١٢\٥\٢٠١٠
له‌ترسی
خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌ری دژ به تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
کاربه‌ده‌ستانی
حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن ئۆفیسی خۆیان چۆڵ ده‌کات!
له‌سه‌ر
بانگه‌وازی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئه‌مڕۆ 11ی ئایاری 2010
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و دۆستانی حزب و ڕه‌وه‌ندی کوردی له
له‌به‌ریتانیا خۆپیشاندانێکیان دژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌رده‌م
حکومه‌تی هه‌رێم له‌له‌نده‌ن به‌ڕێخست!
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین پلاکاردی حزبیان به‌رزکردبۆوه که به‌زمانی
ئینگلیزی و کوردی نوسرابوون، هه‌روه‌ها دروشمه‌کانی( تیرۆر‌و ئینسانکوژی
له کوردستان مه‌حکومه)، (به‌ڵێ بۆ ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری و
بیروڕاده‌ربڕین له کوردستان)، ( ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر به‌رپرسن له‌تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان)، (نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له کوردستان) و(
کوشتنی رۆژنامه‌نوسان و ژنان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی مه‌حکومه) به
زمانی ئینگلیزی و کوردی و عه‌ره‌بی و له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه ده‌واترایه‌وه
و شه‌قامی به‌رده‌م باره‌گای حکومه‌تی هه‌رێمی پڕکردبوو! هاوکات
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی گه‌وره‌ی " سه‌رده‌شت عوسمان" یان به‌رزکردبوه‌وه.
ده‌شتی جه‌مال، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزب، پاش به‌خێرهاتنی
ئاماده‌بوان به زمانی ئینگلیزی، قسه‌و باسێکی کورتی ده‌رباره‌ی ڕوداوی
تیرۆره‌که پێشکه‌شکرد. له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌دا ده‌شتی جه‌مال چه‌ندین
شیعاری به زمانه‌کانی ئینگلیزی، کوردی و عه‌ره‌بی خوێنده‌وه که
خۆپیشانده‌ران به حه‌ماسه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌یانوته‌وه.
دواتر، موحسین که‌ریم، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه، له وته‌یه‌کی
کورت‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر و به‌تایبه‌تی
پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجامدانی تیرۆره‌که به‌رپرسارن. وتی
که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌ن سیاسیه‌کان هیچ گومانێکیان له‌وه
نیه که ئه‌وان به‌وکاره هه‌ڵساون بۆیه ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه که
تاوانباران له‌پرۆسه‌یه‌کی رونوشه‌فافی لێکۆلێنه‌وه‌دا بۆ رای گشتی
کوردستان ئاشکرابکه‌ن تا له‌دادگایه‌کی ئاشکرادا داگایی بکرێن و به
سزای خۆیانبگه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه کرد که ئه‌و تاوانه ته‌نها
به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیی سیاسی نیه، به‌ڵکو شه‌رێکه
له‌دژی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و
نایه‌کسانی کوردایه‌تی له‌کوردستان! ووتیشی که راگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی
پارتی و باقی ده‌زگاکانی ده‌رباره‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت بۆ ساردکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی نارازیه و سه‌ره‌نجام بۆ سازکردنی سیناریۆیه‌که بۆئه‌وه‌ی چۆن
خۆیان له‌و ریسواییه قورتاربکه‌ن، بۆیه نابێ خه‌ڵکی نارازی واز له‌و
خه‌باته‌یان بێنن که ده‌ستیان داوه‌تێ بۆ ریسواکردنی تیرۆریستان وگه‌یاندنیان
به دادگا. له‌کۆتاییدا به‌ناوی ئاماده‌بوانه‌وه په‌یامی هاوپشتی بۆ
خۆپیشاندانه‌کان و خرۆشانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و لاوانی کوردستان راگه‌یاند.
هه‌ریه‌که له نادیه مه‌حمود و موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی
سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق په‌یامی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه
قێزه‌ونه و هاوپشتی بۆ ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دژی ئه‌و
تاوانه راگه‌یاند.
