٥\٩\٢٠١٢
له‌سه‌ر
وێرانبوونی سوریا، موهته‌دی جه‌ژنی ''شۆڕش'' له ئێران دەگێڕێ!

سامان که‌ریم
عه‌بدوڵای موهته‌دی، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لحه‌یات"ی
له‌نده‌نی که له سایتی ته‌له‌فیزیۆنی (ئێن. ئاڕ. تی)ی کوردستانی
عێراق کورته‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه ده‌ڵیت "ڕوخانی ڕژێمی سوریا ده‌بێته
هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له ئێران". ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره پله سێیه‌ی
بزووتنەوەی کوردایه‌تی که له‌سه‌ر خوانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
دەنگۆی په‌یدا کردوه، هیچ په‌یامێکی تازه‌ی نه‌داوه، جگه‌له بۆچوونه
سیاسییه‌کانی ٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وکات به
ته‌پوتۆزی کۆمۆنیزمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه و ئه‌مڕۆش پاش هه‌وڵدانیکی
زۆر موسته‌فای هیجری له مه‌قامی خۆیدا ده‌یبینێت و ده‌یکێشیته بن
باڵی خۆی.
شۆرشه‌که‌ی موهته‌دی، پێشوازیکردنێکی بێ په‌رده‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکا و
کاولکردنی کۆمه‌ڵگای ئێران، ئه‌وه‌نییه گله‌یی ده‌کات و ده‌ڵیت "تا
ئێستا ئه‌مه‌ریکا بڕیاری نه‌داوه هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی ئێران بکات،
کلیلی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌ئێراندا هاوکاریکردنی هێزه‌کانی
ئۆپۆزسیۆنه نه‌ک ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی". موهته‌دی نایشارێته‌و
که له کۆبوونه‌وه دیموکراتیه‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا له سوید،
پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی ئاماده‌یبوون... لێره‌دا پیویسته هه‌ڵویسته‌یه‌ک
بکه‌ین و له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی باسه‌که‌مان چڕ بکه‌ینه‌وه:
یه‌که‌م: بزووتنەوەی کوردایه‌تی وه‌کو هه‌ر بزووتنەوەیه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌لایه‌تی
دابونه‌رتیی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه و عاده‌تی به‌وه گرتوه
که ناوه‌رۆکی هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی له بەرژەوەندیی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیه‌وه له‌چاو " نه‌ته‌وه"کانی تر‌و گشت مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کڕێکار و زه‌حمه‌تکێش بکات. ته‌نانه‌ت
هیواو ئیستراتیژی ته‌واوی هێزه‌کانی بزووتنەوەی کوردایه‌تی وه هه‌ر
بزووتنەوەیه‌کی تری ناسیونالیستی،له پێناو جیبه‌جیکردنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌دا،
ئاماده‌یه هه‌موو پره‌نسیپێکی دژەمرۆیی بۆ بخاته خزمه‌ته‌وه. ئه‌وه‌تا
موهته‌دی بۆ ئامانجی به‌دیهاتنی "فیدرالیزمی - جوگرافیایی" له
ئێران‌دا، هه‌موو سینارێۆیه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی پیرۆزکردووه. له‌وانه‌ش
جه‌نگ، کاولکاری ، سیناریۆی ڕه‌ش، برسیتی و ئاواره‌یی، بۆمبا‌باران و
مرۆڤکوژیی به کۆمه‌ڵ... له‌م روانگه‌یه‌وه نه مرۆڤ وه نه چینی
کرێکار وه نه خه‌ڵکی سته‌م دیده وه نه ژن و لاو هیچ جێگا و ڕێگایه‌کیان
نییه و هه‌موویان قوربانی پیرۆزی خاک و نه‌ته‌وه‌ن.
