لەوە زیاتر
مەیکوژە.

هەردى شەفیق
خۆرەتاوەکە بۆخۆى دەیسوتێنێ مەیسوتێنە ،ژیان بۆخۆى خەریکە دەیکوژێت
مەیکوژە .مناڵەکە چاوى بڕیوەتە بەزەیی خواو گیرفانى خوا پێداوەکانى شار
،چاوى بڕیوەتە سێبەرى ئەو منارانەى سەرلە ئاسمان گیر ئەکەن .لەوە زیاتر
مەیکوژە ،لى َى گەڕێ کێ ئەڵى ئەو چى ئازارێک لەناخەوە ئەیکرۆژێ ،چ
ئاگرێک لەدەرونیدا ئەیکات بەقەرەبروت ؟لەوە زیاتر بریندارى مەکە سەیرى
چاوەکانى بکەو چاوى دایکت،خوشکەکەت،دەزگیرانەکەت ببینە داواى پارویەک
نان ئەکات ، تاشەوێک مناڵەکانى بەبێ شێ و وبەبرسێتى سەر نەنێنەوە ،لەوە
زیاتر ئێسکو پروسکى مەهاڕە شەقى زەمانە فڕێ ى داوەتە سەرجادە ،کێ ناڵێ
سەردەمانێک،زەمانێک ئەو نازدارترین مناڵە نەشمیلانەکەى دایەو بابە
نەبووە بەدەم ئەو دەرۆزە کەرانەى ئازارى برسێتى دەرگاى دۆست ودوژمنیان
پێ ئەکوتێ؟کێ ئەڵێ ئەو لەخەویشا ئەقڵى بۆ ئەوە چووە ڕۆژگارێک گریانى
مناڵە کانى بەرماڵى سواڵى پێ دابخات؟بیهێنەرەە بەرچاوت مناڵەکەت داواى
پارەت لێئەکاو پێت نیە ،ئەو لەبرسا ئەگرى وتۆش لەبێپارەیی و
لەبێدەسەڵاتیا تەنیا ئەتوانیت ڕۆژێک ودوان و سیان دڵخۆشى بدەیتەوە ،
بەڵام دڵخۆشى نەسفرەیەکە لەبەردەمى مناڵەکانتا ڕاى بخەیت و نەپارەى
پاکەتە بسکێتێکە مناڵێکى برسى پێ ژیر بکەیتەوە .بیهێنەرە بەرچاوت دایکت
،دۆستەکەت ،دەزگیرانەکەت ،خوشکەکەت ،کچەکەت لەو سەرشەقامە سواڵ ئەکاو
سواڵێ (شەو نوستنێک)ى لێئەکەن .چەند تاڵە ئازارى برسێتى وئازارى
بێویژدانى و سوکایەتى وەکو هەزارەها شارە مێرولەى برسى وەک ئەوەوى
بەسەر ڕۆحتا بڵاوە بکەن و ولەگۆشتى دڵت بخۆن و بتکوژن!! لەوە زیاتر
مەیکوژە لەم مەوسمى بێویژدانى و ئەزمەى ویژدانەدا حەقیقەت هەزار گوللەى
ناوە بەدڵى ئەوەوە ،تاوێک بچۆرە شوێنەکەى و سەیرى ئەو گوللانەش بکە
سەردڵى تۆ ئەسمن و هێواش هێواش پەنجە بخەرە خوێنى دڵى خۆت و وبزانە
هەست بەچى ئەکەى؟ڕۆژێک کەبرسێتى زەفەرت پێدێنێو هاوارى گەدەت دنیات
لێئەکات بەدۆزەخ چاوى ئەو مناڵە برسیەت بێنێتەوە بیر هیچ گوناهێکیان
نیە جگەلەوەى لەبێوەژنێکى کۆست کەوتوو هاتوونەتە دونیاوەو هێشتا جەژنێک
تێر سکى خۆیان نانیان نەخواردووەو بەبێ ئەوەى لەززەتیان لەڕۆژێکى
شیرینى مناڵى کردبێت گۆشەى شەقامەکان بەخوێنى هەژارى وناڵەى
بێدەرەتانیان سواغ ئەدەن.بیهێنەرە بەرچاوى خۆت کەگەورە بوون ئەو
مناڵانە بۆ کام یادگارى مناڵیان بگرین؟بۆچ ڕۆژێک بگرین ؟یادى چ ڕۆژێکى
مناڵى بکەنەوە شایستەى ئەوەبێت یادى بکەنەوە؟دەستى کام ناز فریاى ئەوە
بکەوێت ئەو فرمێسکانە وشک کاتەوە ،ئەو دڵە چکۆلە خۆشبکات هێشتا دڵى
پاساریەکیشیان نەشکاندووە؟هەست بەو ئازارە بکات مناڵێکى سێ چوار ساڵان
هەناسە بۆ نوقڵێک ،پاکەتە بسکیتێک هەڵئەکێشێو دەستى خۆزگەى نایگاتێ ؟جزدانە
خاڵیەکەى دایکیان دەرەقەتى نایە ؟دەرەقەتى نایە کرێ ى خانوو بدات،جل
بکڕێ ،پارەى ئاو کارەبا و خواردن بدات، دەبێ هەستى ئەو مناڵە چەند
ناسکبێت بەوسانییە وردو خاش ئەبێت؟
تو خودا ،تو ویژدانتان ،توئەو کەسانەى خۆشتان ئەوێن و سوێندیان بەسەر
ئەخۆن وابزانن ئەو ژنە برسی و بێکەسە ،ئەو دایکەى لێوان لێوە لەکسپەى
دڵ و کزەى جەرگ ،لێوان لێوە لەخەمى مەینەتى ونەهامتى ئەو مناڵانەى
دڵشکان موشتەریانەو کردونى بەپیرى زەمانە،دایکتانە ،ئەومناڵانەش مناڵى
ئێوەن.وابزانن دایکتانەو سواڵ بۆ ئێوە ئەکات ،وابزانن خێزانەکەتانەو
لەدواى تیا چوونى ئێوە سواڵ بۆ مناڵە کانتان ئەکات ،وابزانن دەزگیرانە
کەتانە ،خوشکەکەتانە ،گوناهە بەخودا،بەمەبدەئ و پیرۆزى ئێوە گوناهە ،خۆمنارەکانى
ئەم شارە سەر لەئاسمان توند ئەکەن و مزگەوتەکانیش سیخناخن بەپیاوى
ئیماندار ،ئەم وڵاتە پڕە لەمرۆڤ دۆستى بەناو مرۆڤ دۆست و سەر دەزگا
کانى ڕاگەیاندن ،پڕە لەنیشتیمان پەرەوەرو یەکسانى خوازو .............هتد
و ئەوەش لەگەڵ هیچ پێوەرێکى ئەخلاقى ئینسانى و ویژدانى وهیچ ڕێبازێک
کەخزمەتى مرۆڤ بکات ناگونجێت و یەک ناگرێتەوە.بۆیە داواى ئەوەیان
لێمەکەن شەوەکانتان بەخوێنى برسێتى سور بکەن و هێندەى تر جەرگیان مەکەن
بەکەباب.بەو قسانە دڵیان دامە چەڵەکێنن ،دڵى ئەو مناڵە چکۆلانە غەرقى
خوێن مەکەن ،کێ ئەڵێ ئەو لەخەیاڵى ئەوەدانیە سفرەى ئەو ئێوارەیان دڵیان
نەشکێنێ و تۆزێک نانى وشکى تێدابێت،کێ ئەڵى ئەو مناڵە خەوتووەى بەر
خۆرە تاوەکەش خەو بەشەقامێکى میهرە بانترەوە نابینێ؟؟
Jgarsoz8181@yahoo.com
Hardishafiq@yahoo.com
|