![]()
![]()
|
''لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە'' وەفیق سامەڕائی زیاتر لە دوو مانگە لە بەغدا نەبینراوە .
بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵی باوەڕپێکراوی جێگای متمانە ، نزیک لە شوێنی کاری وەفیق سامەڕائی لە کۆشکی کۆماری ، بە ناوەندی چاکی ڕاگەیاند " زیاتر لە 2 مانگە وەفیق سامەڕائی بەهیچ شێوەیەک لەسەر کارەکەی نەبینراوە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئەمنی ، لەو کاتەوەی ناوی بۆ لێپرسینەوە لە دادگای باڵای تاوانەکان هاتووە لەسەر تاوانی ئەنفال بە تەواوی شوێنبزر بووە ، هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت " . سکاڵا تۆمارکردن لەسەر وەفیق سامەڕائی لە لایەن ناوەندی چاکەوەو و بانگکردنی لە لایەن دادگای باڵاوە تێسرەواندنێکی گەورە ی سیاسی بوو لەم گومانلێکراوە کەوت ، بە تەواوی ئەم تاوانبارەی لە ژیانی سیاسی عێراق دوور خستەوە ، پێی دەچێت ناوبراو وەک نەزار خەزرەجی لە ترسی دادگاییکردن ، باقی تەمەنی لە خۆشاردنەوە لە دادگا بەرێتە سەر ، تاکو ڕۆژێک دەدۆزرێتەوە دەستی دادپەروەری پێی دەگات . ئێمە جارێکی دیکە بە هەموو کوردستانیان ڕادەگەیەنین ، داوا لەهەموو لایەکتان دەکەین شوێن پێی تاوانباران هەڵبگرن و ناوەندی چاکیان لێ ئاگادار بکەنەوە ، لە پێشیانەوە هەردوو جوتە تاوانباری ناسراو وەفیق سامەڕائی و نەزار خەزرەجی ، پەیمانیش بە هەموو لایەک دەدەین بەردەوام بە دوای تاوانبارانەوە بین .
ناوەندی چاک 18-10-2007 www.chak.be chak_org@yahoo.com تێبینی : تەنها ئەم ئیمەیل و ماڵپەڕەمان هەیە .
|