موهته‌دی ٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌بریارنامه‌یه‌کی پێشنیاریدا ڕایگه‌یاند:
" دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی چڕ‌وپڕ له ئاستی جیاوازدا له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆنی کوردی عێراق به تایبه‌ت یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان،
نووسینی نامه‌ی ڕه‌سمی بۆیان سه‌باره‌ت به ڕۆشنکردنه‌وه‌ی هه‌لوێسته‌کانی
خۆمان.... نیشاندانی هاوده‌ردی و پشتیوانی و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی
پێشنیاره‌کانمان. هه‌وڵدان بۆ په‌یداکردنی زۆرترین دۆست و ئیمکانات بۆ
ئێستا و ئاینده". ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ڕوانگه‌و عاده‌تی ئه‌مڕۆیه، به‌ڵام
به‌و جیاوازییه‌وه‌که ئه‌وکات له‌سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی
ئیران‌دا بوو وه ده‌بووایه به حه‌یا و ڕێزه‌وه کوردایه‌تییه‌که‌ی
نیشان بدایه، به‌لام ئه‌مڕۆ هیچی له‌وانه پیویست نییه وله به‌رده‌رگای
گه‌وره ناسیونالیسته‌کاندا که‌وتوه، هه‌م بۆ پول وه‌هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
"به‌ره‌ی کوردستانی" پێک بهێنیت تا پڕۆژه‌که‌ی به نرخی کاوڵبوونی کۆمه‌ڵگای
ئێران سه‌ربگرێ و خۆیی وتاقمه‌که‌ی، له‌م نێوه‌دا و کورسییه‌کی وه‌زاره‌تی
ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئیرانی پێببڕێ. بێگومان له سیاسه‌تێکی ئاوا‌شدا، نه‌ک
هه‌ر کاولبونی سوریا وپه‌ره‌گرتنی سیناریۆی ڕه‌ش و هێزه تیروریسته‌کانی
ئیسلامی سیاسی و له مه‌نگه‌نه‌دانی هه‌موو خواست‌و ویست و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
کرێکاری و جه‌ماوه‌ری له‌م وولاته‌دا، هیچ نرخیکی بۆ موهته‌دی و
بزووتنەوەکه‌ی نییه، بگره چه‌پڵه لیده‌ره بۆ ئه‌م کاولکارییه وئه‌م
ڕۆژ ڕه‌شییه‌ی خه‌ڵکی سوریا وله سایه‌ی ڕاونان و کوشتن و ئاواره‌بونی
خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌دا، جه‌ژنی خۆی ده‌گێڕێت تابه‌م کاره‌ساتانه‌وه"
شۆڕشه‌که‌ی خۆی" له ئێران‌دا به‌رپا بکات!
دووه‌م: پێشوازی له جه‌نگی ئەمەریکا و
کاولکردنی ئێران. ئه‌مه‌شیان دیسان عاده‌تێکی تری بزووتنەوەی کوردایه‌تییه.
ژیان به‌سه‌ربردن له په‌ناگاو ووڵاتاندا تا کوو جه‌نگیک یان ئه‌زمه‌یه‌کی
قوڵ نێوان دوو ووڵاتی دراوسێ ده‌گرێته‌وه‌یان له‌وه باشتر بۆ ئه‌وان
که زلهێزێکی وه‌ک ئەمەریکا هێرش به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌یدا
شتێکیان پێبڕیت... پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وشای ئێران، دواتر
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا، له‌سایه‌ی جه‌نگی ئێران وعێراقدا، دواتر هه‌موو
بزووتنەوەی کوردایه‌تی له عێراقد، چه‌پڵه‌یان بۆ جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا بو
سه‌ر عێراق لێدا. به‌لام ئه‌مڕو ئه‌م عاده‌ته بۆ موهته‌دی سیاسه‌تی
ڕۆژیشه. سیاسه‌تێکه پێمان ده‌ڵێت با کۆنه‌په‌رستترین بزووتنەوەی
بورژوایی له دونیادا بچیته سه‌رکار له‌سوریادا هیچ قه‌یدی نییه و
بەرژەوەندیی "نه‌ته‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی" تێدایه چونکه دوای ئه‌وه
سه‌ره‌ی ئێرانه!
