|
١١\٢\٢٠١١
له یادی دامه‌زراندنی
کۆماری ئیسلامی ئێران
له چه‌ندین وڵات
خۆپیشاندان سازده‌کرێ،
له هه‌ولێریش مه‌راسیمی
یاداوه‌ریی بۆ رێکده‌خرێ.
رۆژی هه‌ینی ئه‌و رۆژه ره‌شه‌یه که کۆماری په‌ت و سێداره‌ی گه‌یاند
به ده‌سه‌ڵات ، له‌و رۆژه ره‌شه‌دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان نه‌فره‌ت
له‌و چرکه ساته ده‌کرێت ئه‌م کۆماره فاشیستییه‌ی گه‌یاند به ده‌سه‌ڵات
، له کاتێکدا گروپێک رۆژنامه نووسی ویژدان فرۆش که پێشتر
ئاگاداریانمان کرده‌وه ، له‌و یاده له ئێران به‌شداری ده‌که‌ن ،
بڕیاریش وایه رۆژی هه‌ینی به به‌شداری لایه‌نه سیاسیییه‌کان مه‌راسیمی
یادی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی له کوردستان به رێوه بچێت ، ئێمه
جارێکی دیمه پرۆتستۆی هه‌ر لایه‌نێک ده‌که‌ین به‌شداری له‌و یاده ڕه‌شه
و له‌و مه‌راسیمه شه‌رمهێنه‌ره بکات .
له رۆژی هه‌ینی 11-2 ، له یادی 32 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا شورای هاوپشتی له خه‌باتی گه‌لانی ئێران و شورای
پشتیوانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک له له‌نده‌ن و ستۆکهۆڵم
بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ن بۆ به‌شدار بوون له خۆپیشاندان له
له‌نده‌ن و ستۆکهۆڵم دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رده‌م
کۆنسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و دوو شاره رێکه خرێت .له شاری
له‌نده‌ن کاتژمێر 5 بۆ 7ی ئێواره و له ستۆکهۆڵم له کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ
به‌ڕێوه ده‌چێت.
پاریس:
به پێی بانگه‌وازی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و
عه‌قیده‌تی ئێران-پاریس، ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی دانیشتووی فه‌رانسه،
هاوپشتی سوسیالیستی له‌گه‌ڵ کرێکارانی ئێران و یه‌کگرتووی نێونه‌ته‌وه‌یی
له پشتیوانی له کرێکارانی ئێران-پاریس، خۆپیشاندانێک له شاری پاریس
به‌رێوه ده‌چێت.
خۆپیشاندانی پاریس له رۆژی شه‌ممه 12-2-2011 له کاتژمێری ١٩ تا ٢١
له مه‌یدانی "سێن میشل"ی شاری پاریس ئه‌نجام ده‌درێت .
سویسرا:
له وڵاتی سویسراش به ده‌ستپێشخه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان ، 32
ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌کرێت:
رۆژی شه‌مه رێکه‌وتی 12.2.2011 له‌ساعه‌ت 2 تا 4 له‌هه‌لۆێتیا
پڵاتز له‌شاری بێرن له‌نیزیک
ئیسگای قه‌تار بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌دژی ئێعدام وسێ داره
ی رژزیمی جه‌نایه‌تکاری کۆمار ئاماده‌بن.
نه‌رویج:
له نه‌رویجیش کۆماری ئیسلامی له یادی 32 ساڵه‌ی دامه‌زرانیدا رسوا
کرا ، خۆپیشاندانه‌که به ده‌ستپێشخه‌ری جیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه
چوو :
رۆژی: سێ‌شەممە ٢٠١١.٠٢.٠٨
کاتژمێر: ١٥ بۆ ١٧
شوێن دەستپێکی خۆپیشاندان :
Oslo Sentralstasjon postkontor، Jernbanetorget 1، 0154 Oslo دەبێ.
نه‌مسا:
شاری ڤیه‌نا ، رۆژی هه‌ینی 11-2-2011 ، کۆبونه‌وه له به‌رده‌م
ئۆپێرای ڤیه‌نا ، له‌وێوه بۆ به‌رده‌م لانه‌ی جاسوسی ئێران .
چاودێری کوردۆساید -
چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|