په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠١١

لە یادی (٦٤)ه‌مین ساڵه‌ی کۆمەڵکوژی دەرسیم و (٥١)ەمین ساڵەی تاوانی سینەمای عامودەدا.

 


لە ھەر پارچەیەکی ئەم نیشتمانە داگیر کراوەدا ,ھەموو ڕۆژەکانی ساڵ یادەوەرییەکی تاڵ، بیرھێنانەوەی تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە کە بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامدراون.


٦٤ ساڵ لە مەوبەر لە شەوی١٥ لەسەر١٦ ی مانگی نۆڤەمبەری ١٩٣٧دا ، لە درێژەی کۆمەڵکوژی دەرسیمدا کە دەیان ھەزار ھاووڵاتی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بوونە قوربانی , سەید ڕەزاو کوڕ و ھاوڕێکانیان بە شێوەیەکی نھێنی لە سێدارە دران و تەرمەکانیشیان تا ھەنووکە نەدراوە بە کەسوکارەکانیان.
تاوانی جینۆسایدی دەرسیم لە بڕیار وەرگرتن و بەڕێوەبردندا, لە قەبارە و دڵڕەقیدا بە موو جیاوازی نییە لە تاوانی جینۆسایدی ئەنفال(کوشتنی مناڵ و ژن و پەککەوتە ,دوورخستنەوەی ھاوڵاتیان, خاپوورکردن و تاڵان, کوشتنی دیلەکان ....... ھتد)).


تاوانی جینۆساید لە تاوانە مەزنەکان دێتە ژماردن و کۆنبوونی نییە و تاوانبارانیشی نابێت لە سزا رزگاریان بێت ,بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەم تاوانەش سزای خۆیان وەربگرن و دان بە حەقیقەتەکانی ئەم تاوانە بنرێت و قەرەبووی قوربانیانی بکرێت , ھە روە ھا پێویستە ئەم تاوانە بە دۆکۆمێنت بکرێت و لەسەر ئاستی نەتەوەیی و جیھانیدا وەکو جینۆساید بێتە ناساندن.


ھاوکات لە بەرواری ١٣-١١ ی ھەموو ساڵێک, ساڵڕۆژی تاوانێکی کۆمەڵکوژی دیکەی جەرگبڕە لە مێژووی نەتەوەکەماندا .لە پارچەیەکی دیکەی نیشتمانە داگیر و پارچە پارچەکراوەکەماندا ,یادی تاڵی سوتانی منداڵانی شاری عامودەیە لە سینەمای شارەکەیاندا, کە لە جەرگەیدا زیاتر لە ٢٨٣ منداڵی کورد لە کۆی ٦٠٠ قوتابی منداڵدا لە ڕووداوێکی گوماناوی پڕ لە تەم و مژاویدا سوتان ,کە پێشتر بە نەخشە منداڵەکان بردرابوون بۆ بینینی فیلمێک ,دواتر لە کاتی سوتانی سینەماکەدا بەفریایان نەچوون. لەو ساتە کارەساتاویەدا کەسایەتی ئەم شارە محەمەد سەعید ئاغا, بە ھەوڵی دڵسۆزانەی خۆی توانی ٢٥٢ منداڵ لە مەرگ ڕزگار بکات. ئەو منداڵانەی لەو مەرگەساتە ڕزگاریان بوو ,ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر پسپۆر و کەسایەتی نیشتمان پەروەر و لێھاتوویان لێھەڵکەوتووە ,بێشک ئەو قوربانیانەش بمانایا ئێستا وەک ئەمانی تر کەسانی دڵسۆز و ئازادیخوازی وەکو ئەوانیان لێدەردەر‌چوو و پێگەی سەنگەری گەلەکەیان لە بزاڤی نیشتمانی کوردستاندا بەھێزتر دەکرد.


لە یادی ٦٤ساڵەی جینۆسایدی دەرسیم و ٥١ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی عامودەدا, بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین یەکگرتووانە بەرامبەر بە نەخشەی داگیرکەرانی کوردستان ببنەوە ,خەبات یەکخەن بۆ ناساندنی ئەم تاوانانە لە ئاستی جیھانی.


لە کاتێکدا یادی ئەم دوو تاوانە دەکەینەوە لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان گەلەکەمان ئەمڕۆ کەوتوونەتە بەر پەلاماری داگیر کەران و چەکی کۆمەڵکوژی کیمیاوی و ھێشوویی و ناپالم لە بەرامبەریان بەکار دەھێنرێت و لە شەقامەکان بە کۆمەڵ ھاوولاتییە سڤیلەکانی دەکوژرێت و لە رۆژھەڵاتیش پۆل پۆل لاوان بۆ سێدارە دەبردرێ.


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان- ھەولێر
١١\١١\٢٠١١

رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:


١. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٢. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٣. سەنتەری ئەنفال
٤. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٥. سەنتەری ئەنفال - دھۆک
٦. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٥. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٦. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٧. چاودێری کوردۆساید - چاک
١٨. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک