشوور له گه‌ڵ بزاڤی سه‌رتاسه‌ری ئاوێته ده‌که‌ن . له لایه‌کی تریشه‌وه وا پێ ده‌چێ ئه‌جندای خۆیان له گه‌ڵ ئه‌جندای هاوپه‌یمانان یه‌ک خه‌ن که به هۆیه‌وه زه‌ره‌رێکی گه‌وره به کورد ده‌گه‌یه‌نن . چونکه ده‌بێ باش بزانین هاوپه‌یمانان له باشترین حاله‌ت که بۆ کوردانیان پێ بێت نابێته هۆی تێرکردنی داخوازی کورده‌کان . له پێژداو بۆ ئێستا‌و بۆ داهاتووش ئه‌گه‌ر بۆیان بلورێ هه‌رگیزاو هه‌رگیز نایانه‌وێ به یه‌کگرتوویی ته‌ماشای کێشه‌ی کورد بکه‌ن یان چاره‌سه‌ری یه‌کگرتوی بۆ بدۆزنه‌وه هه‌میشه خوازیاری ئه‌وه‌نه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان تایبه‌تمه‌ندیه‌ک به ده‌ست بگرن . قسه فۆڕمیه‌کانیان بۆ کوردی باشوور تاوه‌کو ئێستا له چوارچێوه‌ی ده‌وله‌تی عیڕاقه‌وه‌یه ، بۆ کوردی باکوور دایلۆک کردنیانه له گه‌ڵ تورکه‌کان به ئاشتی و دوور له شه‌ڕ . ڕه‌نگه خوازیاری ئه‌وه بن بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات و کورده‌کانی سوریه جموجۆلی چه‌کداری دژ به حکومه‌ته‌کانیان بێته گۆڕێ یان که هه‌یه په‌ره بسه‌نێ .ئه‌و ئه‌جندایه‌ی ڕۆژئاوا که بۆ کورده‌کانی ده‌وێت خزمه‌تێکی ئه‌وتۆی کێشه‌ی سیاسی کورد ناکات . سه‌رده‌می خۆی خۆ بۆ تورکه‌کانیش هه‌ر وه‌ها بوو . به‌ڵام ئه‌وان له ئێمه زیندوترو یه‌کگرتوتر بون و ئه‌جندای خۆیان برده پێشه‌وه و به دوایه‌وه لێیان قبوڵ کراو کۆمه‌کیش کران . بۆ کوردیش زه‌مه‌نه‌که هاتووه ماوه‌ته‌وه له سه‌ر کورد هیمه‌ت بکات و به یه‌کگرتویی کێشه‌که‌ی بباته پێشه‌وه . گه‌وره‌ترین مه‌ترسی که له پێشدا ڕوبه‌ڕووی کورد ببۆوه‌و نزیکی یه‌ک سه‌ده تێکۆشانه‌که‌ی دوا خست نه‌بوونی خیتابی سیاسی یه‌کگرتوو بوو . ئه‌و نه‌خۆشیه ئێستاش ئه‌گه‌ر به زیاتره‌وه نه‌بێ ئه‌وا به‌که‌متر نیه که یه‌خه‌ی کوردی گرتۆته‌وه . به‌ڵی خیتابی سیاسی کورد نه‌ک له ئاستی کوردستانی دایک ،به‌لکو له ئاستی کوردستانی باشوریش یه‌کگرتوو نیه . ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و هاوکاری کردنه‌ی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی بکه‌یت تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ک له پڕۆتۆکۆلێکی هاوبه‌شی حو‌کمڕانی به‌ولاوه تێنه‌په‌ڕیوه . به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێ نه‌ک به خیتابی سیاسی کورد پێناسه بکه‌ی به‌لکو ناچێته قاولغی یه‌ک بوونی خیتابی سیاسی ئه‌و دوو پارته‌ش . پارتی و یه‌کیه‌تی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ده‌توانن نه‌ک له ئاستی کوردی باشوور به‌لکو له ئاستی هه‌موو کوردستان به حوکمی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ئێستا تیانه له توانایان ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی خیتابی سیاسی کوردان بکه‌ن . ئه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان به پێک هینانی به‌ره‌یه‌کی عیڕاقی نه‌زۆک ماندوو ده‌که‌ن و که ڕۆڵێکی ئه‌و تۆشیان نه له ناو ده‌بێ وه نه له ڕێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مێکی باشیشی بۆ کوردان لێ ده‌که‌وێته‌وه به کاری وه‌هاش زه‌مینه‌ی تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی ماڵی کورد له گه‌ڵ هێزه سیاسیه نه‌ته‌وه په‌رستو شۆڤینیه‌کانی عه‌ره‌ب بۆ دوباره دروست بونه‌وه‌ی عیڕاق نزیکتر ده‌که‌نه‌وه . له جیاتی ئه‌وه ده‌بوایه ئه‌وان بانگێشه‌ی به‌ره‌ی سیاسی کوردی باشوور‌و به‌ره‌ی سیاسی کوردی سه‌رتانسه‌ری بکه‌ن و بۆشیان ده‌چێته سه‌ر . ئه‌و دوو پارته ئه‌گه‌ر بێنه به‌رێ هه‌م له توانایان داده‌بیت هه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ش کاری وه‌ها قبووڵ ده‌کا که سه‌رکردایه‌تی کوردی باشور‌و ته‌واوی کوردستان بکه‌ن و بزاڤی سیاسی کورد له‌و په‌رته‌وازیه‌ی ئێستا ڕزگار بکه‌ن و لایه‌نه ناکۆکه‌کانیش له یه‌کتر نزیک که‌نه‌وه . به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی پێگه‌ی سیاسی کوردان و خودی خۆشیان و شێڵگیرانه‌تر داکۆکی کردن له کوردیش به‌و ڕێگه‌یه‌وه بۆیان ده‌چێته سه‌ر . به ڕێگه‌ی یه‌کگرتویی ده‌توانن ئه‌وان ئه‌جنده‌ی خۆیان نه‌ک به سه‌ر وڵاتانی ده‌ورو به‌ر بسه‌پێنن ،به‌لکو له توانایان دا ده‌بێت هه‌تا به سه‌ر هاوپه‌یمانانیش بسه‌پێنن . ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆکه کورد هه‌موو شتی ته‌واوه ته‌نیا خیتابی سیاسی نه‌بێت ده‌با ئه‌و دوو پارته‌ش که ئێستاکه پێکه‌وه ته‌کان ده‌ده‌نه یه‌کتری با فراوانتری بکه‌ن و بیگه‌یه‌ننه هه‌موو ماڵی کوردان .
به‌ریتانیا/06/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|