تاڵ تاڵی پرچه کاڵه خاوه‌که‌م له په‌نجه‌ی تیرۆژهکان ده‌ئاڵێنم و ده‌یده‌م به ڕوخساری خهواڵووتدا هه‌رچی ماچه نه‌کراوه‌کانی لێوه ههنارییهکانمه ئه‌یخه‌مه باوه‌شی په‌ڵه هه‌ورێکی چاو ڕه‌ش و له هه‌ر کوێ بی تێر ماچ ئه‌ده‌م به شانی لێوانتدا هه‌ر له‌ودیو ئاسمانه‌وه ئه‌بمه هاوڕێی فریشته‌یه‌ک و ڕوخسه‌تی لێ وه‌رئه‌گرم شه‌وێکی تار بێمه ناو چاوه‌کانته‌وه و ببمه شازاده ...له خه‌ونتدا کاتێ په‌لکه زێڕینه‌ت دی باوه‌ڕ به دایکت نه‌که‌ی گه‌ر پێی ووتی ئه‌وه پرچی حه‌زره‌تی ئایشه و فاتمه‌یه نااااااااا..... ئه‌وه خه‌ونه نه‌هاتووه دییه‌کانی منن له‌ودیو ئاسمانه‌وه شۆڕ ده‌بنه‌وه به ژیانتدا چی خه‌نده و شادییه ههڵنهپچڕاوهکانی ته‌مه‌نه پایزییهکهمه بێ ئه‌وه‌ی بیانکه‌مه‌وه ئه‌یانخه‌مه سه‌ر لێوی مانگه شه‌و و ههڵیدێنم ... له ئامێزی ئاسمانتدا هه‌ر له‌ودیو ئاسمانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دائه‌نیشم و تکا له دادار ئه‌که‌م ئازادی و ئاشتی ببارێنێ به‌سه‌ر ووڵاته بێ نازه‌که‌ی هه‌ردووکماندا له‌ودیو ئاسمانه‌وه به کۆڵانه‌کانی به‌هه‌شتا گوزه‌ر ئه‌که‌م و نابمه په‌ری نه‌کا بمکه‌نه دیاری پیاوچاکێک و بڵێن هانێ حۆری له‌ودیو ئاسمانه‌وه سوێندێک ئه‌خۆم هه‌رگیز خۆشم نهوێیتهوه نه تۆ نه درۆ نه کوڕێکی تری وه‌ک تۆ بۆیه له‌گه‌ڵ بارانێکدا گشت چرپه‌کانی دڵم بۆلات ئه‌نێرم و ئهیبارێنم به په‌نا گوێتدا ئه‌ی کوڕی ئازاره‌کانم هه‌تا ماوی خه‌مه‌کانم ئهترپێنن له دڵتدا.
هۆڵه‌ندا
|