|
١١\٢\٢٠١١
له
رۆژی جیهانیی قه‌ده‌غه‌کردنی
چه‌کدارکردنی منداڵاندا:
چاودێری کوردۆساید
داوا له‌سه‌رجه‌م پارته کوردستانییه‌کان
ده‌کا منداڵانی که‌متر له هه‌ژده
ساڵ چه‌کدار نه‌که‌ن.
ڕۆژی
10-2 ڕۆژی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کدار
کردنی منداڵانه له جیهاندا..
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان..
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان و داکۆکیکه‌ران له مافی منداڵان..
چه‌کدارکردنی منداڵان و به‌کارهێنانیان له بزاوته چه‌کدارییه‌کان
پێشێلکارییه‌که‌کی زه‌قه به‌رامبه‌ر به مافی منداڵان و بێبه‌ریکردنیانه
له مافی منداڵیه‌تی و خۆێندن و پێگه‌یاندن.
چه‌کدارکردنی منداڵان به‌کارهێنانیان له ململانێ چکداریه‌کان یه‌کێکه
له‌و پێشێلکارییه زه‌قانه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی هێزه چه‌کدارییه‌کان
به‌رامبه‌ر به منداڵان پیاده‌ی ده‌که‌ن.
له به‌رواری 10-2-2002 ه‌وه پرۆتۆکۆڵی پاشکۆ تایبه‌ت به مافه‌کانی
منداڵان چه‌کدارکردنی میرد منداڵانی ژێر هه‌ژده
ساڵی قه‌ده‌غه کردووه"ئیختیاری له جێبه‌جێکردن".
هاوکات په‌یمانانه‌ی رۆما که بنه‌مای یاسایی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تیه،
چه‌کدارکردنی منداڵانی که‌متر له پازده
ساڵ به تاوانی چه‌نگ ده‌ناسێنێت.
ئه‌م داددگایه که دادگایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌رکی دادگایی کردنی
هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌یه که پێشێلکاری گه‌وره"گینۆساید،تاوانی جه‌نگ
و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی "له‌ئاستی جیهانی ئه‌نجامه ده‌ن و ڕێگره
له به‌رده‌م ڕزگاربوونی تاوانباران له سزای تاوانه‌کانیان.
لێره‌وه ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کانی
کوردستان له حکوومه‌ت و پارت و ڕێکخراوه‌کان ده‌که‌ین له هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بزوووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی کوردستان وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی مۆدێرن و ڕه‌وا له ئاستی
جیهانی ده‌ربکه‌وێت و به پێی پرنسیبه جیهانییه‌کان مامه‌ڵه بکا،
خۆ بپارێزن له چه‌کدارکردنی میرد منداڵانی ژێر
هه‌ژده ساڵانه.
چاودێری کوردوساید له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا
باشترین چه‌ک بۆ مێردمندالان خوێندن و به‌هره‌مه‌ند بوونیانه به
ژیانێکی ئارام و ئاسووده ، هه‌ر ئه‌م چه‌که‌شه
که گره‌وی سه‌رکه‌وتن زامن ده‌کا.
چاودێری کوردۆساید که ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانییه بۆ دادگای
تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی،به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت هه‌موو پێشێلکارییه‌ک له‌و
په‌یوه‌نده تۆمار بکات و بیگه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست.
هاوکات داواکاره منداڵانی که‌متر له هه‌ژده
ساڵ له بواری پاراستنی (حیمایه) به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران
و وه‌زیران به‌کار نه‌هێنرێن.
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|