کارن جۆنسۆن، له‌لایه‌ن(PCS- کۆمیسیۆنی یه‌کێتی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان
که زیاتر له 300 هه‌زار ئه‌ندامی له‌سه‌راسه‌ری به‌ریتانیادا هه‌یه)
نامه‌ی یه‌کێتیه‌که‌یانی خوێنده‌وه که ده‌رباره‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان بۆ مه‌سعود بارزانیان ناردوه.
بێجگه له‌وانه ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری لایه‌نی سیاسی و کۆمیونیتی کوردی
که له‌خۆپیشاندانه‌که‌دا ئاماده‌بوون، ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه قسه‌وباسیان
کرد و سه‌رباری ئیدانه‌و سه‌رکۆنه‌کردنی تاوانه‌که ئاماده‌یی خۆیان بۆ
درێژه‌دان به خه‌بات بۆ به‌رگری له ئازادی سیاسی و پێش‌گرتن به
تیرۆری سیاسی له کوردستان نیشاندا. هه‌روه‌ها ده‌یان نوسخه له به‌یاننامه‌ی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و عێراق به زمانه‌کانی ئینگلیزی و
کوردی و عه‌ره‌بی له‌ناو ره‌وه‌ندی کوردی عه‌ره‌بی دا که‌له‌وناوه‌دا
بوون بڵاوکرایه‌وه‌و هاورێ و کادرانی حزب له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌که‌وه
روونکردنه‌وه‌یان بۆده‌دان و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان ده‌دانه‌وه‌و ئه‌وانیش
زۆر به گه‌رمی پشتیوانیان لێده‌کرد.
یاداشتنامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی به‌ناوی ئاماده‌بوانه‌وه ئاماده‌کرابوو
که‌بدرێته ده‌ستی نوێنه‌ری حکومه‌ت، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه
رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ئاگادارکران که کارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌رێم
ئۆفیسه‌که‌یان به‌جێهێشتوه! بۆ دڵنیابوون له‌وه یه‌کێک له‌رێکخه‌رانی
خۆپیشاندانه‌که له‌گه‌ڵ پۆلیسدا چونه‌سه‌ره‌وه‌و بینیان که ئۆفیسه‌که
چۆڵکراوه! هه‌روه‌کو به پۆلیس ووترابوو که ژماره‌یه‌ک که‌س به‌مه‌به‌ستی
کاری ئاژاوه‌گێری له‌ناوچه‌که‌دا کۆبونه‌ته‌وه! دوای ئه‌وه‌ی که
نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم جورئه‌تی روبه‌روبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکیان نه‌بوو،
بڕیاردرا یاداشته‌که راسته‌وخۆ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌وانه بکرێ.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌که‌یه:
یاداشتی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان له له‌نده‌ن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی.
ئێمه به‌شداربوانی خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان که ئه‌مڕۆ(11/5/2010 ) له‌به‌رده‌م ( باره‌گای حکومه‌تی هه‌رێم/
له‌نده‌ن ) کۆبوینه‌ته‌وه له‌رێگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای
ئیدانه‌و ریسواکردنی ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونه، ناره‌زایه‌تی توندی
خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین
که:
1- سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیموکراتی کوردستان که ده‌سه‌لاتدارى
واقعیی هه‌ولێره به‌رپرسیارێتى رودانی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن.
ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و له پرۆسه‌یه‌کی شه‌فافدا
ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که و ئه‌و لایه‌نه‌ی که له‌پشتی تیرۆره‌که‌وه
وه‌ستاوه بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و راپێچی دادگا بکرێن.
2- ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان به‌پێی یاسا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌پاراستنى
ئازادی سیاسی، بیروڕاو ویژدان، ئازادیی بڵاوکردنه‌وه‌و راگه‌یاندن
رابگه‌یه‌نن. به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و
رۆژنامه‌گه‌ری نیشان بده‌ن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ریگه‌گرتن
له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئینسان کوژى له کوردستان.
پاش نزیکه‌ی سه‌عات ونیوێک، خۆپیشاندانه‌که له‌ناو جۆش و خرۆشی ئاماده‌بواندا
کۆتایی هات و کامیرای حزب و بڵاوکراوه‌ی (هاوڵاتی)یش روماڵی
خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان
11\5\2010
|