١٠\٥\٢٠١٠
له ڕۆژی
دایک دا چ دیارییه‌ک ؟

جه‌لال چوارتایی
ئیمڕۆ که ڕۆژی دایکانه ، بزه ده‌خاته سه‌ر
لێوی دایکانی جیهان که‌چی له کوردستانه‌که‌ی مندا مه‌ته‌مینی سه‌رتاپای
دایکان داده‌گرێت و ده‌بێت سنگ بکوتن. دایکانی جیهان چاوه‌ڕوانی ده‌ست
و دیاری جگه‌رگۆشه‌کانیان ده‌که‌ن که‌چی له کوردستانه‌که‌ی مندا
دایکان مه‌رگی منداڵه‌کانیان له ئامێز ده‌گرن . دایکانی جیهان له یه‌کدی
کۆ ده‌بنه‌وه و سه‌مای خۆشی ده‌گێڕن که‌چی له کوردستانه‌که‌ی مندا
دایکان له یه‌کدی کۆده‌بنه‌وه و پرچی خۆیان ده‌ردێنن . دایکانی جیهان
بۆنی گوڵ و گوڵزار ماڵه‌کانیان پڕ ده‌کات که‌چی دایکانی کوردستان بۆنی
خوێنی ئازیزانیان ژیانیان تاڵ ده‌کات . دایکانی جیهان ئارامترین ڕۆژ به‌ڕی
ده‌که‌ن که‌چی دایکانی کوردستان جه‌رگبڕاوی و شین و شه‌پۆڕ به‌سه‌ر ده‌به‌ن
له‌م ڕۆژه‌دا .
هێشتا زه‌رده‌ی خۆر سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانیشی نه‌گرتۆته‌وه که هه‌واڵی
مه‌رگی تێکۆشه‌رانی کورد خۆی ده‌کات به هه‌موو ماڵێکدا . هێشتا
دایکانی کورد ڕیفۆقی چاویان نه‌سڕیوه که دڕنده‌کانی کۆماری ئیسلامی
په‌تی سێداره له گه‌ردنی پێنج تێکۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ئاڵێنن و
چاوی برسێتییان به خوێنی شۆڕشگێڕانمان تێر ده‌که‌ن . هێشتا له بیری
تیرۆرکردنی "سه‌رده‌شت عوسمان"هکانداین به ده‌ستی سه‌گه‌کانی خۆماڵی
که که‌ڵبه‌ی گورگه هاره‌کانی داگیرکه‌ران نوقمی لاشه‌ی پاک و بێگه‌ردی
"کهمانگهرهکان و وهکیلیهکان و عهلهمهولووییهکان و حهیدهریهکان
و ئیسلامیان" ده‌بێت .
تۆ بڵێی له به‌ختی که‌چی دایکانی کورددا بێت که سه‌گی خۆماڵی و گورگی
بێگانه ده‌بنه هاوکار بۆ تاریککردنی ڕۆژی دایکان و سوورکردنی لاشه‌ی
جوانه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ؟
به‌ڵێ ئیمڕۆ که ڕۆژی دایکانه ، دیاری دایکانی کورد بوویه
پێشوازیکردن له ته‌رمی تێکۆشه‌رانی وه‌کو فه‌رهاد و فه‌رزاد و شیرین و
عه‌لی و مه‌هدی به ده‌ستی ئه‌و کۆنه‌په‌رستانه‌ی که به زه‌بری شمشێر
کوردستانیان وێران کرد و ئه‌نفال و جیهاد و کۆمه‌ڵکوژی و گۆڕی به کۆمه‌ڵیان
به دیاری بۆ هێناین .
له یادی ئه‌م پێنج تێکۆشه‌ره‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌م پۆله شه‌هیده
و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی .
مردن بۆ ئه‌و دڕندانه‌ی که ته‌رمی {فه‌رزاد که‌مانگه‌ر - شیرین عه‌له‌م
هولو - فه‌رهاد وه‌کیلی - عه‌لی حه‌یده‌ریان - مه‌هدی ئیسلامیان و سه‌رده‌شت
عوسمانیان } کرده دیاری بۆ ڕۆژی دایکانی کورد .
9-5-2010
هۆڵاند
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|