سێیە‌م: هاوکاریکردنی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه نه‌ک ئه‌نجامدانی هێرشی
سه‌ربازی": موهته‌دی دیاره له‌سه‌رانی بزووتنەوەکه‌ی له عێراقدا
فێری ئه‌وه‌بوه که چۆن قسه بکات، ئه‌و به‌ئاشکرا ناڵیت لایه‌نگری
هێرشی سه‌ربازیم، به‌ڵکوو داوای ده‌ستگیرۆیی ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات
له‌ئەمەریکا وڕۆژئاوا. به‌کورتی داوای چه‌ک و پول و ... ده‌کات به‌لام
ئه‌وه زمانی پراگماتیکی و نیفاقی بورژواییه. به‌لام موهته‌دی به
ئاشکرا ده‌ڵیت پسپۆرانی ئه‌مه‌ریکی له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا بوون... تۆ
بلیی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا بۆ ئه‌م جۆره له کۆبوونه‌وانه چ جۆره
پسپۆرێک بنێرن، جگه له پسپۆرانی جه‌نگ و هه‌واڵگری و سی ئای ئه‌ی...!
له ڕوانگه‌ی بزووتنەوەکه‌ی موهته‌دییه‌وه شۆرش ئه‌وه‌یه که" نه‌ته‌وه‌ی
خۆت"، واته چینی بورژوازی کورد به ده‌سه‌لات بگات، یانی وه‌ک ئه‌وه‌ی
که تاڵه‌بانی و به‌رزانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاند. ئیتر چه‌نده خه‌ڵک
ده‌کوژرێ و ئاواره ده‌بیت، سه‌رگه‌ردانی و هه‌ژاری بلاوده‌بیته‌وه،
کۆمه‌ڵگای ئێران دووچاری دابڕان و لێک ترازان ده‌بێت، هه‌مووی به
فیدای " نه‌ته‌وه" بێت. به‌لام موهته‌دی هیچی نه‌وتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
که‌چۆن به ڕوخانی ئه‌سه‌د که ئه‌وه‌ش رۆشن نییه، شۆرش له ئێران‌دا
کلپه ده‌کات؟! بۆیه چاوی له فڕۆکه‌کانی ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریکا و
جه‌نگه ماڵوێرانه‌که‌ی ئه‌م ده‌وله‌تانه بڕیوه.
بێگومان شۆڕش مانا‌و زه‌مینه‌ی کۆمه‌لایه‌تی خۆی هه‌یه... "خه‌ڵک نایه‌وێت
وده‌سه‌ڵاتیش نا‌توانیت". ڕۆشنه له ئێران ده‌میکه خه‌ڵک ئه‌م ڕژیمه‌یان
ناوێت به‌لام له به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک رێکخراونییه، وئاسۆیه‌کی سیاسی
شۆرشگیڕانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆی نه‌ناوه، هێشتا ئاماده‌یی بۆشۆڕش له‌م
ساته وه‌خته‌دا نییه. وه له لایه‌کی تره‌وه خه‌ڵکی ئێران دوو
ئەزموونی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه: یه‌که‌میان شۆڕشی ئێرانه، که چۆن
بورژوازی به‌ناوی شۆڕشه‌وه شۆڕشی له‌باربرد و جارێکی دیکه چینی
کڕیکار و خه‌ڵکیان خسته‌وه ژێر سایه‌ی دڕه‌نده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌وه،
دووه‌میان: ئەزموونه‌کانی شۆڕشی میسر‌و تونس و ڕوداوه‌کانی لیبیا و به
تایبه‌ت سوریایه که زیاتر خه‌ڵک، به تایبه‌ت کڕێکارانی هوشیار
کردۆته‌وه که وه‌ڵامی ئه‌م قسه پووچانه به نەرێنیی بده‌نه‌وه. بۆ
خه‌ڵک ڕۆشنه که له سایه‌ی فڕۆکه‌کانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریکادا، شۆرش ده‌بیته
گاڵته‌جاڕیی و به‌رژه‌وندییه‌کانیان ده‌بنه قوربانی. خه‌ڵکی ئێران به
گشتی و کڕێکارانی و کوردستان به‌تایبه‌تی، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت شوڕشی
خۆیان ڕێک بخه‌ن مه‌رجی یه‌که‌می ئه‌وه‌یه که ریزی خه‌باتکارانه و
سیاسی خۆیان جیابکه‌نه‌وه له موهته‌دی و بزووتنەوەکه‌ی له
(سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌ب)ان و کۆماریخواز و نه‌ته‌وه‌چییه‌کان.
Saman.karim5@gmail.com
|